
بۆ زیندانه سیاسی یه‌كانی وڵاته‌كه‌م
كه بیره‌وه‌ری قامچی ده‌خوێنمه‌وه، ده‌ماره‌كانی له‌شم سڕ ده‌بن، نایشارمه‌وه ده‌ترسم.ئاخر ئاسان نیه مرۆڤ هێزی گوێگرتنی ئه‌م هه‌موو تراژیدیایه‌ی هه‌بێت.. كه ئێوه له‌ژوره ئینفرادیهكان به‌ته‌نیابوون، چاوه‌ڕێی مه‌رگتان ده‌كرد، رۆحتان به‌شیشی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه به‌سترابۆوه، كه‌س هێنده‌ی ئێوه له‌م ژورانه به‌ته‌نیا نه‌بوو. ئێستاش ته‌نیا نین، به‌ڵام بێكه‌سن. چه‌ند شوره‌یی یه نه‌وه‌كانی به‌ر سته‌می قامچی كێشه‌ی موچه‌یه‌كی ساده‌یان هه‌بێت، ئێستا ده‌بوو ئه‌وان نه‌ك هه‌ر موچه، ده‌بوو بۆ هه‌ر یه‌كێكیان له‌ناو زێدی خۆیان په‌یكه‌ریان بۆ دروست كرابوایه.. كه روخسارتان ده‌خوێنمه‌وه، وا هه‌ست ده‌كه‌م هێشتا هه‌ر له‌زیندانن، چونكه كوا مافه‌كانتان؟ كوا پادداشت كه تۆزێك بارگرانی ئه‌و جنێوه سوكانه‌ی فاشیه‌كان كه‌م بكاته‌وه كه به‌ئێوه‌ی بهجهوههرو تێكۆشه‌ر ده‌درا. ئه‌و ده‌مه كه به‌بێ نان‌و ئاو‌و له‌ناو ژووره تاریك‌و سارده‌كانی زیندانه‌كانی به‌عسدا ته‌نها چاوه‌ڕێی مه‌رگتان ده‌كرد، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش له‌ده‌ره‌وه خێزانه‌كانتان، مناڵی ساوا‌و خێزان‌و دایك‌و باوكتان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و سوكایه‌تی پێكردنو ماڵ وێرانكردندا بوون. ژیان‌و كه‌رامه‌ت‌و جه‌سته‌تان له‌قامچی ده‌ستی فاشیه‌كاندا لول درابوو. هه‌میشه چاوه‌ڕێی په‌تی سێداره‌و دادگایی مه‌جلیسی سه‌وره بوون، نه‌وه‌كو شتێكی تر. ده‌بێ هه‌موو پاره‌ی ئه‌م وڵاته ته‌نها سه‌عاتێك ئه‌شكه‌نجه‌ی ژورێكی ئه‌منه سووره‌كه‌و ئه‌منه خاصه‌ی كه‌ركوك‌و ئه‌بوغرێب بهێنێت؟ من ئێستا ته‌نها به بینینی ئه‌م ژورانه له‌شم ده‌له‌رزێ كه چۆڵا‌و هۆڵنو هیچ به‌عسیش نه‌ماوه؟ كه‌چی ئێوه له‌ناو هه‌زاران سه‌ربازو ئه‌فسه‌ری به‌عسدا، له‌ناو لێدان‌و شهقو جنێو‌و ئه‌شكه‌نجه‌دا به‌واقیعی ده‌ژیان. له‌گه‌ڵا مهرگو خوێن‌و خه‌ونی ئازادی ده‌سته‌و یهخهبوون، چۆن چۆنی هه‌ناسه‌تان بدابوایه؟ هه‌ر له‌حزه‌یه‌كی ئازادی ئه‌م وڵاته خوێنی شههیدانوخوێنی ژێر قامچی زیندانه سیاسیهكانیهتی.
زیندانه سیاسیه‌كانی وڵاته‌كه‌م
ته‌نهایی‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئێوه له‌ژووره ته‌نگه‌به‌ره‌كانی بهعسو داگیركه‌راندا، به‌سه‌دان بابه‌تی وه‌كو له‌م چه‌شنه حه‌قی خۆی پێ نادرێت، به‌ڵكو هه‌ر كاتژمێرێك زیندانیتان رۆمانێكه، كه‌ره‌سه‌ی فیلمی سینه‌مایی گه‌وره‌یه، به‌ڵام من وه‌كو گه‌نجێك له‌م وڵاته‌دا هه‌ست بهشهرمو ته‌ریق بوونه‌وه ده‌كه‌م كه ده‌بینم كێشه‌ی موچه‌و نانتان هه‌یه، شه‌رم جه‌سته‌م داده‌پۆشێ كه گوێم لێتان ده‌بێ سه‌دان جاش‌و بهعسو خه‌ڵكانی ناتێكۆشهر كه زیندانی سیاسی راسته‌قینه نه‌بوونه، ناسنامه‌یان وه‌كو ئێوه بۆ كراوه‌و هه‌مان ئه‌و مافه وه‌رده‌گرن كه ده‌بێت زیندانیه‌كی سیاسی راسته‌قینه وه‌ریبگرێت..ئه‌ی خودایه ئه‌م حكومه‌ته بۆ وا ده‌كات؟ چۆن نه‌وه باشه‌كان هێنده تێكه‌ڵی پیاوه خراپه‌كانی دوێنێ ده‌كات.
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پێكه‌نینتان بهئازادیو نانی هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته دێ‌و گه‌نده‌ڵی مه‌ست مه‌ستی كردون، ئایا جورئه‌ت ده‌كه‌ن ته‌نها یه‌ك كاتژمێر گوێ له چیرۆكه سامناكه‌كانی ناو زیندانیانی رژێم بگرن، كه ئه‌وه‌ی جۆری ئه‌شكه‌نجه‌و سوكایه‌تی‌و كه‌رامه‌ت شكاندنه ده‌رهه‌قیان كراوه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردبون، ئازادی خواز‌و تێكۆشه‌ر بون. لێره‌دا حكایه‌تی ته‌نها یه‌ك زیندانی سیاسی له‌زیندانی فاشیه‌كان له سلێمانی ده‌گێرمه‌وه: زیندانیه‌ك له‌یه‌كێك له‌بیره‌وه‌ریه‌كانی دا نوسیویه‌تی: ” كه له زیندانی سلێمانی ده‌ستگیركرام، شه‌وێك له‌ته‌نیشت ژورێك بهقاچو ده‌ست به‌ستراوی دایاننام، سه‌دان سه‌ربازی عه‌ره‌بی به‌عسی، هه‌تا به‌یانی هه‌ر میزیان پێدا كردم. به‌یانی جه‌سته‌م له‌ناو حه‌وزێكی میزدا ته‌ڕ ته‌ڕ بوو بوو. هیچ دهسهڵاتێكیشم نه‌بوو، دوای ئه‌وه‌ش بهشهقو تێهه‌ڵدان بردیانم بۆ ژووری ئه‌شكه‌نجه‌دان” .
ئه‌رێ به‌ڕێزان: ئه‌م ئیهانه‌كردنه، هه‌موو پاره‌ی ئه‌م وڵاته ناهێنێت؟ ببورن زیندانیه سیاسیه‌كانی وڵاته‌كه‌م ته‌نها ئه‌وه‌نده ده‌توانم له‌ناخه‌وه پێتان بڵێم ئازادی كوردستان به‌رهه‌می ئێوه‌و شه‌هیده‌كان‌و ئازادی خوازانه، نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر عه‌رشی پله‌و پاره‌و مێزی مۆدێرن‌و سپلێتوكۆشكو ته‌لاری ناشهرعیو گه‌نده‌ڵكاری ئه‌م وڵاته‌ن. ئه‌وانه‌ی ئاره‌قه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی دوێنێیان، به گه‌نده‌ڵی ئه‌مڕۆ گۆڕیه‌وه. ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خه‌ڵكیان به جانتایه‌كی پڕ پاره له‌ده‌ست داوه. ئه‌وانه‌ی…ئه‌وانه‌ی…هتد.