دکتۆر تارق حجی له‌سه‌ر عالمانیه‌ت و دینه‌کان له جیهاندا
دکتۆر وای ده‌بینێت له‌م دواییه‌دا عالمانیه‌کان له به‌روپێشه‌وه‌چوون و پاشکشه‌دابوون به هۆکاری ململانێیه‌کی به‌هێز له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێزی نه‌خوێنده‌وار و نه‌فام و په‌لاماری سه‌رکوتکه‌رانه و ده‌سه‌ڵاته دینیه‌کان و دواجاریش له‌گه‌ڵ ئه‌و بره‌وه ئیسلامییه‌ی ناوچه‌که‌دا دوای سه‌رنه‌که‌وتنی پرۆژه‌ی لیبراڵیه‌کان و پڕۆژه‌ی ناسێونالیسته عاره‌به‌کان. پێویسته له هه‌موو ئه‌و گۆشانه‌وه ته‌ماشای ئه‌و ململانێ قوڵ و به‌رفراوانه بکه‌یه‌ن.
ئایه عالمانیه عاره‌به‌کان توانیوانه ئه‌و پێگه‌یه‌یی که مه‌به‌ستیا‌نه به‌ده‌ستیبهێنن له سه‌ده‌ی بیستویه‌کدا؟
وه‌ڵامێکی ئه‌رێنی و نه‌رێنی ته‌واو نیه بۆ ئه‌م پرسیاره گرنگه، ململانێی عالمانیه عاره‌به‌کان له‌گه‌ڵ ژینگه‌که‌ی خۆیاندا ململانێیه‌کی ئاڵۆزه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دینی(theocratic) سه‌رکوتکه‌ردا. له ماوه‌ی ئه‌م سه‌ده‌ونیوه‌ی دواییه‌دا عالمانیه‌کان له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و پاشه‌کشه‌دابوون به هۆکاری ململانێیه‌کی به‌هێز له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێزی نه‌خوێنده‌وار و نه‌فام و په‌لاماری سه‌رکوتکه‌رانه و ده‌سه‌ڵاته دینیه‌کان و دواجاریش له‌گه‌ڵ ئه‌و بره‌وه ئیسلامییه‌ی ناوچه‌که‌دا دوای سه‌رنه‌که‌وتنی پرۆژه‌ی لیبراڵیه‌کان و پڕۆژه‌ی ناسێونالیسته عاره‌به‌کان. پێویسته له هه‌موو ئه‌و گۆشانه‌وه ته‌ماشای ئه‌و ململانێ قوڵ و به‌رفراوانه بکه‌یه‌ن.
چۆن ده‌ڕوانیته پاشه‌ڕۆژی عالمانیه‌ت له مێر و ده‌وڵه‌تانی عاره‌بییدا؟
ڕه‌شبیننیم، له پاشه‌ڕۆژی عالمانیه‌کان له مێرو کۆمه‌ڵگاکانی عاره‌بییدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به‌ئاگام له قه‌باره و ڕه‌هه‌نده له ڕاده‌به‌ده‌ره‌کانی شه‌ڕی نێوان ئه‌م دوو له‌یه‌نه: لایه‌نگرانی زانست و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و به‌هاکانی مۆدێرنه و تازه‌گه‌ری له لایه‌ک، له لایه‌کیتر سه‌رکوتکاریی و داپڵۆسین و ده‌سه‌ڵاتی دین(Theocratic).
پێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی لیبراڵی و ته‌وژمی عالمانیه‌ت له نێوان ته‌وژمه سیاسیی و ئاراسته فکرییه له ئارابووه‌کاندا له مێر به تایبه‌تی و له وڵاتانی عاره‌بیدا به گشتی له کوێدایه؟
شه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی لیبراڵیه‌کان له واقعی مێر و زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی عاره‌بییدا کوتومت وه‌ک ئه‌و شه‌ڕه‌یه که هه‌مان بزووتنه‌وه له ئه‌ورپادا به‌رپایانکرد و توانیان به‌ڕه‌که له ژێر پێی سه‌رکوتکه‌ران و پیاوه‌دینیه‌کاندا ده‌ربهێنن. من بێگومانم که لایه‌نگرانی زانست و مه‌ده‌نیه‌ت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنن به‌ڵام هه‌روا کارێکی ئاسان نیه.
چۆن ده‌توانین هزری نێوان عالمانیه‌ته‌کان و ڕژێمه دکتاتۆریه عاره‌بیه‌کان جیابکه‌ینه‌وه که به ناوی عالمانیه‌ته‌وه حکومیان ده‌کرد؟
ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگه، له کاتێکدا که پێویسته درووشمه‌که پێک‌بێت له ” لیبراڵیه‌ت و تازه‌گه‌ری و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی” نه‌ک ته‌نها عالمانیه‌ت. حاکمه‌کانی وه‌ک عبدالناێر و حافڤ الاسد و الهواری بومدین و ێدام حسین عالمانیی بوون(به پله‌یه‌کی که‌میش نا). به‌ڵام دوژمنی لیبڕاڵیه‌ت بوون له سیاسه‌ت و لیبراڵیه‌تی ئابووریدا به شێوازێک که ده‌توانین جیاوازییه‌کانیان ببینن. ئه‌م حاکمه عالمانیانه چوونکه سه‌رکه‌وتوونه‌بوون له هزر و بیری عالمانیه‌ت و بزووتنه‌وه‌ی عالمانیه‌تدا، بۆیه زۆر جار ڕێگه‌خۆشکه‌ر بوون بۆ زاڵمه‌کان که له واقیعی کۆمه‌ڵگادا ده‌ستڕۆده‌بوون و زوڵمی خۆیان به‌رپاده‌کرد. ئه‌م حاکمه عه‌لمانیانه که‌سانی ساکار و هه‌ژار بوون له ڕووی مه‌عریفه‌و هۆشیاریی بۆ لیبراڵیه‌ت و عه‌لمانیه‌ت.
عالمانیه‌ت به مانای جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت دێت. پرسیار ئه‌وه‌یه: دوای ئه‌زموونێکی تاڵ، که دینی سیاسی له ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌دا پراکتیه‌که‌ی کردوه، تێڕوانینی ئێوه نه‌بووه به دابڕانێکی هه‌تاهه‌تایی له‌گه‌ڵ تاریکایی دینی و سه‌رکوتکارییه بێزراوه‌که‌یدا ؟
ناوڕۆکی عالمانه‌یت دوژمانایه‌تی نیه له‌گه‌ڵ دیندا، به ڵکو عالمانیه‌ت ئه‌و بیره‌یه که کۆمه‌ڵێک بنه‌ما وپرنسیپی له خۆگرتوه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و دروستکردنی په‌یوه‌ندیه‌کی هاوڵاتیانه، له نێوان هاوڵاتیان خۆیاندا‌و، دیسان له نێوان هاولاتیان و ده‌وڵه‌تیشدا. بێگوامانیش گه‌وه‌ره‌ترین دوژمنی ئه‌م دیدگایه ته‌وژمی ئیسلامی سیاسییه. ده‌رهێنانی یاسای ” جیابوونه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت” ده‌رفه‌تێکی باش ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی که به‌شه به‌رفراوه‌کانی کۆمه‌ڵگا پشتیوانیلێبکه‌ن له کاتێکدا که زانیان عالمانیه‌ت دژایه‌تی دین ناکات به‌ڵکو دیه‌وێت دین و ده‌وڵه‌ت ئاوێته‌ی یه‌کتری نه‌بن و دین نه‌بێت به سه‌رچاوه‌ی یاسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ده‌وڵه‌ت. پێویستیشه لێره‌دا فوکوس له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ین که جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی که پسپۆڕییان نیه له ڕابه‌رایه‌تی و کارگێڕی و سایسه‌تداو، له‌گه‌ڵ ئه‌وپسپۆرانه‌ی که شاره‌زایه‌کی وورد و قوڵیان هه‌یه له جیاوازییکردنی نێوان ڕه‌خنه‌ی دینی وه‌ک دین( ئه‌مه‌ش مه‌ودای لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادییمیه) و نێوان جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت، ئه‌وه‌ی که ئێمه ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین.
چۆن ته‌ماشای هه‌ڵوێستی عالمانیه عاره‌باکان ده‌که‌یت له ئامریکا؟
ڕۆشنبیرانی عاره‌ب به‌گشتی، به کاریگه‌ریی فکری ناسێونالستی عاره‌ب، یان به کاریگه‌ری فکری ئیسلامی سیاسی، زرۆ ڕقاوین به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا. له ڕاستیدا نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی ئامریاک، وه‌ک هێزێکی گه‌وه‌ره له مێژوودا ده‌بێت ته‌ماشاکرێت. وه‌ک( ئیمپراتۆریه‌تی به‌ریتانی له ڕابووردوویه‌کی نزیکدا و ئیمپراتۆریه‌تی ڕۆمانی له ڕابووردوویه‌کی دووردا) ده‌بێت ته‌ماشابکرێت، ناکرێت له‌سه‌ر ڕق و خۆشه‌ویستی ته‌ماشایبکرێت. هێزه زه‌به‌لاحه‌کان له جیهاندا له ئه‌نجامیی ناچارییه‌کی ئابووری و له‌شکریه‌وه دروستبوون،واته مێژووکردن و، به هۆکاری سۆز و لایه‌نگریرێتیه‌وه دروستنه‌بوون. بۆیه ده‌بێت ئه‌وه بزانین که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کانی ئامریکا به دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیه‌وه‌تی و ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بناغه لۆژیکیه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌یه‌ن، ئه‌وه‌ش بزانی که ئه‌م ئیمپراتۆره گه‌وره‌یه‌ی جیهان به ڕق وکینه له‌ناوناچێت.
مه‌ودای هاوبه‌شی له نێوان دینه‌کاندا کامه‌یه؟ وه مه‌ودای گۆرانکارییه‌کانیش کامانه‌یه؟ وه بۆچی؟
ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر دینه‌کان به گشتی بکه‌ین، نه‌ک ته‌نها دینی ئیبراهیمی، جیاوازیه‌کان زۆرن و گه‌وره‌شن. به‌ڵام دینه ئیبراهیمیه‌کان کۆمه‌ڵێک له هاوبه‌شییان هه‌یه، ئێستا ده‌رفه‌تی نمایش‌کردنی ئه‌و بابه‌ته نیه لێردا. بڕوام وایه که عالمانیه‌کان هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ دینه جیاوازه‌کاندا ئه‌و کێشه‌یه‌یان نیه که‌له‌گه‌ڵ دینی ئیبراهییه‌تدا هه‌یانه ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ دینه ئیبراهیمیه‌کاندا کێشه‌یه‌کی گه‌وه‌ره‌یان هه‌یه. هه‌ڵوێستی مه‌سیحیه‌کان ئاسانتره له هه‌ڵوێستی جوکان و ئیسلامیه‌کان به‌رامبه‌ر به عالمانیه‌ت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که جیاوازیه‌کی زۆر له نێوان “شه‌رع”ی ئیسلام و جوه‌کاندا هه‌یه. به‌ڵام پێموایه ئاره‌زوویه‌کی نزیکبوونه‌وه له نێوان پیاوانی دینی و ئه‌و حاکمانه‌دا هه‌یه که به ناوی دینه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی یه‌هودی و مه‌سیحی و ئیسلامدا.
فه‌لسه‌فه‌ی مانه‌وه‌ی په‌رتوکه ئاسمانییه‌کان چیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌توانرێت بگۆڕدرێت؟
کێشه‌که له هێشتنه‌وه‌یی یان مانه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی ئه‌و په‌رتوکه ئاسمانیانه‌دا نیه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی کێشه‌که له نادروستی ئه‌وانه‌دایه که به ناوی ئه‌و په‌رتوکانه‌وه و له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و په‌رتوکانه حوکم ده‌که‌ن.
کۆتکردنه تێڕوانینه‌کانی دین چین له‌سه‌ر چه‌مکی ئازادی؟ چۆن ئه‌مه له‌گه‌ل ڕاهاتنێکی خۆڕسکی مرۆڤدا بۆ ئازادیه‌کان دێته‌وه؟
پیاوانی دین، سه‌ربه هه‌رچ دینێک بن، چه‌مکی ئازادی کۆتده‌که‌ن و به‌ر‌هه‌ڵستیده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش ناگونجێت له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆڕاهاتنه خۆڕسکییه‌ی مرۆڤه‌کاندا، که له بنه‌ڕه‌ته‌دا هه‌یان بووه و ورده ورده لێیان سه‌ندراوه‌ته‌وه. بۆیه ته‌نها چاره‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی دینه له ده‌وڵه‌ت.
په‌یوه‌ندی و کاریگه‌ری عالمانیه‌ت چیه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستکه‌وته‌کانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پرسه‌که‌یان؟
ده‌سه‌ڵاتی دین( (Theocratic به شێوه‌یه‌کی گشتی دوژمنی ئازادی ژنانه. به‌رامبه‌ر به‌م ده‌سته‌ڵاته دینیه‌ش عالمانیه‌کان و لیبڕاڵیه‌کان هه‌روه‌ها چه‌په‌کانیش لایه‌نگری ئازادیه‌کانی ژنان و مافه‌کانیانن. بۆیه تا پرنسیپی جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ستنه‌هێنین ناتوانین مافه‌کانی ژنان به ته‌واویی مسۆگه‌ربکه‌ین.
له‌م دواییانه‌دا گوێمان له ده‌نگی به‌رزی لیبراڵیه‌کان بوو، دوای به‌رته‌سکبوونه‌وه‌ی دینییه تووندڕه‌وه‌کان.. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاستبێت ئایه له دایکبوونی لیبراڵیه‌تێکی ڕاسته‌قینه ده‌بینین یان ئه‌مه حاڵه‌تێکی تایبه‌تیه و ته‌نها ده‌چێته‌وه خزمه‌تی حاکمه‌کان و گه‌ل که‌ڵکی لێوه‌رناگریت؟
له ده‌وڵه‌تانی خلیجدا دیموکراتیه‌تی ڕاسته‌قینه نیه. له‌م ده‌وڵه‌تانه‌شدا دیسان کۆمه‌ڵگای نوێ نیه، له‌گه‌ڵ بوونی به‌روبوومی زۆر و زه‌وه‌ندی شارستانیه‌ته ڕۆژئاواییه‌کان، ئه‌وه‌ی که نوێ بێت ئه‌م به‌رووبوومه رۆژئاواییانه‌یه. گه‌لانی خلیج تا ئێستاش کۆمه‌ڵێک خێڵن به پێی کۆمه‌ڵناسی خێڵه عه‌ره‌بیه به‌ده‌وه‌یه‌کان بوونیان هه‌یه. قسه‌کردن له‌سه‌ر لیبراڵیه‌تی ڕاسته‌قینه له‌و کۆمه‌ڵگا خلیجیانه‌دا بازدانێکه به‌سه‌ر قۆناغه مێژووییه‌کاندا. به‌ڵام ڕژێمه سیاسیه‌کان له‌و گۆمه‌ڵگا خلیجیانه‌دا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که به‌رامبه‌ر به ئیسلامی سیاسی بوه‌ستنه‌وه، بۆیه پشتیوانی له لیبراڵیه‌ت به‌کار ده‌هێنن بۆ خۆیان، له‌وه‌نه “سیمبولی لیبراڵیه‌کان” ، به باوه‌ڕی من له دایکبوونی لیبراڵیه‌تی ڕاسته‌قینه له پێشدا ده‌بێت له‌م وڵاتانه‌دا ده‌ربکه‌ون: مێر و عراق و سوریا و مغرب و جزائر و تونس.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=226631 لینکی عه‌ربیی ئه‌م بابه‌ته.