
هه‌فته‌ی شاکاره‌کانی شکسپیر له شانۆی سالار
له‌میانه‌ی چالاکیه هونه‌ریه‌کانی تیپی شانۆی سالار دوێنی یه‌کی ئه‌یلول به به‌شداری ژماره‌یه‌ک هونه‌رمه‌ند و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی ده‌ستکرا به نمایشی چه‌پکێک له فیلمی سینه‌مایی که له شاکاره شانۆییه‌کانی (ولیام شکسپیر)بوون، ئێواره‌ی ڕۆژی دووه‌میش فیلمی(شالیر ) پێشکه‌شکرا و له لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر ئه‌رسه‌لان ده‌روێش لێدوانی هونه‌ریان بۆ کرا، ئه‌رسه‌لان ده‌روێش سکرتێری تیپی شانۆی سالار له لێدوانێکی تایبه‌تدا ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که( تیپه‌که‌مان به ئه‌رکی خۆی ده‌زانێت به‌رده‌وام بێت له به‌خشش بۆ خزمه‌تکردنی هونه‌ری کوردی به گشتی وبزافی هونه‌ری شانۆیی به تایبه‌تی ،له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا هه‌فته‌ی شاکاره‌کانی شکسپیرمان سازداوه بۆ پیشاندانی چهپکیک له شاکاره‌کانی بلیمه‌تی شانۆی جیهانی ولیام شکسپیر به‌ئامێری داتاشۆ،له گه‌ڵ لێدوانی هونه‌ری سه‌بات به‌و نمایشه له لایه‌ن چه‌رده‌یه‌ک له شانۆکاره ناسراوه‌کانی شاری سلێمانی و شانۆی سالار) ولیام شکسپیر که یه‌کێکه له شانۆنوسه ناسراوه جیهانیهکان و چه‌ندین ده‌قی به پێزی شانۆیی نوسیوه که به درێژایی سه‌رده‌م له لایه‌ن چه‌ندین ده‌رهێنه‌ری سینه‌مایی و شانۆییه‌وه کاری ده‌رهێنانی بۆ کراوه و بووه به تێشویهکی به پێزی هونه‌ری شانۆیی هونه‌ری بۆ هه‌موو جیهان. ئه‌رسه‌لان ده‌روێش له باره‌ی کاره‌کانی تیپی شانۆی سالاریش وتی(به‌و به‌خشینه مانگانه‌یه‌ی که وه‌زاره‌تی دارای بۆمان سه‌رف ده‌کات ئێمه وێرای سازدانی دووۆرک شۆپی شانۆیی بۆ گه‌نجان سه‌باره‌ت به کایه‌کانی نوسین و نواندن و ده‌رهێنانی شانۆیی گۆڤارێکی پسپۆریمان له بواری شانۆیشدا هه‌یه که به هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی ده‌رده‌چێت که تا ئێستا هه‌ژده ژماره‌ی لێده‌رچووه، وه بیست و دوو کتیبمان به جاپگهیاندووه و بێ به‌رامبه‌ر پێشکه‌ش به ناوه‌نده هونه‌ریه‌کان و په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی ده‌که‌ین )، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ئه‌و ژماره که‌مه‌ی ئاماده‌بوان بوو که جێگه‌ی تێڕامانه له شارێکی وه‌ک سلیامنیدا که به ناوه‌ندی ڕۆشنبیری کوردی داده‌نرێت ئاماده‌بوانی وه‌ها کارێک له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ر نه‌کات ، ئه‌رسه‌لان ده‌روێش وتی( ئێمه له هه‌موو ڕۆژنامه و شوینه گشتیه‌کاندا رامانگه‌یاندووه که ئیشێکی له‌و شێوه‌یه ده‌که‌ین ، منیش نازانم هۆی که‌می به‌شدار بوان چیه ، به‌ڵام هیوادارم ئاماده‌یمان هه‌بێت له کارێکی ئاوادا چونکه بوژانه‌وه‌ی شانۆی کوردی کارێکی پیرۆزه)
سالار جاف