زمان بوونه‌وه‌رێكی زیندووه
خوێنه‌ری به‌ڕێز.. ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌م چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ی كه له‌به‌ر ده‌ستتدایه بریتییه له باسێكی زانستی له باره‌ی زمان‌و ڕوانینێكی فیكری له باره‌ی زمان كه له‌لایه‌ن د. ئازاد حهموتو به‌شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌ك بڵاوبۆه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه ناوبراو خه‌ڵكی عه‌فرینه‌و دكتۆرای له زانستی ئایین‌و ڕه‌گه‌زناسی له زانكۆی مۆنستهرو به‌رلینی ئازاد له ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو وه‌رگرتووه‌و له بواره‌كانی ئاركۆلۆجیاو زانستی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتیه كۆنه‌كان‌و سۆسیۆلۆجیاو مێژووی هونه‌ر شاره‌زایه‌و نووسینی زۆره.
لێره‌دا به پێویستمان زانی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له نامیلكه‌كه بۆ خوێنه‌رانی كورد وه‌رگێڕین كه سوودی زۆری هه‌یه.
بیرۆكه‌ی ئه‌م ده‌ستنووسه‌یه له مێژه له خه‌یاڵدایه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رقاڵی-و كاری زۆرمه‌وه دره‌نگ ڕووناكیی بینی، هه‌ر جاره‌ی كه پێیدا ده‌چوومه‌وه ئه‌وه‌م به خه‌یاڵدا ده‌هات كه فۆرم‌و شێوازه‌كه‌ی بگۆڕم، به‌ڵام له‌و بڕوایه‌دام كه ئه‌و بیرۆكانه‌ی تێیدا نووسراونه‌ته‌وه تا حاڵی حازر هه‌ر جێی مشتومڕو وتووێژن.
ئامانجم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل نه‌بوو له‌باره‌ی زمانه‌وه، به‌ڵكو زیاتر ئه‌وه بوو كه هه‌وڵ بده‌م هه‌ندێك لایه‌نی گرنگ له ڕه‌گه‌زو ڕۆڵی زمان له ژیانی مرۆڤ و ژیانی ڕۆژانه‌ی تاكه كه‌س ڕوون بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش له‌نێو ژینگه‌و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه تێیدا دهژیو ئاوێته‌ی ده‌بێ.
ئامانجم ده‌ربڕینی لایه‌نێكی گرنگ بوو كه له هۆشیاریی ڕۆژانه‌و په‌یكه‌ری زمان وه‌ك بابه‌تێك بۆ گفتوگۆ‌و وتوێژدا نه‌بوو… سه‌ره‌تاش بیرۆكه‌ی بنه‌ڕه‌تی بریتی بوو له وتارێكی چه‌ند لاپه‌ڕه‌یی كه ئامانجی ڕوونكردنه‌وه بوو به‌شێوه‌یه‌كی هزری له‌شێوه‌ی نامیلكه‌یه‌ك.. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین سه‌رچاوه‌و كتێب‌و وتاری جۆراوجۆر‌و سوود به‌خشم له‌م باره‌وه ده‌ست كه‌وت كه به‌هۆی زۆری ژماره‌یانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه قه‌باره‌یه‌كی زۆریش ده‌گرن نه‌متوانی ناویان بهێنم كه هه‌ندێكیان ڕۆڵێكی گرنگیان له لێكۆڵینه‌وه كه داهه‌بوو، به‌تایبه‌تی وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌كانی وتار‌و توێژینه‌وه‌كانی مامۆستای پسپۆری زانستی زمان به‌ڕێز (خالید جه‌میل محه‌مه‌د) به قامیشلو كه به عه‌ره‌بی نووسیبوونیو زۆر ڕێز‌و سوپاسی تایبه‌تیم بۆی هه‌یه.
سه‌ره‌تای بیرۆكه كه دانانی وێنه‌یه‌كی پڕشنگدارو هونه‌ریانه بوو له‌باره‌ی جۆر‌و شێوه‌ی ده‌ست نووسه‌كه، بۆیه‌ش په‌نام برده به‌ر دۆستی هونه‌رمه‌ندو خۆشه‌ویستم (لوقمان ئه‌حمه‌د) له حه‌سه‌كه كه به سوپاسه‌وه به‌هانامه‌وه هاتو به وێنه ئهبستراكتیهكانی نامیلكه‌كه‌ی ڕازانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆحێكی جوانكارانه به دێڕه‌كان ببه‌خشێ، بۆیه سوپاسی زۆری ده‌كه‌م بۆ وێنه‌كان‌و نه‌خشه‌سازیی به‌رگ.. له‌دواییدا ڕێز‌و سوپاسی زۆرم بۆ هاوڕێم (د. باسم جبور) له حمص كه ده‌ستنووسه‌كه‌ی خوێندمه‌وه‌و له‌ڕووی زمانه‌وه لێی وردبۆوه.
د. ئازاد/ حه‌له‌ب/ ئابی 2007
پێكهاته‌كانی زمان:
هه‌ر زمانێك چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه كه بنیادی ده‌نێو په‌یكه‌ری هه‌ر زمانێكیش چه‌ند كۆڵه‌گه‌و پایه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تیی هه‌یه كه ناتوانرێ ده‌سته‌به‌رداریان بین، هێزو پته‌وی ئه‌م پێكهاتانه واده‌كه‌ن كه هه‌ر زمانێك له زمانێكی دیكه جیا بكرێنه‌وه‌و فۆرم‌و شێوه ده‌ره‌كییه گشتییه‌كه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ده‌داتێ.. ئه‌مه له‌لایه‌نی ته‌كنیكیه‌وه یان له پێكهاته‌ی بنیادی بیناسازی.
پێكهاته بنه‌ڕه‌تییه‌كانی زمان بریتین له: ڕێزمان، نه‌حو، سه‌رف، شیكردنه‌وه، سیسته‌می پێكهاته‌ی ڕسته، ڕهگو ڕیشه‌ی وشهكانو هتد… له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م پێكهاتانه مرۆڤ فێری چۆنیه‌تی تێگهیشتینو ڕاهاتن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو كۆمه‌ڵگا دهبێو ده‌ست به ڕێكخستنی فه‌رهه‌نگی وشه ڕۆژانه‌ییه‌كانی ده‌كات له‌گه‌ڵ پێش كه‌وتنی خۆی ئه‌میش له گۆڕاندا ده‌بێت، ئه‌مه له‌لایه‌نی فیزیایی جهستهییو هزرو مێشكیشهوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌نی پێداویستیه‌كانی ژیانیشه‌وه هه‌ر له گۆڕاندا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌نی تاكه كه‌سانه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌م كاره به‌شێوه‌یه‌كی به‌ر بڵاوو فراوان له ئاستی خانه كۆمه‌ڵایه‌تییه بچووكه‌كانیش (خێزان‌و كه‌سوكار)و له‌خانه كۆمه‌ڵایه‌تییه گه‌وره‌كانیش (كۆمه‌ڵگا) هه‌ر پراكتیزه ده‌بێت.
ئه‌م كۆمهڵهگهو پایه بنه‌ڕه‌تییانه بۆ فێربوون‌و فێركردنی تاكه كه‌سی یه‌كێكه له پێداویستییه گرنگه‌كانی ژیان بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كه‌س له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر ڕا بێت‌و له‌گه‌ڵ بازنه‌ی كاروكرده‌وه‌و چالاكییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی لۆجیكیو ڕێك‌وپێك وه‌ك ڕێككاری كردنی جلوبه‌رگه‌كانی له‌نێو دۆڵابی ماڵه‌وه.. توانا هزریو مێشكیهكانو وهرگرتنو فێربوون له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه له كار‌و كرده‌وه‌و ئاوێته بوون‌و تێكهڵاوییهكانی له‌یه‌كتر جیان، هه‌روه‌ها له سروشت ئه‌قڵه تایبهتمهندهكهشی كه له سروشتی زمانه تایبه‌ته‌كه‌یدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، چونكه ئاكارێكی زمانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئایا ئه‌م جۆره زمانه به‌رهه‌می چالاكیی هزره بۆ به‌كارهێنان.
زانسته‌كانی زمان:
له‌و زانسته بنه‌ڕه‌تیانه‌ی كه له كاروباری زمان ده‌كۆڵێته‌وه‌و بایه‌خ به‌لایه‌ن‌و كاره‌كانی ده‌دات (زانستی زمان ناسی- Iinguistics)هو بریتییه له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌و ته‌كنیكی له زمان به‌پێی پره‌نسیپی پرۆگرامی زانستی پیاده كرا‌و كه له زانسته سروشتییه‌كان كاردهكاتو لێیدهكۆڵێتهوه.
ئه‌م زانسته‌ش په‌نا ده‌باته به‌ر زانسته‌كانی دهروونناسیو كۆمهڵناسیو ڕه‌گه‌زناسیی ئاده‌میزادو زانستی مێژوو و زانستی جیۆگرافیاو هتد… واته به‌پێی میتۆدی زانستی نوێ كارده‌كات كه ئێستا بۆته میتۆدێكو له زۆربه‌ی زانكۆكانی جیهاندا دهخوێندرێو به‌سیسته‌می (interdiscipliner) ناونراوه (له‌نێوان زانستهكانو پسپۆرییه‌كان).
زانستی زمان‌و زمان‌ناسی بایه‌خ به‌لێكۆڵینه‌وه له سروشتی زمان ده‌دات له‌لایه‌نی ڕێزمانو نه‌حو و سه‌رفو دهنگو هتد… بایه‌خی یهكهمینیشی توێژینه‌وه‌یه له زمانی قسه‌كردن.
زمان‌ناسی پێكهاتووه له چه‌ندین لقه زانستی دیكه (كۆڵه‌گه‌و پایه) كه پێكهاته‌و بنیادی ئه‌م زانسته پێك دێنێ‌و ئه‌مانیش بریتین له زانستی ئه‌تیمۆلۆجی (etymology) كه زانستێكه بایه‌خ بهڕهگو ڕیشه‌ی وشه‌و وشه‌سازی ده‌دات.
– فه‌رهه‌نگناسی/ Iexicology
– زانستی ده‌نگه‌كان/ phonology
بایه‌خ به‌لایه‌نه‌كانی كاری ده‌نگه‌كانی زمان ده‌دات.
– زانستی ده‌نگه گشتییه‌كان (فۆنه‌تیك) كه بایه‌خ به‌لایه‌نی ماددیی ده‌نگه‌كانی زمانه مرۆییه‌كان ده‌دات.
– سیمانتیك (semantics) بایه‌خ به زانستی واتا‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ده‌دات.
له پاڵ زمان‌ناسی، زانستێكی دیكه هه‌یه كه فیلۆلۆجی (philology)یه‌و به‌زانستێكی گرنگ‌و بنه‌ڕه‌تیی زمان ده‌ژمێردرێ كه بایه‌خ به پێشكه‌وتن‌و دۆخی زمانێكی دیاریكراو ده‌دات به‌پێی قۆناغی مێژووییه‌كان له‌لایه‌نی نه‌حو و سه‌رفو ده‌نگ.. هه‌روه‌ها بایه‌خ به‌خێزانی زمانه لێك نزیك چووه‌كان ده‌دات له ڕووی ڕهگو ڕیشه‌و شته لێك جیاواز‌و لێكچووه‌كانی، ئه‌م زانسته‌ش زمان‌و ڕۆشنبیری‌و مێژوو و دابونهرێتو كه‌له‌پووری ئه‌ده‌بی هه‌ر گه‌لێك له سه‌رده‌مانێكدا ده‌گرێته‌وه، هه‌روه‌ها زانستێكه به پله‌ی یه‌كه‌م بایه‌خ بهدهقو دهستنووسو نیگاره نووسراو و به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كان ده‌دات، واته زانستێكه له كاروباری زمانی نووسراو ده‌كۆڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها زانستی تر هه‌یه كه له كاروبار‌و كاریگه‌ریی زمان‌و پیاده‌كردنی له‌سه‌ر هه‌ر گه‌لێك‌و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیش ده‌كۆڵێته‌وه‌و ڕۆڵێكی گرنگیشی هه‌یه، ئه‌ویش (زمان‌ناسی كۆمه‌ڵایه‌تی- sociolinguistic)و (زمان ده‌روونناسی- psycholinguistic)ن كه هه‌ردووكیان له دۆخه‌كانی قسهكردنو قسه‌كه‌رانی هه‌ر زمانێكو چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌و كۆچی به كۆمه‌ڵ‌و زمانان ده‌كۆڵێته‌وه.
توێژه‌ر به‌هۆی ئه‌و زانستانه‌ی زمان‌و زانسته یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌توانێ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی گهشهسهندنو به‌ره‌و پێش چوونی هه‌ر زمانێك له هه‌ر سهردهمانێكو دۆخی هه‌ر زمانێك له سه‌رده‌مێكی هاوچه‌رخدا بزانێ.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م زانسته بنه‌ڕه‌تیانه‌وه توێژه‌ر ده‌توانێ پرۆگرام‌و ئاكارێكی زمانی له نیشتمانی خۆی شاره‌زا بێ.
زمانی قسه‌كردن و نووسین
زمان دوو لایه‌نی زیندووی هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن:
لایه‌نی یه‌كه‌م بریتییه له‌گوێ لێبوون، واته دووان‌و قسهكردنو زاره‌كیی سنووردار له‌ڕووی شوێن‌و كاته‌وه بۆ تهمهنو زیره‌كی قسه‌كه‌ران، زمانی قسه پێكراویش پایه‌ی یه‌كه‌م له ژیانی تاكه‌كه‌س داگیر دهكاتو له‌نێو خه‌ڵكدا زۆر به‌ر بڵاو وفراوانه، كه زمانێكه به‌پێی باری خانه كۆمه‌ڵایه‌تییه ژیاوهكانو گۆڕانی سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گشتی ده‌گۆڕێت.
لایه‌نه‌كه‌ی دیكه بریتییه له نووسراوو تۆماركراو كه دوای مردنی نووسه‌ره‌كه‌ش ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م لایه‌نه‌یان چه‌ند سیفه‌تی ڕه‌سمیی هه‌یه كه كار به‌زمانی تاكه كه‌سی دهكاتو به‌ڕه‌نگی خۆی بۆیه‌ی ده‌كات.. له‌وانه:
جۆر‌و ڕه‌نگی زمانی كارگێڕی
جۆر‌و ڕه‌نگی زمانی په‌روه‌رده‌یی
جۆر‌و ڕه‌نگی زمانی فێركردنی به‌كارهاتوو
جۆر‌و ڕه‌نگی زمانی ڕۆشنبیریی پیاده‌كراو
جۆر‌و ڕه‌نگی زمانی ئابووریی به‌كارهاتوو
جۆر‌و ڕه‌نگی زمانی ئایینیی بڵاو
جۆر‌و ڕه‌نگی زمانی بازرگانیی ئاڵوێركراو
هه‌موو ئه‌م ڕه‌نگانه‌ی زمان سه‌رچاوه‌كانیان له زمانی سیستمه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌ڵقوڵاون، واته ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌ركرده‌و ڕێنماییكهرو كۆكه‌ره‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگا بهگشتیو له‌مه‌شه‌وه ڕهنگو ئادگاری زمانی سیستمه‌كانی ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌یپارێزن.
بۆ هه‌موو ئه‌م دوو لایه‌نه ڕێزمانو میتۆد‌و پرۆگرامی تایبهتو دیاریكراو به‌م زمان‌و به‌و زمان هه‌یه.
جیاوازیی جورو ڕه‌نگی زمانێك كه تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌كارهاتووی له سیسته‌می كارگێڕی‌و ده‌زگایی جیاواز، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جیاوازیی میتۆدی سیستمه دهزگاییهكانی ده‌وڵه‌ت كۆیكردونه‌ته‌وه، (زمانی عه‌ره‌بی لهزێتر له‌بیست وڵاتی خودان بیست سیستمی سیاسیی جۆراوجۆر، زمانی توركی كه له وڵاتی توركیا‌و ئازربێجانو ههرێمهكانیو ئێران‌و توركمانستان به‌كاردێ، زۆر نموونه‌ی تر) ئه‌وه‌ی به‌ڵگه نه‌ویسته بۆ هه‌نگاوه‌كانی فێربوونی مرۆڤ بۆ هه‌ر زمانێك جا ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كه منداڵ بێت یان نه‌وجه‌وان، یاخود پێگه‌یشتوو ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م: گوێ لێ بوون
دووه‌م: قسه‌كردن
سێیه‌م: خوێندنه‌وه
چواره‌م: نووسین
هه‌نگاوی بنه‌ڕه‌تین بۆ فێربوونی مرۆڤ بۆ هه‌ر زمانێك، هه‌روه‌ها هه‌نگاوی یه‌كتر ته‌واوكه‌رن له‌ڕووی گرانی‌و ئاسانی بۆ فێربوون.
زمان تێگهیشتنو به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌یه:
زمان هه‌روه‌ك له زمانناسانه‌وه زانراوه بریتییه له گرنگترین هۆكاره بنه‌ڕه‌تییه‌كان كه تاكه‌كه‌س‌و كۆمه‌ڵگا به‌كاری ده‌هێنن بۆ گوزارشت كردن لهناخو تێكگهیشتنو به‌یه‌كه‌وه بهستنو پابه‌ند بوون له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر كه له‌ڕووی ته‌كنیكه‌وه هۆكاره.
هۆكاره بۆ ئاڵوگۆڕیو گواستنه‌وه بۆ تێكگهیشتنو وهرگرتنو ڕاڤه‌كاری، گهیشتنو پابه‌ند بوون، گوزارشت كردن‌و پێناسین، هۆكاره بۆ داپۆشینی ناو‌و پێداویستییه‌كان، كاروبار، بیروڕا، گه‌یشتنه به ئامانجه‌كان وه‌ك د. السید ده‌بێژی: كه زمان ده‌بێته هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤ بۆ گوزارشت له بیروڕاو ههستو سۆزه‌كانی، ئه‌وا ده‌فرێكی ئهبستیمیو كانگه‌ی كه‌له‌پووری گهلو هۆكاری پابهندیو به‌رده‌وامیی نێوان تاكهكهسانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه تیایدا ده‌ژین.
زمان گرنگترین پێداویستییه كه كه‌سایه‌تی‌و مرۆڤ پێكدێنێ تا بهدهوروبهرو كۆمهڵگاو ژینگه‌یه‌وه ببه‌ستێته‌وه.. ئه‌دره‌سی ناسنامه‌كه‌یه‌تی كه له‌خه‌ڵكانی دیكه‌ی جیاده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها كلیله تایبهتیهكهیهتی تا به‌هۆیه‌وه بچێته نێو ناوهندو ده‌وروبه‌رو ژینگهكهو هه‌روه‌ها ڕۆشنبیری‌و كه‌له‌پووره تایبه‌ته‌كه‌شی.
زمان پابه‌نده به ڕۆشنبیری (كهلهپوورو دابونه‌رێتی) هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سه‌ره‌كی‌و گرنگیشه بۆ ناسنامه‌ی خۆی‌و كۆمه‌ڵگاكه‌ی.
به‌هۆی زمانێكی دیكه‌وه مرۆڤ ده‌توانێ بچێته نێو ڕۆشنبیریی زمانانی تر‌و لهكهلهپووریان قوڵ بێته‌وه‌و شارستانێتییان بدۆزیته‌وه.
تا به‌م جۆره زمان ناوی دووه‌می تاكهكهسانه، هه‌روه‌ها هۆكارێكی سه‌ره‌كیشه بۆ بنیادنانی كه‌سایه‌تی تاكو كۆ‌و په‌یوه‌ست كردنی بهدهوروبهریو خانه‌ی ژینگهكهیو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژیت.
تێگه‌یشتن له‌هه‌ر زمانێك ده‌تباته‌وه بۆ ئاڵوێڕیو كارلێكی نێوان زمانهكانو ده‌بێته هۆی بهردهوامیدانو گهشهسهندنو ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زمانیی.
له مێژووشدا هیچ زمانێك نادۆزرێته‌وه كه ڕۆڵێكی به‌رفراوانی ههبێتو له‌گه‌ڵ زمانانی دیكه‌شدا ئاوێته نه‌بووبێ.
زمان بوونه‌وه‌رێكی زیندووی داینهمیكییه:
زمان به‌دیدی هه‌ردوو زانستی كۆمهڵناسیو سایكۆلۆژی پێناسه ده‌كرێ كه، ئه‌ویش بوونه‌وه‌رێكی داینهمیكیی بزۆزو گۆڕاوه وه‌ك هه‌ر بوونه‌وه‌رو زینده‌وه‌ری تر.
– بارێكی ته‌واو داینهمیكییه نه‌وه‌كا دیارده، هه‌روه‌ها وه‌ك هه‌ر بوونه‌وه‌رو زینده‌وه‌رێكی دیكه له‌دایك دهبێتو یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانیشی گاگۆڵكێ كردن له‌سه‌ر دهستو پاكانیهتی بۆ ئه‌وه‌ی بكارێ ته‌نیا بۆ خۆی ڕێ بكات، هه‌روه‌ها پاشان هه‌وڵ ده‌دات له‌سه‌ر پاكانی بووهستێو دواتر گه‌شه دهكاتو گهنجێتیو پێگهیشتنهكه قۆناغی گهشتو كۆچ كردن‌و داخورانه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر، پاشان ده‌چێته قۆناغی جێگیر بوون‌و گه‌شه‌و پێشكه‌وتن، دواتریش ده‌گاته پیربوون‌و مردن.
به‌شێوازێكی تر ده‌توانین بڵێین: زمان وه‌ك هه‌ر بوونه‌وه‌رێك زیندووه‌و ملكه‌چی یاساكانی له‌دایك بوون‌و ژیانه‌وه‌و گهشهكردنو پێشكه‌وتن‌و مردن‌و نه‌مانه.
ئاشكرا‌و به‌ڵگه نه‌ویسته كه بوونه‌وه‌ران هه‌یانه به‌هێزو پته‌وه‌و به‌رگه‌ی ناخۆشی‌و نه‌خۆشییه بڵاوبووهكانیش دهگرێو هه‌شیانه له‌ڕو لاوازه‌و به‌رانبه‌ر هه‌ر ناخۆشییه‌ك ده‌ڕوخێ.
زمان له‌گه‌ڵ مرۆڤ گه‌شه دهكاتو په‌ره ده‌سێنێت، ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته.
– زمان به‌هه‌موو مانایه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمهڵگاو ژینگه گه‌شه دهكاتو په‌ره دهسهنێتو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته.
– زمان له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه تیایدا ده‌ژیت گه‌شه دهكاتو په‌ره دهسێنێتو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر ڕاسته.
ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی دیكه‌وه ههربوونهوهرو زیندهیهك بۆی هه‌یه تووشی گۆڕان‌و لاوازی‌و خۆشی‌و ناخۆشی‌و پهككهوتهییو نه‌مانیش بێت، هه‌موو ئه‌م دۆخانه‌ش به‌سه‌ر زمان‌و پێكهاته‌ی زماندا دێت.
زمانیش وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی زیندوو (به‌واتا مه‌جازییه‌كه‌ی) منداڵ‌و خزم‌و كه‌سی هه‌یه.
واته یه‌كه‌م: شێوه‌زاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێكهاتوون له زنجیره‌یه‌ك شێوه‌زار له‌ڕووی پێكهاته‌و په‌یكه‌ره‌وه (شێوه‌زاری خێزان‌و كهسو كار، به‌ڵام زۆر ساده‌یه وه‌ك بچووكترین خانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، پاشان شێوه‌زاری جێنشین‌و پاشان شێوه‌زاری ده‌وروبه‌ری تێدا ژیا‌و كه زۆر ده‌گرێته‌وه دواتریش شێوه‌زاری شار‌و دوای ئه‌ویش شێوه‌زاری ناوچه ته‌واو جوگرافییه‌كه، هه‌موویان به‌شێوه‌زارێك ده‌دوێن).
هه‌موو ئه‌م شێوه‌زارانه بارودۆخی زمانی به‌كارهاتووی تێدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه ئه‌ویش بهكاریگهریی ئه‌م هۆكارانه:
– دۆخی دیمۆگرافی تێداژیاو (پێكهاته‌و بنیادی كۆمه‌ڵایه‌تی).
– دۆخی جیۆگرافی (چیا‌و دۆڵ‌و بیابان..)
– دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی
– دۆخی كه‌شوهه‌وا (ساردی‌و گهرمیو…)
– دۆخی ئابووری (پیشه‌سازی، بازرگانی، كشتوكاڵی…)
– دۆخی ڕۆشنبیری (كۆمه‌ڵگای سه‌ره‌تایی، گه‌شه‌سه‌ندوو..)
هه‌موو ئه‌م دۆخانه كۆده‌بنه‌وه‌و شێوه‌زارو دواتریش زمان پێك دێنن‌و په‌یكه‌رو بنیاده‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها زمان به ریتم‌و ئاوازه مۆسیقییه بیستراو و تایبه‌ته‌كه‌یه‌وه پێناسه ده‌كرێ، ئه‌ویش له ئه‌نجامی كاریگه‌ریی ئه‌و هۆكارانه‌ی باسیان لێوه‌كراوه.
هه‌موو زمانێك پێكهاته‌و ئاوێته‌یه‌كه له شێوه‌زارو لق‌و پۆپی زۆر.
دووه‌م: خزمانی زمان، ئه‌و زمانانه‌ی كه ڕێزمانو وشه‌كانی لێك نزیكن وه‌ك گروپی زمانانی سامی‌و گروپی زمانانی هیندۆ جهرمانیو ئه‌م جۆره زمانانه.
بوونه‌وه‌ر ڕادێن و ده‌توێنه‌وه
زۆربه‌ی بوونه‌وه‌رانی زیندوو لێك ده‌چن كه هه‌ندێكیان توانای ڕاهاتنو خۆگونجاندن‌و توانه‌وه‌یان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژینگه‌و بارودۆخ‌و كه‌شوهه‌وا تازه‌یه‌و كه جیهانێكی تازه‌یه‌و له سروشتی وڵات‌و له زێدی خۆیان جیاوازه، جا به تێكه‌ڵاو بوونی دوو جۆربوونهوهری زیندوو بۆ خولقاندنی كه‌شێكی جیاواز‌و توانا باشتر بۆ ژیان‌و ڕاهاتن له ناوچه نامۆكانی دوور له زێدی خۆیان.
ئه‌مه به‌سه‌ر هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی زیندوودا پیاده ده‌بێ، به زمانیشه‌وه كه توانای ژیانی هه‌یه له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی ژینگه‌و زێدی خۆی، وه‌ك مرۆڤ و زینده‌وه‌رو تاڕاده‌یه‌ك ڕووه‌كیش.
مرۆڤ له چه‌شنی ئێمه بۆ نموونه (homosapiens مرۆڤی ژیر) له‌سه‌ر هه‌ڵدانیه‌وه له جووله‌یه‌كی به‌رده‌وامدایه، وه‌ك تاكو كۆمه‌ڵیش له كۆچ‌و ڕه‌و دایه‌و له خاك‌و زێدی خۆی دادهبڕێو له شوێنه‌و ناوچه‌ی دوور جێگیر دهبێو له‌دواییدا له نیشتمان‌و خاكی جۆراوجۆر‌و جیا له زێدی خۆی ڕه‌گ داده‌كوتێ.
مرۆڤ، ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه جیۆگرافییه گه‌رمه‌كان ده‌ژین ده‌توانن له‌ناوچه‌ی جیۆگرافیی جیاواز له ژینگه‌و زێدی سروشتیی خۆی ڕابێ.
بۆ نموونه بچێته ناوچه جیۆگرافییه ساردهكانهوهو تیایدا نیشته‌جێ بێت، ئه‌مه به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته! هه‌روه‌ها وه‌ك چۆن هه‌ندێك ڕووه‌ك له‌ڕووی بایۆلۆجییه‌وه ده‌توانێ له شوێن‌و خاكی جیاواز له خاكه بنهڕهتیو سروشتییه‌كه‌ی خۆی گه‌شه بكات (گونمو جۆ و په‌تاته‌و هه‌روه‌ها نموونه‌ی زۆری دیكه كه لێره‌دا ناژمێردرێن)، هه‌روه‌ها جۆره‌ها گیانه‌وه‌ری دیكه هه‌ن كه ده‌توانن له خاك‌و ژینگه‌ی دوور له ژینگه سروشتییه‌كه‌ی خۆیان ڕابێنو بژین (وه‌ك ئهسپو سهگو مه‌ڕو بزن) ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ش كه ناتوانن له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو ژینگه‌ی جیا له‌ژینگه‌ی خۆیان ڕابێن سه‌ر ده‌نێنه‌وه‌و نامێنن، نموونه‌ی ئه‌مانه‌ش زۆرن، مێژوو پڕیه له ڕووداوی گواستنه‌وه‌و ڕاهاتنی مرۆڤ و گیانه‌وه‌رو ڕووه‌ك‌و هتد…
زمان گه‌شت و ڕه‌ویش ده‌كات
زمان په‌رشوبڵاو دهبێتو زمانیش هه‌یه سه‌رهه‌ڵده‌دات وه‌ك گه‌لان بڵاوده‌بنه‌وه‌و گه‌لی دیكه‌ی تازه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، زمان (به‌واتا مه‌جازییه‌كه‌ی) هه‌موو ئه‌و سیفه‌تانه‌ی كه باسیان لێوه‌كرا به‌سه‌ریدا په‌یڕه‌و ده‌كرێن، زمان (وه‌ك هه‌ندێك گیانه‌وه‌ر) كه كۆچ دهكاتو ڕادێتو به‌هۆی زمانانی دیكه‌وه ده‌توێته‌وه یان بڵاوده‌بێته‌وه‌و دهژیێتو له‌گه‌ڵ ژینگه دوور له ژینگه‌ی سروشتییه‌كه‌ی ڕادێت، دوو چه‌شن، یه‌كه‌میان له ڕێی هێزو هه‌ژموون (داگیركه‌ر): زمانی ئینگلیزی كه له‌وڵاته‌كه‌ی خۆی ئینگلستان هاتۆته ده‌رو له‌ڕێی مرۆكانیهوه چۆته كیشوه‌رێكی نوێ (ئه‌مریكا) پاشان له‌وڵاتانی باشووری ئه‌فریقیاو هیندو… تاد بڵاوبۆته‌وه ئه‌مڕۆ قسه له‌باره‌ی ئینگلیزی به‌ریتانیاو ئینگلیزی ئه‌مریكایه.
ئینگلیزی باشووری ئه‌فه‌ریقیاو ئینگلیزی هیند… تاد، هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زمانی ئیسپانی‌و پرتوگالی‌و فهرهنسایو هی تریش. ئه‌م زمانانه به ڕێگای هێزه‌وه پاڵیان به زمانه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی زێدهكانیهوه ناوه، بۆنموونه هێند، ئه‌مه‌ریكای باشوور، به‌رازیل.. به‌ڵام جۆری دووه‌میان ناڕاسته‌وخۆیه، به‌ڵكو ڕێگه‌یه‌كی ئاشتییانه‌یه كه هه‌ندێ شت لهخۆدهگرێو له‌م جۆره‌یان:
بازرگانی: ڕێگه‌ی بازرگانیی بخوورو ڕێگه‌ی بازرگانیی ئاوریشمو نموونه‌ش له كاریگه‌ریی زمان له‌ڕێگه‌ی بازرگانییه‌وه. خه‌ڵكانێك له‌ناوچه‌یه‌كی جیۆگرافیی دیاریكراو له‌سه‌ریانه بازرگانیی به‌هارات بكه‌ن، له‌م ڕێگایه‌وه به ناچاری زمانێكی تازه سه‌رهه‌ڵده‌دات كه پڕیه له‌وشه‌ی زمانی عه‌ره‌بی كه ئێستا پێی ده‌ڵێن زمانی بیابانییان كه ئه‌مڕۆ له‌كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقیا به ملیۆنان كه‌س پێی ده‌دوێن.
ڕێگه‌ی مژده‌به‌ری به بیرۆكه‌و عه‌قیده‌و ئایینێك (وه‌ك نێرده مژدهبهرهكانی ئایینی مهسیحیو ئیسلامه‌كان).
به‌ڵام ڕێگه‌ی ته‌كنیكیی پێویست بۆ ژیانی ڕۆژانه وه‌ك ته‌كنۆلۆجیا له‌ڕێگه‌ی گه‌شتوگوزار به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه (گه‌شتی ئایینی یان ڕۆشنبیری… تاد) ئه‌مه‌یان یان به سه‌پاندنی زمانی ڕاڤهكاریو تێگهیشتنو گوزارشت لێ كردن ده‌بێ یاخود به‌كاربردنی وه‌ك دارده‌ستێكی كارگێڕیی ڕێكخراو و هاوبه‌ش كه لای هه‌مووان ڕوونه، به‌ڵام به‌هۆی وشه ته‌كنیكییه به‌كارهێنراوه‌كان.
وشه‌و زاراوه‌كان گهشتو كۆچیش ده‌كه‌ن (وه‌ك گه‌شتی باڵندان)و له خاكی دوور له زێدی خۆشیان به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و ئاسان‌و زۆر خێراش جێگر دهبنو دهشتوینهوهو پێویستیان به‌ڤیزا نییه، چونكه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گه‌شتوگوزاریان پێویست نییه!!! (وه‌ك وشه‌ی ئهلكحولی عه‌ره‌بی، وشه‌ی كۆمپیوته‌ری ئینگلیزی كه ئێستا هه‌موو زمانی دنیا به‌كاردی دێنێ هه‌روه‌ها وشه‌ی ته‌كنۆلۆجیا كه له زمانی گریكی دارێژراوه، نموونه‌ی زۆر تر له ژماره نایه‌ن).
ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نه‌ویسته ئه‌وه‌یه كه هه‌ر گه‌لێك مافی خۆیه‌تی ئه‌و زمانه‌ی كه به‌كاری دێنێ به‌ڕێگه‌ی ڕه‌فتارو تایبه‌تمه‌ندی ژیانی خۆی په‌ره‌ی پێ بدات به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی جیۆگرافیو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیرییه‌كه‌ی بگونجێ!.
زمان پێویستی به پاراستنه:
زمان وه‌ك مرۆڤ پێویستی به چاودێری‌و پاراستن‌و پارێزگاری لێ كردنه، ئه‌مه‌ش زۆر لایه‌نی پێویسته بۆ گهشهكردنو پێشكه‌وتنی مرۆڤ وه‌ك لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سایكۆلۆجییهكانو فێركردن‌و ئابووری‌و پاشانیش ڕۆشنبیریی فیكریش.
زمان وه‌ك مرۆڤ پێویستی به‌وه‌یه یه‌كێك له تێكرای نهخۆشیو ده‌رده‌كان بیپارێزێو له‌خۆی بگرێ‌و پارێزگاریی لێ بكات له ئاوابوونو نه‌مان، هه‌روه‌ها پێویستی به‌وه‌شه كه یه‌كێك گه‌شه‌ی پێ بدات‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببات.
له مرۆڤدا ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئهركو كارانه ده‌گرنه ئه‌ستۆ بڕێكی له دایكان‌و باوكان‌و خێزان‌و خزم‌و كه‌سوكار وه‌ك خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی بچووك كه ژیانی مرۆڤ ڕێك ده‌خه‌ن، پاشانیش ڕۆڵی پێكهاته‌و دام ده‌زگا كارگێڕی‌و بهڕێوهبردنهكان وه‌ك خانه‌و یه‌كه‌ی گه‌وره دێن.
ده‌زگاكانی وڵات پارێزهرو كۆشی گه‌وره‌و به‌توانان كه پارێزگاریی هه‌ر هه‌موو خانه‌و یه‌كه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كارگێڕییه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن، دیاره پێشڕه‌وی‌و كارگێڕیی ده‌زگاكانی وڵاتیش ڕێنمایی له ده‌سته‌ڵاتی سیاسی وه‌رده‌گرێ كه ئاراِستهو ڕهنگو بیركردنه‌وه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌یه، واته ده‌سته‌ڵاتی سیاسی سه‌ركرده‌و پێشڕه‌و و ڕێ نیشانده‌ری ده‌زگاكانی وڵات یان ڕێكخراو یان بزاوێكن، زمان وشه‌و زاراوه‌ی تایبه‌تی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئهدهبیاتو په‌یڕه‌وه سیاسییه‌كانه‌وه هه‌یه.
هێزی ده‌زگاكانی وڵات تاكه هێزێكه كه ده‌توانێ هه‌موو خانه‌و یه‌كه‌كان ڕێكبخات‌و یه‌كیان بخات‌و ئاماده‌یان بكات بۆ گهشهسهندنو پاراستنیان له له‌ت بوون‌و پچڕانو داڕمان هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شتانه‌ی باسیان لێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها تاكه ده‌زگاو دامه‌زراوێكی یه‌كگرتوو ده‌توانێ زمانێكی سه‌ره‌كیی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی هاوبهشو زمانێكی گه‌یه‌نراو كه هه‌موو خانه یه‌كه‌كانی به‌یه‌كه‌وه پابه‌ندن كه گرنگترین هۆكاری كاركردن‌و دهزووێكه هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، چ تاك یان دام‌و ده‌زگاكان.
سه‌رچاوه‌كان:
1- احمد یحی، الاتحاه الوڤیفی دوره فی تحلیل اللغه مجله الفكر الكوتیه- العدد 3/1989.
2- د. السید، محمود احمدك علم النفس اللغوی،منشورات جامعه دمشق، 2000-2001م
3- عمر احمد مختار: المصگلح السنی العربی وچبگ المنهجیه/ مجله الفكر الكویتیه- العدد 3/1989.
4- محمد، خالد، المجازفه فی الكلام، بحپ فی اڵاراو بعچ الكتاب العرب فی اللغه الكردیه 2001.
5- Naom Chomsky: TheAspects of the theory syntax, mit press camberidge.
6- Vladimir Minorsky: kurden in Enzylopa Islam, Bd III, 1936.