
چاو ….. ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
Closed
چاو بۆ چیه‌و بۆچی ده‌شێ،
که نووقاوو بێ و پێی نه‌بینم،
بۆچی ده‌بێ له ژوورێکدا دابنیشم و
تیشکی هه‌تاو له چاوی خۆم بتارێنم،
کوانیێ ده‌کرێ چاوه‌ڕوانی تیشکی خۆربم،
کوانێ ده‌کرێ له سوێ مردووی ڕووناکیبم،
گه‌ر مێشکی خۆم وڕ کردبێ،
گه‌ر چاوی خۆم نووقاندبێ،
گه‌ر کڕ که‌وتووی ناو ژوورێکبم،
دیوار ئه‌ستوور،
بێ په‌نجه‌ره،
سه‌ربانیشی بێ كڵاو‌ڕۆژنه دروستکرابێ،
ده‌رگاکه‌شی به ده‌ستی خۆم گاڵه درابێ،
گۆڵه‌ی ده‌رگاش له شوێنێکی سات تاریکی،
ئه‌و ژووره‌دا به ده‌ستی خۆم ته‌قه‌تکرابێ،
جا که‌وابوو بۆ تێنه‌گه‌م،
هێنده هوڕ بم،
شێلگیرانه هه‌ر پێم وابێ،
ڕۆژێک دادێ،
به‌ر له مردن،
ژووره‌که‌ی من ڕووناک دادێ.