
حزبێكی نهێنی به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ له‌زگین به‌ڕێزیان وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌م پارته نهێنییه(پارتی به‌رخۆدانی رۆژئاوای كوردستان)ته‌له‌فۆنی بۆم كرد و منیش له‌سه‌رداوای خۆی به‌ڕێ كه‌وتم بۆ شارۆچكه‌ی رانیه و له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌مان سازدا، به گووته‌ی هه‌ڤاڵ له‌زگین ئه‌م پارته نهێنییه نزیكه‌ی(1600) چه‌كداریان هه‌یه و له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی رانیه سه‌ربازگه‌یه‌كی نهێنیان هه‌یه و رۆژانه مه‌شقی خۆیان ده‌بینن، به‌ڵام نه‌مانزانی كێن ئه‌وانه‌ی مه‌شقیان پێ ده‌كه‌ن و كێن ئه‌وانه‌یشی مه‌شق ده‌كه‌ن و بۆ چ مه‌به‌ستێك مه‌شق ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ڤاڵ له‌زگین وه‌كو سه‌رۆكی ئه‌و پارته نهێنییه پێمانی گووت كه له‌به‌ر پاراستنی ئه‌منیه‌تی چه‌كداره‌كانیان ناتوانن ئێمه ببه‌نه سه‌ربازگه‌كه، بۆیه له ده‌رفه‌تێك به‌خێرایی ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزیان كرد.
*ئه‌م حزبه‌تان چۆن و بۆچی و كه‌ی دروست كرد..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: پارتی به‌رخودانی رۆژئاوای كوردستان له ساڵی 1999 دامه‌زراوه له سلێمانی سێ شه‌هیدماندا له عه‌فرین و كوڤان له شام وه یه‌كیش له كوردستانی باشور له ساڵێ 2002 منیش 12 ساڵ زیندانی بوومه له سوریا هه‌تا 2006 له‌و ساڵه‌دا به فه‌رمی من ده‌ستم به رێكخستنی سه‌ربازی كرد له دیمهشقو له حهلهبو له عه‌فرین له كوڤانی ده‌ستمان به ته‌نزیمات كرد هه‌تا توانیمان چه‌كێكی باشمان ده‌ست كه‌وێت ئینجا ده‌ستمان كرد به ئه‌نجامدانی چه‌ند چاڵاكیه‌ك له‌م دوو چاڵاكیه 32 هه‌ڤاڵی ئێمه شه‌هید بوون
, به‌ڵام ئێمه شه‌هیده‌كانی خۆمان ئیعلان نه‌كرد.
* بۆچی ئێوه دروست بوون…؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: بۆ ررزگاری رۆژئاوای كوردستان, له‌ناو كوردان كورد رۆژئاوا زۆر مه‌غدوره كوردی باكور زوڵم لێكراوه باشور‌و رۆژهه‌ڵاتیش زوڵم لێكراوه ئه‌مه راستیه ئێستا من وه‌ك هه‌ڤال له‌زگین 22 ساڵ خه‌باتم هه‌یه بۆ خزمه‌تی كورد بهمن ده‌ڵێن ئه‌مه سوریهكهیه, ئه‌گه‌ر من سوریه‌كه بم واتا من كورد نیم بۆچی ئاڵای سه‌وز و سورو زه‌رد له كوردستانی بڵاو بكه‌ینه‌وه له هه‌ر پارچه‌ی كوردستان داوا ده‌كه‌ین, به‌ڵام له ئه‌رزی راستی په‌یڕه‌و ناكرێ,
* كێ یارمه‌تیتان ده‌دات كێ هاوكارتانه, په‌یوه‌ندیتان به حزبه‌كانی باشور و پارچه‌كانی تر زێده‌تر ده‌بێت..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ پژاك هه‌یه, په‌یوه‌ندی گفتوگۆ هه‌یه نه‌وه‌ك ستراتیژی, له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گفتوگۆمان هه‌یه, به‌ڵام هاوپه‌یمانی دروستمان نیه.
* واتا هاوكارتان ده‌كه‌ن
هه‌ڤاڵ له‌زگین: نه‌خێر هاوكاریمان ناكه‌ن.
* له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی رۆژئاوا په‌یوه‌ندیتان چۆنه…؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: پارتی رزگاری كوردستان پارتێكی بچووكه, په‌یوه‌ندیمان به یه‌كه‌وه هه‌یه, به‌ڵام من ده‌خوازم هاوكاری له ئه‌مریكا وه‌ربگرین, ئه‌گه‌ر ئیسرائیل داوا بكات له ئیسرائیلیش وه‌رده‌گرین, من جارێكی تریش ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هاوكارمان بێت و مه‌سه‌له‌ی قودس ئه‌سڵ هی جوله‌كه‌كانه هی عه‌ره‌به‌كان نیه ئه‌مه راستیه.
* ئه‌وانه‌ی له لای ئێوه ده‌بنه ئه‌ندام ئایا ته‌نها كوردی رۆژئاوایا یان هی پارچه‌كانی تریشه…؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: هه‌تا ئێستا كوردی رۆژئاوایه , به‌ڵام بڕیارمانداوه له مانگی ئابه‌وه بۆ به ئه‌ندام بوون كوردانی هه‌رچوار پارچه‌كه وه‌رده‌گرین.
* ئێوه په‌یره‌و پرۆگرامی ناوه‌خۆ كۆنگره‌تان به‌ستوه..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: كۆنگره‌مان نه‌كردووه..!
* په‌یره‌و و پرۆگرامتان هه‌یه..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: په‌یره‌وی پرۆگراممان هه‌یه..!
* له پهیرهوو پرۆگرامان ئاماژه‌تان به خه‌بات كردنی كوردانی پارچه‌كانی تر داوه له ناو پارتی به‌رخودان خه‌بات بكه‌ن..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: به‌ڵێ.
* بۆچی ئێوه خه‌باتی چهكداریتان هه‌ڵبژارد..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: ئێمه بگه‌رێنه‌وه ساڵی 1917ز و 1914ز له كاتی فه‌رمانی ئه‌رمه‌نه‌كاندا , له شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیراندا , ته‌مه‌نی من هی ئه‌وكات نیه, به‌ڵام من مێژوو ده‌خوێنمه‌وه, مێژووی كورد هه‌تا ئێستا هه‌ر كوردی سوریا مه‌غدورن, ئه‌گه‌رچی كورده‌كانی رۆژئاوا هه‌تا ئێستا بۆ شۆرش هه‌ڵنه‌ستاون, ئێمه‌ش ئاشكرامان كرد بۆ سه‌ربه‌رزی بۆ كوردستانی هه‌رسێ پارچه‌ی كوردستان ره‌خنه ده‌گرن ده‌ڵێن كوردانی رۆژئاوا هه‌ڵناسن, نا ئێمه هه‌ڵده‌ستین, شتێكی رون و ئاشكرایه كه ئێمه ده‌ستێكمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بووه , ده‌ستێكی ترمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان, ده‌ستێكی ترمان بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئیدی له‌مه‌ودوا به‌خۆمان بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی خۆمان ده‌كه‌ین.
* حزبه‌كه‌ی ئێوه نهێنیه ؟ له كاتێكدا دونیا بچوك بۆته‌وه بۆته گوندێكی بچوك . بۆیه نهێنی بوونی حزبه‌كه‌تان له دونیای ئه‌مڕۆدا هیچ واتایه‌كی نیه, واتا دونیا له هه‌مبه‌ر ئهمریكاو سیسته‌می گلۆباریزم وایكردووه دونیا گوندێكی بچووك بێت, نهێنی شته‌كان ئاشكرابێت, ئه‌گه‌ر ئێران وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی داده‌نێت هه‌موو دونیا ده‌زانێت, ئایا نهێنی بوونی حزبه‌كه‌تان چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: ئێمه هیچ ترسێكمان نیه, من تا حزبه‌كه گه‌وره ده‌بێت تا ئیمكانیهتم زیاتر ده‌بێت تاكو ده‌ستم ده‌گاته چه‌كی زۆر‌و گه‌وره هه‌ر به نهێنی ده‌مێنمه‌وه, دوایی نهێنی نامێنم تا ده‌سه‌ڵاتم خورت و به‌هێز ده‌بێت, بۆ نمونه سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌تا ئێستا روسیا كه‌وتن فڵان كه‌وتن هه‌تا ئێستا دروست نیه بۆ به‌رژه‌وه‌نی تاكه كه‌سی بۆ نموونه ئیسلامی ئه‌و چوو, ئێستا ئێمه ده‌بێ سیاسه‌ت بكه‌ین وه‌ك ئه‌مریكا دیموكراتیه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دامه‌زراند, به‌راستی ئێمه سیاسه‌تی ئه‌مریكا پشتگیری ده‌كه‌م ئه‌مه راستیه من له ئهمریكاو ئیسرائیل نارهڤم.
* وه‌كو سه‌رۆكی به‌رخودانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌زمونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: رێزم بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه , من زۆر خاڵی لاواز ده‌رباره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینم له بواری ئابوری زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری سه‌ربازی هیچ نیه , دووه‌م ده‌رباره‌ی سیایه‌ت هه‌ر به ترسه , ئێستا باش‌و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌نده باری ئابوریه‌كه‌ی به‌هێزه, ئێستا باوی هێزی چیا نه‌ماوه پێویسته له به‌رامبه‌ر هێزی ئابوری هێزی چه‌كداریشی هه‌بیت , قسه‌یه‌كی عه‌ربی هه‌یه (عندما تكون پوره پقافیه اژ لم تكون ید قویه وراوها لم..)
* پێتوایه ئۆپۆزسیۆن له باشور سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت, واتا ئۆپۆزسیۆن نابێته هۆكارێك بۆ له رێ لادانی ئامانجه ستراتیژیه‌كانی میله‌تی كورد..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: من یه‌ك پرسیار ده‌كه‌م مه‌سه‌له‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت . كورد به یه‌ك بوونی نه‌ته‌وه‌یی دۆزی خۆی به‌سه‌ر ده‌خات دووه‌م ئابوری گرنگه , ئه‌گه‌ر لایه‌نی ئابوری و لایه‌نی هێزی چه‌كداری و یه‌ك ریزی هێزه سیاسیه‌كانی باشور نه‌بێت ئه‌وا زه‌حمه‌ت سه‌ربكه‌وێت پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عیراق.
* ئایا له سوریا میلله‌ت هۆكاری مانه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عسه یان هه‌ل ومه‌رجه ناوچه‌ییه‌كان وایان كردوه حزبی به‌عس له سوریا ته‌مه‌نی وا درێژ بێت.
هه‌ڤاڵ له‌زگین: حكومه‌تی به‌عس بۆیه ته‌مه‌نی وا درێژه چونكه میله‌تی سوریا ترسه‌نۆكه به‌رده‌وام میله‌ته‌كه فشار‌و ترسی له‌سه‌ره, سه‌باره‌ت به كوردی خۆمان ناترسێت به‌ڵام كوردی خۆمان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنران بۆنمونه ده‌ڵێن سه‌رۆك عه‌لاویه , ناوه ناوه رێكلامی حكومی بڵاو ده‌بێت ده‌مێك ده‌یانگوت ئه‌سه‌د كورده, ماوه‌ك ده‌یان گووت كورد و عه‌لاوی برانه, پارتی كرێكاران و ئیستیخباراتی سوریا ئه‌و رێكلامانه ده‌كرد و نزیكه‌ی حه‌ڤده ساڵه ئه‌م رێكلامانه هه‌یه تا به‌رێز عبدالله ئۆجه‌لان له‌وێدا هه‌بوو ئه‌و رێكلامانه به‌رده‌وام بوون , راسته‌وخۆ دوای رۆیشتنی ئه‌و سیاسه‌ته‌كه گۆردرا, ئێستا سیاسه‌تی په‌كه‌كه پێویسته بگۆڕدرێت و به‌ره‌و روی رۆژئاوا بكرێته‌وه.
* زوڵم و زۆریه‌كانی حكومه‌تی سوریا گه‌یشتنه چ ئاستێك له‌به‌رامبه‌ر كوردان…؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: زوڵم و زۆرداری زۆره سیاسیه‌كان ناتوانن سهبهرست بن به‌تایبه‌ت هه‌ر 13 حزبه سوریه‌كه كه هه‌ندێكیان له هه‌ولێر و هه‌ندێكیان له سلێمانی و هه‌ندێكیان له دهۆك هه‌ن به‌تایبه‌تی یه‌كێتی سوریا به سه‌رۆكایه‌تی فواد عه‌لی , به‌ڕاستی ئێمه به‌ده‌ستی هه‌واڵگری سوریا سه‌رگه‌ردانین من راستی ده‌ڵێم ناتوانم له سیاسه‌ت را بكه‌م, چه‌ند هه‌ڤاڵێ ئێمه گیراون چه‌ندیان شه‌هید كراون به‌ده‌ستی یه‌كێتی سوریا .
* سوریا ته‌نها له زمانی چه‌ك تێده‌گات یان ده‌رفه‌تی دیالۆگ بره‌خسێت بۆ حزبی ئێوه, ده‌چن له سوریا خه‌باتی ئاشتی و دیالۆگ بكه‌ن له سوریا..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: نه‌خێر, ئاشتی له یاساكانی ئێمه نیه هه‌تا به‌عس له سوریا له‌سه‌ر حوكم بێت.
* تێكچونی په‌یوه‌ندی توركیا‌و ئیسرائیل چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت
هه‌ڤاڵ له‌زگین: ئێمه زۆرمان پێخۆشه ئه‌م په‌یوه‌ندیه زیاتریش تێكبچێت , من له‌م سۆنگه‌وه سه‌ركه‌وتنی كورد ده‌بینم .
* پێت وانیه ئه‌مه سیناریۆ بێت له نێوان ئه‌م دوو وڵاته…؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: نه‌خێر..!
* كورد تا چه‌ند توانیویه‌تی دۆستایه‌تی كورد و جوو زیندوو بكاته‌وه.ده‌رفه‌ت و هه‌ل له دوژمنی دوژمنی وه‌ربگرێت..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: ده‌رباره‌ی ناكۆكی توركیا‌و ئیسرائیل من هیچ دوژمنایه‌تیه‌ك له ئیسرائیل نابینم, چونكه من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ نزیكه‌ی 4 هه‌زار ساڵ پێش ئێستا, ئیسرائیل چی به‌سه‌ر كورد هێناوه ئیسرائیل چ زوڵمێكی له كورد كرد حه‌تمه‌ن هیچ ئیسرائیلیش وه‌كو كورد مه‌ینه‌تی و ناخۆشی و زوڵمێكی زۆری لێكراوه , به‌ناوی مه‌سیحی و به‌ناوی ئیسلامی و به‌ناوی هه‌موو دیانه‌ته‌كان ئیسرائیلیه‌كان ده‌كوژران , به‌ناوی رۆما هه‌ر ده‌كوژران ,من چه‌ند سه‌یری مێژوو دكه‌م ئه‌م قودسه هی ئیسرائیلیهكانه.
* رۆژێك ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دروست ده‌كه‌یت..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: من ئاماده‌م له‌م ساته‌وه په‌یوه‌ندی دابنێم..!!
* له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستراتیژی سه‌ربازی و سیاسی داده‌نێم بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی ئێمه بكات
* بۆچی كوردانی رۆژئاوا تا ئێستا نه‌یانتوانیوه به‌ره‌یه‌كی دروست پێك بهێنن..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: پێشتر 16 حزب له باشور هه‌بوون نه‌یانتوانی به‌ره پێك بهێنن حزبی شوعی بوو به چوار پارچه, هه‌ر حزبه‌و بوو به دوو و سێ پارچه ئه‌مه‌ش ئامانجی دوژمن بوو, ئه‌حزابه‌كانی ئێمه له رۆژئاوا ده‌ڵێن ئاشتی به شۆرشی رۆشنبیری , چۆن دوژمن به شۆرشی رۆشنبیری ماف ده‌داته كورد ئه‌مه ئه‌سته‌مه, ئێمه هه‌میشه داوا ده‌كه‌ین یه‌ك بوونه‌كی نه‌ته‌وه‌ی دروست بكرێت و هه‌موو حزبه‌كان یه‌ك را بكرێن, په‌كه‌كه بۆ باكور ده‌كات پژاك بۆ رۆژهه‌ڵات ده‌كات , ئه‌مرۆ پارتی چاره‌سه‌ر بۆ باشوری گه‌وره ده‌كات , ئێمه بۆ كێ ده‌كه‌ین بۆ كوردستانی گه‌وره بكه‌ین كامه كوردستان من بۆ كوردستانی سوریا ده‌كه‌م بۆ حه‌له‌ب و عفرین و قامیشلۆ ده‌كه‌م حه‌له‌ب ئه‌سڵ كوردستانه.
* له هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك كوردانی سوریا له هه‌ولێر ده‌ستگیر كران به بیانوی دروست كردنی حزبیك به‌ناوی (كوردستان به‌یتونا)
هه‌ڤاڵ له‌زگین: به‌و ناوه‌بوو له راستیدا(كوردستان به‌یتونا و مجلیس سیاسی ).
گۆڤاری ئێوه:ئه‌وانه زۆر ئازار دران پاشان ئازادكران..!
هه‌ڤاڵ له‌زگین: به‌یان گه‌یشته من وه من ئه‌م به‌یان وه‌ڵام دایه‌وه پێم وتن وه‌رن یه‌ك بوونی حزبه كوردیه‌كانی سوریا دروست بكه‌ین, ئێوه سه‌رپه‌رشتی سیاسی بكه‌ن منیش سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕ ده‌كه‌م , سه‌ربازی و ساسی توندی و شلی ده‌وێت , به‌رده‌وام به زمانی گفتوگۆ بۆ هه‌موو شته‌كان چاره‌سه‌ر نابێت, دوژمن قبوڵ ناكات ئه‌گه‌ر شلی و توندی هه‌بوو دوژمن ناچار ده‌كات به‌تایبه‌ت سوریا, چونكه سوریا هه‌نده گه‌وره نیه به‌خۆی له ته‌نگه‌شه دایه ,
* خه‌باتی چه‌كداری كوردانی باكورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات چ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌زمونی باشور..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: خه‌باتی چه‌كداری كوردانی باكورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات هه‌موو سوودو قازانجه بۆ باشوری گه‌وره پشتگیریه بۆ باشور ئه‌مه راستیه ئه‌گه‌ر شه‌ری چه‌كداری كوردانی باكورو رۆژئاوا‌و رۆژهه‌ڵات به‌رده‌وام بێت ئه‌وا دوژمن سهرقالًی كێشه‌ی خۆی ده‌بێت ناتوانێت بپرژێته سه‌ر باشور, راسته توندوو تیژی ده‌گاته باشوریش, به‌ڵام به نا راسته‌وخۆیی به‌تایبه‌تی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عیراق , پێویسته هاوپه‌یمانی كورد و ئیسرائیل و ئه‌مریكا ببه‌سترێت
* پێتان وانیه خه‌باتی چه‌كداری بۆ رۆژی ئه‌مرۆ خزمه‌ت به دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد ناكات, چونكه ته‌نها رێگه‌ی ئاشتی رێگه‌ی ئاسایی و مرۆیی به ئامانجه ستراتیژیه‌كان ده‌به‌ن پێت وانیه زمانی جیهان گۆڕایه راسته دوژمنی تۆ نا مرۆڤانه كار ده‌كات ده‌كرێت تۆش نامرۆڤانه بیت..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: نه‌خێر ناگونجێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و دوژمنه باب و برامان بكوژێت زیندانی بكات هیچ لۆژیكی نیه من مرۆیانه سه‌یری ئه‌وی بكه‌م منیش وه‌ك ئه‌و ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و به توند‌و تیژی هاته پێش منیش توند‌و تیژتر ده‌بم , 60 ساڵه له سوریا بێ ده‌نگ بووین ئیتر بێ ده‌نگ نابین ئیدی من به زمانی سه‌ربازی قسه ده‌كه‌م به زمانی گفتوگۆ نادوێم , هه‌ندێك حزب زمانی گفتوگۆ ده‌كارن منیش به زمانی شهر بۆ شلی و توندی.
* له ماوه‌ی رابردوو 25 پارت و رێكخراوی كوردی دروست بوون , تۆ دروست بوونی ئه‌م هه‌موو رێخراوو پارته بۆ چ ده‌گه‌رێنیته‌وه كه‌وا وا له پڕ‌و له ناكاو به به‌رده‌وام دروست ده‌بن , هه‌ندێك دروست ده‌بن و هه‌ندێك له‌ناو ده‌چن..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: ئه‌مه سیاسه‌تی ئیستخباراتی سوریایه, یاری به كات ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ گۆڕانی باری كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه حزب و پارت و رێكخراوه‌كانیش بگۆرێت.
* دابه‌شبونی پارته‌كانی سوریا ون بوونی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو خه‌بات دژی سوریا , به‌ریه‌ك دروست بوو پاشان ئه‌و به‌ره‌یه په‌رت بوو نه‌ما ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌رێنیته‌وه..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: ئیختراقی ئه‌منی له‌ناو حیزب دا هه‌بوو.
* ئایا ئه‌و جه‌بهه‌ی سوریا دروست بووه هیچ له‌و حزبه سوریانه‌ی تێدایه وه‌ك حزبی عه‌مه‌لی شوعی و ئیخوان مسلمین و ئعتراف به وجودی كورد ده‌كه‌ن له سوریا..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: نه‌خێر.
* بۆچی جه‌بهه‌یان له‌گه‌ڵ دروست ده‌كه‌ن..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: من هیچ بهریهكم له‌گه‌ڵ دروست نه‌كردوون , په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ عاره‌بان هه‌یه, به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێوه‌ربگرم پێكهاته‌ی عه‌سكه‌ریم له‌گه‌ڵ نین ته‌نها زمانی گفتوگۆ هه‌یه.
* ئه‌و حزبانه‌ی دروست بوون زیاتر له بن فلته‌ری په‌كه‌كه ده‌رده‌چن , زۆرربه‌ی كوردانی رۆژئاوا ئه‌گه‌ر 100% كاریگه‌ری په‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر نه‌بێت 70% كاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبی ئێوه تا چه‌ند كاریگه‌ری په‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: په‌كه‌كه هیچ ده‌ستی بۆ ئێمه درێژ نه‌كردووه , ته‌نها په‌كه‌كه ده‌ڵێت یه‌ك ریزی نه‌ته‌وه‌یی و ئێمه شه‌ڕی برا كوژی ناكه‌ین , ئێمه‌ش هه‌تا من سكرتێری ئه‌م حزبه بم شه‌ڕی برا كوژی ناكه‌م و قبوڵ ناكه‌م.
* چ په‌یامێكت پێیه بۆ پارته كوردیه‌كانی رۆژئاوای سوریا..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: من ده‌خوزم له‌سه‌ر یه‌ك مێز گفتوگۆ بكه‌ین , هه‌موو به‌ركه یه‌ك بكه‌ین و به‌شی سه‌ربازی و سیاسی دروست بكه‌ین سوریا ته‌نها به زمانی ئاشتی نایه‌ته سه‌رخه‌ت, په‌كه‌كه 28 ساڵ شه‌ڕ كرد ئه‌نجامی هه‌بوو توانی كورد و زمانی كوردی به دونیا بناسێنێت, توانی نه‌ته‌وه‌ی كورد به دنیا بناسێنیت ئه‌گه‌رچی په‌كه‌كه هه‌ڵه‌و خراپه‌یان هه‌بوو, به‌ڵام 20% خراپ بوو 80% چاك بوو , بۆیه منیش ده‌ڵێم با له‌سه‌ر یه‌ك مێز كۆببینه‌وه له‌ناو خۆماندا گفتوگۆ بكه‌ین, به یه‌ك ده‌ست كار بكه‌ین.
* له دوماهیدا چ په‌یامێكت هه‌یه بۆ خوێنه‌ران..؟
هه‌ڤاڵ له‌زگین: بۆ قوتابیه‌كان رێزم زۆربوو بۆ خوێنده‌ڤان هه‌یه من خۆم زۆر راستم بۆ خوێنده‌ڤان سه‌ركه‌وتنی كوردستان , هه‌موو گۆڤاره‌كان هه‌موو رۆشنبیره‌كان پێشكه‌وتنی كورد ده‌بینم په‌یڕه‌وی كورد ده‌بینم , یه‌ك بوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌ر پێنج پارچه‌ی كوردستان.چونكه نابێت كوردستانی سۆر له بیر بكه‌ین. زۆر سوپاسی هه‌موو نوسه‌ران و شاعیران نڤیسكهران ده‌كه‌م , من كۆتایی بانگه‌واز هه‌ی من شهِر هه‌ر ده‌ست پێده‌كه‌م نه‌ڵێن شهر له رۆژئاوا ناكرێت جیاوازی نه‌خه‌نه كوبانی و عه‌فرین و قامیشلۆ, بۆ سه‌رۆك مام جهلالو كاك مه‌سعود بۆ هه‌موو سه‌رۆكان دبێژم عه‌فرین و كۆبانی پارچه‌یه‌كی كوردستانن داواكارم له هه‌موو سه‌رۆكان ئێمه دانه‌بڕێنن.