قه‌ندیل به‌جێ ناهێڵین یه‌ك خوێن و یه‌ك سه‌نگه‌رین… نیگار نادر
له‌ناوه‌راستی دیسه‌مبه‌ره‌وه له‌وده‌مه‌ی تورکیا هێرشه‌کانی بۆسه‌رکوردوستان ده‌ست پێکردو دڕاندانه گونده‌کانی بناری قه‌ندیلی بۆردوومان کرد،ژانێکی قورس له رووحم گه‌راوه‌و له ڕووح‌دا ده‌کوڵێم ورۆژنیه هه‌ستت نه‌که‌م ناخم بۆمباران ده‌کرێ و بریندارکراوم نامه‌وێ به‌هێچ شێوه‌یه‌ک سه‌ربۆ بینینی هیچ هه‌لیکۆپته‌رێک هه‌ڵێنم وسه‌رنجی بده‌مێ له‌وده‌مه‌یدا دڵنیام به‌هه‌مان هه‌لیکۆپته‌رخاکی من بۆمبا‌باران ده‌کرێ ، هه‌ربه‌بینین و ده‌نگی هه‌ر هه‌لیکۆپته‌رێک قالبم تێکده‌چێ و دڵگرانده‌بم..
دووسێ جاری ده‌دی هه‌وڵم داوه له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه بنوسم لێ چونکه بێئومێدم له به‌های نووسین وبه‌های رۆشه‌نبیری له ژیانی رۆشه‌نبیری کوردی‌دا ده‌ستم قه‌ڵه‌می نه‌ده‌گرت ولێ هه‌مووده‌مێ په‌شۆکاویه‌کی رووحی به‌رامبه‌ر بێده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌ی خۆ وه‌کو چه‌قۆ دڵم هه‌ڵده‌کۆڵێ..
لێ ئه‌ورۆ ئه‌گه‌ر وێنه‌ی سه‌ربرینی ئه‌و گه‌ریلایه نه‌مره‌و وێنه‌ی سه‌ربازه‌کانی توورکم له‌ناوچه‌ی شێلادزی دیتن به‌دڵ ده‌ستم به‌ونوسینه کرد…
به‌بینینی ناوی قه‌ندیل له‌سه‌ر په‌ره‌ی هه‌ر رۆژنامه‌و له‌ناواخنی هه‌ر راپۆرته هه‌واڵێک دا هه‌ست ده‌که‌م تا ئێستا ووشه‌یه‌ک ماوه مانای شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێکه‌سی له‌خۆ هه‌ڵگرتوه،له‌چه‌ند جیگایان که پرسیار له ناسنامه‌م ده‌که‌ن
ده‌ڵێم کوردم و خه‌ڵكی کوردوستانم یه‌ک راست ده‌ڵێن به‌په‌رۆشین بۆ ئۆجه‌لان..
ئایا قه‌ندیلت بینیوه؟ ده‌بێ چیایه‌کی زۆر سه‌خت بێت؟من زۆر به وچیایه سه‌رسامم ئایه بۆ ئێوه‌ی کوردانیش وه‌هایه؟
هه‌موومان دڵنیاین و باش ده‌زانین دووساڵ ده‌بێ چیای قه‌ندیل تاكه ناوه‌و ناونیشانه كورد ده‌هینێته‌وه به‌ر چاوان و به‌رباسان و جێی نیگه‌رانی دوژمنانیه‌تی..هه‌روه‌ها هه‌ولێرێش تاکه شاره دوژمنانی پێ نابینا‌و شێت ده‌بن.
ئه‌ز گه‌له‌ك وورد ده‌نۆرمه میدیایی ئه‌وروپی و ئیره،له‌هه‌موو مانشێت و هه‌واله‌كانیان داله‌باشوری عێراق وشه‌ركه‌رانی په‌كه‌كه پتر هیچ وه‌سف و ناوێكی به‌كارناهێین بۆ کوردوستان و نه‌ته‌وه‌ی کورد وده‌زانن چۆن به دیبلۆماسی ڕاستیه‌كان ڕووپۆش ده‌كه‌ن،جارجار نه‌بێ به‌مه‌رام و ئامانجیو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وی خۆیان ئاماژه‌یه‌کی کاڵ ده‌که‌ن!
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و ڕووداوه و جێێ چاوه‌روانیه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد،چونكه چۆن بوون و هاتنه ئارای ده‌وڵه‌تێكی كوردی خه‌ونێكی شاعیرانه‌یه وده‌بێته بابه‌تی گاڵته‌جاڕیه له سه‌رده‌م له‌سه‌رزمانی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد‌و شۆڕشێكی ئه‌وها هه‌ڵكه‌وته‌و شۆرشگێرانێكی ئه‌وها پڕ به‌رخۆدان به‌تیرۆرست ناوزه‌د ده‌كرێن، بۆیه ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی کورد چاوه‌روانی گورزی گه‌وره‌تریش بکا لێره‌وبه‌دوا.
پیمان ناخۆش بێ یا ناله زۆر سه‌رچاوه مێژووی ونوێه‌کانیشدا کوردبه نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێگانه په‌رست وخۆبه‌که‌مزان ناسێنراوه‌و هه‌میشه‌ش به‌پلانی هه‌ر که‌سی و ده‌وڵه‌تیک بووبێ ده‌سبه‌رداری خاکی خۆی بووه‌وخه‌نجه‌ری له پشتی برایه‌کانی خۆی داوه، هه‌تا ئه‌گه‌رله‌بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌سه‌رکرده‌یه‌کیش بوبێ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌راج کراوه…
هه‌موومان باش به‌ش له‌وه‌دڵنیاین که ئه‌وه‌ی ئه‌وڕۆ تورک ده‌یکا به‌به‌ر چاوی هه‌موو دونیایه چ جۆره کاره‌ساتێکه هه‌ر که‌س نا وهیچ ده‌وڵه‌تێکش نا لێ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان ئه‌گه‌ر مابێ؟ باش ده‌زانێ پێخستنه نا خاکی ده‌وڵه‌تێکی دی چ ێشێلکاریه‌کی نێوده‌وڵه‌تیه‌و!چ سزایه‌که‌شی بۆ ته‌رخان کراوه!
ئه‌گه‌ر گه‌له‌ک ووردتر له‌و رووداوانه چر بینه‌وه بۆمان وه‌ده‌رده‌که‌وێ که
که‌رکوک و ماده‌ی140 هێرشکردنه سه‌ر قه‌ندیل چ پلانێکن وکێ دارێژه‌ره‌که‌یانه
چۆن به‌داوایه‌کتریداڕووده‌ده‌ن! بۆ کۆندلیزارایس به‌تایبه‌ت ده‌گاته که‌رکوکێ تا ماده‌ی 140دوابخرێ؟ لێ له‌سه‌رئه‌وهێرشه دڕندانه خۆیان بێده‌نگ کردوه؟
له‌بۆیه زۆر دڵنیام ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وی کورد وه‌خۆنه‌که‌وێ و چه‌ند رێگایه‌کی تر هه‌ڵنه‌بژێڕێ وستراتیجیه‌ک بۆ هه‌نگاوه‌کانی دیاری نه‌کات به پلان به‌ره‌ی شۆرشی نوێ دانه‌رێژێ به‌ره‌و هه‌ڵدیر هه‌نگاو ده‌نێ!
پێشموایه هێرشه‌کانی سه‌رچیای قه‌ندیل وداوخستنی ماده‌ی140 ئه‌نفالێکی نوێن بۆ قڕکردنی نه‌ته‌وه‌ی کوردلێ به‌میکانیزمی نوێ وبه‌دیبلۆماسیه‌تێکی نوێ وده‌بێ ئه‌وانه له دیرۆکی خۆ‌و له مێدیای خۆماندا به ئه‌نفاکرنه‌وه‌ی قه‌ندیل و ئه‌نفالکردنه‌وه‌ی که‌رکه‌ک ناوزه‌دبکه‌ین.
له‌بۆیه له‌سه‌ر هه‌موو کوردان ئه‌رکه سه‌نگه‌ری خۆ بگوێزنه‌وه که‌رکوک و قه‌ندیل له‌و قۆناغه‌ی دا‌و له‌سه‌ر رۆشه‌نبیرو نوسه‌رانی ڤێ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌رکه سه‌نگه‌ری خۆیان رابگه‌ێین و به‌ره‌یه‌ک دابمه‌زرێنن تا چاڵاکی وا خه‌باتی فه‌رهه‌نگی تیدابوه‌شێنن،ئه‌من له‌به‌ر‌خۆوه وه‌کو نوسه‌رێک ده‌ست درێژده‌که‌م بۆ هه‌ر نووسه‌رو رۆشه‌نبیرێک که‌سه‌نگه‌رده‌گری به‌رامبه‌رداگیرکه‌رانی کورد‌و ده‌یه‌وێ هه‌نگاوێک له بزاوتی جه‌قبه‌ستوی رۆشه‌نبیریدابهاوێژێ و ببێژی قه‌ندیل به‌جێ ناهێلێن یه‌ک خوێن و یه‌ک سه‌نگه‌رین…