
هه‌ر یه‌ک شته؟! ……ئارام ئه‌حمه‌د علی
ئێواره‌یه‌ک؟!
به‌ر له‌هه‌ڵهاتنی دۆزه‌خ،ئیشق
خۆی پێچایه‌وه،
پێم ووت،هه‌رخۆی بوو،که پێم ووت
له‌سوچێکی ئاسمان،به‌سه‌به‌ته‌یه‌ک یاره‌وه،
ماسی فرۆشێکی سه‌یر بوو!
ئه‌و خه‌یاڵی ده‌چنی،ئه‌م
له‌به‌ری ڕۆژهه‌ڵات،
کینه.
منداڵێ ده‌یووت،
له‌ژێر کهپرهکهو به‌دیار دووسهبهته سه‌وزه‌وه،
جا چییه؟!
هه‌موو ڕۆژێ به‌سه‌ر خه‌ونی ناوخهوندا،
زاڵ نابن
بۆیه ده‌مردن،جا!
ئه‌وه لای ئێمه‌ش ته‌نها له سوێی ماچ
کوڕێ ده‌مرێ،لێره‌وه ده‌ڕوا،به به‌رده‌م وێڵییا
کچانیش
له‌ژێر چه‌پۆکی دوو پڵنگدا
یاری به مه‌مکیان ده‌که‌ن،ته‌نها
بستێک له‌ولای مردنه‌وه دانیشتبوو،وه‌ڵامی
“نانه‌که‌ت بخۆ”ی،
نه‌ده‌دایه‌وه،بهتهشیهکهی.
دێی؟!
داشکا سێبه‌ر، یان تایگرتووه
ستیان؟!
ناکرێته‌وه بوخچه، تا
لایلایه ڕاونراوهکان بژمێرین،
به‌ساده‌یی دایکم قه‌سه‌م،
بۆ ترپه‌ی باران
ڕایدهدێرا گوێ، هه‌ر بهسادهییهکهی
گریانم هات.
کۆڵانه‌کان ده‌گه‌ڕێ،با
تینوێتی خۆی شکان،تۆ چوزانی؟!
باران له‌به‌ر ده‌کا،یان ئاو
ئه‌ی نه‌مووت،یه‌ک شته
هه‌ردوکیان؟!.
شار خه‌ونی خۆی ناگێڕێته‌وه
درۆیه چنینه‌وه‌ی سه‌حه‌ر،
ده‌ی به تۆ چی؟!
تکایه له‌ویا دامه‌نیشه،له ئه‌زه‌ل
شوێنێکه
برسێتی تێدا نانووسرێ،
بڕوانه،به سواری بریاوه،تۆ!
وا گه‌رما ڕژایه ژووره‌که‌م،
ئێواره قه‌سیده‌ی باران ده‌نووسێته‌وه،
ئه‌گه‌ر بیه‌وێ،
منیش،
توخوا ته‌ڕم که،
با تینوێتی بشکێ
گه‌ڵای زه‌رد.
وای دانێ له من توڕه‌ی،ده‌زانی بۆ
ده‌نووسیته‌وه ته‌ڕم ناکه‌ی؟!
شه‌پۆل به‌سواری ئێوارانه‌وه،مه‌سته
یاده‌وه‌ری به‌سواری سێبه‌ره‌وه،ئاگایه
تۆ بڵێی؟
په‌لکێشی کا خه‌یاڵ،هه‌بێ ڕابردویه‌ک
ئه‌گه‌ر؟!.
ده‌ریا هه‌ڵده‌چێ،له‌وانه‌یه
تۆفانیش به‌سواری هه‌وره‌وه بێ،
بێیته ده‌ر،
ته‌ڕم ده‌کات شارێ.
وای بۆچووبووی توڕه‌م؟.!
لای به‌رێ ئه‌گه‌ر
له درزی “ئهلنیسائهوه” شه‌و؟ نه
با بێته ده‌ر، به خۆمم ووت،
ئه‌ی خالقی بۆ ئه‌به‌د میهره‌بان.
تۆ حیله‌ی ماچت بیستوه؟!
ماچی یه‌که‌م
ماچی دووه‌م، تاگهڕهکی له کوێیه؟!
بینیووته له‌به‌ر خۆتا هه‌ور،
بۆ هه‌تاو
له‌به‌ریا په‌ژمورده‌یه ڕێحانه؟.
لای ده‌رگا شکاوه‌که،ئه‌وه‌ی
ڕووخساری له‌ماڵی خودایه
باران ده‌چێنن و گوڵ ده‌ڕننه‌وه،
توخوا لێیان گه‌ڕێ،به تۆچی!
پایز ڕاده‌خه‌ن،یان
سک پڕن له خاڵی سفر،
تا ئه‌وپه‌ڕی دنیا چاوه‌ڕێ،
باران له‌به‌رده‌که‌ن،یان ئاو
ئه‌ی نه‌مووت،یه‌ک شته هه‌ردوکیان؟!
ئارام ئه‌حمه‌د علی