چه‌پكێ سۆز ….. نوری بێخاڵی
(1)
– خورپه‌ی ناخ..! –
وا هه‌ست ده‌كه‌م كه‌شتی حه‌زم
له‌م ئاقاره ئۆقره ناگرێ و
له كه‌ناری خه‌ره‌ندی دامێنت نه‌بێ
خورپه‌ی ناخم دانامركێ!
مادام وایه..ده لێم گه‌ڕێ
با ماری سه‌ر شێتی هه‌وه‌سی رۆح
به خه‌ره‌ندی خوار پێده‌شتی سنگت بڕوا و
به تنۆكێ ئاوی هیوا
شۆڕهكاتی ره‌حمت ته‌ڕكا و
گوڵاڵه‌ی حه‌زمی تیا بڕوێ!
(2)
– كۆچی سه‌ر شێت –
یه‌كه‌م هه‌نگاوی
كۆچباری ئه‌و عیشقه شێته‌م
له كه‌ناری دوو لێوانت
ده‌ست پێده‌كه‌م
له هه‌واری سینه‌ی پڕ له سۆزیشتدا
دوا هه‌نگاوی ئه‌و كۆچه‌ی من
كۆتایی دێ و
له نێوانی هه‌ر دوو دووندی یاخی بووتدا
دوا ده‌واری خۆم هه‌ڵ ده‌ده‌م!
(3)
– سپێده‌یه‌كی شوانی –
خه‌ونی عه‌شقێك بردیتیه‌وه
چوویته ژوانی نیوه شه‌وێكی ره‌هێڵه
به‌ناو گه‌رووی شه‌پۆڵه‌كانی تاریكی
هه‌نگاوت نا!
قه‌پت له ده‌نگی سه‌گوه‌ڕ كرد
تهڕیهتیت له باوه‌شیدا كرده هه‌ڵم و
شه‌خته‌ی لێوت
له پشكۆی كوانووی لێویدا
توانده‌وه
له كه‌ناری ده‌ریای گزنگی ئاسۆشدا
كه بێدا بوویته‌وه و راچڵهكیت
به سه‌رینێكی به‌ردین و
كهپهنێكی تۆز لێ نیشتوو
سپێده‌یه‌كی دیت كرده‌وه!
(4)
(سێ ئاوازی ناسۆر)
– ترس –
جنۆكه و دێ‌و و ئهژدبها
تژی خه‌ونی مناڵیم بوون!
كه چاویشم سوتانی جه‌سته‌می بینی
“ئاگره سووره” لێم بوو به عیزرائیلی مه‌رگ
بۆیه عار نییه ئێستاكه
له په‌پووله و گوڵ بترسم!
– په‌له‌قاژه –
له وه‌ته‌ی هه‌م
بهربوومهته گیانی خۆم و
خوێنی ناخم ده‌خۆمه‌وه
بۆیه نه باڵام چرۆی كر
نه ئاسۆی بیرم به‌رین بوو!
ئێستاش له جێی خۆم ده‌جوڵێم
نه گوێم له چرپه‌ی پێی خۆمه و
نه كاروانیش ده‌بینمه‌وه
– یاخی بوون –
یاخی بوونی مناڵێتیم
هه‌روا به‌بێ حیكمه‌ت نه‌بوو
چاوی نه‌ستم كیشوه‌ری ئایینده‌ی ده‌دی
بۆیه كاتێ كه گه‌وره بووم
هێنده‌ی دونیا
یاسا و رێسا و عورف و سته‌م
فێری یاخی بوونیان كردم