Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
میلەتێک مێژوی خۆی نەناسێت، دیارە دوست و دۆژمنی خۆشی ناناسێت!

میلەتێک مێژوی خۆی نەناسێت، دیارە دوست و دۆژمنی خۆشی ناناسێت!

Closed
by September 13, 2010 گشتی

 

مانگی رەمەزان، مانگی سەرکوتنی عەربی داگیرکەری ئیسلامی، وەک هەمیشە بە سەرکوەتنی خورافات و جەهالەت و ژێر که‌وتنی کورد کۆتایی پێهات. سەرەرای ئەوەی کە خودای ئیسلامیش وەک خوداکانی دیکە ١ خودا نیە و چەندین خوداێە، خودادی شیعە، خودای سوننە، خودای شافێعی و حەنەفی، خودای مالکی و حەنبەلی، خودای سۆفی و دەروێش و ….لە سەر (کامە رۆژ جەژنە) کێشەێان هەێە و رێک ناکەون، کوردیش بە شانازیەوە، کە لەم پشبرکیەی جەهالەتدا تەنانەت لە پێشەوەی حەرەبی جاهێلی ئیسلامیی ١٤٠٠ لەوەپێشە لە باتی ١ رۆژ، ٥ رۆژ ئەم سەرکەوتنەی ئیسلامی تالانچی و خوێنرێژ و جاهێلی بەسەر خۆی و هەست و شعور و خاک و وڵاتیدا پیرۆز دەکا. لەمەش سەیرتر ئەوەێە کە کورد سەرەرای ئەو هەمو ئازار و دەربەدەری و مالوێرانیەی کە بەدەستی ئیسلام و حکومەتە ئیسلامیەکان کە بەسەریدا هاتوە، لە خودی عەرەبەکانی سعودیەش رازاوەتر و شێلگیرتر و حەماسیتر ئەم رۆژە مێژویانەی سەرکەوتنی عەربی داگیرکەری ئیسلامی پیرۆز دەکا. خۆ ئەگەر ئیسلام لە ماوەی مێژوی هاتنی بۆ کوردستان و ئێستاشی لەگەل بێت تەنیا ١ خاڵی لەبار و باشی تێدا بواێە بۆ رێرەوی ژیان، تەنیا جارێک لەو هەمو کارەساتە تاڵ و خوێناویانەدا کە بەسەر کوردا هاتوە یارمەتی ئەم کوردەی دابا، دەمانوت قەی ناکا لەبەر ئەم خالە باشە، یان لەبەر ئەم یارمەتیە کە بە کوردی گەیاندوە با یەکیک لە بۆنە و جەژنەکانی پیرۆز بکەین.
لەمانش سەیر و سەمەرەتر و شەرمەزار و خەجاڵەتبارتر ئەم راستەێە کە کورد بە درێژایی مێژوی ئیسلام لە یارمەتیدان ولە ئەمری سەقامگیر بونی ئیسلامیە عەرەبە تەجاوەزکارەکاندا هەر هیچ کە دەستی باڵای هەبوە و خۆ فرۆشانێک وەک سەلاحدینەکان و مەلای خەتێەکانی ملی سەدان هەزار خەلکیتر و کوردیشیان پەراند، سەر و ماڵی خۆی فیدای ئیسلام کرد، کە کچی هەتا پارەش نەدا نرێگای پێنادەن بچن بۆ سەلماندی نۆکەراێتی خۆێان و تەواف و زیارەتی قبری موحەمەدی سەرقافڵیەی دەستدرێکەران بۆ سەر ژن و منداڵ و خاک و وڵاتیان لە عەرەبستانی بکەن. کورد بەردەوام بە هوی ستەم و زوڵمی دەوڵەتە ئیسلامیەکانەوە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست بە دەیانجار شار و گوند و ماڵ و منداڵی سوتێنرا و خاپور کرا، تەنانەت بۆ یەکجاریش نەمانبیستوە و نەبینراوە کە عەرەبستانی سعودی و وڵاتان و دەوڵەتانی دیکەی ئیسلامی، بکوژەکانیشی مەحکوم بکەن. بە ددرێژایی مێژو و بەتایبەتی لەم چەند سەدەی دواییدا کە ئیسلام لە رۆژهەلاتی ناوەراست دەسەڵاتی هەبوە، کورد لە سەر ماڵ و حاڵی خۆی دەریان کرد و پەریوەی هەندەران بوە، عەرەبستانی سعودی کە کورد هەمو رۆژێک ١٧ جار سوجدەی بۆ دەبا، ١ کوردیشی رێگا نەدا وەک پەنابەر بچێتە ئەو وڵاتە و گیان و ژیانی پارێزراو بێت.
هەر ئێستا بە سەدان هەزار و بگرە بە میلیون کورد پەریوەی ولاتانی جیهانن، لە پەنای کافرەکاندا ژیان و ماڵ و ئەمنیەتیان پارێزراوە! کە چی جنێو ناسزا کافرانی یارمەتیدەریان و بە ئوروپاییەکان دەدەن و هەر خەریکی پیرۆز کردنی ئیسلامی داگیر کەری عەرەبن، بەڵام ئا بەم حاڵەشەوە عەرەبستانی سعودی و وڵاتانی ئیسلامی هیچ حیسابێکیان بۆ ناکان. و باسیشیان ناکەن. ژمارەێەکەی زۆر لە کوردی هەڵهاتوی دەستی دەوڵەتان و گوروپە ئیسلامیەکان لە کەمپەکانی ئوروپا و ئوسترالیا و ئەمریکا و وڵاتانیتردا ئەگەر و مەترسیی ناردنەوەێان لەسەرە، کە چی وڵاتەکەی پێغەمبەر و خودی پێغيمبەر و خوداکەشیان نەک بە هاناێانەوە ناێەن، هەر باسیشیان ناکەن و یەکجاریش پشتگرییان لێ نەکەردون. بەڵام لەبەرانبەردا ئەم گەمژانە لەو کەمپانەشدا هەر دەڵێن بژی ئیسلام و پیرۆز بێ جەژنی رەمزان و قوربان و پێغەمبەری نازارمان.
گرفتی کورد ئەوەێە کە مێژوی خۆی ناخوێنێتەوە، لە کولتوری زالی ئیلامی کە وەک مۆتەکەێەکی ١٤٠٠ ساڵە برستی لێ بریوە، بێ عەقڵی کردوە، بە کۆشتنی ژن و کچ و خۆشکی خۆی کە لە ئاێەتەکانی اللەدا هاتوە خۆی لای جیهانی ئینسانی و پێشکەوتو ناشیرین و دزێوی کردوە، لەم کولتورە ناکۆڵێتەوە و نایناسێ، وە بەس فێر کراوە هەر پەیرە و بەرێوەبەر بێت، هەر لە منداڵیەوە مێشکی ساکار و سادەی بە خورافاتی دینی ئیسلام پر دەکەنەوە، بە زۆر و بە بەڵێةیدانی بەهەشت فێری نوێژ و رۆژ و کوشت و بر و پیرۆز کردنی ئەو رۆژانەی دەکەن کە عرەبی داگیرکەری ئیسلامی سەرکەوتن و کورد و کوردستانیان داگیر کرد. کورد نە ئیسلامی ناسیوە، وە نە دوست و دۆژمن. کورد بە پێی بەرژەوەندی مەلاکان و سەرانی هەلپەرەست، هەمیشە دۆستەکانی خۆی کوشتوە و دۆژمنەکانی پەرەستوە. بە پێی سەدان بەڵگەی حاشا هەڵنەگر دەتوانین لەم راستیە تێبگەین کە کورد بە زەبری شمشێر و بە خەێانەتی سەرانی هەلپەرەست کە زۆربەێان لە شێخ و مەلا و ئاغاکان، وە ئێستا لە سەرماێدارانی کورد پێک هاتون کرا بە ئیسلام! ئەم کوردە ئیستاش نە ئیسلامیە نە وویستویەتی و نە دەتوانێ بەرێوەی بەرێ و نە لە ورێنەکان و جەهالەتی ئیسلامیش تێگەیشتوە. بونی سەدان قەبری عەرەبی کوژراو کە ناویان ئەسحابە و شەخس و ئیمامە ئەم راستیەمان بۆ دەسەلمێنێت کە بە دەستی کوردی بەرهەلەستکاری ئیسلام کۆژراون.
خودی کارکردی ئیسلام و یاسا و رێساکانی قورئان بۆ ئەحمەق کردنی ئینسانە، بۆ لە خۆ بێخۆ کردنی ئینسانەکانە و بۆ ئەوە هێنراوەتە کاێەوە کە رێگا لە وەگەر کەوتنی عەقڵ و مەنتق و مەعریفە و شعوری ئینسانەکان بگرێ. ئیسلام و الله و قورئان ئامرازی بە کویلە کردنی ئینسانن بۆ چەوساندنەوەێان، وە بۆ حاکمیەت کردن بەسریاندان.
شەریعەتی ئیسلام، کە هەمان ئاێەتەکانی قورئان و حەدیسەکانی موحەمەد و وتەی رێبەرانی ئایینیی ئیمامانی ئیسلامین، لە چوار چێوەی ئەحکاماتێکدا پێناسە دەکرێ کە، لە بەرێوە بردنی ئەمرەکانی اللەی دەستکرددا، حکومەتی الله پێک دێنێ و دەیسەپێنێت. خەلیفەکان و سەرانی دیکەی دین میراتگر و راسپاردەی بەرێوە چونی ئەمرەکانی اللەی دەست کردن کە لە ئاێەتە دەستکردەکاندا بەێان کراوە. بەرێوەچونی ئەم حوکم و ئاێەت و ئەمرانەش بە بێ رێکخراوێکی حوکمرانی و دامەزراوەێەکی بەرینی پەروەردە و فێر کردن، بە بێ سەرکوتی خەڵک و باوەردارانیتر و بێدینەکان، بە بێ مەلای درۆزن و خۆ فرۆش، بە بێ مزگەوت و تەکیە و خانەقا، وە لە هەمویان گرنگتر بە بێ دواکەوتویی کولتوری و فکری لە خەلکدا، کە ناوی دەنێنە ئیمان بە ئیسلام، نە جێ دەکەوێ و نە سەقامیش دەگرێ.
بە داخەوە کەسانی بەناو روناکبیر و ئازادیخوازی کورد کە هێشتا نەێنانتوانیوە لە تاریکخانەی ئیمان و لە زرق و برقی دێموکراسیی شەرمێوندا درباز بن و گرفتارن!، باسی ئازادی بیرو باور دەکەن و دەێانەوێ لە گەڵ مەلای ریاکار و ساختچی، وە لە نێوان موسوڵمانانی بێ ئیرادە و فریوخواردودا بە ئازادی و دێموکراسی و حاکمیەتی خەڵک بگەن. ئەم بەناو روناکبیرانە هێشتا لە فەرمانەکانی کوشتاری ئینسانی غەیری موسولمان و خۆشیان تێنەگەیشتون. ئەم روناکبیرانە هێشتا عەقڵ و فکریان توانای ئەوەی نیە کە جیاوازی لە نێوان ئازادی و عەبدی الله، وە جیاوازی لە نێوان حاکمیەتی خەڵک لەگەڵ حاکمیەت و دەسەڵاتی الله دا ببینن. لە هەر شوێنێک و لە هەر وڵاتێکدا کە دینی رەسمی ئیسلام بێت و یاساکانی ئیسلامی بن، ئیتر لەو وڵات و شوێنەدا الله حوکم دەکا نەک خەڵک، ئاێەتکانی فرە ژنە و بەردەباران، قەساس و شەلاق لێدان، خەتەنە و جیهاد، دست و لاق برینی کەسانێک کە ناچارن بە بژیەی ژیانی منداڵەکانیان دزی بکەن حاکمە و بەرێوە دەچێت نەک یاسا ئینسانی و یەکسانیەکان. ئیتر لەو وڵاتانەدا تەنانەت ئەوە شەریعەتە کە یاسا دانەرە نەک مەلا و پارلەمانتار. خەڵكێک کە بە هەر هۆێەک دەخرێتە زیندان، ئەو خەڵکە گرفتاری ئیمانی خۆێانن نەک زیندان. لە ولاتی دین و ئیسلام لێدراودا ئینسان و ئازادی هیچ ماناێەکیان نیە. بۆ گەیشتن بە ئازادی تەنیا داخستنی ئەو ناوەندانەن کە دین بەرهەم دێننەوە، وە داخستنی دوکانی مەلای دین فرۆش و دەوڵەتانی دینین! کورد رۆژە مێژوییەکانی خۆی بە کوفر و شەرمەزاری دەزانێ، بەڵام رۆژانی سەرکەوتنی ئیلامی وەحشی و داگیرکەر پیرۆز دەکا. کورد نەک هەر باسی تێکوشرانی رێگای رزهاری و ئازادی خۆی ناکا، بەلکە سوکاێەتیشیان پە دەکاو، لە بەرانبەردا سالیادی رێبەران و کەسانی ناوداری درنەدە و دستدرێژی کەری ئیسلامی تاڵانچی بۆ سەر شەرف و ناموسی خۆی و وڵاتەکەی و میلەتەکەی پیرۆز دەکا بە رێزی دەگرێ. ئەمەێە تراژیدیا و ئاکامی خۆ نەناسی و دوست و دوژمن نەناسیی کورد.

عوسمان- مەلا
١١/٩/٢٠١٠

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.