
کوانتم فیزیک Kwantumfysica
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م ووتاره زیاتر بۆ گه‌شه‌دان به هۆشیاری خوێنه‌ری کورد نوسراوه تا بتوانن زیاتر ئاستی هۆشیاریان گه‌شه‌پێبده‌ن و ئاگاداری ڕه‌وتی زانستی نوێ بن، من لێره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م باسه‌که زۆر به‌ساده‌یی بنوسمه‌وه به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا ئه‌م باسه مه‌سه‌له‌ی ئاوێزان بوونی زانست به‌تایبه‌تی بیردۆزه‌کانی ئاینشتاین و ماکس ویله له‌باره‌ی ڕووناکی و مه‌سه‌له‌ی ئاین و باسه‌کانی هه‌سته‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ یه‌کدا، به‌کورتی بۆ زانیاری زیاتر ده‌بێ مرۆڤ شاره‌زایی له فیزیا وکیمیا و بایه‌لۆژی و مه‌سه‌له ئایینیه‌کان و هه‌ست ونه‌سته‌کانی مرۆڤ هه‌بێت. دوایش به‌یه‌که‌وه گرێدانی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌کانی فه‌لسه‌فه و مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و زانستی په‌یوه‌ندیه‌کان له گشت‌دا، به کورتی بۆ تێگه‌یشتن له‌م باسانه باکگراوندێکی زانستی و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆریان ده‌وێ.
ناوه‌رۆک
کوانتم فیزییک دراسهیهکه بۆ بچوکترین شت، کوانته یانی بچوکترین به‌ردی بیناسازی (که‌رپووچ) له هۆشیاری مرۆڤایه‌تی دا.
ئه‌مه یانی سه‌دان ملیۆن له نیترۆن و پهترۆن و ئه‌لکترۆن بچوکتره، یانی سه‌دان ملیۆن بچوکتر له ئه‌تۆم، کوانتم فیزیک ده‌رباره‌ی ئه‌م شته بچوکانه‌یه و کاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤ و سروشته، یانی ئه‌و شتانه‌ی هه‌ن و ناتوانرێ ببینرێن و وجودیشیان هه‌یه، ئه‌گه‌رچی فیزیکای کۆن په‌یوه‌ندی به‌وشتانه هه‌بوو که ده‌بینرێن و هه‌ستیان پێ ده‌کرێت.
به‌نموونه هوان پۆ ده‌ڵێ (هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که به هه‌سته‌کانمان هه‌ستی پێ ده‌که‌ین، له په‌یکه‌ره میتاڵه‌کان تا ده‌گاته دارودره‌خت و گژوگیاکان، مرۆڤ و گیانداره‌کان هه‌موویان جۆرێ له ڕه‌نگدانه‌وه‌و ئاوێته‌بوونه‌وه‌ی هه‌وایه).
هه‌روه‌ها ئاینشتاین پێمان ده‌ڵێت که ماتیریهکان جگه له ئینێرژیه‌کی دواکه‌وتوو چی تر نین. هه‌روه‌ها ڕووناکی بریتیه له گورزه‌یه‌ک له فۆتۆنه‌کان. جا هه‌ر مرۆڤێ به‌جۆرێ چاوه‌کانی شته‌کان (گوورزهفۆتۆنهکان) ده‌بینێ و لێکده‌داته‌وه بۆ ئه‌و مشاههداته ده‌کات. ته‌نانه‌ت گۆشه نیگا بۆ مه‌سه‌له‌کان له مشاههداتهکانهوه ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام زۆر شت هه‌ن که به مشاهداتهکان نابینرێن و هه‌ستییان پێ ناکه‌ن به‌لام هه‌شن ئه‌مه‌ش خۆی له کوانتم فیزیکا ده‌دۆزێته‌وه.
به‌نموونه تیشکی رۆژ پێوستی به هه‌شت خوله‌ک هه‌یه تا ده‌گاته سه‌ر زه‌وی، یان هه‌ندێ گلۆپ له چرکه‌یه‌کدا 50 جار دهکوژێتهوپێدهبێت له ئه‌نجامی گۆڕانی ته‌زووی کاره‌با به‌ڵام چاوه‌کانمان هه‌ستی پێناکه‌ن. خێرایی ڕووناکی ئه‌وه‌نده خێرایه چاوی ئاسایی مرۆڤ ناتوانێ دووریه‌کانی ببینێ.
به‌نموونه کاتێ که سه‌یری ڕۆژئاوابوون ده‌که‌یت، ئه‌وه چه‌ند خوله‌که ڕۆژئاوا بووه ته‌نها هه‌سته‌کانی مرۆڤ دره‌نگ ده‌یبینن یانی ته‌نها مینتالی شێوه‌که (وێنه‌که‌ی) ده‌بینن.
شته‌کانی ده‌ورووبه‌ر یان ته‌نه‌کان، له‌شی مرۆڤ هیچ وه‌کو ئه‌وه نیه که خودی چاو ده‌یبینێت، شته‌کان یان ته‌نه‌کان سێ دووریان هه‌یه (یانی ته‌وه‌ره‌کانی ئیکس، وای ، زێد) له واقعدا له ئه‌تۆمه‌کان پێکدێن و ده‌سته‌یه‌ک له شهپۆڵن یان گوورزێک له شهپۆڵن نه‌ک له‌یه‌ک جیاکراوه‌ی ته‌نه‌کان و هۆش به‌یه‌که‌وه به‌ڵکو به‌یه‌که‌وه‌ن و خۆیان ده‌نوێنن. هه‌روه‌ها کوانتم فیزیک ئه‌و شتانه‌مان پێده‌ڵێت که ستایله‌کانی مرۆڤ له‌دواوه کاریگه‌ری ده‌بێت، که ده‌رووبه‌ر کاری لێده‌که‌ن، نه‌ک ئه‌وکات یان پێشتر.
ووته‌یه‌کی به‌نرخ هه‌یه که ده‌ڵێت (هه‌رکه‌سێ زۆر به کوانتم فیزیک ڕانهچڵهکیبێ ئه‌وا ستایلێکی تێگه‌یشتنی نیه).
مرۆڤ له ڕێگای کوانتم فیزیکاوه تێگه‌یشت که جیهان ته‌نها ده‌سته‌یه‌کی ئۆبجه‌کتیڤ نیه، به‌ڵکو ده‌سته‌یه‌که له په‌یوه‌ندیه‌کان. یانی هه‌مووان به‌شیوه‌یه‌کی نادیار به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.له‌مه‌ش گرنگتر هه‌روه‌کو هۆلۆگرام ( هۆلۆگرام ووشه‌یه‌کی یۆنانیه که هۆلو = به‌ته‌واوی ، گرام = نووسین ) سه‌رچاوه
http://nl.wikipedia.org/wiki/Holografie
هه‌ر به‌شێک هه‌مووشتێکی له خۆوه گرتووه. یانی هه‌موو له نێو هه‌موو یان هه‌موو کاریگه‌ری له هه‌موو هه‌یه، یان هه‌موو هه‌مووی تێدایه.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار ده‌بێته سحر و فه‌لسه‌فه و زانست له‌گه‌ڵ یه‌کدا جێگۆڕکێ ده‌که‌ن، خۆ له په‌یوه‌ندیه‌کاندا په‌یوه‌ندیه لا شعوریهکان ( هه‌ست و نه‌ست و شێوه‌ی دانیشتن و ستایلی دوان و قسه‌کردن و چۆنیه‌تی گوێ ڕاگرتن و دوان و ته‌ماشاکردن و نه‌کردن ..هتد) ڕیژه‌ی زۆرتر پێکدێنن له خودی گفتوگۆکان یانی مه‌سه‌له شعوریهکان بۆ گه‌یاندنی په‌یام. زانایانی کۆمۆنیکه‌یشن ده‌ڵێن له 70% ی گه‌یاندنی په‌یام په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له لاشعوریه‌کان هه‌یه له مۆدێلی په‌یوه‌ندیه‌کاندا.
ماکس وێل و ئاینشتاین که بیردۆزه‌کانیان ده‌رباره‌ی ڕووناکی به سه‌ره‌تایه‌کی گرنگ داده‌نرێن بۆ زانست و مرۆڤایه‌تی له‌م باره‌یه‌وه، ماکس وێل سه‌لماندی که ڕووناکی به‌شیوه‌ی گورزهیهو ئاینشتاینیش سه‌لماندی که بچوکترین به‌شی ڕووناکی فۆتۆنه. دواتریش نیلس بۆر سه‌لماندی که هه‌ردووکیان له سه‌ر هه‌قن.
ڕووناکی به خێراییه‌کی زۆر و فیزیکی ده‌بینرێت و به بارستایی؟ زۆربچووک که فۆتۆنه‌کان به‌دیارده‌که‌ون یان ده‌بینرێن. وه‌کو دیارده شێوه‌کان زۆر دواکه‌وتووترن له خودی رووناکی که به‌چاوی مرۆڤ ده‌بینرێن.
ئه‌م دواکه‌وتنه چه‌ند زۆربێت ئه‌وه بارستایی فۆتۆنه‌کان زۆرترن و زیاتریش ڕووی یان شیوه‌که‌ی ده‌بینرێن.
به ووشه‌یه‌ک فۆتۆنه‌کان و بارستاییه‌کانیان؟ بڕیاری شێوه‌ی ته‌نه‌کان و جوڵه‌کانیان ده‌ده‌ن. مرۆڤ زیاتر له‌گه‌ڵ فیزیکی (کۆن) ڕاهاتووه، هه‌ربۆیه‌ش له دژایه‌تی نێوان ماتیریالیستهکان و ئایدیالیستهکاندا ماتیریالیستهکان باس له‌و ڕاستیانه ده‌که‌ن که هه‌ستیان پێده‌کرێت یان بوونیان هه‌یه، ئێستا ئایدیالیسته‌کان ده‌یانه‌وێ دووباره به هه‌ندێ ده‌ستکاری کوانتم فیزیکا بێنه‌وه سه‌ر سه‌حنه و بلێن توانایی هه‌سته‌کانی مرۆڤ (مجهڕرهد) ناتوانێ هه‌موو ئه‌وشتانه هه‌ست پی بکات هه‌شن. به‌نموونه تیشک و دیارده‌کان و ته‌نه‌کان و جووڵه‌ی ته‌نه‌کان و دینامیکیه‌تی نێو خودی ئه‌تۆم.
خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌م باسه زۆر قووڵ و ئاڵۆزه و چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاجیا هه‌یه و هه‌ر لایه‌نێ بۆ خودی خۆی به‌کاریدێنێ، به‌ڵام زانست هه‌ر له پێشکه‌وتن دایه و مرۆڤیش زیاتر بۆ سپێشیالیتایت (تایبه‌تمه‌ندی) ده‌چێت تا گشت بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤێ شاره‌زایی له زانست نه‌بێت ئه‌وه‌نده ئاسان نیه له کوانتم فیزیک بگه‌یت.
به‌ڵام ده‌کرێ له په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا چ له ده‌روونی ڕێکخراو یان ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندی که‌سایه‌تی دا هه‌ندێ حاڵه‌ت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جوان هه‌یه مرۆڤ ناتوانێ ته‌فسیری بکات، ئه‌مه بۆ هه‌ڵبژاردنی دوو شت که هه‌موو دیارده و کاراکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کانیان یه‌که به‌لام مرۆڤ ڕوو له یه‌کێکیان ده‌کات بۆ؟ ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری تر له مه‌سه‌له‌ی دین و هه‌بوون و نه‌بوونی هێزی سه‌رووی مرۆڤ وهێزه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی تواناکانی مرۆڤ و هیزه سروشتیه‌کان و دیارده‌کانیان تا ڕوونه‌ده‌ن مرۆڤی ئاسایی ناتوانێ هه‌ستیان پێ بکات. به یه‌ک ووشه کوانتم فیزیکا سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یه‌کی نوێیه بۆ دووباره پێناسه‌کردنه‌وه‌ی مرۆڤ و ده‌ورووبه‌ر و سروشت ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده ئاسان نیه، زانستیش له ڕه‌وڕه‌وه‌ی پێشکه‌وتنی ناکه‌وێ ته‌نها ئه‌گه‌ر کاره‌ساتێکی سروشتی هه‌موو ههڵپێچیتهوه، له‌سه‌ر کار گۆلیگایهکهم هه‌یه باوه‌ڕی وایه مرۆڤ زۆرجار پێشکهوتووتربووه له‌مڕۆ و دوایی کاره‌ساتی سروشتی بۆ دواوه‌ی بردۆته‌وه هه‌رده‌م ده‌ڵێت ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش کۆتایی دێت به‌ڵام که‌ی نازانین، منیش گاڵته‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م ده‌ڵێم ئاخری زه‌مانی پێده‌ڵێن له که‌ڵتووری ئێمه‌دا، باشترین نموونه‌ی ئه‌و جێماوانهن که شته سه‌رسوڕهێنه‌ری دونیان پێ ده‌ڵێن، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه نه‌سه‌لمێنراوه. به‌لام من باوه‌ڕم به‌وه هه‌یه کاره‌ساتی سروشتی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که مرۆڤ بۆ دواو بباته‌وه‌و هه‌موو فه‌لسه‌فه و زانست و ئایین و کوانتم فیزکا بپێچتهوهو ته‌نها نان و ئارامی دووباره گه‌وره‌ترین گرفتی مرۆڤ بێت. ئه‌مه‌ش سه‌لماندنی ئاسانه زه‌مین له‌رزین و تووڕه‌یی ده‌ریا و باوبۆران به کورتی کاره‌ساته سروشتیه‌کان مه‌سه‌له‌ی به‌ڵگه نه‌ویستن.
ئاماده‌کردنی
ئاسۆ حامیدی
هۆله‌ند 2010
سه‌رچاوه‌کان:
_ چه‌ند باسێکی جیاجیا له‌سه‌ر کوانتم فیزیکا به زمانی هۆله‌ندی و ئینگلیزی له‌مانه:
1. Flow en de kunst van de zakendoen, 2006
2. Basis Communicatie Kiwa 2003
3. Determinisme onder Kwanummechanica, B. Wouters 2008.