ئه‌گــه‌ری شـه‌ڕی کـهنداوی (چوار) و ئاورینگی بۆ سه‌ر کوردان !
گـه‌رچی رووداوه تێکههڵکێشـراوهکانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند، هێنـده گرێکوێراویو ئاڵۆز و سهرهداوزۆرو بێسه‌روبه‌رن ، كه بیرولێکدانهوهی مروڤی ئاسایی دهرحهقییان مایه‌پوچ دۆشداده‌مێنێ. به‌ڵام خوێنده‌وه‌ی ووردی جرتووفرتی جموجۆڵی سیاسی و دیپڵۆماتی و سه‌ربازیی چه‌قی ناوچه‌که‌و ته‌پۆتۆزی حاپوول و قه‌ڵه‌مبازی وڵاته زڵهێزه دووره‌کانیش ئه‌وه‌ت لهبنگوێدا ده‌چرپێنن، که زریان وگهردهلوولی شـه‌ڕێکی دژووار ههڵیکردووهو ڕهوهو ناوچه‌که‌مان دێ. زۆرن ئه‌وانه‌ی، ڕۆژکاری ئیمرۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوهندو جیهان، به رۆژانی سه‌ره‌تای ته‌قینه‌وه‌که‌ی شـهری که‌نداوی دوو وه شـهری که‌نداوی سێ دهشـوبهێنن.
که بهتیچاوێ، سه‌رنجێک له‌رووداوه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی داویی ئه‌ده‌ی، ئه‌بینی له‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌موو شـهڕو فرتهنهێک له میدیاکانه‌وه دزه ده‌که‌ن وهه‌ر ئه‌وانیش ده‌هۆڵ وزوڕنای بۆ لێده‌ده‌ن. چیتر ژووره دیوار ڕه‌ش و ژێرزه‌مینه ئاسنرێژهکان، نهێنـیهکایان پێ پهردهپۆشدناکرێ. ئه‌وه‌تا . کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی کهگۆڤارێک، ڕاپرسی هه‌لگیرسانی ئه‌وشه‌ره، له ئه‌مه‌ریکا ئه‌کاو، له وێڕا، له‌سه‌دا پهنچایان روودانی ئه‌و شرهیان پێ حه‌تمییه. هه‌شن پێیان وایه: شـه‌ڕی دادێ، داوین شه‌ڕی ناوچه‌که ده‌بێ – به‌ڵام داوی خهڕابی بهسـڕا-
پاساوو بیانۆی شه‌ری که‌نداوی چوار- که ڕه‌نگ بێ به‌وناوه‌وه بخزێته ناو مێژوو- بۆمبه ئه‌تۆمییه دهسهتکردی ئێرانه – که چه‌ند وڵاتێکی عه‌ره‌ب ناویان ناوه : بۆمبی ئه‌تۆمیی شیعه‌کان .- بنیامیین نه‌تنیاهو ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ، ، ده‌ڵێ: ئێران هه‌ر کێشه‌ی وڵاته‌که‌ی من نییه، کێشه‌ی هه‌ر هه‌موو دونیایه. زۆریش له وڵاتانی رۆژئاوا‌و جیهانی عه‌ره‌بیش، گه‌ر پێیان ته‌قییه نه‌بێ ، هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه. گه‌رچی ڕۆبه‌رت گیتس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا، له دوایین کۆبونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری په‌یمانی ( ناتۆ) له مانگی حوزیراندا ده‌ڵێ؛ زۆربه‌ی دهزگاههواڵگریهکان پێیانوایه، که ئێران له ماوه‌ی سێ ساڵدا ده‌توانی بۆمبه ئه‌تۆمیه‌که‌ی دروست بکا، به‌ڵام سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل پێیوایه تارۆژێ زووتر بنکهودامودهزگای ئه‌و بۆمبه هه‌ڵته‌کێندرێ، ئهواباشترهو زه‌ره‌رو زیانی ئه‌وان که‌متر دبێ.
شاره‌زایانی سه‌ربازی، سیناریۆیی لیدانهکهیان وا هیناوه‌ته به‌رچاو، کهفرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ئیسرائیل، سنووری ئاسمانی ولاتانی سعوودیه‌و تورکیا‌و سوریا‌و – ته‌نانه‌ت سنووری کوردستان و عیراقیش-ده‌به‌زێنن وههڵدهکووتهسهر رۆژهه‌ڵاتی ئێران، که بنه‌و بنکه ئه‌تۆمیه‌کانی لێحهشاردراوه. هه‌ر ئه‌وان، پێشیان وایه، ئه‌و شه‌قه‌ی ئیسرائیل ته‌نیا بۆئه‌وه‌یه که هه‌ر نه‌بێ بۆ پێنج ساڵێکی تر نهخشهونهخشهسازی بۆمبه‌که‌ی ئێران ئیفلیج و وشهپڕهداربکات.
باشه، بۆ وازهندهقیان له‌م بۆمبه چووه و هه‌قایه‌تی ئه‌م بۆمبه‌ی ئه‌رده‌شیر چییه؟
مێژووی پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران، هه‌ر دوای پووچهڵکردهوهی ئینقلابه‌که‌ی به‌کرسدقی له ساڵی 1953 سه‌ریهه‌ڵدا، که ئه‌مه‌ریکا ده‌زگای ئۆتۆمی مه‌ده‌نی بۆ (شا)یی ئه‌و وه‌خته دانا. له ساڵی (1967) سه‌ته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ( تی،ئێن ئار سیی) له تاران کرایه‌وه، له‌ژێر چاودێری ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ( ئه‌ی ئیی ئۆ ئای). ساڵی دوای ئه‌و، په‌یمانی ڕێگگرتن لهبڵاوبووهوهی چه‌کی ئه‌تۆمی ( ئێن پیی تیی) مۆر کرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ شؤرشی ئیمام خومه‌ینی ده‌رگای ئه‌و ده‌زگایانه کڵۆمدران، تا ساڵی 1990 که روسیایی فدڕاڵ رێککهوتنامهێکی گۆرینه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆژیای ئه‌تۆمیی له‌گه‌ڵ ئێران واژووکردو ده‌ستی کرد بهدامهزرادنی ئه‌و داموده‌زگا زهڕڕیانهی کهئێرانییهکان به قاچاغ له هێندێ وڵاتانی شۆره‌وی داروخاوی به‌ده‌ستیان که‌وتبوو. تا 2005 یش گۆنگریسی ئه‌مه‌ریکی هیچ خۆفوترسێکی له‌پرۆژه ئه‌تۆمییه‌که‌ی ئێران نه بوو، تا ئه‌حمه‌د به‌رادعی به‌رپرسی رێکخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهان، ئاشکرای نه‌کرد که وائێران خه‌ریکه پووشان ده‌دزی بۆ مه‌به‌ستێکی نادیار‌و ترسناک،.هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی له‌ساڵی 2007 به‌زاری خۆی گووتی: ئێستا ئێمه توانی وه‌به‌رهێنانی یۆرانیۆمی ئاماده‌کراومان هه‌یه، که بۆ سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی پێویسته، گووتیشی ده‌توانن سێ ههزارجۆشخانه وه‌گه‌ر بخه‌ین،ئه‌م گفته به‌ڕووه‌که‌ی ته‌قانده‌وه، چونکه به‌پێوه‌ری زانستی ئه‌تۆمی ، گه‌ر ئه‌م قسه‌یی نه‌ژادی راست بێ، مانای وایه ئێران گه‌یشته رێزوپایهیی وڵاتانی ئه‌تۆم وهبهرهێنهرو دێته رێزی هه‌شت وڵاته ئۆمۆمیهکهی جیهان.
ئێستا له‌جیهاندا، خۆ هه‌ر ئێران نییه، خاوه‌ن بهرنامهیئهتۆم بێ، ئه‌وه‌تا روس 12000 بۆمبی ئه‌تۆم و ئه‌مه‌ریکا 9600 وفه‌ره‌نسا 300 وچین 240 وئینگلیز 225و پاکستان 90 و هیندهستان 80وکۆریایی باکوور 10 بۆمب‌و ، گۆیا جووله‌که‌ش 80 دانه ،بۆمبیان هه‌یه.
هه‌رچی ئیسرائیل و رۆژئاوایه، ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ، که ئێران، نامه‌سئولانه، ڕه‌فتاربکات و ڕایوه‌شێنێ و هیچ حسابێک بۆ دوورونزیک نه‌کا. ئاخر ئه‌وان ئێرانیان خستۆته خانه‌ی دوشمنانی خۆیان و ئێرانیش ناچێته ژێر باری ئهوانو تا ئێستا ملهوڕی بۆ ئه‌وان پێ قبوڵ نییه.
تۆ بڵێی، ئه‌م کاره‌ی جووله‌که، هه‌روا به‌سووک وسانایی رایی بێ! (گابی ئشکینازی )،سوپاسالاری ئیسرائیل، گومانی له سه‌رکه‌وتینی دهستوهشاندهکهدا هه‌یه‌و ترسیشی له دڵه ، که تیره‌که‌ی نیشان نه‌پێکێ و شانه‌که له‌سه‌ری خۆیاندا بشکێته‌وه‌و زۆریش زه‌ره‌رمه‌ندی ماڵ وگیانی بن. بۆیه حه‌ز ده‌کا ، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستییان دێ بیکه‌ن، به‌لکو ئۆبامای سه‌رۆک وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، تیختیخه بده‌ن و له‌جییاتی ئه‌وان، ئه‌مه‌ریکا شاپهکه ڕاوهشێنێته ئێرانێ. نرخی ئه‌م شاپهش زۆر که‌م مه‌سره‌فتره ،گه‌ر به‌راورد بکرێ له‌گه‌ڵ نرخی داگیرکردنی عیراق.
له‌ڕاستیدا، بۆ وڵاتێکی زرتوزهبهلاحی به‌تواناو ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا ، ئێرانێکی تازه پێگرتوو ، قوولهوقهڵاێکی زۆر ڕک وسه‌خت و دژوار نییه. هه‌رچه‌نده شوێن و کاتی شانۆگه‌ریه‌که ته‌داره‌ک نییه. شاره‌زایانی شێکه‌ره‌وه‌ی ئیستراتیجی ده‌ڵێن، ئاغاوکوێخاکانی ئیسرائیلی هێنده دووربین و زۆرزان و حیلهبازی سیاسیین ،که ڕه‌نگ بێ پرسهخهوسوانهش به ئه‌مه‌ریکا نه‌که‌ن، که زانیان کار له‌کارترازاوه. خودی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌وترسه‌ی هه‌یه، ئه‌وه‌تانی ئۆباما ،خه‌به‌ری فرۆشتنی دووسهتونۆ موشه‌کی جۆری پاتریۆتی به‌کوێت، داوه بهکۆنکریسی ولاته‌که‌ی خۆی. چونکه ئه‌و ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که گه‌رئه‌و گه‌مارۆ ئابوری و سیاسییانه‌ی سه‌پێندراونه‌ته سه‌ر ئێران، کاری خۆی نه‌کا، ئیسرائیلییه‌کان گورزی خۆ‌یا بوه‌شێنن. له‌و پسکهپسکانهی له‌سه‌رزاری هێندی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیله‌وه دزه‌ی کردووه، گۆیا لێدانی ئێران تا مانگی ته‌مووزی 2011 جێبه‌جێکراوه‌و قه‌سرو قه‌یسه‌ری بۆمبه‌که‌ی ئێران بۆته تۆزی بانان.
هه‌ر به‌نیازی هاندان و دههۆڵکووتان بۆ جوله‌که‌کان ، له ناوه‌ندی مانگی ئابی ئه‌مساڵدا،( جۆن بۆلتن)، باڵێۆزی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ، ڕایگه‌یاند که ئیسرائیلییه‌کان هه‌ر هه‌شت رۆژیان له‌به‌رده‌ست ماوه، گه‌ر ده‌ستنه‌وه‌شێنن. ئه‌وا کاره‌که‌یان ، له‌داو ڕۆژا ، وا به‌ئاسانی بۆ مه‌یسه‌ر نابێ. ئه‌و پیاوه پێیوابوو، گه‌ر روسه‌کان پێش کۆتایی مانگی ئاب، سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی بگه‌ێنه ته‌نووره ئه‌تۆمیه‌که‌ی شاری بوشه‌هری ئێرانی ، ئه‌وا تۆپه‌که‌یان چروکدهکا و بۆمبه ئۆتۆمییهکهی ئێران ،ده‌که‌وێته گاگۆڵهو پێده‌گرێ.
باشه، داوی ئه‌وی زانیمان، ئه‌وه بۆمبه ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێرانه ئه‌و ههرایهیی ناوه‌ته‌وه. ده‌کرێ بپرسین، به چڕا دیاره که زریان وگهردهلوولی شه‌ڕ ههڵیکردووهو وا دێ دونیا ههڵوشێ؟
توێژه‌ره پسپۆڕه‌کان، به‌هێمنی ،زنجیره‌ی رووداوه‌کانی ئه‌وناوچه‌یه، یه‌که یه‌که ده‌خه‌نه به‌ر زهڕهبینهکانیان و ڕاپۆرت داوی ڕاپۆرت بۆ لایه‌نه به‌ر پرسه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی ناوچه‌که‌و جیهان ده‌نێرن وله زۆر نهێنی مهترسیدارئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه ،ده‌لێن هه‌ر سه‌ره شقارته‌که‌ی ماوه:
مانگی دادێ، دادگای نێوده‌وڵه‌تی بریاری خۆی سه‌باره‌ت به ڕه‌شه‌کوژی سه‌رۆک کۆماری پێشوی لوبنان، ره‌فیق حه‌ریری، دهردهکاو هه‌موو قال وقیلهکه، په‌نجه‌ی تاوان بۆ حیزبوڵڵا درێژده‌که‌ن، که به ده‌سیسه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌وکابرایه ته‌قێنراوه‌ته‌وه، (حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا)ی پێشه‌وای ئه‌وحیزبه‌ش، جه‌ختده‌کاته‌وه که‌ئه‌و پلانه، نه‌خشه‌ی جووله‌که‌یه‌و ئه‌و بێگوناههو ئاماده نییه چۆلهکهێک ڕاده‌ستی دادگابکا. که‌واته، دادگایش سه‌رکۆنه‌ی نهسروڵڵادهکاو
ئاشوب له‌م ناوچه‌یه سه‌رهه‌ڵده‌دا. له‌بیریشمان نه‌چی نه‌سروڵڵا له‌لای رۆژئاواییه‌کان به‌پیاوی ئێران ناسراوه.
له‌م داویهدا، ئه‌مه‌ریکیه‌کان، زۆر فشارده‌خه‌نه سه‌ر( مهحمودعهباسی) سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی لهڕامهڵلا، که هه‌رچونێ بێ ده‌ستبکاته‌وه به‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جووله‌که‌کان به بێ شهرتومهرت. هه‌میشه له کاتی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌کانی پێشوو، په‌یوه‌ندی نێوان فه‌له‌ستیییه‌کان و جووله‌که‌و میسریه‌کان هێورترو مهنگتر ده‌بێ. که‌واته ئه‌و ماسته مووێکی تێدایه!
له مانگی رابردوو گفتووگۆێکی زۆرگهرموگوڕو خه‌ستوخۆڵ وپڕبهێنی به‌رێوه‌چوو، له‌نێوان باراک ئۆباما‌و نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل. گووترا ،زۆری، له‌مه‌ڕ قه‌یرانی ئێرانهوهبوو. حه‌تمه‌ن ئه‌و دوو سیاسه‌ت مه‌داره بۆ گوێزژماردن دانه‌نیشتوون!
به‌م دوا داویه، فڕۆکه‌ێکی شه‌ڕکه‌ری ئیسرائیلی له‌شاخه‌کانی رۆمانیادا، شه‌قوپه‌ق بوو تیکشکا، ده‌ڵێن : داوی ئهوساردییهی که له‌سه‌ر گهمیهگهلهکهی تورکیا روویدا، جووله‌که‌کان ، له رۆمانیاو جۆرجیا، مه‌شق وڕاهێنان بهفڕۆکهوانهکانیان ده‌که‌ن له‌جیاتی تورکیا. دووریش نییه هه‌ر له‌و بنکه سهربازیانهشهو بهرهوئێران هه‌ڵفڕن.
هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی ئیمارات وسوعودیه، خزمه‌تگوزاری مۆبایلی ( بلاکبێری)یان ڕاگرت. ئه‌م کۆمپانییه ،چاودێری و سانسور ناخاته سهرکورته نامه‌و په‌یوه‌ندیه‌کان. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێ نزیکه‌ی 400 هه‌زار ئێرانی له‌وڵاتانی که‌نداو داده‌ژین ودووریش نییه، تێیاندابێ، سخور وهه‌واڵگری ئێران بن.
سه‌ردانی کتوپڕی مه‌لیکی سوعودی، مه‌لیک( عه‌بدوڵڵای کوڕی عه‌بدولعه‌زیز) و سه‌رۆک کۆماری سوریا، (به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د )، بۆ شاری به‌یروت له‌لوبنان، هه‌م له ترسی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕی خۆکوژی وههم له ترسی په‌رچه‌کرداری شێخ حه‌سه‌ن نهسروڵڵابوو، داوی بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی بریاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی.
ئیسرائیل، هاوڵاتییانی خۆی دڵنیادهکا، که کاری دروستدکردی (گوومه‌زێکی پۆڵایین) له‌دژی مووشهکهکای سوریا‌و حزب وڵڵا به‌سه‌رکه‌وتویی ته‌واو بوو. وه‌ک بڵێ ئێستا ئاماده‌ین بۆ شه‌ڕ.
ئه‌و مووشه‌که‌ی که له‌بیابانی( سیناوه) گرتییانه ئیسرائیل و له‌جۆری گرادی روسیی بوو، نامه‌یه‌ک بوو بۆ هه‌ره‌شه‌کردن له‌و، که گه‌ربێتو سه‌ر ببزێوی بکا ، ئه‌وا لهههموولاێکهوه مووشه‌کباران ده‌کرێت.
که‌واته، خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان، ئهودهرئهنجامهمان ده‌خاته به‌ر ده‌ست که شه‌ڕ له بناگوێیهتی. ئه‌وه‌ی که زۆرتریش خۆڵ ده‌کا به‌شانه زهنگهسوورهکانی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه، که‌هیچ حه‌فته‌ێک نییه، یه‌کێ له‌سه‌رانی ڕژێمی ئێران، له ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی و خامهنئییهوه بیگره تا ده‌گاته فه‌قێ ومستعیدهکانی (مهشههدو قوم)، ههڕهشهوگووڕهشهی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل و ته‌فروتووناکردنی ده‌وڵه‌ته‌که‌یان نه‌که‌ن. تا قورسیی هه‌ڕه‌شه‌کان گه‌یشته ئهوحهدهی، دوا جار ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، به‌په‌نجه ڕاوه‌شانده‌وه، گه‌ف له‌سه‌رجه‌م ده‌نیا ده‌کاو ده‌ڵێ ،” یه‌ک مووشه‌کم ئاراسته‌که‌ن، هه‌موو دونیا ده‌سووتێنم.”
خوانه‌خواسته، گه‌رئه‌م شه‌ڕه به‌رپا بێ، چی ده‌قه‌ومێ؟
تۆ بڵێی ئه‌م هێڕشه‌ی جووله‌که بۆ سه‌ر دام وده‌زگاکانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌تۆمی ئێرانی ، دوو باره کردنه‌وه‌ی هێرشه‌کانی ئه‌وده‌بێ ،که سه‌رکه‌وتوانه ،کردیه سه‌ر بنکه ئه‌تۆمییه‌که‌ی( ته‌مووزی) عیراق له‌ساڵی 1981 و بنکه‌که‌ی ( ئه‌ل ئه‌کبه‌ر)ی نزیک دێرهزوورله سوریا ساڵی پار؟
پێناچی، پارووی ئه‌م جاره ،وابه ئاسانی لهقورگی جووله‌که بچێته‌خواره‌وه، هه‌رچه‌نده جووله‌که‌کانیش له‌م مه‌یدانه‌دا حه‌رامزاده‌ن و هه‌موو وورده حسابێ ده‌که‌ن. ئه‌میراڵ (مایکل مۆڵن)، که شاره‌زاێکی سه‌ربازی ناسراوه وای بۆ کاناڵی ته‌له‌فزیۆنی (بی بی سی) راڤهدهکا وده‌ڵێ: ئه‌و شه‌ڕه کاره‌ساتێکی هێنده کاریگه‌رو دژواری چاوه‌ڕوانه‌کراوی له‌سه‌ر ناوچه‌که‌و جیهان ده‌بی که له‌عه‌قڵی که‌سدا نییه. جارێ ده‌بێ ئیسرائیل ئه‌و بنکه‌و ده‌زگایانه کاول وخاپوور بکات: ده‌زگای پیتاندنی یۆرانێۆمی (ناتاز) ؛ ده‌زگای پیتاندنی یۆرانێۆمی (قوم )، سه‌نته‌ری لێکۆڵیه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له( ئه‌سفه‌هان )، سه‌نته‌ری توێژینـهوهی ئه‌تۆمی تاران، ده‌زگای وزه‌ی ئۆتۆمی ئێران له‌تاران، وێستگه‌ی (که‌ره‌ج)، (لهشکرئاباد)، (ئاڕاک)، وه وێستگه‌ی (ئناراک) و چه‌ندین بنهوبنکهی تر که خۆیان لێی ئاگادارن. ئێرانییه‌کان خۆیان، دانیان به‌وه ناوه که ئیستگه‌ی ئه‌تۆمی شاری ( بوشه‌هر) سه‌د له سه‌د ته‌فروتونا ده‌بێ.
با له پێشا ئه‌وه روون که‌ینه‌وه، که فڕۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی جوو، به‌ووزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌فڕن، له گه‌ڵ لێدانی ئیستگه‌ی بوشه‌هر ئه‌وا ئاوی که‌نداو به‌تیشکی ئه‌تۆم، ژه‌هراوی ده‌بێ، وڵاتانی که‌نداویش، به‌تایبه‌تی ئیمارات و قه‌ته‌رو به‌حرێن و کوێت وسوعودیه ، هه‌موویان، ئه‌م ئاوهدهخۆنهو به‌م ئاوه ده‌ژین. له به‌رامبه‌ردا، ئێرانییه‌کان ده‌ڵێن که ئهوئیستگهیه بۆ خزمه‌تگوزاری و وه‌به‌رهێنان و ڕه‌هه‌ندی ئاشتی به‌کاردێ. بۆردومانکردنی ئه‌م چه‌شنه ویستگه‌یه، سه‌رپێچی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌کانه و تۆڵه‌ساندنه‌وه مافێکی ڕه‌وای خۆمانه. بۆیه هیچ دهستناپارێزین وههرکهسێ کۆمه‌کی دوشمنمان بکات بیره نه‌وتیه‌کانیان ده‌سووتێنین. له ساڵی 1991 یشدا رژێمی عیراق هه‌شت سه‌د بیرههوتی کوێتی ئاگردا. ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌وشه‌ڕه، چونکه تیشکی په‌رتبووی ئه‌تۆم ئه‌وناوه خامۆشده‌کا، به به‌سه‌دان هه‌زار که‌س دهخهملێندرێ، حه‌شیمه‌تی ئێران له‌سه‌رووی حه‌فتا ملیۆن که‌سه.. خۆ گه‌ر بیرهنهوتهکانیش ئاگر نه‌درێن، به‌ستنی گه‌رووی (هورموز)،و رێگرتن له گهشتییهنهوتییهکان، بازاری دونیا ده‌کاته ئاگرو قه‌یرانێکی ئابوری دژوار هه‌رچوارلای جیهان ده‌گرێته‌وه. ئه‌مه‌یش ئیسرائیل سهغڵهتدهکا، به‌وه‌ی ڕایگشتی سه‌رکۆنه‌ی ده‌که‌ن که بۆ وای کرد.
شاره‌کانی ئیسرائیل، که ژماره‌یان زۆرنییه، به‌ڵام قهڵهباڵغن، به تایبه‌تی (ته‌لئه‌بیب)، ده‌که‌ونه ژێر ڕه‌حمه‌تی مووشه‌که دوورهاوێژه‌کانی فارس. سیستمی تۆڕی دیفاعی ئیسرائیلی بریتییه له چه‌ند جۆره مووشه‌کێکی دژه مووشه‌ک، هه‌ریه‌که‌ی له‌ئاست‌و دوورییه‌کی تایبه‌ت کاری خۆی ئه‌نجام ده‌دا. مانگی رابردوو ئه‌و له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا رێککه‌وت کهژمارهێک له‌تازه مووشه‌کی جۆری( ئارۆ 2) بکڕێت ،که دژه مووشه‌که دوور هاوێژهکانه. ئه‌و شارانه‌ی ئیسرائیل پاراستنیان له مووشه‌کاکانی حیزب وڵڵا وائاسان نییه، که گویا چل هه‌راز دانه‌ێکی باشی هه‌یه. ئێرانییه‌کان ده‌ستیان له‌گه‌ڵ گروپی حه‌ماسی فه‌له‌ستینیش تێکه‌ڵکردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان سوونه‌مه‌زهه‌بن، که ئه‌وه‌ش که‌م نییه بۆ تێکدانی پارسه‌نگی هێزه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا. ده‌بێ ئیشاره‌تیش به‌و په‌یماننامه سه‌ربازی وئیستراتیجییهش بکه‌ین که ئێران له‌گه‌ڵ سوریا دامۆری کردووه. ده‌بێ لهوجۆرهرۆژگارهدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بێ.
سه‌رانی جووله‌که، وای بۆ ده‌چن که فارسـهکان ته‌نیا چه‌ند قۆچهقانیێکی چرووکیان له ههبگهدایه، وه‌ک : به‌ستنی ته‌نگه‌ی هورمز، که به‌زه‌ره‌ری خۆیان ده‌شکێته‌وه وئابورییهکهیان هێنده دی رهقههڵهدهگهرێ، وه‌ک ئه‌مه‌ریکییه‌کانیان لێدێ، که له ساڵی 1807 ئابلوقه‌یان خسته‌سه‌ر به‌ریتانیا و ڕێی پاپۆرانیان بڕی خۆیان زه‌ره‌رمه‌ندبوون. یا ئه‌وه‌تا نه‌وته‌که‌ی خۆیان ده‌بڕن، که ئه‌ویش هینده‌ی تر برسییاندهکا. یان ده‌ست لهپشـت تێرۆریستان ده‌داو له‌وڵاتاندا بهتهقینهوهیاندهدا، خۆ گه‌ر ئه‌مه‌ریکا یان وڵاتانی رۆژئاوا، ئه‌وه‌یان بۆ ساغ ببێته‌وه ، که ئهوجۆرهفیعله، ده‌ستی ئێرانی تیدایه، مانای وایه بزنه‌که به‌نوێژی نیوه‌ڕۆ نانی شوانی به‌ئاشکرا خوارد. به‌ڵام جووله‌که ترسی خۆیان لهمووشهکهکانی حزبوڵڵا‌و حه‌ماسدا ناشارنه‌وه‌و، ده‌ڵێن ده‌بێ هێرشی سه‌ر ئێران، بهقوونهشهڕی سه‌ر ئه‌و دوو گرووپه ده‌ست پێبکا، ده‌نا پلانه‌که بڤه‌ی زۆر ده‌بێ. به‌یه‌قینه‌وه، ئێرانییه‌کان پیاوه‌کانیان له عیراق و ئه‌فغانستان و پاکستان ، بۆ رۆژێکی وا مه‌شق و ده‌رز داوه که کارێ به سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا –له‌ووڵاتانه‌دا- بکه‌ن با به ده‌واری شڕی نه‌کردبێ.
مایکل مۆڵن ، ئه‌وه‌ی ئاشکراکرد، که‌نه‌خشه‌ی لێدانی ویستگه ئه‌تۆمییه‌کانی ئێران حازروبزره ،له‌سه‌ر مێزی کۆێخا باراک ئۆباما واپالیلێداوهتهوهو چاوه‌ڕوانی سعاتی سفره.
هه‌رچه‌نده نابێ ئێمه هه‌موو قسه‌ێک به‌و په‌ڕی جدیه‌ته‌وه وه‌ربگرین، چونکه، یه‌کێ له‌سیما دیارییه‌کانی شه‌ڕی ئهمسهردهمه ، شلهژاندنی باری ده‌روونی دوژمنه. که‌ده‌کرێ خۆێندنه‌وه‌ی خۆی بۆ بکرێ.
له‌و رۆژانه‌ش، سه‌رۆکی پاسه‌وانی شورشگێری ئێرانی گووتی که ئه‌من و ئاسایشی که‌نداو له‌گه‌ڵ ئه‌م وئاسایشی ئیرانه، یا بۆ هه‌موومانه ده‌بێ، یان بۆ که‌س نابێ. (موته‌کی)یش به رۆژنامه‌ی ( دیئرشپیگلی ئه‌ڵمانی ) گووتو بوو، گه‌ر داشمان سوار نه‌بوایه‌و جو لیمان نهترسابان، عه‌یامێ بوو تۆپی خۆیان تێده‌گرتین.
له سه‌رێکی تره‌و هێندی سیاسه‌تمه‌دارن وای بۆده‌چن، که ئه‌و ههرهشهوگووڕهشانه هه‌موو ده‌چنه خانه‌ی جه‌نگی ده‌روونییه‌وه. نه ئیسرائیل و نهئهمهریکا ، له که‌شوهه‌واێکی هێنده ئاسووده‌و ته‌با دان، که‌بتوانن قسه‌کانیان بکهنهکردار. نه ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستییه‌کاندا به‌رقه‌راره‌و نه شه‌ره پێنج ساڵه‌که‌ی عیراق ونۆساڵهکهی ئه‌فغانستان توانیتیان ئامانجه‌کانی خۆیان بپێکن. خۆ سه‌ربازه‌کانی هۆڵه‌نداو پۆڵه‌نداو ئوستورالیا هه‌ر به‌یه‌کجاری له‌ئه‌فغانستان کشانه‌وه.
ڕاسته که‌ده‌ڵێن، گه‌ر ئه‌وشه‌ڕه، خوانه‌خواسته، هه‌ڵگیرسێ، نه‌خشه‌ی ناوچه‌که ده‌گۆڕێ؟
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، ئه‌وه‌نده به‌سه، که‌ده‌وترێ،وا به بێ شه‌ڕی که‌نداوی چواروپێنج، نه‌خشه‌ی جیۆپۆلۆتیکی ناوچه‌که ، هێنده په‌ڕپووت وشڕه ، که چاوه‌ڕانی گۆڕانکاری لێده‌کرێ: ئه‌وه‌تا خوارووی سوودان داوی رێفهرۆندمی جیابوونه‌وه ده‌که‌ن، یه‌مه‌نی خوارو که به زه‌بری تۆپ و ته‌یاره لکاندرایهوه بهیهمهنی سه‌روو، داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌کا. لوبنان، که قه‌ت وه‌کو ئیمرۆ ئهخسیر نه‌بووه، ههرگهرهکهی به‌ئاوازێ ده‌خوێنێ ،که‌هیچیان له‌یه‌کتری تێگناگهن. ده‌مێکه موعه‌مه‌ر قه‌زافی گووتییهتی، رۆژی دێ میسر ده‌بێ به دوو وڵات.
ئیستا گه‌یشتینه عیراق، که ههڵوهستهێکی ده‌وێ: لوهتهی ساڵی 1921ه‌وه که عیراق بۆته خاوه‌ن ئاڵاودروشمی خۆی، کێشـه‌ی شوناسنامه‌ی خۆی پێساغ نه‌بۆته‌وه، هه‌ر بۆیه مه‌لیک فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌م گووتوویه‌تی له‌م وڵاته هاوڵاتی شتێ شک نا با، ناوی (عیراق)بێ، کۆشێ نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌ب و ره‌گه‌زی ناخۆرسک له ژێر ده‌وارێ ، کۆکراونه‌ته‌وه‌و، به‌زه‌بری به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌کی و شێخ ومه‌لاو ئاغهوگزیر ناوی ئه‌م نیشتمانه‌ی به‌سه‌رداسه‌پێنراوه. به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌م ڕایه ئه‌وه‌یه، وداوی هه‌شتا ساڵ، گۆڤارێکی بهنهوبانگی وه‌ک نه‌شناڵ جوگرافی له ریپۆرتاژێکیدا ده‌نوسێ، کوردستان گه‌ڕاین، گه‌رمیان وکویستان، گه‌نجێکمان، بۆ سۆدره‌ی سه‌ران نه‌دی خۆی به عیراقی بزانێ. خۆ هه‌مان قسه له‌سه‌ر مه‌زهه‌ب شیعه‌کان و سونه‌کاندا ده‌کرێ. ته‌نانه‌ت هۆزو خێڵ و به‌ره‌باب هه‌ن، سه‌رێکیان لیره‌یه‌و سه‌ره‌که‌ی تریان له بیابان وگردۆڵکهکهنی سعودیه‌و ئوردن و سوریا‌و ترکیا ڕه‌کی داکووتاوه. ئه‌دی ئه‌گه‌ر هۆی نه‌بوونی شوناسنامه نه‌بێ، بۆ داوی چوار مانگ له‌هه‌ڵبژاردن، حکومه‌تێکی ته‌نانه‌ت هاوهبهشیشیان بۆ پێکهوهناندرێ؟ جۆن بایدن لهعهدهموه بیرۆکه‌ی وڵاتی سێ فدراڵی نه‌خسته سه‌رزاران. به‌کوردی وبه‌کورتی ، گۆڕانی نه‌خشه‌ی ناوچه‌که، ئیمرۆ له‌هه‌موو ئان وزه‌مانی له‌بارتره وچاوهڕانی هه‌موو چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌کان ، ڵیره‌دا، بۆی هه‌یه ببێته راستی سه‌ر نه‌خشه.
ده‌بێ ئاورینگی شه‌ڕو پیکدادانێکی له‌وبابه‌ته، چه‌ند و چۆن بپڕژێته سه‌ر سه‌ری کوردان و ده‌بێ پێوه‌ی بسووتێن ، یان ده‌بێته ناگری نه‌ورۆزێکی نۆ بۆیان؟
با نه‌ختۆکه‌ک به‌چاوی عیبره‌ته‌وه سه‌ێرێکی ڕابردووی نزیک بکه‌ین: کوردان له‌شه‌ری که‌نداوی یه‌که‌م ، که له‌نێوان عیراق وئێران دا له 22 ی ئه‌یلولی 1980 به‌رپابوو، بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ، جگه له مه‌رگ ومهرگهسات چی‌تریان نهڕنییهوه : به‌هه‌زاران شێرهکوڕمان له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕا لهقیسچوو ، هه‌زاران بوون به جاش، شاره‌کانمان له یه‌ک ڕۆژدا دوو ده‌وڵه‌ت بۆردومانی ده‌کردن، ئه‌وسا له دواسعاتی پێش ئاگربه‌ستن له‌نێوخۆیاندا، ئه‌نفالیان کردین و هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌دان گوندیان نغرۆکردین وبۆیان بلوابایه ،نه‌خشه‌ی خراپتریشیان لهههبگهدا بۆ دارشتبووین. ئه‌م ده‌رده‌سه‌ریه، کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیشی بێبه‌ش نه‌کرد، چگه له‌سووتان و کوژران، به‌هه‌زارانیان ، پتر له‌بیست ساڵان، له‌بیابانه‌کانی رومادی یه‌خسیرو زه‌لیل کران. قورسترین گوورز، که‌به پشتی کوردان که‌وتبێ لهوسهد ساڵه‌ی دوایدا، نههاماتییهکانی شه‌ڕی ئه‌م دوو به‌رازه بوون بۆ میلله‌تی کورد.
خۆ له شه‌ڕی که‌نداوی دوودا ، که له 2 ئابی 1990 هو به داگیرکردی کوێت ده‌ستی پێکردو به کۆچڕه‌وی کوردان کۆتایی هات، ده‌ست که‌وتمان له هیپێشتر باشتر نه‌بوو: ڕاپه‌رینه‌که‌مان تاسه‌ر نه‌بوو، بووین بهفلیمێ هه‌موو دونیا ، دۆستودوژمن بۆمان ده‌گریا، ڕوڵه‌ی کورد باوه‌ڕی به‌سه‌رکرده‌و حزبه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان لهکزیدا، سه‌ربارو بن باری هه‌موو خه‌مێ ، له شه‌ره‌کانی خۆکوژی خۆماندا، شیشیکمان له عومری مێژووی کورد دا، تائیمرۆیش له سه‌ر سه‌کۆی کوردستانی گه‌وره شوێن و پاشماوه‌ی دیاره.
نابێ مرۆڤی حه‌قپه‌رست، له رووباره خوێنی شورشه‌کانی ئه‌و چل ونۆ ساڵه‌ی دوایدا، روو وهچهرخێی و بێ حورمه‌تی به روحی که‌سانێکه‌وه بکا ، که بۆ کوردوکوردستان ئازیزترین شتی خۆیان پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام، ناتوانین ئه‌و راستییه‌ش بشارینه‌وه، که ئه‌و پاڵپشت و یارمه‌تییه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا، به‌تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکاو بهریتایاو فه‌ره‌نسا به ئێمه‌یاندا، بۆ خاتری چاوی ڕه‌شی کوردان نه بوو، وایان نه‌کردبایه، هێشتا که‌سانێکی تر ، له‌جیاتی ئه‌وان، وڵاغیان لێتاودهداو رمبازیان لهپێدهشته نه‌وتاویه‌کانی کوردستان دا ده‌کرد.
له‌گه‌ڵ ، یه‌که‌م مووشه‌کی شه‌ڕی که‌نداوی سێ ، له20 ی ئاداری 2003 دا وله گه‌ڵ رووخاندنی ته‌خت وبه‌ختی رژێمی خویناوی به‌عس و بهیانکردی ده‌وڵه‌تی عیراقی فدراڵ، خه‌ون وخۆزگهی کوردان زۆر له‌وه گهورهترومهزنتر بوو که وه ده‌ستمان که‌وت. ئه‌گه‌ر ، خوانه‌خواستا، قه‌یرانه چاره‌نووس سازهکامان بۆ یه‌ک لانهبێتهوهو بگه‌رێنه‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌که‌م ، چی به‌مێژووی دوارۆژ بڵێین؟ کێشه‌ی که‌رکوک تابڵێی ته‌ڵخه. سنوورمان نادیاره، ده‌ستوور له تهلهزگهدایه، ژێرخانی ئابوریمان نه‌بووژاوه‌ته‌وه، گه‌نجینه‌ی به‌غدامان لهقیسچێ گووزهرانمان جارێکی تر ئالۆزدهبێتهوه، له دوو لاوه رۆژانه ئاگروئاسن و ژه‌هرو مه‌رگمان به‌سه‌ردا ده‌بارێنن. هه‌نه له سه‌رانی به‌غدا پێمانده‌ڵێن ، جارێ ده‌ستمان ههڵبهستراوهتهوه. تائێستا نه شیعه نه سوونه، نه عاره‌ب نه تورکومان له دڵه‌وه پیرۆزبایی هه‌رێمی فدراڵییان لێنه‌کردووین و دوسته کانی رۆژئاواش هه‌ر لایه‌نه مروویهکانیان له‌به‌رچاو گرتووه و رۆژێ باسی چاره‌نوسی پهنجاملیون نفوسیان له‌بن گۆیی که‌سدا نهچرپاندووه.
ئێمرو، که له میدیاکانهوهوبه دزی وبه‌ئاشکرا، باسی شه‌ڕ که‌نـداوی چوار، ده‌کرێ، واجیبه له‌سه‌ر کوردان، وورده لێکدانهوهێک و دووربینێک له به‌رچاوی خۆیان بگرن. به‌هیچ جۆرێک له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا نییه، هه‌رێمه‌که‌یان بکرێته جێی رمبازی و زۆرانبازی جه‌نگ و ئاشوبهێک که که‌رێکی تۆپیووی ئه‌وانی تێدانییه. دوور نییه، وه‌ک هێندی شاره‌زایانی سیاسی بۆی چووبن ، ئه‌وشه‌ڕه دواین شه‌ڕی ناوچه‌که بێ، هه‌ر وه‌ک ئه‌نوه‌رسادات، سه‌رککۆماری میسر له‌شه‌ڕی 1973 دا گووتی ؛ ئه‌مه شه‌ڕی ئاشتییه و دواشهڕه، له‌گه‌ڵ جووله‌که‌دا بیکه‌ین. دوور نییه، ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل و ئێرانیش واچاکبنهوه موویان به بهینێوه نه چێ. کورده‌ستان و ئیرانیش ، سنووریان ئه‌زه‌لییه‌و ،که‌سیان بۆیان ناکری بارگه تێکنێن و سه‌رهه‌ڵگرن، بۆیه ، خۆیندنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی له‌ژێر ده‌واری به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌ک فهرزوسوونهته. ئه‌وه‌شمان له بیرنه‌چی، نه‌خشه‌ی گۆڕانی رژێم وده‌وڵه‌تی فارس، له کدوولهی ته‌ڕی هیچ ده‌وڵه‌تێکی رۆژهه‌ڵاتی ورۆژئاوایی دانییه. ته‌فره‌ی پلانی که‌س نه‌خۆین. با ده‌ستی نزاش هه‌ڵبرین که نه‌که‌وینه به‌ر ڕه‌حمه‌تی بۆمبی ئه‌تۆمی ده‌رودراوسێمان و بۆ که‌سیش نه‌بین به پردێ، رووباره‌کانی خۆمان چک بکا.
فازیـل شـه‌وڕۆ