ڕاپۆرتێکی کورت له‌سه‌ر کاره‌ساتی داڕمانی کانی زێڕ له شیلی ……..
ڕاپۆرتێکی کورت له‌سه‌ر کاره‌ساتی داڕمانی کانی زێڕ له شیلی و مانه‌وه‌ی 33کرێکار له ژێر زه‌وی…
به پێی ئه‌و هاوڵانهی له شیلی بڵاوکراونه‌وه،ڕۆژی 5ی ئۆگۆست 2010 ،پاش داڕوخانی به‌ردی له ڕێڕه‌وی کانه مه‌عده‌نی ( مس و زێڕ) له ووڵاتی شیلی،که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ” سانخوزیه” نزیک شاری “کابیابو”.قوڵی ئه‌و کانه ده‌گاته 700مه‌تر له ژێر زه‌وی.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان حکومه‌تی سانتیاگۆ له هه‌وڵی فه‌راهه‌م کردنی هه‌موو جۆره کۆمه‌کێکه بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و 33کرێکاره‌ی که ئێستا له ژێر زه‌وی دابڕاون.یه‌کێک له‌و کۆمه‌کانه ،پسپۆرانی” ناسا “ی بۆشایی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکایه.
له ووته‌یه‌کیدا سه‌رۆکی شیلی “سیباستیان بینرا” هیوای خواست بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و 33کرێکاره ،به‌ڵام به‌داخه‌وه به ئه‌گه‌ری زۆر ناتوانن له ئاهه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی شیلی که ده‌کاته 18ی سپته‌مبه‌ر به‌شداری بکه‌ن،به‌ڵام، به هاتنی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ ی داهاتوو( واته دوای 4مانگی تر) لێره ده‌بن له‌گه‌ڵمان.به‌م جۆره جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که کاری ڕزگار کردنیان 3-4مانگی پێ ده‌چێت.
هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئه‌و ووڵاته ڕای گه‌یاند که په‌نایان بۆ پسپۆرانی” ناسا ” ی بۆشایی ئاسمانی بردوه ،بۆ هێشتنه‌وه‌ی گیانی ئه‌و کرێکارانه به زیندوویی له قوڵایی 700مه‌ته‌ر له ژێر زه‌وی به‌ردی کانهمهعدهنی سان خۆزێی زێڕومس له باکووری شیلی.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی”خایمی مانالیش” گووتی که بارودۆخی کرێکاره‌کان له بارودۆخی که‌شتیه‌وانه‌کانی بۆشایی ئاسمانی ده‌چێت ،که چه‌ند مانگێک له‌ناو که‌شتیه ئاسمانیه‌کان له بۆشایی ئاسماندا ده‌مێننه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌مه‌ش ده‌ست کرا به به‌ستنی ( کونکه‌ری ئوستورالی” ستراتا 950″ بۆ هه‌ڵکۆڵینی بیرێک به تیره‌ی 66سانتیمه‌تر ،بۆ ده‌رهێنانی ئه‌و کرێکارانه ،یه‌ک به دوای یه‌ک.ئه‌ندازیاری سه‌رپه‌رشتیکار”سوغارت”بۆکاری هه‌ڵکۆڵین ،گووتی له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌کارده بێ.
له نێو هاوار وشیعار دانی خانه‌واده‌ی کرێکاره‌کاندا،مه‌کینه‌کانی هه‌ڵکۆڵین ئه‌و کانهیان به‌جێ هێشت ،پاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 2هه‌فته خه‌ریکی هه‌ڵکۆڵینی کونێک بوون به قووڵی 700مه‌تر،که بووه هۆی ئه‌وه‌ی بتوانن یه‌که‌م په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ کرێکاره‌کان بکه‌ن له ڕۆژی یه‌کشه‌مه و گه‌یاندنی خۆراک پێیان له ڕۆژی دووشه‌مه.توانرا دوو لووله بگه‌یه‌نرێته ئه‌و کونه‌ی که کرێکاره‌کانی تێدا کۆبونه‌ته‌وه،له کاتێکدا لووله‌ی سێیه‌م تا قووڵایی 530م ڕه‌ت کراوه.
سوغارت گووتی ،کارومههامهکان دابه‌ش ده‌که‌ین.”لووله‌کی یه‌که‌م ،خواردن ده‌گه‌یه‌نێت ،ودووه‌م په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ کرێکاره‌کان وسێیه‌م هه‌واگۆڕکێ فه‌راهه‌م ده‌کات”.” به‌ڵام کرێکاره‌کان تاوه‌کو ئێسته نازانن چه‌ندی که ده‌مێننه‌وه له ژێر زه‌وی،هه‌رچه‌ند،له‌نامه‌کانیاندا گووتویانه،که ئاماده‌ین به مانگ چاوه‌ڕێ که‌ین”.سوغارت گووتی که تاوه‌کو ئێسته پێمان ڕانه‌گه‌یاندوون.به‌ڵام پێ به‌پێ نه‌خشه‌که‌یان بۆ باس ده‌که‌ین.
به‌پێی ئامۆژگاریه‌کانی دکتۆری ده‌روونی ،نامه له‌لایه‌ن خانه‌واده‌کانیانه‌وه ناردراوه بۆ کرێکاره‌کان،بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ووره‌ی کرێکاره‌کان.
کارۆلین ،کچی فرانکلین لۆبۆس( یه‌کێ له‌کرێکاره‌کان)،گووتی له نامه‌که‌ماندا قسه‌ی خۆش ونوکتهمان بۆ نووسیوه،ویستمان هێزێکی زیاتری پێ بده‌ین”.هه‌روه‌ها،ئهنتینۆر بریۆس ،که چاوه‌ڕێی کوڕه‌که‌ی ده‌کات بێته ده‌ره‌وه گووتی ” خانه‌واده‌که‌ی هه‌مووشتێک ده‌نووسن،به‌ڵام هه‌مووی دڵخۆشکهروهاندهرن”.
ووره‌ی بهرزوپۆڵایینی کرێکاره‌کان و ڕێک وپێکیان له ڕێکخستنی خواردن ونووستن وشه‌ونخونی،و دابه‌شکردنی ئه‌و خواردنه که‌مه‌ی که له‌لایان بوو.بۆته جێی سه‌رنج وخۆشحاڵی ووڵات به‌گشتی وبه‌رپرسان وفریاگوزارهکان به‌تایبه‌ت ،که هه‌موو کرێکاره‌کان پاش داڕمانی 5ی ئۆگۆست سه‌لامه‌ت بوون. که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی وێنه‌ی کرێکارانی نیشان ده‌دا ،که سروودی نیشتیمانیان ده‌گووته‌وه له‌و قووڵاییه‌دا.
دوا هه‌واڵ ناردنی کامیرای ڤیدیۆیی بوو بۆ ژێر زه‌وی و جووڵه‌ی کرێکاره‌کانی تێدا دیار که‌وتبوو،ئه‌مه‌ش له زاری سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته‌دا هات که خۆی به‌شێکی ئه‌و فلیمه ڤیدیۆیه‌ی دیبوو.
له‌هه‌مان کاتدا،ڕۆژی سێشهمه ،گرژی که‌وتۆته نێوان حکومه‌ت وکۆمپانیای “سان ئستیبان”ی خاوه‌ن کانه‌که.کۆمپانیاکه له‌سه‌ر ئیفلاسی(قهلۆشی)دایه.ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایانگه‌یاندوه که‌له‌وانه‌یه نه‌توانن کرێی کرێکاران بده‌ن،ته‌نانه‌ت ئه‌وکرێکارانه‌ی که له‌ژێرزه‌ویدا ماونه‌ته‌وه.
وه‌زیری کانه‌کان “لۆرانس غولبۆرن” گووتی که کرێکاره‌کان به‌هۆی نه‌بوونی پلیکانه‌ی ڕزگار بوون ،نه‌یانتوانیوه خۆیان ڕزگار که‌ن وبێنه ده‌ره‌وه.ئه‌مه‌ش بۆته جێی مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کانه‌کان،که ده‌یانه‌وێت شانی خۆیان خاڵی که‌نه‌وه له به‌رپرسیارێتی ئه‌و کاره‌ساته.
ئاراس ڕه‌شید
بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕاپۆرته سوود له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگیراوه.
سه‌رچاوه‌کان:
سایتی ئیلاف،سایتی ته‌له‌فزیۆن هۆله‌ندی،سایتی که‌نالی ctn،سایتی شهمس،سایتی الاقتصادیة.