
دیموكراسی خه‌ونێكی نه‌زۆكه
دیموكراسی خه‌ونێكی نه‌زۆكه
چونكه زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی نیه
نه‌جات ئه‌سپینداره‌یی
دیموكراسی له‌وڵاتی ئێمه‌دا له‌دۆخی له‌دایكبوونێكی قوڕس و ژانگرتوو دایه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كی هاتنه دنیای پێوه دیارنیه , كه‌چی ته‌ماشا ده‌كه‌ی هیچ چه‌مكێك به‌قه‌د چه‌مكی دێموكراسی باسی لێوه ناكرێت و جێگای مشت و مڕ نیه , بێگومان له‌نێو كۆمه‌لگاكه‌ماندا زاراوه‌ی دێموكراسی بۆته وێردی سه‌ر زمانی به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتدارو سیاسه‌تمه‌داره‌كان و ئه‌وانیش وه‌كو خه‌ڵكی ئاسایی خه‌ونی پێوه ده‌بینن و خۆزگه‌ی بۆ ده‌خوازن , به‌ڵام كه دێته سه‌ر بواری پڕاكتیزه‌كردن هیچیان به‌دڵسۆزی یه‌وه هه‌وڵی به‌دی هێنانی بۆ ناده‌ن به‌ڵكو له زۆر كات و شوێندا ده‌بنه به‌ردی ڕێگر له‌به‌ر ده‌میا , هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه هێشتا له‌نێو سیاسه‌تمه‌دارانی كوردا عه‌قڵێكی میللیتاری ئاماده‌یه كه وای كردووه كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌پڕۆسه‌ی به‌دێموكراسی بوون و به‌ره‌و پێش چوون و گه‌شه‌كردنی شارستانیه‌تدا مه‌حڕوم بێت , بۆیه ده‌بینین كۆمه‌ڵگاكه‌مان به‌رده‌وام به ده‌ستی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی فیكری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێ و ناتوانێت لێی ده‌ربازبێت ، ده‌سه‌ڵات ئه‌وكاته ده‌توانرێت به ده‌سه‌ڵاِتێكی دێموكراسی پێناسه بكرێت كه ئاماده‌بێت ڕێگا به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بدات به‌ئازادی بیروڕای خۆیان به‌رانبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌رببڕن و هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیان له ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت بوێرانه بیخه‌نه‌ڕوو ، به‌ڵام لێره‌دا كوا ڕه‌خنه ده‌توانێ سه‌ری خۆی ده‌ربێنێ , كوا قه‌ڵه‌م ده‌وێرێ وشه‌ی حه‌ق بچرپێنێته گوێی خه‌ڵك , كوا نووسه‌ری ڕاستگۆ ده‌وێرێ گوزارشت له بیروبۆچوون و له‌ناخی خۆی بكات , كوا رۆژنامه‌نووسێك ده‌وێرێ به به‌رپرسێك بڵێ قاچت به‌خواری داناوه , ئه‌وه‌ی له‌م هێڵه سورانه نزیك بێته‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه به‌پێی خاوس به‌نێو گڕو ژیله‌مۆدا گوزه‌ر بكات , یه‌كێ له‌بنه‌ماكانی دیموكراسی بریتییه له به‌رگری كردن له‌ئازادی تاكه‌كه‌س , به‌رگری كردن له قه‌ڵه‌می ڕاستگۆ , به‌رگری كردن له نووسه‌ری خاوه‌ن ئه‌زموون , خولقاندنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئارام و ئازاد , چونكه له ژینگه‌یه‌كی جه‌نجاڵ و پڕ له‌ئاژاوه‌دا هه‌رگیز تاكی كۆمه‌ڵگا گه‌شه‌ناكات , به‌هره‌ی نوێ گه‌شه‌ناكات , ئه‌ده‌ب و هونه‌رو مه‌عریفه‌و قه‌ڵه‌م و ده‌ستی ڕه‌نگین گه‌شه‌ناكات , دیموكراسی ده‌بێته خه‌ونێكی نه‌زۆك ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی بۆ خۆش نه‌كرێت , له‌لایه‌كی تره‌وه یه‌كێك له‌مه‌رجه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی دیموكڕاسی ئه‌وه‌یه كه سه‌روه‌ت و سامانی وڵات نابێ له‌ده‌ستی حیزب دابێت به‌ڵكو ده‌بێ له‌ده‌ستی حكومه‌ت دابێت به‌مه‌رجێك ئه‌و حكومه‌ته پیوه‌ندی به‌حیزبه‌وه نه‌بێت و جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بێت , واتا ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی حیزب لێكتر جیابن و نابێ سامانی نیشتمانی له‌ده‌ستی حیزب دابێت و به ئاره‌زووی خۆی وێری بكات , ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدابێت به‌سه‌ریدا ببارێنێ و ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵی نه‌بێت لێی مه‌حڕوم بێت , بۆنمونه ئه‌گه‌ر شاعیرێك یان گۆرانی بێژێك یان رۆشنبیرێك به‌شان و شه‌وكه‌ت و به‌ژن و باڵای ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتداراندا هه‌ڵبدات ئه‌وه له ڕاقی ترین جێگا كۆشك و ته‌لاری بۆ به‌رزده‌كرێته‌وه‌و له‌خۆشترین ژیاندا ده‌ژی , له‌كاتێكا سه‌دان خه‌ڵكی به‌تواناو خاوه‌ن به‌هره‌و داهێنان له كونج و قوژبنان كه‌وتوون و به‌ده‌ستێك ده‌نووسن و به‌ده‌ستێكیش كاسبی ده‌كه‌ن و قووتی ڕۆژانه په‌یداده‌كه‌ن , بۆیه تێكه‌ڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت یاخود زاڵبوونی حیزب به‌سه‌ر حكومه‌تدا بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكڕاسی له‌بارده‌بات , لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یاخود حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته به موڵك‌و ماڵی خۆیانیان ده‌زانن و بۆ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی خۆیان وێری ده‌كه‌ن و ئه‌و خه‌ڵكانه‌شی لێ بێبه‌ش ده‌كه‌ن كه بیر‌و باوڕیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا جیاواز بێت , ئه‌وه‌ش ده‌ردێكی كوشنده‌یه‌و ته‌واوی كۆمه‌ڵگاكه‌مان پێیه‌وه ده‌ناڵێنێ , له كۆمه‌ڵگا ئه‌وروپی یه‌كاندا جیاوازی ڕه‌گه‌زی و مه‌زهه‌بی و ئایدیۆلۆژی له‌نێو چوارچێوه‌ی ئینتیمابوون بۆ نیشتمان و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شدا تواوه‌ته‌وه , گه‌له‌كانیان به‌پێی گه‌شه‌كردنی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌لێ بنه‌مای هاوبه‌ش ڕێككه‌وتوون و ئه‌و ناكۆكی و جیاوازیه‌یان وه‌لاوه ناوه كه ده‌بنه هۆی په‌رته‌وازه بوونیان , بێگومان له‌نێو تاك و گروپه‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا گه‌لێك جیاوازی هه‌ن كه ده‌بنه هۆ بۆ لێكترازاندن و په‌رته‌وازه‌كردنی مرۆڤه‌كان وه‌كو جیاوازی چینایه‌تی و ئایینی و مه‌زهه‌بی ئایدیۆلۆژی , به‌ڵام ته‌نها شتێك كه مرۆڤه‌كان ئاوێته‌ی یه‌كتر ده‌كات و پێكه‌وه ده‌یان گونجێنێ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی یه , با ئێمه‌ش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاته‌كه‌ماندا واچاكه ده‌رسێك له ئه‌زموونی ئه‌و كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووانه وه‌رگرین كه هه‌ل و مه‌رجیان ڕه‌خساند بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر جیاوازی چینایه‌تی و مه‌زهه‌بی و ئایدیۆلۆژی كه بنیات نانی چه‌ند
كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتووخوازی لێ كه‌وته‌وه كه هه‌موو چین و توێژه‌كان له‌سایه‌یاندا به ئازادی ده‌ژین ، له وڵاتی ئێمه‌دا چه‌مكی دێموكراسی و به دێموكراسی بوونی كۆمه‌ڵگا بۆته دروشمێكی زه‌ق و هه‌میشه له خیتابی سیاسی‌دا دووباره‌و سێ باره ده‌كرێته‌وه به‌ڵام هێشتا هه‌ر تیۆره‌و له‌هیچ بوارێكدا پڕاكتیزه نه‌كراوه ، هۆیه‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه‌وا ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌نێو واقیعێكی قه‌یراناویدا دروست بووه كه بریتی یه له شه‌ڕی ناوخۆ‌و ململانێی ده‌سه‌ڵات و مه‌سه‌له‌ی ففتی ففتی و نه‌بوونی متمانه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵك و ده‌یان شتی تر ، له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌مامه‌ڵه‌ی سیاسی خۆیدا كارلێكێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه كه خۆی بكه‌رو جولێنه‌ری هاوكێشه سیاسییه‌كان بێ به‌ڵكو هه‌میشه كاریگه‌ری ده‌ره‌وه‌ی به‌سه‌ره‌وه بووه , تا كورد له‌و دۆخه رزگاری نه‌بێت كه ئه‌و واقیعه قه‌یراناوییه دروستی كردووه ناتوانێت پڕه‌نسیپه‌كانی دێموكاسی له‌سیسته‌می سیاسی خۆیدا جێگیر بكات و ببێته ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكڕاسی , تا ئه‌م په‌شێوییه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رهه‌می هێناوه ئاسایی نه‌بێته‌وه چه‌سپاندنی پڕه‌نسیپه‌كانی دیموكراسی له وڵاته‌كه‌ماندا به‌چاوی خۆمان نابینین , ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی تائێستا به قاپوتێكی كۆن و به فۆڕمێكی عه‌شائیری خۆی نمایش ده‌كات , بۆیه له‌پرۆسه‌ی به‌دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگادا جۆرێك له‌سستی و لاوازی پێوه دیاره‌و چه‌ندین ساڵه كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌به‌رده‌م ئه‌زموونێكی سه‌ختی به‌دیموكراتیبووندایه , ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ كه دیموكراسی ته‌نها دروشمێكی سیاسی نیه خه‌ڵكی پێ ده‌سته‌مۆ بكرێ , به‌ڵكو مۆدێلێكی سه‌رده‌میانه‌یه‌و باشترین وه‌سیله‌یه بۆ ڕكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگا ,