په‌نجه‌كانم ده‌مگرێنن ….. زانا سامان
ئێستا ماڵه‌كه‌م
لای نزیك ماڵی (با)وه‌یه،
هه‌موو به‌یانییه‌ك له‌حه‌وشه‌كه‌ی خۆیه‌وه
پرچی شۆڕهبییهكان داده‌هێنێ،
كه ئه‌زانێت له به‌رامبه‌ری وه‌ستاوم
شهرمنییهك دایدهگرێتو
په‌نجه‌كانی له شنینه‌وه ده‌كه‌ون.
********
ڕۆژێك ویستم
له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌ڤیندا
سه‌ره‌تاتكێی عیشق بكه‌م،
به‌ڵام له‌وپه‌ڕی دنیاوه
ژنێك
داگیریكردمو
به ئاوێنه‌ی ژووورهكهیهوه
هه‌ڵیواسیم،
ئیتر له‌و ڕۆژه به‌دواوه
گشت نوزه نوزی شیعرێكم
بێخواستی خۆم
ده‌چن بۆ ئه‌و.
********
ماوه‌یه‌كه ژنه شیعرێك
دێته ناو تهینایمهوهو
گۆرانییه‌كی عه‌نتیكه ده‌چڕێ،
به‌ڵام كاتێك ته‌واو ده‌بێت
ته‌نیایم دهزریكێنێو
شه‌ڕی دنیام پێده‌فرۆشێ،
هێنده حه‌سوده ته‌نیایم
نایه‌وێ ئه‌و ژنه شیعره
تا مردن له ته‌نیشتم بێ‌و
گۆرانی عیشقم بۆ بچڕێ.
*******
زۆرجار
به‌به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌دا
ڕه‌تده‌بێ
جاری واش هه‌یه
له ده‌رگاكه‌وه دێته ژوورێ،
له پڕمه‌ی گریاندابم
یان خۆخواردنه‌وه
ده‌ستێك دێنێت‌و ڕامده‌گرێت،
هه‌ر به گاڵته‌وه باوه‌شم پێدا ده‌كات،
له هه‌ندێك كاتدا
ئاشنام ده‌كاته‌وه به زه‌رده‌خه‌نه،
واده‌ی هاتنت هێشتا زووه
(خۆشبه‌ختی)
من
بیری كچه‌كانم ده‌كه‌م.
زانا سامان
14-5-2010
سلێمانی