من و محێدین زه‌نگه‌نه….. كامه‌ران سوبحان
وه‌ك هه‌واڵی زۆرێك له مردنه‌كانی ئه‌م وڵاته، مردنه‌كه‌ی ئه‌ویش كتوپڕ بوو، پێم وابێت مردنی هیچ كه‌س و هاوڕێیه‌ك هێنده‌ی مردنی محێدین (زه‌نگه‌نه) تووشی تێڕامانی نه‌كردبم، چونكه مردنه‌كه‌ی ئه‌و جۆرێك له تێڕاِمان و به‌زه‌یی و وه‌ستانی ده‌وێت، ئه‌و ئێواره گه‌رمه‌ی 21ی ئاب كه مه‌سجێكم بۆ هات و ئه‌مه‌ی تێدا نووسرابوو (ئه‌زانم به‌لاتانه‌وه سه‌یره، به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه محێدین زه‌نگه‌نه، له ناو بازاڕ به جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد!!) دوای چه‌ند جارێك خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه یاده‌وه‌ریم وه‌ك زۆر له رووداوه ناخۆشه‌كانی تری ته‌مه‌ن به خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر مێژووی ناسین و پێكه‌وه كاركردنمان له (ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م) به به‌رچاوما هێنا و له خاڵێكی ره‌شدا ونی كرد..
یه‌كه‌م ناسینم بۆ ئه‌و پیاوه ئێواره‌ی 21/11/2005 واته 4ساڵ و نۆمانگ پێش مردنه‌كه‌ی، ئه‌و ناسینه‌ش رێكه‌وتێكی سه‌یر و خۆش بوو، ئه‌و كات زه‌نگه‌نه ماڵی له دیاله بوو، بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ هاتبوویه سلێمانی، ده‌زگای سه‌رده‌م ته‌كلیفیان كردم دیدارێكی دووردرێژی له‌گه‌ڵ سازبكه‌م بۆ گۆڤاری ئاینده، منیش ته‌نها دوو رۆژم له‌به‌رده‌ستا بوو، پێش ئه‌و مێژووه من به ته‌نها محێدین زه‌نگه‌نه‌م وه‌ك هه‌ندێ له شانۆییه‌كانی ده‌ناسی، به تایبه‌تیش شانۆییه‌كانی (تكلم یا حجر، الاشواك، العلبه الحجریه، الخاتم) خوێندبوویه‌وه، دوای گفتووگۆیه‌كی زۆر كاتی دیداره‌كه‌مان دانا، له‌سه‌ره‌تا ملی نه‌ده‌دا بۆ دیدار، وا رێكه‌وتین ته‌نها دیدارێكی كورت بێت و چه‌ند پرسیارێكی زۆر سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ده‌ق و به‌رهه‌مه نوێكانی لێبكه‌م، به‌ڵام كه دیداره‌كه ته‌واوبوو، دوو كاسێتی ته‌واو قسه‌مان كردبوو، دوای ته‌وابوونی پێی وتم (جه‌نابی عالی) فێڵێكی باشت لێكردم، بڕیاربوو كورته دیدارێك بێت، ئه‌و دیداره‌ش له (ژماره 65 گۆڤاری ئاینده‌دا له ئازاری 2006) دا بڵاو كرایه‌وه، له‌و رۆژه‌وه‌و دوای هاتنه یهكجارییهكهشی بۆ سلێمانی به جیاوازی ته‌مه‌ن و بۆچوونیشه‌وه زۆرجار پێكه‌وه دانیشتووین و له‌سه‌ر زۆر لایه‌نی ئه‌ده‌بی و ده‌قی شانۆییی قسه‌مان كردووه، ئه‌و هه‌رچه‌نده به‌كه‌می ئاگای له ئه‌زموونی شانۆی كوردی بوو له رووی ده‌ق و پراكتیكییه‌وه، به‌ڵام شاره‌زایه‌كی باشی له ته‌كنیك و گرێ و دیالۆگ و كاره‌كته‌ری شانۆیی هه‌بوو، ئه‌و (جه‌ناب عالی)یه‌ی كه یه‌كه‌م جار نازانم بۆچی و له‌به‌رچی پێی وتم بویه ناوی راسهتهقینهی من لای ئه‌و هه‌موو جارێك ده‌یوت (جه‌ناب عالی) به كامێراكه‌ت وێنه‌یه‌كی جوانمان ناگریت؟ (جه‌ناب عالی) چایه‌ك پێكه‌وه بخۆینه‌وه (جه‌ناب عالی) كه‌ی كاك دڵشاد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر دێته‌وه؟ جه‌ناب عالی ئاینده گه‌یشتووه‌ته كوێ و زۆر جه‌ناب عالی تریش!!
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین دانیشتنی تایبه‌ت و گشتی و كۆبوونه‌وه‌مان پێكه‌وه هه‌بووه، زۆر جار ده‌یوت ئاده‌ی چی له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی هارۆڵدپنتهر ده‌زانی، كه پێم ده‌وت هه‌موو ده‌قه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره‌م خوێندووه‌ته‌وه، زۆری پێخۆش بوو، جارێكیان پێم وت مامۆستا بێده‌نگی و رۆشتنهكهت و شێوازی قسه‌كردنت له (ده‌یڤیس)ی كاره‌كته‌ری هارۆڵدپنتهر ده‌چێت.زۆری پێخۆش بوو، ئیدی كه‌م جار هه‌بوو پێكه‌وه دانیشین و به گاڵته‌وه پێم نه‌ڵێت. ها جه‌ناب دهنگوباسی (هاۆڵدپنتهر و ده‌یڤس)ی هاوڕێت چۆنه؟! له‌گه‌ڵ جیاوازی 37ساڵ ته‌مه‌ن له نێوانماندا من و محیچدین زه‌نگه‌نه‌دا هه‌رگیز هه‌ستم نه‌كردووه ئه‌و برا گه‌وره‌و من برا چووك، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك دوو هاوڕێ به جیاوازی ته‌مه‌نه‌وه ئه‌و له سه‌رده‌می عه‌ره‌بی و من له گۆڤاری ئاینده كارمان ده‌كرد.
خاڵێكی تری مردنه كتوپڕه‌كه‌ی (محێدین زه‌نگه‌نه) دوو رۆژ پێش مردنه‌كه‌ی بوو، سه‌ر له به‌یانی پێنج شه‌ممه وه‌ك زۆر جاری تر و زۆر رۆژی تر كه ده‌هاته سه‌رده‌م به هێمنییه‌كی سه‌رنجڕاكێشه‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕواته ژووره‌كه‌ی خۆی كه‌مێكی ده‌رگاكه‌ی ده‌كرده‌وه‌و سڵاوێكی لێده‌كردم، ئه‌و رۆژه ته‌نها سڵاوه‌كه نه‌بوو، وتی جه‌ناب عالی ده‌نگوباست چۆنه؟ هات دانیشت، زۆر سه‌یر بوو، له‌و به‌یانییه‌وه ده‌بایه بمزانیایه فریشته‌كان هه‌واڵی مه‌رگیان داوه‌تێ، به هه‌مان ریتمی دانیشتنه‌كانی تری له ژووری كاك دڵشاد عه‌بدوڵڵا یه‌كسه‌ر كه‌وته باس كردنی ته‌ندرووستی خۆی، كه زۆرجار ئه‌م باسه باسی گه‌رم و گوڕی نێوان ئه‌و كاك دڵشاد بوو، قسه‌كانی تۆزێك پچڕ پچڕ بوون، له باسی گه‌رما و نه‌خۆشییه‌وه، چوویه سه‌رباسی ئاینده و هه‌ولێر و كاك دڵشاد و ده‌قی شانۆیی و یاداشته‌كانی رۆژانه‌ی خۆی و زۆر بابه‌تی تر و زۆر پرسیاری تر، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی من بكات هه‌ڵسا و خوا حافیزی كرد.
ئه‌و ماڵئاواییه‌ی له ژووره‌كه‌مدا كردی، به هه‌مان شێوازی ماڵئاوایی (ده‌یڤس) له (ئه‌ستن) كه وتی (ده‌ڕۆم، جگه له كه‌مێك یاده‌وه‌ریی و سێبه‌رێكی كاڵ هیچ شتێك له‌م ژووره‌دا جێنایهڵم) ئه‌و دیممهنه سه‌یره، دوا ماڵئاوایی و دوا نیگای من بوو بۆ ئه‌و، سڵاو له رۆحه هێمنی و كه‌م دووه‌كه‌ی محێدین زه‌نگه، سڵاو له و نووسه‌ره هێمنه‌ی كه 4ساڵ و نۆمانگ وه‌ك رێبوارێكی كه‌م دوو، به ژیان و هاوڕێیهتیمدا گوزه‌ری كرد..
یادی به‌خێر.