
یه‌كێتی و گۆڕان ….پارتی و 31ی ئاب
ئه‌م رۆژانه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان دوو بابه‌ت جێگای مشتومڕی زۆرێك له‌نوسه‌ران و هاوڵاتیانه،كه یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان و ئه‌وه‌ی دوههمیشیان ساڵیادی روداوه‌كه‌ی 31ی ئابی ساڵی 1996ه.
ئه‌م دوو بابه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كی قوڵیان به‌ژیانی ئێستا‌و یاده‌وه‌ری نه‌وه‌یه‌كه‌وه هه‌یه كه شه‌ڕی ناوخۆیان بینیوه یاخود لهیادهوهرییاندا ماوه‌ته‌وه.
من كه 31 ئاب رویدا ته‌مه‌نم 17 ساڵان بوو،ئێستاش به‌چاكی رۆژه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه ناوخۆییهم له‌بیره، ساڵی 1994 كه یه‌كه‌م ته‌قه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ رویدا له‌قه‌ڵادزێ ئێمه كۆمه‌ڵه خوێندكارێكی پۆلی سێهه‌می ناوه‌ندی بوین له‌ده‌ربه‌ندیخان تازه ئیزن درابوین بۆ سه‌عیكردن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی لقی سێ ی ئه‌وكاتی پارتی و مه‌ڵبه‌ندی 2 كه‌ركوكی یه‌كێتی لهدهربهندیخاندا بون هێزێكی زۆر بۆ یه‌كتری كۆكرابویهوه، ئێمه وازمان له سه‌عیكردن هێناو شه‌وان به‌دیار ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستانه‌وه داده‌نیشتین بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانی شه‌ڕ، پارتی باش بوو له‌ده‌ربه‌ندیخان عاقڵبون كه‌سیان نه‌دا به‌كوشت، هه‌ندێكیان به‌شه‌و رۆشتنه ماڵه‌وه و هه‌ندێكی دیكه‌شیان خۆیان ته‌سلیمی یه‌كێتی كرد،هه‌ربۆیه له‌ده‌ربه‌ندیخان خوێن نه‌ڕژا.
شه‌ڕ به‌رده‌وامبوو، ساڵه‌كان هاتن و ساڵه‌كان رۆشتن،پارتی له‌روژی 31ی ئابی 1996دا به‌هاوكاری هێزه‌كانی به‌عس هه‌ولێری گرته‌وه و یه‌كێتی ئاواره‌ی ئێرانكرد.
رۆژی 31ی ئاب رۆژی مێژوو گۆرین بوو به‌شێوه ناشیرینه‌كه‌ی، رۆژی ئه‌نفالكردنی ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌بوو، به‌ده‌ر له‌هه‌موو پاساوه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌و رۆژه، ئه‌گه‌ر قێزه‌ونترین رۆژ لهمێَژووی شه‌ڕی ناوخۆی كورددا ده‌ستنیشانبكرێت ئه‌وا بێ یهكو دوو 31ی ئابه.
به‌حوكمی ئه‌وه‌ی من له‌ماڵ باپیره‌مدا بهخێوكرام و له‌وێ گهورهكراوم و ئه‌وانیش دۆست و لایه‌نگری یه‌كێتی بون،هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی عه‌سكه‌ری ناو یه‌كێتیش خزمانبون یاده‌وه‌ری ناخۆشمان هه‌یه له‌و رۆگارهدا.
ئێستاش نیگای ئه‌و خه‌ڵكه‌م له‌بیرناچێت چۆن به‌ترسه‌وه ساته‌كانیان دهژماردو هه‌واڵی گرتنی یه‌كه‌یه‌كه‌ی شاره‌كان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه هێنده‌ی تر ده‌یترساندن.
خزمێكی شه‌هیدمان هه‌بوو فه‌رمانده‌ی كه‌رتێكی یه‌كێتی بوو له‌شاره‌زور، سه‌ره‌تای هه‌شتاكان له‌لایه‌ن حسكهوه شههیدكرابوو، وێنه‌كه‌ی له‌ساڵه‌كانی به‌عسیشدا له‌ماڵ باپیره‌م هه‌ڵواسرابوو،به‌ڵام كه‌پارتی گه‌شته سلێمانی ، نه‌نكم به‌په‌له په‌ل وێنه‌كه‌ی لێكرده‌وه وشاردییه‌وه.
گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان به‌شه‌وان هه‌مویان لهبازاڕدابون،ته‌نانه‌ت سه‌رده‌می به‌عس و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیش هه‌روابوه، به‌ڵام كه‌پارتی هاته‌وه یه‌كه‌مین شتێك پێیان وتم ئه‌وه‌بوو كه شه‌و نهرۆمه ده‌ره‌وه چونكه وه‌زعه‌كه ناخۆشه‌و خه‌ڵك ده‌گرن،خاڵۆشم پارتی گرتبوی، به‌ڵام ئێمه‌ی گه‌نج گوێمان به‌چی ده‌دا،هه‌موو شه‌وێك به‌ناوی سهعیكردنهوه ده‌رۆشتمه ژورێكی نهۆمی سه‌ره‌وه به‌ڵام لهلهحزهیهكدا كه ماڵه‌وه بێ ئاگادهبون ده‌رۆشتمه ده‌ره‌وه تادره‌نگانێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هاوڕێیه‌كدا گوێمان لهرادیۆَكهی یه‌كێتی ده‌گرت، كهلهسهرسنورهوه هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی گۆمی خوێنی ده‌كرد بههاتنهوهیان.
هه‌رواشبوو، یه‌كێتی گه‌رده‌لولی تۆڵه‌ی ههڵكردولهسهرتهكی به‌مۆ،ته‌نانه‌ت له‌ناو جه‌رگه‌ی دهربهندیخانیشدا ژماره‌یه‌كی زۆر پارتی كوژرا، ته‌نانه‌ت به‌پێی هه‌ندێ ریوایه‌تیش زۆرێك له‌و كوژراوانه به‌دیلی كوژرابون و به‌به‌رد سه‌ریان پانكرابویهوه، من ئه‌و شه‌وه‌م ههرگیزلهبیرناچێتهوه، ئه‌و دیمه‌نه‌م تاوه‌كو ئێستاش لهبهرچاوهه كه به‌گه‌ڵابه ته‌رمی پێشمه‌رگه‌كانی پارتیان هێنایه‌وه به‌رده‌م مزگه‌وتی شافیعی له‌ده‌ربه‌ندیخان، منیش وه‌كو ئه‌و سه‌دان خه‌ڵكه‌ی كه هاتبون بۆ سه‌یریان سه‌یرێكی ناو گهڵابهكهمكرد،خودای گه‌وره چ بۆنێكی ناخۆشیان هه‌بوو، هه‌مویان كه‌وتبون به‌سه‌ر یه‌كدا، هاڵاوێكی گه‌رمیان لێوهههڵدهستا، هاڵاوی غهدركردنی براكان له‌یه‌كتری و رێزنه‌گرتنی ئینسانه‌كان له ئینسانییه‌تی خۆیان.
ئه‌و شه‌وه‌ی گه‌رده‌لولی تۆڵه شار بۆنی خوێنی لێده‌هات، به‌بچوكترین تۆمه‌تی پارتی بون دهیانكوشتی، بهیانییهكهشی لاشه‌ی جل مغاویره كورده‌كان له‌حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه‌دا به‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه راكشابون، هه‌مویان غه‌ریب، هه‌مویان ته‌نها، دایكه‌كانی هه‌ریه‌كه‌شیان خودا ده‌یزانێ له‌چ شارێكدا چاوه‌ڕوانی چاره‌نوسی كوڕه‌كانیان ده‌كرد؟!.
ئه‌مڕۆژانه 31ی ئابی 2010یه، ئێستا دۆخی كوردستان جیاوازه له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابوردوو، سه‌ڕه‌رای گله‌یی و گازه‌نده‌ی هاوڵاتیان له رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی یه‌كێتی و پارتی، به‌ڵام هاوڵاتیان خۆشحاڵن كه جه‌نگ له‌نێوانیاندا نیه، نه‌كردنی جه‌نگ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌كردنی جه‌نگ باشتره.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماوه‌یه‌كه قسه‌وباسێكی زۆر له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی ده‌كرێت، كاوهمحمدی سه‌رنوسه‌ی پێشوی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتی له‌وتارێكیدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات قاعیده‌ی گۆڕان و قاعیده‌ی یه‌كێتی به ئاسایی بونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو حزبه خۆشحاڵن، من سه‌د ده‌ر سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونهدام.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و راستیه‌ی كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی به‌میراتگری یه‌كێتی نازانێت و رابه‌ری بزوتنه‌وه‌كه ئاشكرایكردووه كهیهكێتیان بۆ خاوه‌نه‌كانی جێهێشتوه، به‌ڵام نزیكایه‌تییه‌كی زۆر له‌نێوان جه‌ماوه‌ری ئه‌م دوو حزبه‌دا هه‌یه، نزیكایه‌تییه‌كی وه‌ها كه هه‌ندێك جار به‌ئاسته‌م یه‌كێتی گۆڕانخواز له گۆڕانخوازی یه‌كێتی جیاده‌كرێته‌وه.
گرژی نێوان هه‌ر حزب ولایه‌نێك له‌كوردستاندا زیانی بۆ میلله‌تی كورد هه‌یه، دڵنیاشم هیچ تاكێكی كورد نیه حه‌زی له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی مێژووی خوێناویی نێوان براكان بێت.
به‌ڵام راستیه‌كی گرنگ هه‌یه لێره‌دا ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ك هێزێكی ئۆپۆزسیۆن هه‌رگیز له‌بیری نه‌كات، ده‌ستخستنه سه‌ر كه‌موكورتییه‌كان و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕكردن له‌پێناوی ئازادییه‌كی زیاتربۆ میدیا‌و تاكه‌كان نابێت بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كان.
ئێمه حه‌زمان له‌شه‌ڕ نیه، به‌ڵام حه‌زمان له‌وه‌ش نیه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه وه‌ك حزبه ئیكسپایهرهكانی لیێبَت، ئه‌وانه‌ی چونه‌ته ژێر چه‌تری یه‌كێتی و پارتی و هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ڵبژاردن به‌بڕێك پاره یاخود كورسییه‌كی په‌رله‌مانی بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت شه‌ڕی سیسته‌م بكات، شه‌ڕی یه‌كێتی نه‌كات، شه‌ڕی پارتی نه‌كات، وه‌ك چۆن تا ئێستا شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌ی گرتۆته به‌رو خه‌مخۆری چینی په‌راوێزخراوه ههروههابێت.
گۆڕان ویه‌كێتی مادام جه‌ماوه‌رییان له‌یه‌ك سنوردایه به‌بچوكترین هه‌ڵه‌ی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی یان عه‌سكه‌ری خوێنی سه‌دان كه‌سی بێگوناه ده‌رژێت.
ئه‌م رۆژانه كه یادی 31ی ئابه، ده‌بێت ئه‌م یاده په‌ندێكی باش بێت، نا بۆ دوباره بونه‌وه‌ی،به‌ڵكو بۆ سڕِینهوهی برینه‌كان، ئه‌م رۆژانه زۆر گرنگن، ده‌بێت هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش یه‌كێتی وگۆڕان له‌م رۆژه‌دا ئاشتببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌و رۆژه به‌جۆرێكی دیكه‌و به‌شێوازێكی دیكه‌و له‌سه‌رده‌مێكی دیكه‌دا دوباره نه‌بێته‌وه.
هێمن مه‌حمود
ده‌ربه‌ندیخان
Hemnm1979@yahoo. com