كـــافكــا و ژن
كـــافكــا و ژن
هه‌موو شتێك سه‌خت و پڕوپووچه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسته
ن:فه‌ره‌ح جه‌بر
و: ئاری عوسمان خه‌یات
arikhayat@yahoo.com
له‌یادی مه‌رگی جه‌سته‌یی هه‌شتا و سێ ساڵه‌ی فرانز كافكادا، ئاخۆ ده‌كرێ به چ شێوه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی وی بدوێین؟ تا هه‌نووكه نووسه‌ران له نهێنی و ئه‌فسانه سه‌یر و واقیعییهكانی كافكا ده‌گه‌ڕێن. به‌مدواییانه‌ش هه‌ندێ كه‌س حه‌ماسه‌ت گرتنی و كافكایان وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی عاره‌بی، هه‌روه‌ك حه‌ماسه‌تێكی گه‌نجانه‌ش بۆ خوێندنه‌وه‌ی هاته ئاراوه. ئه‌مڕۆ وشه‌ی (كافكایی) بۆته باو، هه‌روه‌ك وشه‌كانی (شكسپیریی و دانتهیی)، ئه‌وه‌تا (كافكالۆژییهكان)یش له نووسیندا په‌یدابوونه، هه‌ر له صادق هیدایه‌ته‌وه بۆ كۆندێراو بۆ ئیمێری كیرتش و ئه‌وانیتریش.. به مانایه‌كی دیكه كافكا بۆته سیمبۆلێك و سیمبۆلهكهش ئه‌وه‌تا بۆته ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، كه ده‌بێ به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ. ته‌نانه‌ت منیش نازانم ده‌بێ چ شتێك وه‌ك سیمبۆل ته‌ماشا بكرێ؟
له‌مباره‌یه‌وه بیریار و ڕۆماننووسی ئیتاڵیایی (ئیمبرتۆ ئیكۆ) دهلێَ:”كافكا سیمبۆله له‌هه‌موو شتێك‌دا، له شێوازی پێوه‌ندیدا به شاری (براگ)ه‌وه، له تێڕوانینهكانیدا بۆ نووسین، له بنه‌چه جولهكهیهكهیهوه و ده‌سه‌ڵاتی باوكی و ڕه‌مزییه‌تی شێواندن (مسخ)ه‌كه‌ی و تا ده‌گاته پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كچان و مومیسهكان و پێوه‌ندییه‌كانی به مه‌سه‌له سێكسییه‌كانه‌وه”. له‌و باوه‌ڕه‌شدانیم ئه‌دیبێك هه‌بێتن، وه‌ك كافكا ئه‌و هه‌موو دژیه‌كه له وه‌سفیدا كۆبووبێتنهوه. له‌كاتێكدا هه‌ندێك به مه‌زنترین نووسه‌ره‌كانی واقیعییه‌تی ده‌زانن، گروهێكێتر به هه‌نگاوی نوێی دادایزمی بونگه‌رایی ناویانبردووه و تاقمێكی دیكه‌ش به دامه‌زرێنه‌ری بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی سوریالیزمیان زانیوه، هه‌روه‌ك به گه‌وره نووسه‌رانی سیمبۆلێتیكیش ناسراوه، به‌مه‌ش كه‌سایه‌تیه‌كانی كافكا لێكترازاو و وێكنه‌چوون: ئه‌و سۆسیالیسته، مولحیده، ئیمانداره، ڕه‌شبینه، گه‌شبینه، جوله‌كه‌یه، هیومانیسته، گاڵته‌جاڕه، گهڕۆكیشه به‌دووی حهقیهقهتدا..!!
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كتێبێك له فه‌ڕه‌نسا ده‌رچوو، به ناونیشانی (كافكا‌و كچه‌كان)ه‌وه، له نووسینی توێژه‌ری فه‌ڕه‌نسی (دانیال دایماركیت) له میسریش كتێبی (دادگاییكردنی كافكای دیكه)ی (ئه‌لیاس كانیتی) په‌رچڤه كرا، كه باس له پێوه‌ندی كافكا ده‌كات له‌گه‌ڵ دڵدارهكهیدا (فیلیس پاوه‌ر). له‌نێوان ئه‌و دوو كتێبه و كتێبه‌كانی تریشدا سه‌رنجی كابووسییهتی (مۆته‌كه) تاڵی كافكا ده‌ده‌ین له‌هه‌مبه‌ر خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندییه سۆزداری و دڵدارییه‌كانی. ئه‌و به‌پێی شێوازی خۆی خه‌ون به دڵدارییه‌وه ده‌بینێ، هه‌روه‌ك چۆن خه‌ونیش به ژیانه‌وه ده‌بینێ. ئه‌و داوای شتگه‌لی نه‌بوو (مستحیلات) ده‌كات له كچان، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی داوا له ئه‌ده‌ب و نووسین ده‌كات. له‌دووره‌وه دڵی له كچێك ده‌چێ، كاتێك لێینزیك ده‌بێته‌وه جارێكی تر بیر له‌وه ده‌كاته‌وه چۆن لێیدوور بكه‌وێته‌وه، كاتێكیش ئه‌و لێیڕادهكات، كافكا هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه ده‌دات!! ماره‌ی كچه‌كه ده‌بڕێت، كه‌چی زه‌نده‌قی ده‌چێ له بیرۆكه‌ی زه‌واج..!
كافكا خهونبینێكی ئه‌به‌دی و كابوسییهكی ئهبهدیشه، بێدارنابێته‌وه له‌و خه‌ونانه‌ی كه كچانی ڕاگوزه‌ر له ژیانیدا بۆی جێده‌هیڵن. ئه‌و چاوه‌نواری سێبه‌ری ژنێك ده‌كات و پێكگه‌یشتنی جه‌سته‌یی بۆ هه‌تاهه‌تایه دواده‌خات. ژنی به‌شێوه‌یه‌ك لێكردووه، كه مه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی نامهكانییهوه هه‌ستی پێبكرێ. ژن چ نییه به‌ده‌ر له كائینێك بۆ نووسین، كافكا له پێوه‌ندی به‌ستندا، ژن وه‌ك داڕێژه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی تێكستێكی ئه‌ده‌بی (ڕۆمان و چیرۆك) ده‌یبینێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌گۆڕێكی سه‌ره‌كی له سروشتی كافكادا به‌دیكرا، ئه‌وا دژیه‌كییه‌كان له پێویستی مهئیوسانهیاندا به‌خۆیه‌وه وهڕسبوونه له درووسكردنی پێوه‌ندی له‌وه زیاتر. ئه‌و وهڕسبوونهوهی كه هه‌رگیز ئاماده نییه بیدۆڕێنێ، هه‌ندێجاریش كهمدهكا و ده‌گۆڕێ بۆ:”ئاره‌زووكردن به ته‌نیایی نائاگیانه -كافكا-” یان:”ترس له پێوه‌ندی، بۆ چوونه‌پاڵ دیوه‌كه‌ی دیكه. هه‌رگیز به‌ته‌نیا ناگه‌ڕێمه‌وه” له‌م دژیهكییهشدا ده‌بینین چۆن هه‌ستی لێترازانێكی به‌رده‌وام دروست ده‌بێ.
ئه‌و كچانه‌ی كه به دڵی كافكا بوون هه‌رگیز خواسته‌كانی لێوه ده‌سه‌به‌ر نه‌كردوون، ئه‌و كارامه‌یی خۆی له‌گه‌ڵ خزمهكاران و نازفرۆشاندا ده‌نووسێته‌وه. ئه‌و نازفرۆشانهی كه شه‌وێكی له‌گه‌ڵ بردوونه‌ته سه‌ر و هیچ شتێكیش له باره‌ی ڕووتبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتن و ماچه‌كانی بیر ناكه‌وێته‌وه، كافكا ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی كه سێكس شه‌رم و شووره‌ییه یان هاوتای كاژ و پیسی و ترسه، ئه‌م ترسه‌ش له یه‌كێك له نامه‌كانیدا به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت، كه بۆ فیلیس-ی ناردووه، تێدا ده‌نووسێ:”ڕۆحی خه‌ڵه‌تێنه‌ری هاوسه‌رێتی له ماڵ و له نێو پێخه‌فه گه‌رم و جله ڕاخراوهكانی نووستندا، جۆرێك له جیاوازیم تێدا دروست ده‌كه‌ن، به شێوه‌یه‌ك وه‌خته بڕشێمه‌وه”.
كافكا بۆ هه‌ركوێیه‌ك چووبێت، ڕه‌نگدانه‌وی ماڵه سۆزانییه‌كان هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا بوونه، ئه‌وه‌تا له یادگاریی ڕۆژانه‌یدا ده‌نووسێ:”ئاره‌زووی سێكسی شه‌و و ڕۆژ بێتاقه‌تم ده‌كات و ئازارم ده‌دا، بۆ تێركردنیشی پێویسته خۆم ده‌رباز بكه‌م له ترس و شه‌رم و هه‌روا و دڵته‌نگییه‌كانم”. به‌ڵام ئه‌مانه ڕێگریی نه‌كه‌ن له قۆستنه‌وه‌ی یه‌كه‌مین هه‌لێك كه بۆی هه‌ڵده‌كه‌وێت، كه‌چی هه‌ر زوو هه‌ست ده‌كات، كه ئاره‌زووی سێكسی خاكهسار، قه‌رزارباری ده‌كات بۆیه پێیوایه، ئه‌و ته‌نها بۆ بێكه‌ڵكه‌كان گونجاوه، ئه‌مه‌ش هه‌وێنی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو، كه دووساڵ پێش مردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیره‌ژنێكی نه‌ناسراودا ده‌به‌ستێ، پیره‌ژنێك كه قاچه‌كانی شهپوشۆڕبوونهتهوه و به چركه‌یه‌ك هه‌موو پاره و تۆواوه‌كه‌ی ڕاده‌كێشێ و ئه‌نجا په‌له ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی بچێته ژووره‌كه‌ی تر، چونكه كڕیارێكی دیكه چاوه‌ڕوانیه‌تی.
كافكا گره‌و ده‌كا له‌سه‌ر كچه عاشقه‌كان و لێیاندوور ده‌كه‌وێته‌وه. یه‌كه‌مین كه‌سێك به‌ر گره‌وه‌كانی ده‌كه‌وێت فیلیس-ه، ئه‌و كچه‌ی كه له سه‌ردانێكیدا بۆ لای (ماكس برۆد)ی هاوڕێی له 13ی ئابی 1912دا له‌ماڵه‌كه‌یدا چاوی پێده‌كه‌وێت. به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری بۆ ئه‌وه نه‌چووبوو له‌و شه‌وه‌دا فیلیس له ماڵی هاوڕێكه‌یدا ببینێ، له ته‌ماشاكردنی یه‌كه‌مدا وایزانی ئه‌وه كارهكهرهكهیهتی، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ كرد، ده‌ستی كرده چاودێریكردنی. هه‌ر له‌یه‌كه‌م دیدارییهوه هیچ ورده‌كارییه‌كی ڕووخساری له‌بیر نه‌كرد، دوای مانگێك كافكا بڕیاریدا بۆی بنووسێت، وایلێهات نامه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك زیادیان ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی ده‌رباره‌ی فیلیس ده‌زانی: ژه‌مه خواردنه‌كانی، كاتی كاركردنی، پۆشاكه‌كانی، هاوڕێكانی و..هتد.
كافكا، له 16حوزه‌یرانی 1913 بڕیاریدا پێشنیاری زه‌واجی له‌گه‌ڵ بكا. كاتێكیش به كورتی وه‌ڵامی (به‌ڵێ)ی له فیلیسهوه پێگه‌یشت، له‌ناخی خۆیدا هه‌ستی به‌جۆرێك له یاخیبوون كرد، بۆیه نامه‌یه‌كی بۆ ده‌نووسێ و تێدا ده‌ڵێ:”داوای زه‌واجم لێكردی، به‌ڵام هه‌ست به لاوازییه‌كی سه‌خت ئه‌كه‌م، به‌ڕاده‌یه‌كی وا كاتێك وشه‌ی -به‌ڵێ- له پۆستكارتهكهتدا ده‌خوێنمه‌وه، ئه‌ژنۆكانم ده‌له‌رزێن!!”.
نامه گۆڕینه‌وه‌كانی كافكا له‌گه‌ڵ فیلیسدا، كه گه‌واهیده‌رن له‌سه‌ر بارودۆخی ئازارچهشهی كافكا، (ئه‌لیاس كانیتی) له دوو توێیی كتێبێكدا به ناونیشانی (دادگاییكردنی كافكای دیكه) له هه‌وڵی دۆزینه‌وه و ئاشكراكردنی شتی زیاتردا بڵاویكردۆته‌وه. پێده‌چێ كانیتی ئه‌و ناونیشانه‌ی له ڕوانگه‌ی پێوه‌ندی فه‌رمی كافكا به فیلیسهوه هه‌ڵبژاردبێ، كه تێدا كافكا دوودڵ و نیگه‌ران بووه له نێوان ئه‌وه‌ی كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی سه‌نته‌ری ژیانی داگیر بكات و دووری بخاته‌وه له جیهانی نووسین و ئه‌و ته‌نیاییه‌ی كه له‌یه‌ك كاتدا هه‌م بێزی لێهاتۆته‌وه و هه‌میش خۆشیویستووه.
پێوه‌ندی نێوان كافكا و فیلیس له یه‌كه‌م دیداریانه‌وه له 13ی ئابی 1912ه‌وه ده‌ست پێده‌كات، له ڕۆژی دواییدا نامه‌یه‌ك بۆ هاوڕێكه‌ی ده‌نووسێت و ده‌ڵێ:”كاتێك سه‌رقاڵی ڕێكخستنی تێكسته‌كان بووین، من له‌ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و كچه‌دا بووم”. ئیتر ڕۆژانه كافكا نامه ده‌نووسێت و فیلیسیش به شێوه‌یه‌كی خێرا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه.
پێوه‌ندی نێوان كافكا و فیلیس په‌ره‌ی سه‌ند و ڕێچكه‌یه‌كی جیاواز تری گرته‌به‌ر. بۆیه فیلیس هه‌وڵی ده‌دا پێوه‌ندی فه‌رمی له‌گه‌ڵ كافكادا ببه‌ستێ، به‌ڵام كافكا لای خۆیه‌وه هه‌میشه هه‌وڵی خۆدزینه‌وه‌ی ئه‌دا و له‌و ههوڵانهشیدا هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌خسته‌گه‌ڕ، جارێك له نووسینه‌كانیدا هه‌وڵی ئه‌دا قه‌ناعه‌تی پێبكات، كه ئه‌و كه‌سێكه ته‌نها بۆ نووسین خوڵقێنراوه و هیچی تر، جارێكی دیكه گرفتارییه‌كانی خۆی به‌ده‌ست نه‌خۆشی و جه‌سته لاوازهكهیهوه ده‌كرده بابه‌تێك بۆ به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه له ژیاندا.. ئه‌وه‌تا بۆی ده‌نووسێت:”شێوازی ژیانم ته‌نها به‌ره‌و نووسین ئاراسته‌كراوه”.
به نیسبه‌ت كافكاوه، فیلیس سه‌رچاوه‌ی ئاسایش و هێز بوو، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك لێیدوور ده‌كه‌وته‌وه كه ئاڵۆشییهكانی تیوار ببنه‌وه و نه‌بنه مایه‌ی وه‌ڕزبوونی. به‌لای كافكاوه ئه‌و ژنێكه هه‌میشه لێره ئاماده‌یه، ژنێك زیاد له وشه‌كانی چی تری لێچاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرد، به‌جۆرێك كه زۆربڵێی ده‌كرد له قسه‌كانیدا ده‌رباره‌ی خودی خۆی و نووسین و بێزارییه‌كانی و بوونی خۆی، تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بووایه، سكاڵاكانی له‌لا باس ده‌كر، وه‌ك ئه‌وه‌ی ناچار بێت هیچ شتێك لای خۆی وه‌ك نهێنی نه‌پارێزێ و پێویسته به ئه‌وی ڕابگه‌یه‌نێ. پێده‌چێ هه‌ر ئه‌و شته‌ش له‌كاتی نووسیندا دووچاری جۆرێك له داڕووخانی كردبێته‌وه!
دوای چوار ساڵ و پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یمانی ماره‌بڕینه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ فیلیس پاوه‌ردا، كافكا بۆی ده‌نووسێت:”ده‌زانی دوو كه‌سی جیاواز له ناخمدا شه‌ڕیانه! ئه‌نجامی شه‌ڕی ئه‌وان بوو بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ، قسه و بێده‌نگی و تێكه‌ڵه‌یه‌ك له هه‌ردووكیان هاته ئاراوه”.
له نێوان ساڵانی 1915و 1916و له نووسینه‌وه‌ی یادگاریی ڕۆژانه و نامه‌كانیدا بۆ فیلیس دووفاقه‌یی كه‌سایه‌تی كافكا به‌ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌و نامه و یاده‌وه‌رییانه‌دا، سروشتێكی دوفاقه‌یی (من-وی) پێشكه‌شه ده‌كات.
شتێكی سه‌یر نییه كه گلله‌یی له بارودۆخی جه‌سته گرنگترین ئه‌و باسانه بێت كه له نامه‌كانی كافكا بۆ فیلیس ڕه‌چاو ده‌كرێت. هه‌موو شتێك پێوه‌ندی به‌و جه‌سته‌یه‌وه هه‌یه، كه هه‌رگیز ناحه‌سێته‌وه، به‌ودیوی تریشدا ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ی جیا ده‌كرده‌وه، كه كافكا خۆشیده‌ویست، ئه‌وه بوو كچێكی ساده و ئاسایی، به‌ڵام به‌هه‌ڵپه بوو بۆ ڕۆشنبیری. ئه‌و لایه‌نه‌ش تێدا سه‌رنجی كافكای بۆ لای خۆی كێشكردبوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی ناوی كۆمه‌ڵێك كتێبی خسته ڕوو، كه سه‌رسام بوو پێیان و پێویستی پێیان بوو، وه‌ك پاڵپشتێك له كاره‌كه‌یدا. كافكا هه‌موو هێرشه‌كانی ئیره‌یی (غیره) پێ‌بردنی خسته كار به مه‌به‌ستی گۆڕینی فیلیس.
فیلیس شه‌رمۆك بوو و هیچ نیگایه‌كی خراپی پێوه دیار نه‌بوو. ددانه‌كانی به قڕقۆشم پڕكرابوونه‌وه، زۆرجاریش كافكا بێزاری خۆی له‌و ددانانه‌ی ده‌رده‌بڕی، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا وه‌ك كچێكی بچوك وێنای ده‌كرد، كه سیحری لێكردبێ و له‌گه‌ڵ پهڕواوهكانیدا هه‌ڵیده‌گرێ و هه‌ركاتێ بیه‌وێ تێر ته‌ماشای ده‌كات و پێڵووی چاوه‌كانی نوقم ده‌بن له فرمێسكدا. ئه‌و هه‌میشه به‌زه‌یی به‌و كچه بچوكه‌دا ئه‌هاته‌وه، كه هه‌رگیز هیچ كه‌سێك ئازاری نه‌دابوو، به‌ڵام فیلیسی ژن، ئه‌وا جۆرێك له موحافهزهتكاری ده‌رهه‌ق ده‌نواند.. “هه‌ست ئه‌كه‌م له كچه بچكۆله‌كه نزیكترم و ئه‌توانم هه‌موو شتێكی پێ‌بڵێم، به‌ڵام خانمه‌كه -ژنه‌كه- هه‌ستكردن به ڕێزی زیاترم پێده‌به‌خشێ” كافكا زیاتر ده‌نووسێ:”ئه‌گه‌ر سه‌رپشك بكرێم كامیان له ژیاندا هه‌ڵبژێرم، ئه‌وا ئه‌توانم بڵێم: كچه بچكۆله‌كه‌یه به‌ره‌و خانمه گه‌وره‌كه‌م ده‌بات”. ئه‌و هه‌موو وێنه بچوكه‌ی فیلیس زیاتر له ژنه گه‌نجه‌كه نزیكیان ده‌خسته‌وه.
شه‌ڕی كافكا له‌گه‌ڵ فیلیسدا وجودی بوو. كاتێك له‌ساڵی 1914 هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند، ترسی كافكا له زه‌واج زیادی كرد، چونكه زیاتر له هه‌ر كاتێك ئه‌گه‌ری ڕوودانی زه‌واجكردن نزیك ببووه‌وه “پێویستم به شوققه نییه، نه‌خێر.. ده‌مترسێنێ” هه‌موو پرۆژه‌كانی فیلیس دهیانترساند، هه‌روه‌ك چۆن هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تر، كه پێوه‌ندییان به زه‌واجه‌وه هه‌بوو دهیانترساند. دوای شه‌ش هه‌فته له‌و ڕاگه‌یاندنه، كافكا له یاده‌وه‌ری ڕۆژانه‌یدا ده‌رباره‌ی خۆی ده‌نووسێ:”له‌گه‌ڵ هه‌موو بێتاوانییهكمدا، من شه‌یتانیم..” كافكا پێیوایه (تاوان له‌نێو نه‌بوون و پێنه‌گه‌یشتن و دوودڵی پێش له‌دایكبوون و سستی پێوه‌ندی به ژیانه‌وه، خۆی حه‌شارداوه). ئه‌و لاوازییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سستی پێوه‌ندی به سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تییه‌وه، به‌تایبه‌ت پێوه‌ندی به فیلیس پاوه‌ره‌وه، چونكه له‌ڕاستیدا كافكا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌یزانی، كه بێزاره له پێوه‌ندی.
له نامه‌یه‌كدا بۆ فیلیس كافكا قه‌یرانه‌كانی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات: “هیچ بایه‌خێكی ئه‌ده‌بیم نییه، به‌ڵكو من له ئه‌ده‌ب خوڵقێنراوم، من هیچ شتێكی تر نیم و ناشمه‌وێ هیچ شتێكی دیكه بم” له نامه‌یه‌كی تریشدا كافكا ڕایده‌گه‌یه‌نێ كه نووسین واتا: “ڕازاندنه‌وه‌ی جه‌سته به ڕۆژناییهكان” و هه‌روه‌ها “كارێكی كوشنده‌یه”. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كافكا هه‌ست به‌وه ده‌كات، كه كه‌سی سه‌ڵت (باشتر نییه له مێروویه‌ك). دواتر و بۆ جارێكی تر له ته‌مموزی 1917 خۆی و فیلیس بڕیاری ژیانی هاوسه‌رێتی ئه‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناگاته هیچ ئه‌نجامێك. دواجار زه‌واج به‌لای كافكاوه وه‌ك له‌سێداره‌دان دێته پێش چاو، چونكه ئه‌و ئاره‌زووه‌ی لێزه‌وت ده‌كات، كه سه‌لیقه‌ی تێدا په‌یدا كردبوو و تا ڕاده‌ی به‌پیرۆزكردن ڕێزی ده‌گرت. بۆ پاراستنی ئه‌و بهپیرۆزكردنهش هه‌موو ئاسته‌نگییه‌كانی ژیانی كۆده‌كرده‌وه و به‌ڕووی فیلیسیدا ده‌دایه‌وه. هه‌میشه له‌هه‌مبه‌ر ژیانی پێكه‌وه‌یی و هاوسه‌رێتی، ترسی خۆی ده‌رده‌بڕی له ئایندهی خۆیان و له‌و قێزهوهنییهی كه میزاجی بۆی دروست ده‌كه‌ن. بگره زیاتریش:”من هه‌ر له بنه‌مادا مرۆڤێكی ساردم، خۆپه‌رست و دڵڕه‌قم، سه‌ره‌ڕای هه‌موو لاوازییهكم” بۆیه ده‌بینین كافكا هۆكارگه‌لی تری كۆده‌كرده‌وه، بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئاره‌زووی فیلیس به زه‌واجكردن له‌گه‌ڵی، به‌ڵكو به‌دیوێكی تردا بۆ قوتاركردنی خودی خۆی له‌و زه‌واجه، كه به (موسیبه‌تی تۆیه فیلیس) وه‌سفی ده‌كات!!
كرمی زه‌وی:
كافكا ئاڵۆشییهكی گه‌وره‌ی هه‌بوو ده‌رهه‌ق به جه‌سته‌ی خۆی. هه‌ر له مناڵییه‌وه سه‌رنجی ئه‌وه‌ی دابوو، بۆیه هه‌میشه چاو‌دێر بوو به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆیه‌وه، كه ته‌رازووی هه‌موو ژیانی بوو و هۆكاری هه‌ڵاتنی بوو له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌وتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جه‌سته‌یه. بۆیه ده‌بینین هه‌میشه خۆی له ژاوه‌ژاو ده‌پاراست و ژووره‌كه‌ی به په‌ناگه، به‌ڵكو به جه‌سته‌ی ده‌ره‌كی خۆی ده‌زانی، هه‌وره‌ها تاقه‌تی میوانانی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت ژیانیشی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به سه‌رچاوه‌ی ئازاره‌كانی ده‌زانی و ده‌یگوت:”به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها ڕقم له هه‌موو خزمه‌كانم ده‌بێته‌وه، چونكه كه‌سانێكن له نزیكیانه‌وه ئه‌ژیم”.. دواجار هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كافكا، له‌گه‌ڵ فیلیسدا، بۆ ئه‌وه‌ی ساردی بكاته‌وه له زه‌واج، هاتنه‌به‌رهه‌م، دوای ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێت:”ناتوانی ته‌نانه‌ت دوو ڕۆژ له‌گه‌ڵمدا بژیت، چونكه تۆ كچێكیت حه‌زت له پیاوه، نه‌ك كرمێكی شلوشاوی ژێر زه‌وی”.
دوای شكستهێنانی هاوسه‌رگیری نێوانیان، فیلیس هاوكاری له (گریت بلۆخ)ی هاوڕێی داوا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته نێوانیانه‌وه و قه‌ناعه‌ت به كافكا بكات تا پێوه‌ندی فه‌رمی له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێ، كه‌چی كافكا سۆز و بایه‌خ پێدانه‌كانی به‌ره‌و لای هاوڕێكه‌ی شكانده‌وه و ده‌ستی كرد به نامه بۆ ناردن و تێدا باسی ئه‌و هۆكارانه‌ی بۆ ده‌كردن، كه واده‌كات نه‌توانێ درێژه به‌و جۆره پێوه‌ندییه بدات. بێگومان یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش تاوانباركردنی فیلیس بوو، سه‌ره‌ڕای پێوه‌ندی نێوان فیلیس و گریت، كه‌چی پێوه‌ندی كافكا به بلۆخهوه هه‌ر به نهێنی مایه‌وه، بۆیه گریت بلۆخ هیچی بۆ نه‌مایه‌وه به‌ده‌ر له ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئه‌م دوانه‌دا (فیلیس و كافكا)، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌شی بۆ هاته‌دی.
ئه‌وه‌تا له ڕۆمانی (داوه‌ری)دا گریت داوه‌ره ڕاسته‌قینه‌كه‌یه، كافكا ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌كیش چییه، به‌رگریی له خۆی ناكا. بۆیه له به‌شی یه‌كه‌میدا ڕۆمانه‌كه هه‌ر وه‌ك جۆرێك له ده‌سبه‌سه‌ركردن وایه و له دوا به‌شیشدا چوون له‌سێداره‌دانه. فیلیس وازیلێناهێنی هه‌تا ئه‌وه‌ی كافكا ڕۆمانه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كات، به‌ڵام دواجار نامه‌كان ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا و هۆكاری شێواندنی سه‌رنجه‌كانی كافكا..
جارێكی تر كافكا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فیلیسدا ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له ناخه‌وه ده‌یبڕێته‌وه، چونكه هیچ پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌و پێوه‌ندییه له ئارادا نه‌بوو، هه‌روه‌ك نامه‌كانیشی وه‌ك جاران ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان به‌دواوه نه‌بوو، هێدی هێدی ژماره‌ی نامه‌كانی كافكا كه‌میان ده‌كرد، فیلیسیش گلله‌یی ده‌كرد له‌وه‌ی كافكا وه‌ك جاران بۆی نانووسێ، تا ئه‌وه‌ی قسه‌ی پێشكۆتایی كافكای پێده‌گات، ئه‌و قسه‌یه‌ی كه هه‌ڵگری دوا ناكۆكییه‌كانی پێوه‌ندی نێوانیان بوو و (كانیتی)یش پێیوایه خراپترین قسه‌كانی كافكایه بۆ فیلیس:”من مه‌خلوقێكی درۆزنم، ئه‌مه‌ش ته‌نیا ئامرازه بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی خۆم، پاپۆڕهكهم فشه‌ڵه”..
له پڕێكا له شه‌وی 9 له‌سه‌ر 10ی ئابی 1917 كافكا دووچاری كۆخینێكی به‌رده‌وام ده‌بێت، دواجار له مانگی ئه‌یلولدا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت، كه دووچاری نه‌خۆشی (سیل) بووه‌ته‌وه. لێره‌وه كاروانی كافكا له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه خۆی پێیوایه ده‌ره‌نجامی ناكۆكییه‌كی ده‌روونییه:”هه‌قی ئه‌وه‌م هه‌یه كه بڵێم: من خۆمم فه‌وتاند”. ئه‌وه به‌ته‌نیا ڕۆحی كافكا نییه كه دووچاری ئه‌و په‌تایه ده‌بێته‌وه، به‌ڵكو له ڕاستیدا جهستهشیهتی. له چركه‌ساتی دواماڵئاواییدا له فیلیس، له كانوونی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا، فیلیس نه‌گریا به‌ڵكو كۆتایی هاتنی نامه‌كان گریاندیان.
دوای ماڵئاواییكردن كافكا له یاده‌وه‌رییه‌كانیدا ده‌نووسێ:”هه‌موو شتێك سه‌خت و پڕوپووچه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسته”. كافكا نه‌خۆشییه‌كه‌ی وه‌ك دواچهكی به‌رگریی به‌ڕووی فیلیسدا به‌كارهێنا و هه‌موو ڕێگایه‌كی سازشكردنی لێداخست. ئه‌و چیتر بایه‌خی به هیچ شتێك نه‌ده‌دا، به‌ده‌ر له بێوه‌یی ده‌روونی خۆی.
میلینای كڵۆڵ:
ئه‌گه‌رچی تا ئه‌وكات فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بوو له نووسینگه‌یه‌كی مسۆگهرایهتیدان (تأمینات)دا، به‌ڵام له ساڵی 1922ه‌وه ژیانی كافكا له بنه‌چه‌وه گۆرانی به‌سه‌رداهات. ماوه‌یه‌كی زۆر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا ژیانی به‌سه‌ربرد و له‌وێ دڵی له ژنێكی چیكی ده‌چێت و به‌شێوه‌یه‌كی قووڵ خۆشیده‌وێت. ئه‌و ژنه‌ش (میلینا چیرنسكا) بوو، كه دواتر چه‌ند كارێكی كافكای وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی چیكی، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكاری دروستبوونی پێوه‌ندی نێوانیان، كه پێده‌چێ له باشترین ئه‌زموونه‌كانی بێت، چونكه ئه‌و ژنه ژیانێكی گه‌دایانه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌یدا ده‌برده سه‌ر و نهشیدهویت به‌جێیبهێڵێ، به‌جۆرێك كه خۆی و كافكا چه‌ند جارێكی لێبه‌ده‌ر ئه‌وه‌نده پێكنهدهگهیشتن، به‌ڵام هه‌ردووكیان هه‌ستیان به سۆزێكی له‌ڕاده به‌ده‌ر ده‌كرد و بۆ كه‌سێكی وه‌ك میلیناش ئه‌وه بارودۆخێكی نمونه‌یی بوو. میلینا ژنێك بوو ده‌یتوانی كافكای خۆشیبوێت، به‌ڵام نه‌یده‌توانی زه‌واجی له‌گه‌ڵ بكات. كافكاش ده‌یویست ڕۆحی میلینا بۆخۆی به‌رێت و جه‌سته‌شی بۆ مێرده‌كه‌ی جێبهێڵێ، بۆیه به ته‌واوی وه‌ك (كچه‌كه) ته‌ماشای ده‌كرد:”به‌لای منه‌وه ئه‌و ژن نییه، به‌ڵكو كچێكی گه‌نجه، تا ئێستا له ژیانمدا خۆشه‌ویستی هیچ كچێكم نه‌بینیوه ئه‌وه‌نده سه‌خت قووڵ بێ”.
میلینا خوێندنی زانكۆی ته‌واو نه‌كردبوو، له‌بری ئه‌وه زیاتر ده‌چووه چایخانه‌ی (ئاركۆ) كه نووسه‌ران و ئه‌دیبانی لێكۆدهبوونهوه، ئاره‌زوومه‌ندێكی سه‌یری ئه‌ده‌بیات بوو و سه‌رسامیش بوو به كافكا، كه داوهتیشی كرد بۆ ڤییه‌ننا كافكا داوه‌ته‌كه‌ی قه‌بوڵ كرد و له 29ی حوزه‌یرانی 1920 گه‌یشته جێ و له هۆتێلی (ڕیڤا) داهبهزی. پێكه‌وه‌بوونیان له چوارشه‌ممه‌وه تا شه‌ممه‌ی خایاند:”ڕۆژی یه‌كه‌م ڕۆژی گومان بوو، دووه‌م دڵنیایی و سێیه‌م په‌شیمانی و چواره‌میش په‌شیمانییه‌كی باشتر..”. میلینا توانی له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا ژیانی كافكا بگۆرێت، ترسه‌كه‌ی ڕه‌وانده‌وه و له چاره‌سه‌ركردنیدا هاوكاری كرد، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕایه‌وه بۆ (بڕاگ) ده‌ستی كرده نووسین و نامه ناردن بۆی. تاسه‌ی عاشقبوون میلینای داگرته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كافكادا، نه عیشق عیشقه و نه پێوه‌ندیش پێوه‌ندییه، هه‌موو شتێك به‌لای كافكاوه مۆته‌كه و تێكشكانی ڕۆژانه‌یه و میزاجییانهیه.
میلینا دڵنیا بوو له‌وه‌ی كافكا ناتوانێ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی خۆی، چونكه هه‌ركاتێك له نامه‌كانیدا بیگوتایه، كه نیازی وایه بێته براگ، هه‌میشه كافكا هه‌وڵی ئه‌دا په‌ژیوانی بكاته‌وه. ئه‌و له هه‌موو شتێك زیاتر ئاره‌زووی ده‌كات، به‌ڵام نایه‌وێ بۆ هه‌تایه سه‌ری بخاته سه‌رووی هه‌موو ئه‌به‌دییه‌ته‌وه.
دۆرا.. خۆشه‌ویستییه شوومه‌كه..
له ساڵی 1999 ڕۆژنامه‌ی (زه‌گاردیان)ی به‌ریتانی وتارێكی دورودرێژی له‌ژێر ناونیشانی (خۆشه‌ویستی شوومی كافكا)دا بڵاوكرده‌وه، كه (یه‌هودا كۆرین) نووسیبووی و یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كانیش كورته‌یه‌كی لێپهرچڤهكردبوو. تێدا كۆمه‌ڵێك ورده‌كاری ده‌رباره‌ی ژیانی (دۆرا دیامان)، دوا خۆشه‌ویستی كافكای ئاشكرا كردبوو. ئه‌مه‌ش به‌بۆنه‌ی ئه‌وه‌ی خزمه‌كانی دۆرا له ئیسرائیل، له گۆڕستانێكی له‌نده‌ندا گۆڕه‌كه‌یان دۆزیبۆوه، دوای ئه‌وه‌ی له په‌نجاكاندا كۆچی دوایی كردبوو.
دۆرای كچه یه‌هودی، له‌دایكبووی پۆڵه‌ندا، خه‌یاتی ده‌كرد و له‌هه‌مان كاتیش‌دا زمانی عیبری ده‌خوێند، دوا كچی نێو ژیانی خاوه‌نی شێواندن ( مسخ)بووه. دۆرا.. بوونه‌وه‌رێكی ناوازه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له جوانی و شه‌یدایی، كافكا له 1923 له كه‌ناری به‌ڵتیك، له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی سیلهكهیدا، كه به یه‌كجاری شكستی بۆ هێنابوو، چاوی پێده‌كه‌وێت، كاتێك دۆرا دێته نێو ژیانی كافكاوه، ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێته پرشنگدارترین ساته‌كانی ژیانی كافكا، له‌كاتێكدا كه ئه‌و هه‌میشه له‌نێو گێژه‌نی مۆته‌كه‌یه‌كی به‌رده‌وامدا خنكابوو، بۆیه پێوه‌ندی به دۆراوه ده‌بێته سه‌قامگیرترین پێوه‌ندییه‌كانی.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجدانه ئه‌وه‌یه: شێوازی پێوه‌ندی دۆرا و كافكا هه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ باوكیاندا، چوونیه‌ك وایه (مۆته‌كه‌یه‌كی سه‌مه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازانه). بۆیه دوای ئه‌وه‌ی دایكی دۆرا كۆچی دوایی ده‌كات و باوكی ژنێكی تر دێنێت، دۆرا له ماڵ هه‌ڵدێ، به‌ڵام باوكی دوای ده‌كه‌وێ و ده‌یگێڕێته‌وه ماڵێ، كه‌چی بۆ جاری دووه‌م دۆرا له‌ماڵ هه‌ڵدێته‌وه بێئه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌یان باوكی ناچاربێت دوای بكه‌وێت و لێده‌گه‌ڕێ و به ئازایی خۆی ده‌یسپێرێ. به پێچه‌وانه‌ی باوكی كافكاوه كه به گیانێكی سهركوتكهرانهوه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی كافكا ناچار ده‌بێت و بۆی ده‌نووسێ:”تۆ له پشتی هه‌موو دهردهسهرییهكانمهوهی” و له دیدی ئه‌ودا باوكی وه‌ك:”وێنه‌یه‌كی بچوككراوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆسه‌پێنه، كه پاڵ به مرۆڤه‌وه ده‌نێ به‌ره‌و نامۆبوون و كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان ده‌خنكێنێ”.
له (داوه‌ری)دا، كوڕێك باوكی له خوازبێنی بۆ كچێك ئاگادار ده‌كاته‌وه، به‌ڵام باوكی داوای لێده‌كات خۆی بكوژێ، ئه‌ویش به هه‌موو گوێڕایهڵییهكهوه داواكه‌ی به‌جێدێنێ. ئه‌كرێ هه‌موو چیرۆكه‌كانی كافكا له هه‌وڵی هه‌ڵهاتن له باوكی‌دا كورت بكرێنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵنه‌هات، چونكه لێبوردنه‌كه‌ی شێوه‌ی (نامه‌یه‌ك بۆ باوك) ده‌گرێته‌خۆ. ژیان به بێ ئه‌و ئه‌سته‌م بوو، به‌ڵام بهبوونیشیهوه ئه‌سته‌متره، به‌مشێوه‌یه ده‌یویست بۆ هه‌تایه، پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ باوكی‌دا كۆتایی پێبێنێت. پێكگه‌یشتنی به دۆرا یارمه‌تیدا به دووركه‌وتنه‌وه له كه‌سوكاره‌كه‌ی، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ برا خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا بپچڕێنێ.
كافكا گواستییه‌وه بۆ به‌رلین تا له‌گه‌ڵ دۆرادا بژێت، چونكه دۆرا خستییه خۆشی و شادییه‌وه و توانی له دوودڵییه دهمارهییهكانی تێبگات. له زستانی 1924دا كافكا پله‌ی گه‌رمای جه‌سته‌ی به‌رز بۆوه، دۆرا ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵیدا بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بكات، به‌ڵام دووچاری دڵته‌نگییه‌كی گه‌وره بوویه‌وه، ئه‌وده‌مه‌ی له‌هه‌مبه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌یدا بێده‌سه‌ڵات بوو و ناچار بۆ خێزانه‌كه‌ی به‌جێیهێشت و خۆی گه‌ڕایه‌وه بۆ بڕاگ. ڕۆژانه كافكا نامه‌ی بۆ ده‌نووسی. باوكیشی ڕێی نه‌دا كوڕه‌كه‌ی ببینێ، تا ئه‌وكاته‌ی گواستیانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه له ڤییه‌نا.
له‌كاتی سه‌ره‌مه‌رگدا دۆرا له كافكاوه دوور ده‌بێت، چونكه بۆ كارێكی تایبه‌ت ده‌چێته ناوه‌ندی پۆسته. سسته‌ره‌كه ده‌نێرێته شوێنی‌دا. دۆرا به چه‌پكێ گوڵ و هه‌ناسه‌سواریی و شه‌یداییه‌وه به‌ره‌و لای خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. سسترهكه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌رچی ئه‌و مرۆڤێك بوو له‌ودیوی دونیاوه، به‌ڵام كاتێك دۆرا هات، له جێگه‌كه‌ی هه‌ستا و گوڵه‌كانی بۆنكرد”. پزیشكه‌كه‌یش له نامه‌یه‌كدا بۆ خێزانه‌كه‌ی، دوا ساته‌كانی ژیانی كافكا به‌مجۆره ده‌گێڕێته‌وه:”كێ دۆرا ده‌ناسێت؟ ته‌نیا ئه‌و ده‌توانێ، بزانێت خۆشه‌ویستی مانای چییه؟!”.
پێخه‌ف:
پێخه‌ف شوێنی له‌دایكبوون و خه‌وتن و پیربوون و نه‌خۆشییه، شوێنی كپی و حه‌وانه‌وه‌یه، شوێنی خۆشه‌وستی و سێكسه، شوێنی وه‌چه‌خستنه‌وه‌یه، شوێنی خوێندنه‌وه و شوێنی مردنه..
ئه‌گه‌ر پێخه‌ف له تێكسته‌كانی كافكادا، سه‌نته‌ری ئاسایش و خه‌وتن بێت، ئه‌وا پێوه‌ندییه سێكسییه‌كان له‌و شوێنه‌دا له ڕووداوه هه‌ره باوه‌كان نین، بگره پێده‌چێ چ بوونێكیشیان نه‌بێ. پێخه‌ف له ژیان و ئه‌ده‌بی كافكادا ئاماده‌بوونێكی تایبه‌تی هه‌یه، چونكه به‌لای ئه‌وه‌وه جۆرێكه له قه‌ڵای قایم، تێدا ده‌سه‌ڵات خۆی ده‌پارێزێ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێخه‌ف نه‌خۆشییه. به‌م ده‌ربڕینه‌ش مانای لاوازی ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌كه‌وێت.
پێخه‌ف شوێنێكه بۆ سێكس و مردن پێكه‌وه. هه‌روه‌كچۆن كافكا ژنی ده‌ویست و له ده‌ستیشیان هه‌ڵده‌هات، ئه‌وا ئه‌و جۆره ژنه له ئه‌ده‌بی وی‌دا ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌یه كه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی ده‌گۆڕێته سه‌ر كرده‌ی نووسین. هه‌رجارێك كافكا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێكی نوێ‌دا ده‌به‌ست، ئه‌وا له پێوه‌ندییه‌كه‌یاندا، هه‌میشه به‌سه‌ركه‌وتنی نووسین، به‌سه‌ر چێژ و خۆشی ژیاندا كۆتایی ده‌هات.
سه‌رچاوه
پاشكۆی (النهار)
22/2/2004