ئایا ڕوداوی 11 سێپتێمبه‌ر نمونه‌یه‌ک بوو له نێو پێکدادانی شارستانیه‌کاندا؟
کاتێک پێناسه‌ی شارستانیه‌کان له سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه و ئاینه جیاجیاکان و که‌لتوره جیاوازه‌کاندا به‌دی ده‌که‌ین یان دهیخێنینهوه، ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌وینه نێوه‌ندێکه‌وه که به دیواری زۆر ئه‌ستوور چوارده‌ور دراون. هه‌روه‌ک ئه‌و شورانهی سه‌رده‌می پاشاکان له گه‌لێک وڵاتی دنیادا کاتێک دژی لایه‌نه هێرشبه‌ره‌کان له شوێنه به‌رزه‌کاندا مۆڵگه‌ی خۆیانیان دادهناو به دیواری زۆر ئه‌ستور و قایم(دیاره له‌سه‌ر شانی ئه‌و ده‌یان ملیۆن کۆیله‌یه‌ی له به‌رده‌ستیاندا بوون ئه‌و دیوارانه دروست کراون)چوارده‌وری خۆیانیان داده‌خست، تا له هێرش و کوشتنی خێرای دوژمنی به‌رانبه‌ریان، بیان پارێزێت. ئێستاش کاتێک زۆرینه‌ی موفهکهرینی بورژوازی باسێک و لێکدانه‌وه‌یه‌کیان بۆ جیاوازی نێوان شارستانیه‌کان و که‌لتوره جیاوازه‌کان ده‌بێت، له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌ی نێو ڕقی تۆڵه‌سێنه‌ره‌وه‌ی دیدی ئاینه‌کان و که‌لتوره‌کان و ئه‌و فه‌رهه‌نگانه‌ی که هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یانه لێکدانه‌وه‌کانیان ده‌که‌ن، ده‌کرێک له‌م حاله‌ته‌شدا به‌پێی ئه‌و هێزه سیاسی و ئابوریانه‌ی هه‌ر وڵاتێک هه‌یه‌تی لایه‌نی پێشکه‌وتووی شارستانیه‌کانیش پێناسه بکه‌ن. ئه‌م پێناسه کردنانه‌ش خۆی له‌و دیدگایه‌ی خودی بیرکردنه‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت و پێناسه‌ی بۆ ده‌کرێت.
نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆمانه‌وه‌ی خۆی و سیستمه‌که‌ی باشترین شێوازی ده‌سبه‌کاربوون، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی دیدی ناسیۆنالیستی و که‌لتوره دینیه کۆنه‌کان که تا ئیستا له مردن پاراستویانه. دیاره نیزامی سه‌رمایه‌داری خۆی له‌سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی خودی ئه‌و که‌مینه‌یه‌ی ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر کۆی پایه سه‌ره‌کیه‌کانی ژیاندا، هه‌ر له‌و دیدگایه‌شه‌وه زهنیه‌تی کۆمه‌لگا هه‌میشه به‌رو فه‌رهه‌نگی ناسیۆنالیست بوون درێژ ده‌کاته‌وه. واته بۆئه‌وه‌ی ئه‌و چینه گه‌وره‌یه‌ی له ژێر سته‌می چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه نه‌توانیت خۆی به‌ئاگا بهێنێته‌وه، دێت ئه‌و جیاوازیه که‌لتوری و دینیانهیان پێده‌به‌خشێت که ده‌بێته هۆکاری ئه‌وه‌ی خودی ئه‌و چینه بۆ ده‌وره‌یه‌کی نادیار دیسان هه‌ڵگری ئه‌و چهمکانهبن که له‌سه‌ره‌وه واته له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی سیستمی سه‌رمایه‌داریه‌وه بۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ئه‌گه‌ر خودی به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆی ئه‌م سیستمه سه‌رمایه‌داریه هۆکاری سه‌رجه‌م جیاوازیه‌کانی نێوان شارستانیه‌کان و نه‌هامه‌تیه‌کان و شه‌ڕو برسێتی و وێرانکاریه‌کان نه‌بن، ده‌بێت کێبیت؟
له په‌رتوکی(پێکداداننی نێوان شارستانیه‌کانی سامۆیل.پ.هنتینگۆن، که‌له‌لایه‌ن مامه‌ند ڕۆژه، وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی)له‌لاپه‌ره‌ی217ده‌دا سامۆیل ده‌نوسێ له‌مه‌ر ژیان و گوزه‌رانی پێکه‌وه بوونی ئه‌و نه‌ته‌وه جیاوازانه‌ی له بۆسنیادا ده‌ژیان ده‌ڵیت ؛ (له‌ڕووی مێژویه‌وه، شوناسه گروپیه‌کانی بۆسنیا به‌هێز نه‌بوون. سرب، موسڵمان و کرواته‌کان به ئاشتی پێکه‌وه ژیاون. به‌ڵام شوناسی ئاینیان لاواز بوو. ده‌یانگوت بۆسنیه‌کان نه‌ده‌چونه مزگه‌وت، کرواته‌کان ئه‌و بۆسنهیانه بوون که هاتوچۆی کڵێسه‌یان نه‌ده‌کرد و سربهکانیش ئه‌و بۆسنهیاییانهبوون که نهدهڕۆیشتنه کڵێسه‌ی ئۆرسودۆکس. ئه‌و کاته‌ی شوناسی به‌ربڵاوی یۆگۆسلاڤیا هه‌ڵوه‌شایه‌وه و شه‌ڕ په‌ره‌ی سه‌ند، هه‌رگروپه‌و خۆی په‌یوه‌ست کرد به کۆمه‌ڵگه‌ی به‌رینی کولتووری خۆیه‌وه‌و شوناسی ئاینی وه‌رگرت). لێره‌دا ده‌بێت بپرسین ئاخۆ هۆکار چی بوو که ئه‌و نه‌ته‌وه جیاوازانه پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت بێگرفتی ئاینی و که‌لتوری توانیبویان پێکه‌وه بژین؟ له ده‌یه‌ی کۆتای سه‌ده‌ی بیستدا هه‌ر له‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت هه‌ر لایه‌و په‌نای برده‌وه بۆ ئه‌و که‌لتوره کۆن و دێرینه‌ی کهلهپای نه‌ماندا بوو؟ ئاخۆ پێشتر به‌زۆری زۆرداری خه‌ڵکیان ناچار کردبوو که سه‌ردانی شوێنه ئاینیه‌کان نه‌که‌ن، یاخود خه‌ڵکی جۆره ژیانێکیان هه‌بوو به ئه‌ندازه‌یه‌ک پێویستیان به‌و جێگایانه نه‌مابوو؟ به‌ڵام له‌سه‌رووه‌ختی ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌دا که دیاره خودی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت به ئه‌ندازه‌یه‌کی به‌ر بڵاو له بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆشیالیستی به‌هره‌مه‌ند نه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆکاری دووقتبهندی نێوان بلۆکی به‌ناو سۆشیالیزمی و سه‌رمایه‌داریدا، جۆرێک له گونجاندنی پێکه‌وه‌یی بوونی هه‌بوه له سۆڤیه‌تی جاراندا. ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و لێکترازانه ڕویدا به‌ڕای من نه‌ک به‌رهه‌می ئه‌و کهلچهره مه‌زنه‌ی دنیای سۆسیالیزمی نه‌بوو، به‌ڵکو بۆخۆی به‌رهه‌می نێو که‌لتور و قازانج په‌رستی خودی سیستمی سه‌رمایه‌داری بوو. چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک و ئاینزایه‌ک دوای له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت هاتن و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه گرت ، بۆخۆیان داڕێژه‌ری پایه سه‌ره‌کیه‌کانی نێو سیستمی بازاڕی ئازادی سه‌رمایه‌داری بوون، هه‌ر خودی ئه‌و دیدگایه‌ش بوو که پێکدادانه‌کانی به‌ره‌و شه‌ڕو کوشتنی هه‌زاران و وێران کردنی سه‌دان هه‌زار جێگا‌و شوێنی ژیانی خه‌ڵکان برد، تا ئێستاش نه‌ک ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش به‌ره‌و باشتر بوون چوه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه بێ‌کاری و بێده‌ره‌تانی جێگای خۆی تێدا کردۆته‌وه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی بۆ شوناسی ئاینی و ناسیۆنالیستی ده‌رئه‌نجامی بێچاره‌ییان و نه‌بوونی ژیانێکی ئینسانیانه‌یه، ئه‌گه‌ر نا له کۆمه‌ڵگایه‌کدا یه‌کسانی خوازی هه‌بێت و شوناسی ناسیۆنالیستی و ئاینی به ئه‌ساس نه‌گیرێت هه‌ر له‌وێشدا ئه‌و خه‌ڵکه زۆره پێویستیه‌کیان نابێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆلای ئه‌و جۆره که‌لتوره ڕۆشنبیریه.
11 ی سێپتێمبه‌ری 2001 بۆخۆی ڕه‌نگه نمونه‌یه‌ک بێت له‌و ده‌یان نمونانه‌ی ئێستا له باری واقعدا هه‌ن و پێکدادانی شارستانیه‌کان له خۆیان ده‌گرن، خۆئه‌گه‌ر له‌بری ئه‌و هێرشکردن و په‌لاماره گه‌ورانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا له ڕوی سه‌ربازیه‌وه بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌فغانستان و عێراق، بهاتبایه په‌روه‌رده‌یه‌کی شارستانیانه‌ی بگواستایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئاماده نه‌بن ژێر ده‌سته‌یی ڕێکخراوی تالیبان و ئه‌لقاعده و سه‌دامه‌کان قبوڵ بکه‌ن، ده‌کرا ئه‌و خوێن ڕشتنه ملیۆنیهشی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنایه و پێده‌چوو ڕوداوی 11 ی سێپتێمبه‌ریش ڕوی نه‌دایه. که ده‌رئه‌نجامی خودی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و کاولکاریه بوو، کۆیه‌ک له گروپه توند ڕه‌وه ئیسلامیه‌کانی زیندوو کرده‌وه و بۆ ڕابردویهکیش بگه‌ڕێینه‌وه هه‌ر خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مریکا بوو پاڵپشتی له‌و دیکتاتۆر و گروپه توند ڕه‌وانه ده‌کرد. واقعه‌ن ده‌بێت باش له‌و سیناریۆیانه تێبگه‌ین که ڕوو ده‌ده‌ن و پێشوه‌خت پلانی بۆ دانراوه، هۆکاری خودی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی سه‌رمایه‌داریه لێکترازان و پێکدادانه‌کان ڕوو ده‌ده‌ن. هه‌ر خودی ئه‌و سیسته‌مه‌ش له پێناو مانه‌وه‌ی خۆی و بۆ خۆ ڕزگار کردن له‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابوریانه‌ی ڕوو به ڕووی ده‌بێته‌وه، باشترین ده‌ست بردن بۆ ڕزگار بوون، زیندوو کردنه‌وه‌ی ڕق و لێکترتێنهگهیشتن له نێوان جه‌ماوه‌ری ملیۆنی ژێرده‌سته‌کاندا، به‌هۆی بره‌و دان به ئاینه‌کان دێت، سه‌رجه‌م ئه‌و بێمافیانه‌ی له نێو خودی هه‌ر وڵاتێک‌دا هه‌یه ده‌شارنه‌وه و له جێیدا گه‌ڕان به شوین شوناسی دینی و قه‌ومیدا ده‌که‌ن به ئه‌لته‌رناتیف بۆ خه‌ڵکانی ژێر ده‌سه‌ڵاته‌کانیان.
مرۆڤایه‌تی بۆخۆی داهێنه‌ر و ئاڵوگۆڕپێکهری سه‌رجه‌م هه‌لومه‌رجه‌کانه، واته له‌م نێوه‌دا بۆ هه‌رساته به‌رژه‌وه‌ندیه چینایه‌تیه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵاته‌کان وا هاتۆته پێشچاو که له‌سه‌رو هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تره‌وه‌یه، خۆگرێدان به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ڕێگا له جۆره ژیانێک ده‌کاته‌وه که چینێک هه‌میشه له نامۆبوندا خۆی ده‌بینێته‌وه، لێره‌دا ئه‌گه‌ر خودی ئه‌و چینه نه‌توانێت له نه‌هامه‌تیه‌کانی سه‌ر شانی تێبگات، ئه‌و کات به‌ناچاری په‌نا بۆ ئه‌لته‌رناتیفێکی ناواقعیانه ده‌بات که ئاینه، بۆ خۆ ڕزگار کردن له دنیای واقع و به‌ته‌مای ژیانێکی باشتر له جێگایه‌کی خه‌یاڵاوی. ده‌سه‌ڵاتی سیستمی سه‌رمایه‌داریش له پێشکه‌وتوترین وڵاتیه‌وه بگره تا ده‌گات به دواکه‌وتووترین ده‌سه‌ڵاتی، باشترین ئامراز بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی پێتهخدیر بکه‌ن خودی ئاینه. چونکه لێره‌دا چه‌ند جۆر له ئاین هه‌یه، هه‌ریه‌که و به شێوازێک خه‌ڵکێکی به خۆیه‌وه به‌ستۆته‌وه، ئاینی کریستیانی و ئیسلامی کۆنفۆشی و بوزی و ئه‌وانی دیکه‌ش،هه‌ریه‌که‌و سه‌ر به‌چه‌ند کۆمهلگایهکن، که له ڕێگای داگیر کاریهکانهوه دینه‌کانی خۆیان سه‌پاندوه به‌سه‌ر کۆی کۆمه‌ڵگاکاندا، لێره‌شدا هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک به پێی ئاستی به‌ره‌و پێشچونی جێگا‌و ڕێگای ئاینه‌کان تێیدا یان کاڵتر بوه‌ته‌وه یان تۆختر. به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستاماندا زۆر به وردی له‌لایه‌ن داڕێژه‌رانی سیستمی سه‌رمایه‌داریه‌وه کار له‌سه‌ر زیندوو کردنه‌وه‌ی شوناسه ئاینی و ناسیۆنالیستیه‌کان ده‌کرێتوه، بۆئه‌وه‌ی بتوانن خودی ئه‌و چینه به‌رینه ڕابهێنن له‌سه‌ر ئه‌و شوناسانه و نه‌توانن بپه‌رژێنه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاوڕێک له ئه‌سڵی بابه‌ته‌که بده‌نه‌وه.
سه‌یرکه‌ن ئیستا له دوای 9ساڵ به‌سه‌ر تێپه‌ڕین به‌سه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌دا و له یادی کاره‌ساتی 11ی سێپتێمبه‌ردا خه‌ریکی ئه‌وه‌ن دیسان هێنده‌ی دیکه خه‌ڵکی تاودهن بۆ ڕق له‌یه‌کتر بوونه‌وه، له نێوان کۆمه‌ڵگاکاندا که دابه‌شکراون له نێوان شوناسی کۆمه‌ڵگا موسڵمانه‌کان! و کۆمه‌ڵگا کریستیانیه ڕۆژئاواییه‌کاندا، به‌وه‌ی که‌سێک یان گروپێکی دینی کریستیانی ده‌یانه‌وێت له‌و یاده‌دا (قورئان) بسوتێنن. به‌ڵام ئاخۆ به‌سوتاندنی ئه‌و قورئانه پێکدادانه‌کان توندتر ده‌بنه‌وه یان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن؟ ئاخۆ باشتر نیه له جیاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ڕێگایه ده‌ست ببرێت بۆ فریاکه‌وتنی ئه‌و سه‌دان هه‌زاره له هه‌ژارانی پاکستان که لافاو ژیانیانی له‌به‌ین بردوه؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیستمی سه‌رمایه‌داری بۆخۆی به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م پێکدادانانه نه‌بێت ، بۆ ده‌بێت خه‌ڵکی له نێوان ترس و دڵه ڕاوکه‌ی گروپه توند ڕه‌وه‌کانی ئیسلامی سیاسی‌دا ببێنیته‌وه. ئاخۆ ئه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه چینایه‌تیه نیه که تا ئیستا به‌دابه‌ش کردنی خه‌ڵکی بۆ موسڵمان و جوله‌که، ئه‌وه بۆ چه‌ند ده‌یه ده‌چێت کێشه‌ی نێوان فه‌له‌ستینیه‌کان و ئیسرائیلیه‌کانی هێشتۆته‌وه؟ یان به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا له‌سه‌ر هه‌مان نه‌هجی کاول کردن کار ناکات! که ته‌نها شوناسێک شانازی پێوه ده‌کات خودی ئاینی ئیسلامه؟ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له تورکیای سه‌ره‌می ئه‌ردۆگاندا چ جیاوازیه‌کی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیه‌کانی پێشوی ئه‌و وڵاته‌دا له کاتێکدا به‌هه‌موو شێوازێک کار له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن، خۆ ئه‌وانیش هه‌ر ئاینی ئیسلام و تورک بوون ده‌که‌ن به ئه‌ساس؟ به‌ڵام کاتێک به‌وردی بچینه ناو ئه‌سڵی کێشه‌کانه‌وه تێده‌گه‌ین ئامانج له‌م زیندوو کردنه‌وه‌ی شوناسه قه‌ومی وئاینیانه چیه. به‌کار هێنانی کۆمه‌لگاکان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌که‌و به پێی ئه‌و سنوره جوگرافیه‌ی بۆی دیاری کراوه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و دیوو سنوره‌که‌ی خۆی به‌بێگانه بدات له‌قه‌ڵه‌م، ئه‌مه‌ش بۆخۆی به‌رهه‌می نێو ئه‌و جۆره له شارستانیه‌تی و که‌لتوره باوه‌ی نێو سیسته‌می سه‌رمایه‌داریه.
ئێستا جیهانی سه‌رمایه‌داری له نێو ناجێگیریه‌کی به‌رده‌وامی خۆیدایه، له‌لایه‌ک له نێوان خودی وڵاتانی زلهێز و وڵاتانێک که شه‌ڕی هه‌مان زلهێزی ده‌گێڕن، له گه‌ڵ کۆی ئه‌و نایه‌کسانی خوازیه‌ی که یه‌خه‌ی به هه‌ر وڵاتێک گرتوه له شێوازی دابه‌ش کردنی ژیانێکی نایه‌کسانی خوازانه‌دا، پێکدادانه‌کان تا دێت به‌رده‌وام ده‌بێت، یان ئه‌وه‌تا ئه‌و شوناسه قه‌ومی و دینیه که هۆکارێکی سه‌ره‌کین له مانه‌وه‌ی تا ئیستای چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی به‌رهه‌م هێنه‌راندا به‌رده‌وام ده‌بێت و ئایندهی ئه‌و چینه‌ش بۆ هه‌میشه هه‌ر له ژێرده‌ستیدا ده‌بێت، یان به پێچه‌وانه‌وه ته‌نها ئه‌لته‌رناتیف خودی ئه‌و چینه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌ی ژیانه، که بتوانێت ڕێگر بێت له درێژه‌دان به ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادانه‌ی به ناوی شارستانیه‌کانه‌وه تا ئێستا بره‌وی پێده‌دریت، که بوون به هۆکاری جیاوازی نێوان کۆمه‌ڵگاکانی تا ئێستای سه‌ر زه‌مین، له ڕێگای شوناسه ئاینی و قه‌ومیه‌کانه‌وه.!!!!
تاهیر حاجی حه‌سه‌ن
11/09/2010
هۆڵه‌ندا