كۆسۆڤۆ سه‌ربه‌خۆ ده‌كرێ و كوردیش به په‌وڕاوێزی ده‌مێنێته‌وه مه‌هدی کاوانی
به‌شبه‌حالی خۆم وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی كورد به خۆم و ئه‌و ته‌مه‌نه درێژه‌م كه له ناو موعاناتی بێ نیشتمانی و لیكه‌وته‌كانی ده‌ژیم ، جگه له‌وه‌ی که ئه‌و میژووه چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد ده‌خوێنمه‌وه به فعلی ئیمپریالیزم و پێشینینه‌کانی و ئه‌و میراته‌ی پێلکاندنی کوردستان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری ، که هه‌موویان له لایه‌که‌وه به چه‌ند وشه‌یه‌کی‌ش له مه‌ڕ ئازادی کوردان نایه‌نه پێشه‌وه ، له لایه‌کی تریشه‌وه(ئیسماعیل به‌شکه‌چی نوسه‌ری به‌ناو بانگی تورکی به میراتگری ئیمپریالیزم باسیان ده‌کا) له ئازاردان و چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به‌ولاوه هیچی تریان نه‌كردووه. له ڕێگه‌یانه‌وه موعاناتی گه‌لی كۆسۆڤۆو ته‌واوی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه ته‌عبیر له ئازاد بوونی خۆیان ده‌كه‌ن له به‌ر چاو ده‌گرم و ده‌ست خۆشیش له‌و سه‌ر به‌خۆبوونی گه‌لی كۆسۆڤۆ ده‌كه‌م . به‌ڵام ئه‌و پالپشتی كردنه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌ورووپی ئه‌گه‌ر به هه‌مان پێوه‌ریش له گه‌لی ٥٠ ملیۆن كوردی و گه‌لی فه‌له‌ستین و ته‌واوی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه ئازادی سه‌ربه‌خۆبوونیان پێ شێل كراوه، مامه‌له‌یان له گه‌ڵ كرابایه یان پێداچوونه‌وه‌یان له سه‌ر بكرابایه ، ئه‌وا له ڕێگه‌یانه‌وه له شوێن خۆی بوو . به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی به كارێكی نادروست و ئینتهازیانه ده‌ژمێرم .
گه‌لی كوردی باكوور له ڕێگه‌ی نوێنه‌ره سیاسیه‌كه‌یان په‌كه‌كه به تیڕۆڕیست ناو زه‌ند ده‌كه‌ن و بێده‌نگیش له به‌رامبه‌ر مینبه‌ری باڵاده‌ستی سیاسی توركی نیشان ده‌ده‌ن كه ده‌ڵێن ده‌ته‌په‌ی كه به ده‌نگی هه‌لبژاردنی ئازادانه‌ی توركیا هاتوونه‌ته پێشه‌وه ، به‌وه‌ی هه‌مان تاوانی په‌كه‌كه‌یان ده‌خه‌نه پاڵ و ئه‌مه‌ریكاش لێی بێ ده‌نگه .
كوردی باشوور به گوڵ له هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان بۆ عیڕاق هاتنه پیشه‌وه‌و به دانپیانانه‌كانی خۆشیانه‌وه كورد ژماره‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه له هاوكاری كردنه‌كان له گه‌ڵیان و ئێستاشی له گه‌ڵدابێ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی له‌و شووێنانه‌ی كه له ژێر كۆنتڕۆلی كوردانه نه‌كوژراون ، كه‌چی له به‌رامبه‌ریشیدا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان له ناوچه‌كه به‌رامبه‌ر به كورده‌كان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن له به‌ر خاتری توركه‌كان و وعه‌ره‌به‌كان زیاتر په‌ڕاوێز كردنی كورده‌كان و هه‌لپه‌ساردنی ماده‌ی ١٤٠ ه.
كه كاته‌كانی جه‌نگی جیهانی و به دوایه‌وه دێنمه بیر خۆمه‌وه ، وا ده‌زانی هه‌مان ڕووداوه‌كان به شكلی سه‌رده‌می ئێستا به‌رامبه‌ر به كورده‌كان دووباره ده‌بنه‌وه. هه‌مان ئه‌و هاوپه‌یمانانه‌ی كه له سیڤه‌ر بڕیاریان له سه‌ربه‌خۆبوونی کوردان و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی بۆیان دا ، له لۆزان بۆ خاتری تورك و عه‌ره‌به‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له ناوچه‌که لێی په‌شێمان بوونه‌وه . پاش ٩٠ ساڵ ده‌توانم بڵێم هه‌مان وڵاتانی بڕیار به ده‌ست ، له‌و ڕێوشوێنانه‌ن كه هه‌مان كاره‌سات له به‌ر هه‌مان خاترو به‌رژه‌وه‌ند له سه‌ر كورده‌كان دووباره كه‌نه‌وه .
ما چ جیاوازیه‌ك له نێوان به‌ڵێنه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌می بڕیار به‌ده‌ساته‌كان و ئێستاکه هه‌یه . ئه‌و كاتی به‌كورده‌كانیان ده‌گوت له دژی عوسمانیه‌كان له گه‌ڵمان بجه‌نگێن، ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تیتان بۆ داده‌نێین ، له ڕووخانی سه‌دام حوسینیش ، جۆرج ده‌بلیو بۆش له مینبه‌ری ڕاگه‌یاندنی مه‌رئی زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌سی ، ده‌ی گۆت ئه‌و كاتانه به سه‌ر چووه كه كورده‌كان بڵێن ته‌نیا شاخه‌كانی كوردستان پاڵپشتمانن، یانی ئێمه‌ی ئه‌مه‌ریكی پاڵپشتیتان لێوه ده‌كه‌ین . كه‌چی ئه‌وه‌ی ئێستا له سه‌ر ئه‌رزی واقیع ده‌بینین له به‌ر خاتری ده‌وروبه‌ر ، په‌ڕاوێز كردنی كورده‌كانه له ئاست هه‌موو نیشتمانی دایك .
ڕوسه‌كانیش كه دژی ئه‌و سه‌ربه‌خۆبوونی كۆسۆڤۆن، هه‌مدیسان وه‌ك ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئاسا ده‌چێته خانه‌ی بڕیارێكی كۆنه‌په‌رستانه‌و یه‌كلایه‌نانه . گه‌لی كۆسۆڤۆ مافی خۆیانه له بڕیاردانی چاره‌نوسی خۆیان بۆ پێك هینانی ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی . كه ئه‌مه‌ریكیه‌كان پاڵپشتیانن و نكۆلیش له ئازاد بوونی ته‌واوی فه‌له‌ستینیه‌كان و كوردیش په‌ڕاوێز ده‌كه‌ن به بڕیاریكی كۆنه‌په‌رساتانه له قه‌ڵه‌م ده‌درێ . له هه‌مان كاتیش‌دا كه ڕووسه‌كان دان به‌و سه‌ربه‌خۆبوونه‌ی كۆسۆڤیه‌كان نانێن به هه‌ر بڕوبیانۆیه‌ك بێت ، هه‌مدیسان ده‌كه‌وێته ناو خانه‌ی كۆنه‌په‌رستانه . چونكه ئه‌وان واته ڕووسه‌كان ئه‌گه‌ر بهاتبایه سه‌ربه‌خۆبوونی كۆسۆڤۆیان به‌وه ببه‌ستبایه‌وه كه ده‌بی ئاوڕیش له كورده‌كان و ته‌واوی ئه‌و گه‌لانه كه ته‌عبیر له ئازادی بوون ده‌كه‌نه‌وه ببه‌ستبایه‌وه‌و بۆ فه‌له‌ستینیه‌كانیش ده‌نگیان بۆ ته‌واوی ئازاد بوونیان بدابایه ، له شوێن خۆی بوو . به‌ڵام ئه‌وان نكۆلی له داخوازی ڕه‌وای گه‌لی كۆسۆڤۆ ده‌كه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی له مه‌ڕ ئازاد بوونی وڵاتانی تر ، دوو شه ببێژن ، بته‌وێ نه‌ته‌وێ ده‌كه‌وێته وه‌ك بڕیاری ئه‌مه‌ریكیه‌كان ئاسا خانه‌ی كۆنه‌په‌رستی .
به‌ڵێ ئه‌و جیهانه‌ی ئیستای ئێمه تێیدا ده‌وژین وه‌ك سه‌رده‌مه كۆنه‌كان ، ئه‌وه‌ی له ناویدا ده‌بینرێ ، ئه‌وه‌یه كه گه‌وره‌كان زوڵم له بچووكه‌كان ده‌كه‌ن . ئه‌مه‌ریكیه‌كان كه دان به ئازاد بوونی كۆسۆڤۆ ده‌نێن و هی ئه‌مه‌كانی تریش ، ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه
ڕووسه‌کان له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان که هه‌یبه‌تیان هاتۆته خواره‌وه ، ئه‌وه‌ی له مێشکیان خوڵ ده‌خواته‌وه ، گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ دۆخی شه‌ڕی سارد نه‌ک لێپێچانه‌وه له ئازادی گه‌ڵان و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه جیهانیه‌کان . تورکه‌که‌کان له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌وروپا بیانۆیان بۆ ده‌هێنێته‌وه له مه‌ڕ ڕیگه‌نه‌دانیان بۆ هاتنه ناو ئه‌وروپا ، به کارێکی نادیموکراتی داده‌نێن ، له به‌رامبه‌ریشی ئه‌وه نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده ده‌بێت دوو وشه‌ی ئازادی ناده‌نه کورده‌کانی لای خۆیان. عه‌ره‌به‌کان و ته‌واوی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی دونیا نه‌ما له سه‌ر ئازاد بوونی فه‌له‌ستینیه‌کان ، تێ نه‌گه‌یه‌نن که‌چی له سه‌ر ئه‌نفال و گۆڕه‌به‌کۆمه‌ڵ کوژه‌کان و کیمیا بارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌و شوێنه‌کانی تری کوردستان ، بێده‌نگن. ئێستاش که ئه‌مه‌ریکیه‌کان له ناوچه‌که‌نه ، تاوانی جوداخوازیان ده‌ده‌نه پاڵ .
به‌ڵێ بۆ کورده‌کان نه جاڕدانی مافه‌کانی مرۆڤی ولسنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مه‌ریکای پێش هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م که خۆی له 14 خاڵ ده‌بینیه‌وه ، نه خه‌ونه‌کانی کۆمه‌نیسته‌کان و دانپیانانه‌کانیان بۆ ئازادی گه‌ڵان و نه لێبوردووی ئیسلامه‌کان به‌وه‌ی که گه‌ڵی موسوڵمان هیچ جیاوازیه‌ک له نێوان موسوڵمانان ناکا، وه نه مینبه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و بانگیشه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و ئه‌وروپی به‌وه‌ی که پاڵپشتی له سیسته‌می دیموکراتی و مافی گه‌ڵان ده‌که‌ن ، هیچ سودێکی بۆیان لێ نه‌که‌وته‌وه . سه‌ره‌ڕای ئه‌و دیاردانه هه‌ر هه‌موویان کورده‌کانیش به تایبه‌تی کلیشه سیاسیه‌کانیان به‌زم به‌زمی خۆیانه . دوێنێ که له شاخ بوون قسه‌یه‌کیان ده‌کرد،
ده‌یانگۆت کوردستان ده‌که‌ین به به‌هه‌شت ، ئیمڕۆش که ده‌سه‌ڵاتدارن به‌س به ته‌ک خۆیانن . جگه له‌وه‌ی له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان تاوه‌کو ئێستا به خیتابێکی سیاسی یه‌کگرتوو نه‌هاتوونه‌ته پێشه‌وه .
/25/02/2008
mahdikawani@yahoo.co.uk