
ڕۆژمێری چوارساڵ له ته‌مه‌نی زانکۆ!
به‌سه‌رهاتی خۆشه‌ویستیم:
من و دارای هاوڕێم له زانکۆی به‌غدا وه‌رگیراین له ڕۆژی ئاهه‌نگی یه‌کتر ناسینی قوتابیان کچێکی باریکه‌لانه‌ی خوێن شیرین بوو به هاوڕێمان که وه‌ک خۆمان خه‌لکی که‌رکوک بوو به ناوی دڵسۆز. هه‌رسێکمان یه‌کترمان خۆشده‌ویست چوونه سینه‌ما و شانۆگه‌ری هاتوو چۆی که‌رکوک ته‌نانه‌ت خزمه‌کانمان بوون به ناسیاوی یه‌کتر هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌وه.
له یه‌که‌م ڕۆژی چوونه زانکۆ دارای هاوڕێم ڕۆژمێری کڕی بڕیاریدا هه‌موو شتێ بنووسێته‌وه تا زانکۆ ته‌واو ده‌کت.
سه‌ره‌تای ساڵی یه‌که‌م بیرمان کرده‌وه که ده‌نکێ په‌یدا بکه‌ین به‌لام من هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی بینینی دلسۆز
که‌سیترم له‌و جوانتر نه‌بینی و تا ئێستاش هه‌روا بیرده‌که‌مه‌وه . سالی یه‌که‌م بۆ زیاتر یه‌کتر ناسین و له ده‌ست نه‌دانی هاوڕییهتیمان داوای په‌یوه‌ندیم له دڵسۆز نه‌کرد گه‌رچی هه‌ستم به خۆشه‌ویستی چاوه‌کانی ئه‌ویش ده‌کرد. ساڵی دووه‌م له ترسی دارای هاوڕیم گومانم هه‌بوو ئه‌ویش دڵسۆزی خۆش بوێت دووباره دووام خست تا هه‌موو شت روونبێته‌وه پاشان داوای خۆشه‌ویستی ڵێبکهم، نازانم بۆ کاتێ که‌سێکت خۆش‌ویست ئیتر پرسیارووهلامهکان ئالۆز ده‌بن ، ئاگامان له‌خۆمان نامێنێ و ههلسووکهتمان ده‌گۆڕێ!
ساڵی سییه‌م نه‌متوانی چیتر چاوهڕووانبم. بهلێنمدا سه‌ره‌تا له دارا بپرسم پاشان ڕازی دڵم بۆ دلسۆز به‌یان که‌م. هه‌رچه‌ند ده‌مزانی وه‌لامی پرسیاره‌کانم له ناو ڕۆژمێره‌که‌ی دارا دایه به‌لام ویژدانم ڕێگای نه‌ده‌دا به دزییه‌وه له هه‌لێکه ڕۆژمیرهکهی بخوێنمه‌وه باوه‌ڕم هه‌بوو هه‌رچی ڕووبدات با به شێوه‌ی سرووشتی خۆی بنوسرێته‌وه چاره‌نوسی ژیانم له‌که‌ی تیا نه‌بێ. کاتێ به دارام ووت : ئایه تۆ دلسۆزت خۆشده‌وێ من دڵم پێوهیتی ده‌مه‌وێ داوای په‌یوه‌ندی له‌گه‌لدا بکه‌م .
دارا زۆر به ئاسایی وه‌لامی دامه‌وه : منیش هه‌ستم به‌م خۆشهوستیهی تۆ کردووه بۆ ناچی به دلسۆز بلێیت. سه‌رم سووڕما من چه‌ند ساڵه له وه‌لامی ئه‌م پرسیاره ده‌ترسام که‌چی له بیست چرکه کۆتایی هات بۆیه ووره‌م به‌رز بوو یه‌کسه‌ر چووم بۆلای دلسۆز هه‌ر به‌ده‌م پێکه‌نین و خۆشییه‌وه پێمووت: خۆشم ده‌وێ!
سه‌ره‌تا دلسۆز وتی: ئه‌وه به‌ڕاسته؟
وتم : به‌ڵێ سێ ساڵه خۆشمده‌وێی.
که‌مێ بێده‌نگ بوو پاشان وتی : ده‌کرێ هاوڕییتتیمان به‌رده‌وام بێت و سالێکیتر وه‌لامت ده‌مه‌وه.
ههلوێستهیهکم کرد وتم : سالێکتر..( بیرمکرده‌وه نابێ زۆری لێبکه‌م) پێکه‌نیم وتم بۆنابێ گه‌ر تۆ ناوت دلسۆز بێت به دلسۆزی وه‌لامم ده‌ده‌یته‌وه.
به‌ردێکمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دانا هه‌رسێکمان خۆمان گێل کردبوو به‌لام دلنیا بووم هه‌رچۆن دڵی من ئۆقره‌ی نه‌مابوو به هه‌مان شێوه چاوی دڵسۆز و دارا هه‌زار شتیتری تیا ده‌خوێندرایه‌وه . ده‌کرا ئه‌وان یه‌کتریان خۆشبوێ به‌لام بۆ به‌منیان نه ده‌ووت ، بۆ ده‌بێ من هه‌وڵ بده‌م بزانم ئایه یه‌کتریان خۆشده‌وێ؟ ده‌بوو بهمن بلێن .چیده‌بوو دڵم ده‌شکا؟ ده‌مردم یا خوود بایی ئه‌وه‌نده خوێنده‌وار نه‌بووم بلێم پیرۆز یه‌کتربن. تۆ بلێی خۆشیانم نه‌وێ وازیان لێبێنم، باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد جار هه‌بوو ده‌مووت نا من دڵسۆزم زۆر خۆشده‌وێ بۆیه ئیره‌یی ده‌که‌م و دڵم پیس بووه و لێکدانه‌وه‌ی خه‌راپ ده‌که‌م.
ساڵی چواره‌م ئه‌م خۆشه ویستییه بووه کێشه‌یه‌ک و گرێیه‌ک له دڵم له کاتێکدا مێشکم خه‌ریک بوو بته‌قێ ، چوومه لای دارا باسی دڵی خۆم بۆی کرد وتی: ڕاست ده‌که‌ی نابوو وه‌لامه‌که‌ت دووا بکه‌وێ به‌لام ته‌واو ئێسته ساڵی چوارمه بڕۆ دیسان له خۆی بپرسه!
ڕاستی من که‌سێکی گه‌مژه‌بووم ئه‌وسا. ئه‌گینه گه‌ر که‌سێ که‌سێکی خۆشبوێ عاشق بێت وه‌ک من یهکسهردهلێ : به‌لێ منیش وه‌خته شێتبم بۆت و خۆشم ده‌وێ!
به‌لام له‌م ژیانه ده‌بێ هه‌ندێجار خۆمان شه‌قه‌که‌ی بخۆیین ئه‌وسا فێرده‌بین ، ئه‌گینا له یه‌که‌م ڕۆژی گومانه‌وه ده‌بوایه ڕازی نه‌بوومایه بیکه‌م به هاوسه‌رم ئه‌و مندالهشمان نابوو به ىێ نازێ باوک په‌روه‌رده‌بێت تازه ڕابووردوو گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه منیش یه‌که‌م که‌س نیم شیرازه‌ی خێزانی لێ تێکچێ به‌لام یه‌که‌م که‌س ده‌بم چه‌نده منداڵه‌که‌م خۆشده‌وێ به‌و شێوه‌ش تا ده‌مرم دڵسۆزم خۆشده‌وێ.
له‌و باوه‌ڕه‌م دڵسۆز سه‌رلێشواو بوو ده‌یویست به ژیان له‌گه‌ڵ دارا بێت به‌لام به دل له‌گه‌ل من بێت یاخوود به پێچه‌وانه‌وه ، هه‌رکامیان ڕاستبێت زۆرجار ئاره‌زووه‌کانی ژیان به‌و شێوه‌یه نایه‌نه دی که تۆ ده‌ته‌وێ له هه‌مان کات دارا کاتێ باسی خۆشهوسهتیت بککردایه زۆر به‌ساده‌یی یاخوود خۆی گێل ده‌کرد. جا نازانم له پشتی په‌رده واته له‌گه‌ڵ دلسۆز نیهێنییه‌کانی دڵی ده‌درکاند یان نا؟ هه‌ر چه‌نده پێش ئه‌وه‌ی دڵسۆز بخوازم دووباره له دارام پرسی : ده‌تانه‌وێ من له‌م په‌یوه‌ندییه وازبێنم.
وتی : قسه‌ی قۆڕ!
ڕاستیکرد قسه‌ی قۆڕ و نه‌زان بوو چۆن ده‌کرێ تۆ که‌سێ بخوازی و پرسیاری گومانت هه‌بێت؟!. به‌لام ده‌بوو چونکه ئه‌وکات سه‌رده‌مێک بوو، ئێستا له پاش بیست سال هاتووم هه‌لی ده‌سه‌نگێنم هه‌له‌کانی خۆم ده‌بینم ، چونکه ئه‌وکاته‌ی مرۆڤ هه‌ڵه ده‌کات خۆی به‌ڕاست ده‌زانێ له پاشان شته‌کان روونتر ده‌بنه‌وه!
زانکۆمان ته‌واو کرد و من دلسۆز بووین به هاسه‌ر په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ دارا نه پساند جار جار سه‌ردانیمان ده‌کرد یاخوود ئه‌و ده‌هات به‌سه‌ری ده‌کردینه‌وه.. دارا له‌گه‌ڵ نه‌نکی ده‌ژیا له‌م دوواییه که هاتیینه ئه‌وروپا نه‌نکی دارا که‌لکی لێ‌بڕابوو ده‌بوو دارا خزمه‌تی بکات.
دارا به‌یانیان له‌یه‌کێ له قوتابخانه‌کای که‌رکوک مامۆستا بوو ، ئێوهرا ن له ده‌زگای رادیۆ ههوالهکای ده‌خوێنده‌وه ، هه‌ندێک جار شه‌وان له‌گه‌ل چه‌ند هاوڕێیکی مه‌ست ده‌بوو ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کردین.
من و دڵسۆز له ئه‌وروپا کێشه‌مان نه‌بوو ده‌مانویست له‌گه‌ڵ که‌لتوور و سروشتی خۆمان بگونجێنین، هه‌رچه‌نده یادگاری به‌غدا و خۆشه‌ویستی کوردستان هه‌ستی دهبزواندین که ڕۆژێک دابێ بگه‌ڕێینه‌وه له‌هه‌مان کاتدا حه‌زی ئه‌وروپا چووبووه دلمانه‌وه.
دڵسۆز دووگیانه بوو خۆمان ئاماده کرد له‌گه‌ل ئه‌م مندالهمان ژیانێکی نوێ ده‌ستپێ بکه‌ین ، به‌لام به‌داخه‌وه له‌پڕێکا هه‌والێکی دلته‌زێن هیواکانی سڕینه‌وه. ئاگادار کراینه‌وه که دارا به ده‌ستی ئیرهابیهکا ن کوژرا وه.
من له پاش ئه‌م هه‌واله خه‌م وئازارهکانم ده‌شارده‌وه چونکه دڵسۆز به جارێ مالی وێرانبوو ته‌رکی دنیای کرد شه‌و ڕۆژ ده‌گریا. هه‌رچه‌ده دڵیم ده‌دایه‌وه بێ سوود بوو. ده‌مووت : ئه‌مه ژیانه هه‌موو شتێکی تیا ده‌بینین!
دلسۆز ده‌یووت: من له مردن زیزم نابوو دارا بمرێ!
له ڕۆژی شه‌هید بوونی دارا تا ئێستا هه‌ر دلته‌نگم تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆکی بوومه. به‌لام ئه‌وکات دڵسۆز دوو گیان بوو ده‌مویست ئازاره‌کانی که‌م که‌مه‌وه که‌چی ڕۆژ به ڕۆژ باری ژیانمان ناخۆشتر ده‌بوو هه‌زاره‌ها پرسیار له ئه‌ندێشه‌م خوولیان ده‌خوارده‌وه. ئه‌و کاتانه‌ی مه‌ست ده‌بووم باری ده‌روونم خه‌راپتری لێده‌هات.
له‌ناکاو بیری ڕۆژمێره‌که‌ی دارا هاته‌وه یادم بۆیه بڕیارمدا سه‌ردانی کوردستان بکه‌م تا نه‌نکی دارا ماوه ڕۆژ ژمێره‌که په‌یدا بکه‌م و دوورنییه وه‌لامی پرسیاره‌کانم له‌ناویدا بخوێنمه‌وه. چونکه دارا هه‌میشه باسی ده‌کرد که چوارساڵ چوار ڕۆژمێری نوسیوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده من پێمدهووت: دارا گیان بنووسه‌وه. ده‌یووت: له ژیانم هه‌ر ئه‌و چوارساڵه گرنگ بوون!
كاتێ به دڵسۆزم ووت ده‌چمه‌وه پێمنهووت ده‌چم ڕۆژمێره‌که په‌یدا ده‌که‌م ، به‌لکوو منیش بێزاریم نیشاندا‌و وتم: ده‌زانم تۆ دووگیانی دوومانگ ماوه رزگارت بێ له‌م باره قورسه! به‌لام به‌لێن بێ زوو ده‌گه‌رێمه‌وه تا خزمه‌تت که‌م!
دڵسۆز ژنێکی خۆراگر بوو به‌لام له پاش جوانه‌مه‌رگ کردنی دارا ده‌ستی له ژیان شۆری ئه‌وه‌نده لای گرنگ نه‌بوو من چیدهلێم.
له خانوویه‌کی قایه‌و گه‌چی گه‌ڕه‌کی ته‌په‌ی که‌رکوک ماڵی نه‌نکی دارام دۆزی . کاتێ له‌ده‌رگامدا میمکی دارا ده‌رگای کرده‌وه هه‌ر که ناسیمیه‌وه قوڕگی پڕبوو له گریان بوو قسه‌ی پێنه‌کرا منیش چوومه ژوور نه‌نکی دارا هه‌ر به‌ده‌نگ منی ناسییه‌وه و ئه‌ویش هه‌ندیك گریا ، منیش وامده‌زانی هاتووم به‌سه‌ر وێرانه‌یه‌ک یاخوود به‌سه‌ر مالێکی ئه‌نفاڵ لێکراو.
پاشان نه‌نکی دارا جانتایه‌کی نیشانمدا منیش هێنامه بندهستم کردمه‌وه . چه‌ند کراسێکی دارا و ئه‌لبوومی تیا‌بوو له ناو په‌ڕۆیه‌ک هه‌ر چوار ڕۆژمێره‌که و چه‌ند نامه‌یه‌ک بوو له سه‌ری نوسرابوون له دڵسۆزه‌وه!
نه‌نکی وتی: شه‌وانه دارا باسی ئێوه‌ی زۆر ده‌کرد منیش ئه‌م شتانه‌م بۆ هه‌لگرت ده‌مزانی هه‌ردێن سه‌ردانیم ده‌که‌ن.
وتم: حه‌ز ده‌که‌م سه‌ردانی گۆڕه‌که‌ی بکه‌م.
ڕێککه‌وتین ئێواره بچین، شته‌کانم هه‌لگرتوو به‌ره‌و مالی براکه‌م چووم له ڕێگا بڕیارمدا تا نه‌چمه‌وه ئه‌وروپا ڕۆژمێرکه نه‌خوێنمه‌وه.
ئێواره له نهشتهلێک نه‌مامێکم کڕی ماشێنه‌که‌م پر ئاو به فراو کردوو له گه‌ل نه‌نک و میمکی دارا له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی تێر گریان.
کاتێ نه‌نكی دارام به‌جێهێشت وتی: به‌ختیار، دارا تۆی زۆر خۆشده‌ویست!
بێده‌نگبووم و به‌باوه‌شی گه‌رم جێمهێشتن، ئه‌م خۆشه‌ویستیه چییه دڵی مرۆڤ وێرانده‌کات ! ئه‌وه‌تا من چه‌ندین ولاتم بڕیوه بۆ وه‌لامی خۆشه‌ویستی. سه‌یره گه‌ر خۆشه‌ویستی نه‌بێ به‌چی ڕۆژگارمان ببردایه سه‌ر؟
پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌وروپا ته‌لفۆنم بۆ دڵسۆز کرد وه‌لامی نه‌بوو. چه‌ند ههڤالێکم ڕاسپارد بچن سه‌ردانی ماڵم که‌ن ئه‌وانش وتیان ماڵ چۆله، به په‌له بڕیارمدا بگه‌ڕێمه‌وه چونکه دڵسۆز شێت ببوو دوور نه‌بوو سه‌ری خۆی ههلگرتبێ!
سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانیم بۆ دڵسۆز. دووباره تووشی دڵه‌ڕاوکێ بووم .پرسیارم له‌خۆم ده‌کرد: گه‌ر ڕۆژمێره‌که بخوێنمه‌وه له‌وه‌بێ هه‌ندێ نهێنیم بۆ ده‌رکه‌وێ باری خه‌مم پترکات دوودڵ بووم له‌خوێندنه‌وه‌ی به‌تایبه‌ت نامه‌کانی دڵسۆز بۆ دارا تا ئێستا ههلگیرابوون لام سهیربوون به‌لام بۆ من ترسناک بوون.
بڕیارمدا کاتێ ده‌چمه‌وه گه‌ر دڵسۆز له ماڵ بێ ده‌یده‌مه ده‌ستی ده‌لێم: نه‌متوانی یان نه‌موێرا ئه‌م نامه و ڕۆژمێره بخوێنمه‌وه. فه‌رموو ئه‌مه دیاری من بۆ تۆ!
هه‌ر کات له‌ماڵ نزیکتردهبووم ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌و ڕۆژمێرهکانم لا گرنگ نه‌بوو ته‌نیا هۆشم لای دڵسۆزبوو که له‌ماڵ بێت و باوه‌شی پیابکه‌م، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر زۆر بیرم ده‌کرد دووه‌م ده‌ترسام نه‌خوازه شتێکی لێهاتبێ.
كاتێ ده‌رگای ماڵم کرده‌وه به‌وه ده‌چوو سه‌دساڵ بووبێ که‌س له‌و ماڵه نه‌ژیابێ. جانته‌که‌م دانا‌و چاوێکم به ژوور و چێشتخانه‌که خشاند ماڵێکی وشک و ڕه‌ق و ته‌ق.له‌سه‌ر ته‌له‌فۆنه‌که دڵسۆز نامه‌یه‌کی نوسیببوو: چه‌نده لێکم دایه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆم قسه‌م له‌گه‌ڵ کردی هه‌ستم کرد ئه‌و تاقه‌ته‌ی جارانم نه‌ماوه تکایه بهدووام مه‌گه‌ڕێ من حه‌ز ده‌که‌م وونبم گه‌ر بیریمت کرد دلنیام ڕادێیت. ئه‌وه من سه‌ری خۆم هه‌لگرت تۆش له سفره‌وه ژیانێکی نوێ ده‌ست پێبکه!
دڵسۆز وه‌ک باڵنده‌یه‌ک فڕی گه‌ر منی خۆشبوێ ئه‌وه ده‌زانێ هێلانه‌که‌ی له ناو دڵمایه و ده‌گه‌ڕێته‌وه گه‌ر فرینهکهشی یهکجاریبێ و تارا بێ هیوای به‌خته‌وه‌ری ده‌خوازم. ئه‌مجاره‌یان شێتنیم به‌دوای ڕاکه‌م چۆن ژیانی هه‌ڵده‌بژێرێ سه‌ربه‌سته!
ساڵێک و دووان تێپه‌ڕی بێ‌ئومێد بووم له گه‌ڕانه‌وه‌ی دلسۆز به‌لام چاوهڕووابووم وه‌لامێک بنێرێ بلێ مندالم بوو من باشم. ئه‌و هه‌واله‌ش نه‌بوو هه‌ر چه‌ند ده‌زانم ئێستا له یه‌کێ له شاره‌کانی ئه‌وروپا پاڵ به گالیسکه‌ی منداله‌که‌ی ده‌نێ یاخود به‌یانیان زوو ده‌چێ منداله‌که له دایان داده‌نێ و ده‌چێته سه‌رکار ئێواران ماندوو له‌گه‌ل منداله‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌و کۆرپه‌یه‌ی پیرۆزبێت سه‌رقاڵی کردووه‌و منی له‌بیر بردووه‌ته‌وه.
من چیتر وه‌ک گه‌وره ناژیم به‌لکو وه‌ک منداڵێک بێ ڕابووردوو ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له داهاتوو که‌م ده‌ژیم ده‌ژیم له‌گه‌ڵ ئێستا، تۆپێکم پێبێ یاری پێده‌که‌م نامه‌وێ بزانم چی ڕووده‌دا له ژیان ، له ژیان ئه‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ مندالیتر یاریکهم حه‌ز ده‌که‌م پایسکیلێکی یه‌ک تایهم هه‌بێ سێرکی پێبکه‌م دڵی مندالانی پێخۆش که‌م.
له‌گه‌ل ئه‌م هه‌ره‌س و ئه‌زموونی خۆشه‌ویستیه‌م بڕیارمدا نامه کانی دڵسۆز و ڕۆژمێری چوارساڵ له‌ته‌مه‌نی زانکۆ نه‌خوێنمه‌وه!
ن/جه‌لال قادر