
(شیعری گه‌نج له‌كوێوه‌ی فه‌زای داهێنان)*
ڕامبۆ له‌ته‌مه‌نێكی زۆر زووی گه‌نجیدا(16)ساڵی، توانی ده‌ستی به‌كتێبه‌كانی دونیا بگات و به‌ووردی بیانخوێنێته‌وه‌و هه‌زمیان بكات، له‌ته‌مه‌نی 17-19 ساڵی جوانترین و جاویدترین داهێنانه‌كانی خۆی پیشانی هه‌موو جیهان بدات، هه‌رله‌ناسكترین و زووترین ته‌مه‌نیشیا قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ش بهێنێ كه‌ئیدی له‌دوای زووترین و گه‌وره‌ترین داهێنان شتێ نامێنێ ئینسان خۆی پێیه‌وه خه‌ریك بكات، بۆیه دواجار به‌ده‌ستی نزیكترین و عاشقترین هاوڕێی كه‌په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر ناوازه‌و ده‌گمه‌ن به‌یه‌كه‌وه‌ی كۆده‌كردنه‌وه ده‌پێكرێت، ئیدی سه‌فه‌ره ناوازه‌كانی ئه‌ویش به‌ره‌و مه‌نفا ده‌سپێده‌كات…..تاكۆچی دوایی ده‌كات ناگه‌ڕێته‌وه ووڵات و بۆیه‌كجاره‌كی وون ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی له‌ته‌مه‌نی زۆر زوویی وگه‌نجیدا ڕوویاندا…به‌ڵام له‌مجۆره ڕووداوه گه‌ورانه له‌ژیانی هه‌مووماندا نا، به‌ڵكو ته‌نهاو ته‌نها له‌لای ڕامبۆ و له‌ژیانی ئه‌ودا ڕوویاندا ئیدی بۆتاتایه وه‌رچه‌رخانێك له‌دیرۆكی ئه‌ده‌بیاتدا دروست بوو، كه نه‌ته‌نێ فه‌ڕه‌نسا به‌ڵكو هه‌موو ئه‌روپا و جیهان شانازی پێوه ده‌كات.
-بۆیه من زۆر بڕوام به‌داهێنانی ته‌مه‌نی گه‌نجی هه‌یه، لێ به‌شێوه‌یه‌كی موتڵه‌ق نا، كه هه‌میشه گه‌نج بوون مانای ئه‌فڕاندن بدات نه‌خێر، به‌ڵكو داهێنانی تۆقێنه‌ر پێویستی به‌مژینی له‌سه‌ره‌خۆی خوێنی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه بۆوه‌ی دایببڕێنێت له شته‌به‌ربڵاوه گشتیه‌كان و توڕی هه‌ڵبداته جیهانێكی زۆر تایبه‌تر به‌خۆی و له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامی خۆدۆزینه‌وه‌دا بێووچان په‌ل بهاوێ…وه‌ك (موموزا)*یه‌ك پێویست بكات ئاوازی سه‌مایه‌كی بێكۆتای بۆ بژه‌نیت، تاسه‌ر ئێسقان ببی به‌مرۆڤ به‌مورید به‌سۆفی و عیرفانیی به‌كاسپێرو بتوانیت به‌توێی دیواره‌كانا تێبپه‌ڕیت و سنوره‌كان ببڕیت…
پره‌نسیپی داهێنه‌ر سڵ نه‌كردنه له‌قوربانیدان و هه‌بوونی نه‌خشه‌ی ئاڵۆزی دوورمه‌ودای ئه‌فسوناویه له‌ئاوه‌زدا، نه‌ك به‌سوتفه ده‌ستی بگاته شتێك و كرمی له‌خۆبایی بوون بیخوات…وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ئێمه‌مانان زوو وه‌سه‌رمان دێت، نانه‌خێر ده‌بێ بۆ ئه‌م ئارمانجه نادیاره بێ پشوو كاربكرێت، كاربكرێت و شه‌ونخونی بكێشرێت و قوربانی بدرێت كه جیاوازه له‌و قوربانیانه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كاندا ده‌به‌خشرێت، ئه‌م چه‌شنه قوربانیدانه ڕاسته‌وخۆ و ده‌موده‌س نیه به‌ڵكو هێدی هێدی له‌ده‌وروبه‌ر جیاتده‌كاته‌وه‌و داتده‌بڕێنێت و هه‌ناسه‌ت بۆخۆی ده‌دزێت وه‌ك بوونی ڤایرۆسێكی له‌چه‌شنی(الخبیپه)هه‌موو شته‌كانت ده‌مژێت، تۆش له‌دوایین ساته‌كانی مردن ئینجا ده‌گه‌یته حاڵه‌تی تێگه‌یشتن له‌به‌های ژیان.
به‌لێ شیعری باش وه‌ك ئاو وایه ده‌توانێ خۆی بخزێنێته ناو هه‌مووكونج و كه‌له‌به‌رێكه‌وه بێئه‌وه‌ی كۆنترۆڵ بكرێت یان ڕێی پێبگیرێت، سێڵاوێكی بێئامانه بیر‌و هۆش و سه‌رنج، به‌ره‌و خۆی كێش ده‌كات و ڕق و فشاره بێ بنه‌ماكانیش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی، ڕاده‌ماڵێ یان نوقمی ژێره‌وه‌یان ده‌كات، ئیتر به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت شیعری باش جڵه‌وی خۆی له‌ده‌س نادات و ڕێی پێ ناگیرێت، بێپه‌روا به‌ره‌و ڕووناكی مل ده‌نێت، بۆیه ده‌كرێ و كاتی خۆیه‌تی شیعری باش و دانسقه له‌شیعری دیكه جیابكرێته‌وه دوور له كۆنترۆڵی فشاره ده‌ره‌ره‌كی و ناوه‌كیه‌كان كه‌هه‌رده‌م ئه‌م چه‌شنه پاڵنه‌رانه كاته‌كی و ڕاگوزه‌ر بووینه، ئه‌گه‌ر زوویش نه‌بێ هه‌میشه ڕۆژێك دێ به باش باش و به‌خراپیش ده‌ووترێ خراپ.
شتگه‌لێكی هه‌ندێك له‌گه‌نجان له‌ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان ده‌بینرێت ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌رده‌وام بن و زیاتر هه‌وڵبده‌ن، ده‌بن به‌ده‌نگ و ناویان ده‌ڕوات، ئه‌ركی پێویستی ڕه‌خنه‌ی كوردیه كه جارناجارێكیش ئاور له‌نه‌وه‌ی نوێی ئه‌ده‌بی بداته‌وه‌و له‌كاتی خۆیدا باسی ئیزافه‌كانیشیان بكات ئه‌گه‌رهه‌بێ…
به‌داخه‌وه ئاستی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كورد تا هه‌نوكه وه‌كی پێویست نه‌بووه و نه‌گه‌یشتۆته ئاست ئه‌ده‌بیاته مه‌زن و بڵنده‌كه‌ی، لێ گه‌نجان نابێ به‌وه دڵگران بن كه‌ڕه‌خنه‌ی جیددی ئاور له ده‌قه‌كانیان ناداته‌وه، كه ئه‌ز وه‌كی خۆم زۆر جاران گوێبیستی سكاڵا‌و گازانده‌كان ده‌بم، بۆ تائێستا ڕه‌خنه توانیویه‌تی ته‌نانه‌ت بچێته ناو بیر‌و قه‌ڵه‌می شاعیره به‌ئه‌زموونه‌كانیش به‌ته‌واوی؟ نه‌خاسمه له‌كونجێكی بچوكیشه‌وه نه‌وه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین؟!
هه‌ریه‌ك له‌ئێمه خۆمان به‌مه‌غدوور ده‌زانین، لێ پڕۆبله‌مه‌كه له‌وه‌یه تێناگه‌ین سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌می غه‌دره له‌كوێوه‌یه؟! ئایا له‌به‌رئه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌گران و لێكۆله‌ران نه‌یانتوانیوه خۆیان به‌دوور بگرن له‌هه‌ندێ ئامانجی تاكه‌كه‌سی ڕاگوزه‌رو كاته‌كی تیژتێپه‌ڕو له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دروست و قوڵ بوونه‌وه‌ی وورد له خودی ده‌ق نه‌ك ده‌قنوس و خۆنه‌ویستانه و به‌ده‌ر له‌هه‌ر جۆره به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سك و نائه‌ده‌بیانه كه‌ڕه‌خنه‌ی كوردی ئێستا دوورنیه له‌خولانه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام به‌بازنه‌ی بنه‌ما كارتێكه‌ره ده‌ره‌كی و به‌رژوه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كانی خودی ڕه‌خنه‌گر خۆی، له مه‌سه‌له‌كانی ناوچه‌چێتییه‌وه بگره تا ده‌گاته ساده‌ترین جۆری به‌رژه‌وه‌ندی، ئه‌مه‌ش به واتایه‌كی موتڵه‌ق نا به‌ڵكو هه‌یشه له‌ڕه‌خنه‌گرانی به‌ڕێز خۆی زۆر به‌گه‌وره‌تر ده‌زانێ له‌وه‌ی وه‌ك هانده‌رێكی وه‌ختیش بێت ئاور له‌شاعیرانی گه‌نج یان خاوه‌ن ته‌جروبه‌یه‌كی دیاریكراوی سنوردار بداته‌وه، به‌داخه‌وه كه زۆرجار ته‌مه‌نی شاعیر‌و چه‌ندێتی نه‌ك چۆنێتی و ئاستی هونه‌رو بیر‌و به‌رهه‌می قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ده‌كه‌نه پێوه‌ر بۆ نرخاندنی ئه‌زموونه‌كه‌یشی، كه‌ئه‌مه‌ش كاره‌ساتێكی فره گه‌وره‌یه… دیسانه‌وه ئه‌مه‌شیان به‌ڕه‌هایی نا به‌ڵكو ڕه‌خنه‌گری به‌ڕێزی وامان هه‌س به‌ترس و ئه‌مانه‌تێكی ئه‌ده‌بیانه‌و ئه‌مه‌كه‌وه كارله‌سه‌ر ده‌رخستنی سێبه‌ری جوانی ژێره‌وه‌ی ده‌قه‌كانا ئه‌كات، بێگومان هه‌ر ئه‌مه‌یشه ئه‌ركی دایرێكتێری ڕه‌خنه‌گر ….
ئه‌گه‌رچی له‌وه‌ته‌ی دێته‌بیرم زۆركه‌م له‌گه‌ڵ پێشینان هاوڕابوویمه، لێ ئه‌مجاره‌یان وه‌ك پێشینان گووته‌نی ئه‌ز ژی ده‌یڵێم: ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆری گه‌ره‌كه، ئه‌گه‌ر بێژم بۆده‌ركه‌وتنی خۆری داهێنان هه‌میشه عه‌قڵی گه‌وره‌و ڕۆحی ته‌قه‌ببولی گه‌وره گه‌ره‌كه!!! تاڕادده‌یه‌ك حه‌ق ده‌ده‌م به‌خۆم، چون سه‌رده‌مانێك بیرمان نه‌چێت سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌ترسی به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سیه ته‌سكه‌كانیان، داهێنه‌ران و بیرمه‌ندانیان به‌موبه‌ریراتی جیاجیا و نامه‌نتقی له‌مه‌قصه‌ڵه‌داوه‌و به‌هه‌چ شێوازێ بێت له‌ناویان داون، له‌ناو ئێمه‌ی كوردیشا ڕۆحی ته‌قه‌ببول و قبوڵكردنی داهێنانی ئه‌ویتر، جارێ لاواز‌و له‌رزۆكه، ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌و سروشتی سۆسایه‌تیه‌وه هه‌یه، سه‌یره كه‌ئێمه له داهێنانی دوای خۆمان ده‌ترسین؟!
من زانیومه ئه‌وانه‌ی له‌داهێنان ترس و هه‌ڵه‌شه‌یان هه‌س، ئه‌وانه‌ن كه‌هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی باشتر‌و داهێنه‌رانه‌تریان له‌پرۆژه‌دا نیه، ئه‌گینا ئینسانی داهێنه‌ر خۆشحاڵه به‌بینینی داهێنانی دوای خۆی…چونكی بڵێین و نه‌ڵێین گه‌ر ناوبراو یان هه‌نگاوی پێشووتر له‌ڕابردوودا، هۆكارێكی ڕاسته‌وخۆیش نه‌بێ، ئه‌وا ڕێگای ئه‌سیستانتی ناڕاسته‌وخۆ(indirect)ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م جۆره مه‌سه‌له گرنگه بووه…
بۆیه من پێم باشه گه‌نج یان پیر یان هه‌ركه‌سێكی پڕچه‌ك به‌ته‌قه‌ڵڵا، به‌ره‌و ئاسۆی داهێنان مل به‌و ناعه‌داله‌تی ئه‌ده‌بیه نه‌دات و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆحی ئه‌فراندن له‌ناو نووسینه‌كانی خۆی، ڕۆژێ دادێ به‌ناچاری ئاور له تیرێژی داهێنان بدرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێستایش فه‌رامۆشیه‌ك ڕووی تێكردبێت یان له لایه‌ن به‌رپرسیارانه‌وه وه‌كو پێویست دركی پێنه‌كرابێت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*به‌شێك له‌م بۆچوونه له‌دیدارێكی تایبه‌ت به‌شیعری گه‌نج له‌ڕۆژنامه‌ی كوردستان ڕاپۆرت بڵاو كراوه‌ته‌وه
*دره‌ختێكی هه‌ستیار و جوانه، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه به ئاواز‌و موزیك سه‌ماده‌كات…