په‌نجه‌ره‌كان ….. جابر محمد جابر
1
ئه‌م په‌نجه‌رانه
باران له كاری خستون
به سێبه‌ری شكست
وه دیواره‌كانی..
به ئاوێنه‌ی به ساڵا چودا..
له سه‌ر لێواره‌كانی باڵنده‌كانیان جێهێشت
باڵی خۆیان راده‌خست و
به‌خته‌وه‌ریه‌كانیان ده‌شارده‌وه
بۆ زستانێكی كۆن،
ئه‌و په‌نجه‌رانه
باڵێكیان نیه بۆ كۆچ كردن
له‌گه‌ڵ به‌ره‌به‌یاندا
هه‌ناسه‌یان جێهێشتوه،
به‌ڵام..
زۆر جار
بۆ ونبونی خۆیان
چه‌ند بورجێكی سه‌رسوڕماو داده‌نێ..!
2
ئێواره هێواشه
وه‌كو پیره دارێك ده‌روات
جگه له گریان هیچی تری نیه
له چڵوچێوی هاتوچۆی رۆژ،
جگه له شه‌ڕكردن.
3
راوچیه‌كان..
جگه له په‌نجه‌ره‌كانیان
كیسه‌یه‌ك له ئه‌ندێشه هه‌ڵده‌گرن
وازیان له ماسیه‌كان هێنا
له‌لای رۆخی ده‌ریاچه‌كه
دڵداریان له‌گه‌ڵا به‌له‌مه‌كانیان ده‌كرد
دوباره خه‌وه‌كانیاده‌دوریه‌وه
رێگاكان ده‌شێلن
به‌لوره‌یان..
ئه‌وانه..گاڵته ناكه‌ن
به هێڵه‌كانی درێژی
یان پانی
به‌چراكانیان شه‌و به شه‌ڕده‌ده‌ن
نۆره‌ی دابه‌زین و سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن
وه‌ك بت..
له‌لای په‌نجه‌ره‌كانیان،
كاتێك كه روباربه‌وڕێنه‌كانی سه‌رسامیان ده‌كات
روتیان له به‌ر ده‌كه‌ن
ترس ده‌خه‌نه بنباڵیان
له ترسی دڵخۆشیكه‌یان.
4
له رێگادا
به‌بێ په‌نجه‌ره
چاودێری (ئه‌وانه)ده‌كات
بۆ هاتنی دڵخۆشی..
له‌به‌ر ئه‌وه..
شه‌ویان به چارۆكه‌ی چراكان ده‌گۆڕنه‌وه
كاتێك هه‌نگاوه‌كانیان
نزیك ده‌بێته‌وه..له‌مێزه‌كان
له‌دوای گوناهه‌كانیانه‌وه هه‌ناسه‌بڕكێ ده‌كه‌ن
په‌نجه‌ره‌كانیان به كراوه‌یی ..
جێده‌هێڵن،
بۆ دزه‌كان..!!
سه‌رچاوه:
أحلام مبلله شعری جابر محمد جابر چاپی یه‌كه‌م بغداد 2007
له‌ژماره 55 ی گوڤاری هه‌نار له 3/9/2010 دا بڵاو بۆته‌وه…..