ئه‌م دێڕانه ده‌ڵێن:نه‌مانده‌زانی ده‌بینه دوا شعر
مزگه‌وتێك به‌گوێما ئه‌چپێنێ
فنجانی قاوه گره‌وه‌كانی وه‌هم بگه‌ڕێم
ده‌ستی تاشه به‌ردێكی غه‌ریب بگرم
كۆڵان به كۆڵان هاواربكه‌م
ناوچه‌وان گرژ بكه‌م له بێده‌نگی
باوه‌ش بكه‌م به شه‌قامێكدا
به‌ڵێ مزگه‌وتێك ئه‌مه‌ی پێوتم
دۆزه‌خ پاكی به ئاسمان له‌بارئه‌با
قه‌برسانه‌كان هێڵنج ئه‌ده‌ن
ئایه‌تێك ده‌سته‌یاته ئێخه‌ی قورئان
زمانی ڕیگه‌كان له‌گۆ ئه‌كه‌ون
ڕووی ته‌نیایی ڕه‌ش ئه‌بێت به مردن
بێ ئومێدی پرچی وه‌رزه‌كان سپی ده‌كات
پێكه‌نین پێش ئه‌وه‌ی چله‌ی بچێ ده‌مرێ
له‌خه‌ونی مناڵیدا ترس
له خه‌ونی گه‌وره‌بونیشدا ونبوون
فرمێسكی خه‌زان ده‌سڕم
هزرم خاڵیه‌كه‌م له‌چپه چپی مزگه‌وتێك
كه‌هێشتا نازانێ بۆ پێی ده‌ڵێن ماڵی خودا
پشت له نیشتمانی بێهیوایی ده‌كه‌م
له زمانی په‌پوله‌یه‌كه‌وه ژیان ده‌نوسمه‌وه
ڕوبارێكی قه‌یره ژیرده‌كه‌مه‌وه
تارماییه‌ك هه‌ڵوێسته‌یه‌كی كرد
جارێكی تر كفر یه‌كسانه‌بێته‌وه به باوك
ته‌مه‌نناكانم چاویان كوێره‌بێ
هزریان پڕه‌بێ له مه‌رگ
زمانیان له‌وتن ئه‌كه‌وێ
خودا‌ش دیسان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێ
هه‌موو گۆڕهه‌ڵكه‌نه‌كانی خودا هاتن
گومان كچێنی پاكی بردم
عه‌سرێك مه‌رگێكی شپرزه‌ی هێناوه
نا,مه‌غریبێك بۆی ناردبووم
له دێره شعرێكی بێكه‌سم بۆی ئه‌گه‌ڕێ
هه‌رده‌بوو لێره‌بوون فڕه‌م بداته باوه‌شی بێمانایی
ئێسته قه‌برسان من ئه‌نوسێته‌وه
منیش تۆ…..
ئه‌و ده‌به‌خشم,
به‌ڵام دایكیم ئیتر ڕوناكاته‌وه خودا….
كاردینای سپی