Skip to Content

Friday, November 8th, 2024
سه‌نته‌ری شانۆی رۆژ ئاوای وڵات شانۆیی ئێواره‌ی په‌روانه‌ نمایش ده‌کات  / به‌زمانی نه‌رویچی

سه‌نته‌ری شانۆی رۆژ ئاوای وڵات شانۆیی ئێواره‌ی په‌روانه‌ نمایش ده‌کات / به‌زمانی نه‌رویچی

Closed
by September 6, 2010 شانۆ

 

سه‌نته‌ری شانۆی  ڕۆژ ئاوای وڵاتی نه‌رویچ ،یه‌کێکه‌ له‌و سه‌نته‌ره‌ شانۆیانه‌ی که‌ بۆته‌ ده‌روازیه‌ک بۆ پێگه‌یاندنی مندالان و گه‌نجانی خاوه‌ن  به‌هره‌ی شانۆیی. ئه‌م سه‌نته‌ره‌ وه‌ک قوتابخانه‌یه‌ک  ساڵانه‌  به‌ده‌یان له‌ منداڵا وگه‌نجان له‌ ته‌مه‌نی 6 ساڵاوه‌ تا 20 ساڵ ڕووی تێده‌که‌ن، بۆ خۆ پێگه‌یاندنو گه‌شه‌دان به‌ به‌هره‌ و تواناکانیان له‌  شانۆدا ،ئه‌م سه‌نته‌ر خاوه‌ن  چه‌ندین  پسپۆڕو ومامۆستای  خاوه‌ن بڕوا نه‌مه‌ی دراما پێداگۆگیه‌ ، جگه‌ له‌ وتنه‌وه‌ی وانه‌ی شانۆ له‌م سه‌نته‌ره‌دا له‌ ڕیگای چه‌ندین مامۆستا و پسپۆڕانی شانۆی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نه‌رویچ ، کۆرس و ورۆک شۆپ  بۆ ڕاهێنانی ده‌نگه‌ و جه‌ه‌سته‌  به‌ ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌م سه‌نته‌ره‌   ساڵانه‌ خاوه‌ن فێشتیڤاڵێکی شانۆییه‌ تایبه‌ت به‌ خۆیه‌تی   له‌ سه‌ر ئاستی وڵاتی  نه‌رویج ، که‌ چه‌ندین گرووپی شانۆیی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداری تێداده‌که‌ن ،به‌ ناوی فێستیڤاڵی  (مینی میدی ماکسی)یه‌
شانۆی ئێواره‌ی په‌روانه‌ له‌ ڕێگای خوێندکارانی به‌شی قناغی  کۆتای ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه‌   نمایش ده‌کرێت که‌ ته‌مه‌نیان له‌ نیوان 17 بۆ 20 ساڵدایه‌،  ئه‌م خوێندکارانه‌ له‌ هه‌مانکاتیشدا خوێندکاری به‌شی درامان له‌ قۆناغی ئاماده‌یدا، له‌گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌ خوێندکاره‌دا  سه‌رۆکی  سه‌نته‌ری شانۆی ڕۆژ ئاوای وڵات و دوو مامۆستای شانۆی ئه‌م سه‌نته‌ره‌  وه‌ک ئه‌کته‌ر  ده‌وریان هه‌یه‌ له‌ ئێواره‌ی په‌روانه‌دا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ که‌ ئه‌م شانۆگه‌ریه‌ بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌یانیان دوو جار نمایش ده‌کرێت ، سه‌عات 10   و سه‌عات 12  بۆ خوێندکاره‌کانی قۆناغی ئاماده‌ییه‌کان  یان ( دواناوه‌ندی ) .
ئه‌م نمایشه‌ بۆ ماوه‌ی پێنچ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ 7.9 تا 11.9
دنیای شانۆ چه‌ندێک دنیای واقیعه‌ ،هێنده‌ش دنیای خه‌یاڵ و فه‌نتازیایه‌ ،هونه‌رمه‌ند بۆ ئافراندنو گه‌یشتن به‌دنیای جوانی له‌ شانۆدا پێویشتی به‌ خه‌یاڵ فراوانی  هه‌یه‌. گه‌وره‌ی ڕۆمانێک له‌وه‌دا نیه‌ قه‌باره‌که‌ی چه‌نده‌ ،به‌ڵکو له‌وه‌دایه‌ چه‌ندێک گه‌ره‌یه‌ له‌ ڕووی خه‌یاڵ و فه‌نتازیاو دنایی خه‌وبینینه‌وه‌. . ڕۆمانه‌کانی به‌ختیار علی ده‌ریایه‌که‌ی گه‌وره‌ن  بۆ گه‌ڕان و مه‌له‌کردن به‌ ناو دنایی خه‌یاڵدا. (( مرۆڤ ته‌نها به‌ بڕوا ناژی ،وه‌ک چۆن ته‌نها به‌ عه‌شقیش ناژی، مرۆڤ ته‌نها به‌ خه‌یاڵ ناژی وه‌ک چۆن به‌ حه‌قیقه‌تیش ناژی، دنیایه‌کیش که‌ هه‌موو سنوره‌کانی دیاری کراوه‌،وه‌ک دنیایه‌که‌ که‌ شێوه‌ی نییه‌ ،سامناکه))ئێواره‌ی په‌روانه.‌‌

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.