خواوه‌ندی نارسیست و شێواوی له چیرۆكی دروستكردن
گوتاری ئایینی بهگشتیو ئایینی ئیسلام به‌تایبه‌تی، سه‌باره‌ت به چیرۆكی دروستكردن پڕه له بێسهرو به‌ره‌یی. سه‌ره‌تا، ته‌ورات وتویه‌تی كه خوا له شه‌ش ڕۆژدا جیهانی دروستكردووه‌و پاشان له ڕۆژی حه‌وته‌مدا كه ڕۆژی شه‌ممه‌یه پشوی داوه. ته‌ورات په‌یوه‌ندیی مرۆڤی به خواوه دیاری نه‌كردوه هه‌ر هێنده نه‌بێت كه خواوه‌ند (یه‌هوه) داوای له به‌نی ئیسرائیل كردووه به‌ته‌نها خۆی بپه‌رستن ئه‌گینا لێیان توڕه دهبێتو ته‌فرو تونایان ده‌كات. مه‌سیحیه‌تیش وه‌ك ته‌واوكردنێك بۆ ته‌ورات هات و وتی كه خواوه‌ند له شه‌ش ڕۆژدا جیهانی دروست كرد‌و له ڕۆژی حه‌وته‌مدا كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌یه پشوی داوه، هه‌روه‌ها وتویه كه خه‌ڵك ئه‌ولایی خوان. پاشان ئیسلام هات، ئه‌ویش وتی كه خوا جیهانی له شه‌ش ڕۆژدا دروستكردووه به‌ڵام له ڕۆژی حه‌وته‌مدا پشوی نه‌داوه چونكه خوا دوچاری شه‌كه‌تی‌و ماندوێتی نابێت، هه‌روه‌ها خوا خه‌ڵكی وه‌كو به‌ندو كۆیله بۆ خۆی دروستكردووه .
گوتاری ئایینیی ئیسلام له چیرۆكی دروستبووندا له هه‌موو گوتاره ئایینییه‌كانی دیكه بێسه‌روبه‌ر تره. قورئان پێمان ده‌ڵێت كه خوا ئاده‌می دروست كردووه واته به‌رله‌وه‌ی ڕۆحی بكات به‌به‌ردا به ده‌ستانی خۆی دروستی كردووه، وتویه: قَاڵ ێا إِبْلِیسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَڵقْتُ بِێدَیَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْعَالِینَ (75ص). و له هه‌مان كاتدا پێمان ده‌ڵێت كه خوا ئه‌گه‌ر شتێكی ویست پێی ده‌ڵێت ببه ده‌بێت (إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَیْوٍ إِژَا أَرَدْنَاهُ أَن نَّقُوڵ ڵهُ كُن فَێكُونُ (النحل40)، واته خوا پێویستی به‌وه نیه به‌ده‌ستی خۆی شت دروست بكات به‌ڵكو وه‌كو ته‌سه‌وری ده‌كات هێنده به‌سه پێی بڵێت ببه ئیدی ده‌بێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌شت جار له حه‌وت سوره‌تی قورئاندا دوپات بۆته‌وه:
1. قَالَتْ رَبِّ أَنَّى يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ قَالَ كَذَلِكِ اللّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاء إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (ال عمران 47)
2. إِنَّ مَثَلَ عِيسَى عِندَ اللّهِ كَمَثَلِ آدَمَ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ ثِمَّ قَالَ لَهُ كُن فَيَكُونُ (ئايةتى 59ى سورةتى آل عمران).
3. وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ بِالْحَقِّ وَيَوْمَ يَقُولُ كُن فَيَكُونُ قَوْلُهُ الْحَقُّ وَلَهُ الْمُلْكُ يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّوَرِ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْخَبِيرُ (73).
4. مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍ سُبْحَانَهُ إِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (35).
5. إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئًا أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ (82).
6. قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَمَّا جَاءنِيَ الْبَيِّنَاتُ مِن رَّبِّي وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (66)
7. بَدِيعُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ وَإِذَا قَضَى أَمْراً فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ (117)
ئه‌ی باشه بۆچی له‌شه‌ش ڕۆژدا جیهانو به‌نی ئاده‌می به ده‌ستی خۆی دروست كرد له كاتێكدا ده‌یتوانی به هه‌ردوكیان بڵێت دروست ببن ئه‌وانیش دروست ده‌بوون؟ پاشان ئاده‌می له چی دروست كرد؟ قورئان پێمان ده‌ڵێت: إِنَّ مَپَڵ عِیسَی عِندَ اللّهِ كَمَپَلِ ێدَمَ خَڵقَهُ مِن تُرَابٍ پِمَّ قَاڵ ڵهُ كُن فَێكُونُ (ئایه‌تی 59ی سوره‌تی ێ‌ل عمران).خوا مرۆڤی له خۆڵ دروست كردووه‌و پێی وتووه ببه، ئه‌ویش دروست بووه. چیرۆكی له خۆڵ دروستبوون دوباره بۆته‌وه، وتویه‌تی: (قَاڵ ڵهُ صَاحِبُهُ ۆهُۆ یُحَاوِرُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّژِی خَڵقَكَ مِن تُرَابٍ پُمَّ مِن نُّگْفَهٍ پُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا (37). بۆ جه‌خت كردنه‌وه‌ش پێی وتین: ێا أَیُّهَا النَّاسُ إِن كُنتُمْ فِی رَیْبٍ مِّنَ الْبَعْپِ فَإِنَّا خَڵقْنَاكُم مِّن تُرَابٍ پُمَّ مِن نُّگْفَهٍ پُمَّ مِنْ عَڵقَهٍ پُمَّ مِن مُّچْغَهٍ مُّخَلَّقَهٍ ۆغَیْڕ مُخَلَّقَهٍ لِّنُبَیِّنَ ڵكُمْ ۆنُقِرُّ فِی الْأَرْحَامِ مَا نَشَاو إِڵی أَجَلٍ مُّسَمًّی پُمَّ نُخْڕجُكُمْ گِفْلًا پُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ۆمِنكُم مَّن یُتَۆفَّی ۆمِنكُم مَّن یُرَدُّ إِڵی أَرْژَلِ الْعُمُڕ لِكَیْڵا ێعْڵمَ مِن بَعْدِ عِلْمٍ شَیْئًا ۆتَرَی الْأَرْچَ هَامِدَهً فَإِژَا أَنزَلْنَا عَڵیْهَا الْمَاو اهْتَزَّتْ ۆرَبَتْ ۆأَنبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِیجٍ (5). و بۆ ڕونكردنهوهی زیاتریش وتویه: ۆمِنْ ێێاتِهِ أَنْ خَڵقَكُم مِّن تُرَابٍ پُمَّ إِژَا أَنتُم بَشَرٌ تَنتَشِرُونَ (20).
و له دوای ئه‌م هه‌موو ئایه‌تانه‌وه گومانمان نابێت كه مرۆڤ له خۆڵ دروست بووه. به‌ڵام واپێده‌چێت كه خوا خۆڵه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به ئاو كردووه‌و بۆته قوڕ تا بتوانێت خۆشده‌ستی بكا‌و له سه‌ر شێوه‌ی مرۆڤ دروستی بكات، وتویه: (ۆڵقَدْ خَڵقْنَا الإِنسَانَ مِن صَلْصَالٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ (26). و جه‌ختی له‌مه‌ش كردۆته‌وه‌و وتویه: ۆڵقَدْ خَڵقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُڵاڵهٍ مِّن گِینٍ (12)، به‌ڵام ده‌یه‌وێت جۆری ئه‌و قوڕه‌مان بۆ ده‌ستنیشان بكات كه له دروستكردنی مرۆڤدا به‌كارهێنراوه، بۆیه وتویه: فَاسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَڵقْنَا إِنَّا خَڵقْنَاهُم مِّن گِینٍ لَّازِبٍ (11). پاشان موفاجهئهگهلێكی گه‌وره هاتو قورئان پێی وتین كه خوا مرۆڤی له ئاو دروست كردوه نه‌ك له قوڕ یان له خۆڵ، و وتی: ۆاللَّهُ خَڵقَ كُلَّ دَابَّهٍ مِن مَّاو فَمِنْهُم مَّن ێمْشِی عَڵی بَگْنِهِ ۆمِنْهُم مَّن ێمْشِی عَڵی ڕجْڵیْنِ ۆمِنْهُم مَّن ێمْشِی عَڵی أَرْبَعٍ ێخْلُقُ اللَّهُ مَا ێشَاو إِنَّ اللَّهَ عَڵی كُلِّ شَیْوٍ قَدِیرٌ (45). جا له‌به‌رئه‌وه‌ی كه مرۆڤ تاقه بونه‌وه‌رێكه له‌سه‌ر دوو پێ ڕیدهكات، بۆیه خوا له ئاو دروستی كردووه نه‌ك له قوڕی لینج. و بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ش وتی: أَۆڵمْ ێرَ الَّژِینَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاۆاتِ ۆالْأَرْچَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ۆجَعَلْنَا مِنَ الْمَاو كُلَّ شَیْوٍ حَیٍ أَفَڵا یُۆْمِنُونَ (30). و لێره‌دا مه‌به‌ست له ئاو ئاوی پیاو نیه، وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن، چونكه دره‌خته‌كان كه زیندون له ئاو دروستی كردون، وه‌ك چۆن مرۆڤی دروست كردوه.
پاشان گوتاری ئایینی ویستویه چۆنیه‌تی دروستبوونی مرۆڤ به دوو پێ‌و ئاژه‌ڵان به چوارپێ بۆ ڕون بكاته‌وه، بۆیه وتویه: ڵقَدْ خَڵقْنَا الْإِنسَانَ فِی كَبَدٍ (البلد 4). له عه‌كره‌مه ده‌گێڕێنه‌وه وتویه: (له سكی دایكی‌دا به ڕاوه‌ستاوی. والكبد: واته به ڕێكی دروستی. وهژا امتنان علیه فی الخلقه. ولم یخلق الله جل پناۆه دابهً فی بگن أمها إلا منكبه علی وجهها إلا ابن ێ‌دم، فإنه منتصب انتصاباً. وهو قول النخعی ومجاهد وغیرهما). (الحسن)یش وتویه: (موسیبه‌ته‌كانی دنیا‌و ناخۆشیه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌چێژێت. یه‌كه‌م ئازار كه ده‌یچێژێت بڕینی ناوكیهتی، پاشان كه قومات كرا‌و ده‌سرازه كرا، تهنگیو هیلاكیو ته‌نگی پێ هه‌ڵده‌چنێت پاشانیش شیرخواردن، ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستچوو له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت، پاشان دوچاری داندهرهاتن و زمان جوڵاندن ده‌بێت، ئینجا له شیربڕینه‌وه كه له لێدان قورستره، پاشان خهتهنهكردنو ئازار‌و خه‌مه‌كان، پاشان دوچاری فێركار‌و چهپۆكهكهی و تهئدیبكهرو سسیاسهتهكهیو مامۆستا و هه‌یبه‌ته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه، ئینجا كاری زهواجو پهلهپهلهكردن تیایدا، جا كاروباری منداڵ‌و خزمهتكارو دهستودایهرهكهی، ئینجا سه‌ختیی دروستكردنی خانوو و كۆشك‌و ته‌لار، ئینجا توشی پیری و لاوازی قاچ‌و ئه‌ژنۆ ده‌بێت. خۆ ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست خۆی بوایه ئه‌مه‌ی هه‌ڵنه‌ده‌بژارد. ئه‌مه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌ی كه دروستكه‌رێك هه‌یه كه به‌م شێوانه له‌ناوی بردوه (ڕاڤه‌كه‌ی قورتوبی بۆ ئایه‌تی چواری سوره‌تی البلد).
بێگومان مرۆڤ له سكی دایكی‌دا كه دروست ده‌بێت به پێوه (به‌قنجی) دروست نابێت، به‌ڵكو وه‌كو سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه وایه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه سه‌باره‌ت به موعاناته‌كانی مرۆڤ باسیان كردوه، ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه‌ش دوچاری ده‌بن جگه له فێركار‌و پهروهردیارو خزمهتكارو دروستكردنی كۆشك‌و ته‌لار و خه‌ته‌نه‌كردن. جا ئایا ئه‌م كێشهوچهرمهسهرییانه ده‌یسه‌لمێنن كه دروستكه‌رێكی هه‌یه؟
پاشان گوتاری ئایینی له مه‌سه‌له‌ی دروستبووندا زیاتر دهشێوێتو ده‌ڵێت: ۆمِن كُلِّ شَیْوٍ خَڵقْنَا زَوْجَیْنِ ڵعَلَّكُمْ تَژَكَّرُونَ (49). بێگومان ئه‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی كه له‌و سه‌روه‌خته‌دا لایان ناسرا بوو و ده‌یانتوانی بیانبینن له نێر‌و مێ پێكهاتبوون، به‌ڵام ئێمه ئێستا ده‌زانین كه چه‌ندین گیانه‌وه‌ری بچوك بچوك هه‌ن چه‌شنی (هیدرا) كه له ناو یه‌ك گیانه‌وه‌ردا نێر‌و مێشی تێدایه، دوو دانه نین، هه‌روه‌ها گیانه‌وه‌ری بچوكی دیكه هه‌ن وه‌كو به‌كتریا كه به‌سه‌ر خۆیدا دابه‌ش دهبێتو زۆر دهبێتو جوتیش نیه. هه‌روه‌ها ڕوه‌كه‌كانیش زۆربه‌یان گوڵیان هه‌یه كه ئه‌ندامی زاووزێی نێره‌و مێیه‌شیان تێدایه گوڵیش جوت نیه. ئه‌ی سه‌باره‌ت به مانگ‌و خۆر‌و زه‌وی؟ ئه‌مانه شتن‌و به‌ڵام جوتیشیان نیه.
خۆ ئه‌گه‌ر واز له‌م شێواوییه‌ی چیرۆكی خه‌لقبوون بهێنینو پرسیارێكی ساده له خۆمان بپرسین: خوا بۆچی مرۆڤ‌و ئاژهڵو ڕوه‌كی دروست كرد؟ چونكه ئه‌و خوایه‌ی كه له ئاسمانه كاتێ ئه‌م شتانه‌ی دروست كرد(ئه‌گه‌ر دروستی كردبێت) ئه‌وا لۆژیك پێمان ده‌ڵێت كه له لوتكه‌كه‌ی دادهنیشێتو له دروستكراوه جوانه‌كانی كه به‌ڵگه‌ن بۆ توانایی له دروستكردندا ورد ده‌بێته‌وه، ڕێك وه‌كو وێنه‌كێشێك كاتێك له تابلۆكه‌ی خۆی ورد ده‌بێته‌وه‌و سه‌رسام ده‌بێت به لێهاتوویی خۆی‌و ئه‌گه‌ر ته‌ماشاچیان له تابلۆكه‌ی ڕابمێنن زیاتر كامه‌ران ده‌بێت، به‌ڵام به‌سه‌ریاندا ناسه‌پێنێت كه ئه‌و تابلۆیه بكڕن. به‌ڵام خواكه‌ی ئاسمان، دروستكه‌ره مه‌زنه‌كه، پێده‌چێت دوچاری ئه‌و نێرگسیه‌ته بوو بێت كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی لاوه قۆزه گریكیه‌كه Narcissus كه وه‌كو ئه‌فسانه‌كه ده‌ڵێت، كه‌وتبووه خۆشه‌ویستی وێنه پهرچهوهبووهكهی خۆی له ناو ئاوه‌كه‌دا، هه‌ر لێی ورد بۆوه هه‌ر لێی ورد بۆوه تا مرد. خواوه‌نده مه‌زنه‌كه‌ی ئاسمان پێمان ده‌ڵێت: (ۆمَا خَڵقْتُ الْجِنَّ ۆالْإِنسَ إِلَّا لِێعْبُدُونِ (56)). پاشان هه‌موو بونه‌وه‌ره ده‌ستكرده‌كانی خۆی كرده كۆیله‌ی خۆی. ئایا ئه‌مه هیچ دادگهریو عه‌داله‌تێكی تێدایه كه خواوه‌ند ته‌نها له‌به‌ر هۆیه‌ك خه‌ڵكی دروست بكات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ببنه كۆیلهیو به‌درێژایی ژیانیان بیپه‌رستن؟ ئایا ئه‌م هه‌ڵوێسته هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی ئه‌و ده‌ره‌به‌گه‌دا هه‌یه كه كۆیله ڕاده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی بكه‌ن. گوتاری مه‌سیحی زیاتر دادوهرانهتره كاتێ كه وتی خه‌ڵك منداڵی خوان. ده‌بێت باوك منداڵه‌كانی خۆی خۆش بوێت‌و مامه‌ڵه‌یه‌كی شكۆمه‌ندتر له مامه‌ڵه‌ی كۆلهیان له‌گه‌ڵدا بكات.
گوتاری ئایینیی ئیسلام پێمان ده‌ڵێت ده‌بێت ستایشی ئه‌و خوایه بكه‌ین كه حه‌ز ده‌كات هه‌میشه زه‌لیلی بۆ بكێشین. خوا حه‌ز ده‌كات له هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ك خۆمان پاك بكه‌ینه‌وه‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێك‌دا كه ده‌یكه‌ین بڵێین (سوبحانه‌ڵا)، به‌جۆرێك كه ده‌ربڕینی سوبحانه‌ڵا به‌واتا پاكژكردنه‌وه‌ی، ته‌ڵحه‌ی كوڕی عه‌بدوڵا گێڕاویه‌تییه‌وه: (له‌باره‌ی واتای سوبحانهڵاوه له پێغه‌مبه‌ری خوام پرسی (ص)، وتی: پاكژكردنه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌یه له هه‌موو بهدیو خراپییه‌ك) (الجامع ڵاحكام القرێ‌ن، سوره البقره، 30) ۆإِژْ قَاڵ رَبُّكَ لِلْمَڵائِكَهِ إِنِّی جَاعِلٌ فِی اڵاَرْچِ خَلِیفَهً قَالُواْ أَتَجْعَلُ فِیهَا مَن یُفْسِدُ فِیهَا ۆێسْفِكُ الدِّمَاو ۆنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ ۆنُقَدِّسُ ڵكَ قَاڵ إِنِّی أَعْڵمُ مَا ڵا تَعْڵمُونَ (30). ئه‌و مرۆڤه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌كه‌ی خۆی له‌م وشانه به ته‌مجیدی خوا به‌سه‌ر به‌رێت خوا پاداشتێكی گه‌وره‌ی ده‌داته‌وه. پێغه‌مبه‌ر وتویه‌تی: (دوو وشه سوك له‌سه‌ر زمان، قورس له‌سه‌ر ته‌رازوو كێشان، خۆشه‌ویست له‌لای ڕه‌حمان: سوبحان الله (الجامع ڵاحكام القرێنی قورتوبی، پێشه‌كی). خوا خۆشی كاتێك باسی خۆی ده‌كات ده‌ڵێت (سبحان الله أو سبحانه). له سوره‌تی ئیسرادا سێ ئایه‌ت هه‌ن سبحان الله)یان تێدایه، كه بریتین له:
1. سُبْحَانَ الَّژِی أَسْرَی بِعَبْدِهِ ڵیْلاً مِّنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِڵی الْمَسْجِدِ اڵاَقْصَی الَّژِی بَارَكْنَا حَوْڵهُ لِنُڕێهُ مِنْ ێێاتِنَا إِنَّهُ هُۆ السَّمِیعُ البَصِیرُ (1)
2. أَوْ ێكُونَ ڵكَ بَیْتٌ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَی فِی السَّمَاو ۆڵن نُّۆْمِنَ لِرُقِیِّكَ حَتَّی تُنَزِّڵ عَڵیْنَا كِتَابًا نَّقْرَۆُهُ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّی هَلْ كُنتُ إَلاَّ بَشَرًا رَّسُولاً (93)
3. ۆێقُولُونَ سُبْحَانَ رَبِّنَا إِن كَانَ ۆعْدُ رَبِّنَا ڵمَفْعُولاً (108)
4. ڕسته‌كه له سوره‌تی (المۆمنون)دا دوباره ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له سوره‌تی قصصو ی‌سو الصافاتیشدا دوو جار، و له سوره‌تی الزخرف و الگور و الحشر و القلم و السجده، واته پازده جار. خوا حه‌ز ده‌كات ستایشی خۆی بكات‌و به‌نده‌كانیشی ستایشی بكه‌ن.
پاشان گوتاری ئایینی له خه‌ڵكه‌وه ده‌چێته‌سه‌ر ئه‌و فریشتانه‌ی كه شهووو ڕۆژ ئیش‌و كاریان نیه هه‌ڵدان به مه‌زنی خوادا نه‌بێت. قورئان ده‌ڵێت:
یُسَبِّحُونَ اللَّیْڵ ۆالنَّهَارَ ڵا ێفْتُرُونَ (20)
ۆتَرَی الْمَڵائِكَهَ حَافِّینَ مِنْ حَوْلِ الْعَرْشِ یُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ۆقُچِێ بَیْنَهُم بِالْحَقِّ ۆقِیڵ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ (75)
الَّژِینَ ێحْمِلُونَ الْعَرْشَ ۆمَنْ حَوْڵهُ یُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ۆیُۆْمِنُونَ بِهِ ۆێسْتَغْفِرُونَ لِلَّژِینَ ێمَنُوا رَبَّنَا ۆسِعْتَ كُلَّ شَیْوٍ رَّحْمَهً ۆعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّژِینَ تَابُوا ۆاتَّبَعُوا سَبِیڵكَ ۆقِهِمْ عَژَابَ الْجَحِیمِ (7)
فَإِنِ اسْتَكْبَرُوا فَالَّژِینَ عِندَ رَبِّكَ یُسَبِّحُونَ ڵهُ بِاللَّیْلِ ۆالنَّهَاڕ ۆهُمْ ڵا ێسْأَمُونَ (38)
تَكَادُ السَّمَاۆاتُ ێتَفَگَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ ۆالْمَڵائِكَهُ یُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ ۆێسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِی الْأَرْچِ أَڵا إِنَّ اللَّهَ هُۆ الْغَفُورُ الرَّحِیمُ (5)
هه‌موو شتێك هه‌ر له دار‌و به‌رده‌وه تا گیانه‌وه‌رو فریشته به‌شه‌و و ڕۆژ خه‌ریكن ستایشی خوا ده‌كه‌ن. ئایا ئه‌مه وێنه‌ی خواوه‌ندێكی دادپه‌روه‌ری به‌به‌زه‌ییه؟ مرۆڤ‌و بێگیانو گیانه‌وه‌ر بۆ ته‌نها یه‌ك مه‌رام خه‌ڵق ده‌كات: تا ستایشی بكهنو بهشانو شهوكهتیدا هه‌ڵبڵێن. ئایا ئه‌م نێرگسیه‌ته له خوایه‌كی دادپه‌روه‌ره دێت‌و ده‌وه‌شێته‌وه؟
پێغه‌مبه‌ر هه‌موو قورئانی له سوپاس‌و ستایشی خوادا كورت كردۆته‌وه. پیاوێك هات بۆ لای پێغه‌مبه‌ر و وتی: من ناتوانم هیچ شتێك له قورئان وه‌ربگرم، جائه‌وه‌ی كه پاداشتم ده‌داتێ فێرم بكه. پێغه‌مبه‌ر پێیوت: (قل سبحان الله والحمد لله ولا إله إلا الله والله أكبر ولا حول ولا قوه إلا بالله. جا كابرا پێیوت: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌مه بۆ خوا ئه‌ی بۆ خۆم؟ وتی: بڵێ خودایه به‌زه‌ییت پیامدا بێته‌وه‌و لێمخۆش به‌و ڕێنماییم بكه و ڕزقم بده‌یه (الجامع ڵاحكام القرێ‌ن، سوره الفاتحه). ته‌نانه‌ت ئه‌م پیاوه ساكارهیش كه نه‌یتوانیوه قورئان له‌به‌ر بكات، زانیویه‌تی كه هه‌موو ستایش‌و پێدا هه‌ڵدانێك بۆ خوادایه‌و هیچی بۆ مرۆڤ نیه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه مه‌فروز وایه كه خوا ئاگای له نیه‌تی خه‌ڵكی بێت، كه‌چی گوتاری ئایینی وای لێده‌كات (وا له خوا ده‌كات) كهتینوی بیستنی ستایش‌و پیاهه‌ڵدان بێت له‌لایه‌ن به‌نده‌كانییه‌وه، فوزه‌یلی كوڕی مه‌رزوق كه ئه‌ویش له عه‌تیه‌ی عهوفیو عه‌تیه‌ش له ئه‌بی سه‌عیدی ئهلخدری بیستووه وتویه‌تی: پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای لێ بێت وتی: (مَا خَرَجَ رَجُلٌ مِنْ بَیْتِهِ إلی الصَّڵاهِ فَقَاڵ: اللَّهُمَّ إنِی أسْأَلُكَ بِحَقِّ السَّائِلِینَ عَڵیْكَ، ۆبِحَقِّ مَمْشَاێ هژَا إڵیْكَ، فَإنِّی ڵمْ أَخْرُجْ بَگَرَاً ۆڵا أشَراً، ۆڵا رێاوً، ۆڵا سُمْعَهً، ۆإنَّمَا خَرَجْتُ اتِّقَاوَ سُخْگِكَ، ۆابْتِغَاوَ مَرْچَاتِكَ، أَسْأَلُكَ أنْ تُنْقِژَنِی مِنَ النَّاڕ، ۆأَنْ تَغْفِرَ لِی ژُنُوبِی، فَإنَّهُ ڵا ێغْفِرُ الژُّنُوبَ إلاَّ أنْتَ، إلاَّ ۆكَّڵ اللَّهُ بِهِ سَبْعِینَ أَلْفَ مَڵكٍ ێسْتَغْفِرُونَ ڵهُ، ۆأَقْبَڵ اللَّهُ عَڵیْهِ بِۆجْهِهِ حَتَّی ێقْچِی صَلاتَه). (زاد المعاد ی ئیبن قه‌یمی جه‌وزی، ج2، لا 209). فریشته‌ی فه‌قیر له‌گه‌ڵ سوپاس‌و ستایشی شهووڕۆژهیان بۆ خواوه‌ند ده‌بێت داوای لێ‌خۆش بوون بۆ نمونه‌ی ئه‌م پیاوه‌ش بكه‌ن كه ئاره‌زووی خواوه‌ند بۆ شكۆمهندكردنو پیاهه‌ڵدان تا ئه‌و پله‌یه‌ی كه خواوه‌ند به ڕووی خۆی پێشوازی لێده‌كات تا مهدحو سه‌نای زیاتری لێ گوێ لێبێت؟
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م ته‌قدیرو تهعزیمه بۆی، خوای ئاسمان سه‌رسامه به خۆی‌و توانای خۆی، به‌نده‌كانی ههڵئهخزێنێت بۆ یاخیبوون تا بتوانێت دۆزه‌خیان لێ پڕ بكات وه‌كو به‌ڵێنی داوه دۆزه‌خ به جنۆكه‌و مرۆڤ پڕ بكات (ولو شا‌و ربك لجعل الناس أمهً واحدهً ولا یزالون مختلفین. إلا من رحم ربك ولژلك خلقهم وتمت كلمه ربك ڵامڵان جهنم من الجنه والناس أجمعین ) (هود، 118، 119). ئه‌م خوایه كه ده‌یتوانی خه‌ڵكی به یه‌ك میله‌ت خه‌لق بكات، خه‌لقی كردن تا جیاواز بن تا بتوانێت هه‌ندێكیان بخاته دۆزه‌خه‌وه‌و بۆی خۆی بسه‌لمێنێت كه به‌هێزو ئازیز‌و تۆڵه‌سێنه. و ئه‌م خوا نێرگزییه ته‌حه‌مول ناكات كه‌سێكی دیكه له‌و به مه‌كر تر بێت، چونكه ئه‌و باشترین مه‌كربازه. شێخ بن باز (مه‌به‌ست ئوسامه بن بازه) پێمان ده‌ڵێت: (خوای گه‌وره به‌نده‌كانی ئه‌وانه‌یان له مه‌كری ئامن بوون وریا ده‌كاته‌وه كه خوای گه‌وره ده‌ڵێت: أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ فَلا ێأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ. مه‌به‌ست له‌م وریاكردنه‌وه‌یه ئه‌و به‌ندانه‌یه كه گیانیان له مه‌كری سه‌لامه‌ت بووه.
هه‌روه‌ها وتویه: ۆنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ ۆأَبْصَارَهُمْ كَمَا ڵمْ یُۆْمِنُواْ بِهِ أَوَّڵ مَرَّهٍ ۆنَژَرُهُمْ فِی گُغْێانِهِمْ ێعْمَهُونَ (110)
هه‌روه‌ها خوا سوبحانهو وتویه: فَڵمَّا نَسُواْ مَا ژُكِّرُواْ بِهِ فَتَحْنَا عَڵیْهِمْ أَبْۆابَ كُلِّ شَیْوٍ حَتَّی إِژَا فَڕحُواْ بِمَا أُوتُواْ أَخَژْنَاهُم بَغْتَهً فَإِژَا هُم مُّبْلِسُونَ (انعام44) (فتاوی بن باز، ج2، ص 318).
ئایا له‌دوای ئه‌م نێرگسیه‌ته‌ی گوتاری ئایینی ده‌توانین لۆمه‌ی سه‌رۆكی توركه‌مه‌نستان بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه فه‌رمانیداوه چه‌ند ده‌سته‌واژه‌یه‌كی ڕۆحنامهكهی له‌گه‌ڵ ئایه‌ته‌كانی قورئان له‌سه‌ر دیواری هه‌موو مزگه‌وته‌كاندا نه‌خش بكرێت؟ و ئایا ده‌توانین لۆمه‌ی شێخ حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بكه‌ین له‌سه‌ر توڕه‌بوونه‌كه‌ی كاتێك كه ته‌له‌فزیۆنی لوبنانی گاڵته‌ی به كه‌سایه‌تیه بێگه‌رده‌كه‌ی كرد؟ و ئایا ده‌توانین لۆمه‌ی عه‌قید موعه‌ممه‌ر قه‌زافی بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر لیبییهكاندا كه ده‌بێت كتێبه سه‌وزه‌كه‌ی بخوێننه‌وه؟ نێرگسیهتوبێسهروبهرهیی دوو به‌شی له جیاكردنه‌وه نه‌هاتووی گوتاری ئایینین.
سه‌رچاوه: