Skip to Content

Sunday, December 8th, 2024
كوتەكی دادوەرانی كوردستان بەدەست بارزانی یەوەیە…!

كوتەكی دادوەرانی كوردستان بەدەست بارزانی یەوەیە…!

Closed
by September 15, 2010 گشتی

 یەكیَك لە نەریتو ڕیوڕەسمەكانی دادوەر لە دادگا ئاسایی یەكان بە دەستەوەگرتنی  چەكوشیَكی بچوكە كە لە ھەندی باردا، بە تایبەتی لە كاتی بڕیاردان ،بەكاری دەھیَنیت  بۆ بیَدەنگ كردنی ھۆڵی دادگاو وەك ھیَمایەك بو كۆتاییھینان بە كیشەكەو گەییشتن بە بڕیاری كۆتایی.
دیارە ئەوەش بۆ ھەمو لایەك ڕۆشنە كە دادگا و دادوەر لە كوردستانی ژیر دەسەڵاتی حزبە ملیشیاكاندا سەرتاپا ،بە تاییبەتی لە كیَشە سیاسی یەكاندا،  لە ژیَر كۆنترۆڵی ئەواندایەو بەم شیَوەیەش كوتەكەكە – نەك چەكوشەكەكە- ڕاستەوخۆ بەدەس بارزانی یەوەیە.بۆیە ئەویش بە پیَی بەرژەوەندی یە حزبی و بنەماڵەیی و عەشیرەتی و قەومییو حزبی بی یەكانی خۆیان بەكاریی دیَنن.
ئەمە ئیتر  تۆمەتی سیاسی و حكومیَكی بیَبنەما نی یەو ڕاستی یە واقعی یەكانی بە تەنھا ئەم چەند مانگەی ڕابردوو ئەمە دەسەلمَین .بۆیە پیَویستە ئەمە ببیَتە ھۆشداری بۆ ھەمو لایەك، بە تایبەتی و لەسەرو ھەمومانەوە بۆ دادوەرانی بە ڕاستی دادخوازو ئازادیخوازو نارازی و پاشانیش بۆ نوسەرانو ڕۆشنبیرانی ناڕازی لە دەسەڵاتی ھەمو حزبە دژ بە ئازادی یەكان لە سەریانەوە پارتی و بارزانی بە ویَنەی ھیَزی ملیشیایی گەورەی دەسەڵاتدار.
بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییەش بە پیویستی دەزانم  چەند ڕووداوی ڕاستی و واقعی وەك بەلَگە ئاماژە پیبدەم :
بەڵگەی یەكەم تاوانی كوشتنی سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نووسە، ھەر لە ھەرەشەی ئاشكرا بۆ كوشتنی و ئاگادار بونی بەرپرسەكان بەم ھەڕەشەیەو ڕفاندنی بە ڕۆژی ڕووناك و بەبەرچاوی چەكدارانی پارتی ،و بەناوو ئەو ھەمو بازگانەداو، پاشان كوشتنی و پەنجە دریَژ كردنی بەشی زۆری جەماوەر، بەتایبەتی ھەندیَك لەلایەنە سیاسی یەكانو ،ھەلَسوراوانی سیاسی و مافەكانی مرۆڤ ،و ڕۆژنامە نوسانو ڕوشنبیرانو…ھتد بۆ پارتی و ناڕەزایەتی سەراسەری لە دژی پارتی تا دەگاتە سیناریۆی پیَكھینانی لیَژنەی متبوی لیَكۆلینەوە لە لایەن بارزانی یەوەو ھەتا تەنگەتاوبونەكانی سەرانی پارتی و بارزانی و پەرچە كرداری گوماناوییان لە دژی خەڵك و دەیان كردەوەو ھەڵویستی تر و زانیاری تر سەلمیَنەری ئەوەن كە ئەم تاوانە دەستی پارتی تیا بووە.
بەڵگەیەكی تر  بۆ ئەم كوتەكەی بارزانی دەعواكانی فازل موتنی یە لە دژی رۆژنامەكانی لڤین و ئاوینەو ھاووڵاتی و رۆژنامەی رۆژنامەو ریگاو فشارو ستانداردو…ھتد و ھەوڵدان بۆ یاساغ كردنیان لە ناوچەكانی ژیر دەسەڵاتی پارتی و ھەوڵدان بۆ سزا دانیان بە پارەیەكی  خەیاڵی چەند ملیار دینارو و رەوانە كردنی ھەر نوسەرو رۆژنامە نوسیك كە لە دژیان دەنگی نارەزایەتی ھەڵبری. وە ھاوكات دەستودەم ئاوەڵاكردنی چی مەلای مفتە خۆری كۆنەپەرست ھەیە  لە بڵند گۆی مزگەتەكانیانەوەو سوكایەتی كردنو ناوزراندنی دەنگە نارازی یەكانو پیك ھینانی دەستەو تاقمی لۆمپین لە ھەرزەكاران و ھەرەشەی ئاشكراو تیخ سوینیان بە بەھانەی پوچی بەرگری و پاراستنی سومبل و بەھا پیرۆزەكانی نەتەوەو ئایینی ئیسلامو سەروەری یاسا كۆنەپەرستی یەكانیان و دابو نەریت و بەھا نیشتیمانی  یەكانیانو دەیان بەھانەی پوچی تر.
ھەروەھا بەڵگەیەكی تریش كوبوەنەوەكەی بارزانی بوو لەگەڵ چەند دادوەر لە مانگی رابردوو و ھۆشداری پیَیان بۆ پیَك ھینانی لیژنەی داواكاری گشتی و فشار ھینان بۆیان تا داواكارانی گشتی بە ئارەزووی خۆیان بتوانن داوا تۆماركەن لەسەر ھەر كەسیك كە بزانن ھیڵی سوری بنەماڵەو عەشیرەتی پارتیان بەزاندوە. ئیتر لەو دیدارو كۆبونەوەیەوە بارزانی بە تەواوی چەكوچی لە دەست دادوەران سەنەوەو دەیەویت لە ریگای دادگاو یاسای زمانی ھەر دەنگیكی نارازی ببریت.
بۆیە بە پیَی ئەم رِاستیی و بەڵگانە ئیتر خەڵكی ئازادیخوازو نارازی كوردستان لەمە بەدوا دەبیت چاوەروانی دكتاتۆری و ئیستبدادیكی موتلەقی چەند دەستەو تاقمیكی چەكداری عەشیرەتی و قەومی و ئیسلامی بن، بە سەر لەشكری پارتی و بارزانی ،وە ئەو كەشە سوكە ئازادی یەی كە چەند ساڵیكە ھەیە بگرن و داخەن و زمانی ھەر كەسیك لە بنا ببرن كە نارەزایەتی دەردەبریت لە دەسەلاتییان.
بەڵام ئیستا كە ھەمومان ئەمەمان بۆ رۆشنەو دەزانین كە بارزانی ئەم كوتەكەی بەدەستەوەیەو وا بە ئاشكرا  دكتاتۆری موتلەقی بنەماڵەییو عەشیرەتی بە ئاشكرا رادەگایەنیت دەبیت چی بكەین؟؟!!
وە ئاخۆ بە بەرز كردنەوەی ئەو داوایەی بەشیك لە رۆشنبیرانی ناسیونالیستی موچەخۆری دەوری حزبەكانی تر، كە بە ناوی ئۆپۆزیسیۆنەوە خوازیارن ،گوایە تا ئیستا لە كوردستان ئازادی سیاسی بەرقەرار بوەوو بەرەسمی ناسراوە ،بەڵام ئیستا دەسەڵات ،بە تایبەتی پارتی دەیەویت قۆرغ بكات، دەكریت و مەیسەرە ئەم كوتەكەی دەست بارزانی تور ھەڵدری و چەكوچەكە بدریتە دەست دادوەرانی بە راستی دادخوازو نەك ھەر بە ناھەق سەركوتی ئازادی سیاسی نەكەن باڵكو بەرگری لیَبكەن؟؟
دیارە بۆ ھەر كەسیك ئەگەر لە خواست و دروشمی ئازادی بی قەیدو شەرتی سیاسی گەیشتبی و بەرژەوەندی سیاسی و چینایەتی تیا بیت و لە بنەمای میژوویییەكەی ئاشنا بیت كە چۆن ئەمە خواست و دروشمی شۆرشی گەورەو پشكەوتنخوازی فەرەنسی بووە ،و پاشان پیَ بە پیی تەرازووی ھیزو ململانیكانو ئاڵوگۆرو وەرچەرخانەكان، ئەم دروشمەش بە پیی بەرژەوەندی یە چینایەتی یە سیاسی یە جیاوازەكان دووبارە پیناسە كراوەتەوە،و لیكدانەوەو ئەنجامگیری جیاوازو جۆراجۆری بۆ كراوە تا دووبارە لە لایەن  لنین و بەلشەفی یەكانەوە بەرزكراوەتەوەو لە شورشی ئۆكتۆبەردا بە رەسمی ناسراوەتەوەو بە كردەوە چەسپینراوەتەوە تا چەند ساڵیك.بەڵام بە داخەوە لە ئاكامی ،ململانیكانی ناو بەلشەفی یەكانو بی بەدیلییان بەرامبەر بارودۆخی سیاسی و ئابوری ئەو كاتەدا دووبارە بە بەھانەی جۆراو جۆرەوە لە ناوەرۆكدا خاڵی كرایەوە، بیگومان ئەمەش لەبەر كۆمەڵیك ھۆ كە لیرەدا ناكریت بە دریژی و وردی باسی لیوە بكریت.
جا تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە بوونی ئازادی سیاسی یەوە بە بروای من نەك ھەر لە كوردستان جیگیر نەبووەو نەكراوەو بە رەسمیش نەناسراوە بەڵكو ھەمیشەو ھەر لە رۆژە سەرەتایی یە كانەوە كە بەعس لە كوردستان وەدەرنراوە، لەلایەن ئەم دەستەو تاقمانەوە پیشیل كراوەو بگرە ھەمیشە لە لایەن سەرانی یانەوە سوكایەتی بە ئازادی  و ئازادی سیاسی كراوە. ئەوە ئیتر چ جای ئەو دروشمەی ئیمە كۆمۆنیستەكانی ئەمرۆ كە بەرزمان كردۆتەوە كە ئەویش شیعاری ئازادی بی قەیدۆ شەرتی سیاسی یە.
ھەر بۆ بەلگەی راستی ئەم قسانە بفەرمون سەرنجی قسەكانی بارزانی بدەن لە كۆنگرەی حەوتی یەكیتی ئافرەتانی كوردستانی پارتی، بزانن بارزانی چۆن لەبارەی ئازادی یەوە دەدویت. باوەر بكەن ئەگەر ھەر كەسیك زەررەیەك لە ئازادی گەیشتبی و باوەری پی  بیت و بەرژەوەندی چینایەتی تیا بیت ئاوا سوكایەتی بە خودی ووشەكەش ناكات.بە تایبەتی كاتیك كە قسە لەبارەی ئازادی و مافەكانی ژنانەوە دەكات .ئەوە راستەوخۆ سوكایەتی بە ژنان بە گشتی و ژنانی ئامادەبووی ئەو كۆنگرەیە دەكات.دیارە ئەوەش دەبیت بڵیین كە بارزانی كاتی كە سوكایەتی بەو ئازادی یەوە دەكات كە جەماوەری ئازادیخواز داوای دەكەن و بەرژەوەندی چینایەتی باڵادەستی ئەو وا دەخوازی و وای پیویستە چونكە ئازادی بە ھەمو رەھەندەكانی یەوە بۆ ئەوان فەراھەمە.
ھەڵبەت نەك ھەر بارزانی بە ھەمو كارەكتەرە عەشیرەتی و قەومی یەكانی یەوە بەڵكو سەرانی خۆ بە چەپ و ماركسی زانی سوونەتی وەك مەلا بەختیارو بگرە لەویش چەپتر كاتیَ قسە دیتە سەر پیویستی بوون و خەبات كردن بۆ بەدی ھینانی ئازادی بی قەیدو شەرتی سیاسی تووشی سەرە گیژە دەبن دەڵیی لاپەرەیەك لە میژوویان نەخویندۆتەوە .وا دەزانن ئەم دروشمو خواستە داھینانی مەنسور حیكمەتە.لە كاتیكدا مەنسور حیكمەت لە زوریك لە نوسراوە سەرەتایی یەكانی سەردەمی شۆرشی ئیران ئاماژەی بە جیگا ریگای سیاسی و میژوویی ئەو دروشمە داوە.
بە كورتی ئەسڵی گرفتەكە ئەوەیە كە لە كوردستان لە ماوەی نزیك بەم دوو دەیەدا ئازادی سیاسی و مافە سەرەتایی یەكانی خەڵك بە ھیچ شیوەیەك بە رسمی و بە كردەوە نەناسراوەو جیگیر نەبووە.ئەوە  وەك زۆر جار ئیمە ئاماژەمان پی داوەو و جەختمان لیَكردۆتەوە لە روانگەی لیكدانەوەیەكی سیاسی چینایەتی كریكاران و زەحمەتكیشان و جەماوەری ئازادیخوازەوەو لە سایەی ھەلومەرجیكەوە كە كوردستان چەند ساڵە سەرەرای كۆمەڵی ئاڵوگۆری بەرچاویش، ئەوەی بوونی بووە تەنھا ئەو كەشەیە كە دوای وەدەرنانی بەعس و سەقامگیر نەبوونی ئەم حیزبانەوە بوونی ھەبووە. بەڵام لەم چاند ساڵە بەھەر پلەیەك ئەمانە دەسەڵاتیان جیگیر تر بوبیت، لە ھەوڵی ئەوەدابونە بە ھۆی ئامرازەكانی سەركوتیانەوە ئەو كەشە كەمكەنەوە. دیارە لەم ئامانجەشیان رۆژ بە رۆژ زیاتر بۆ بەدی ھاتوە تا ئەوەی ئەمرۆ ھەموومان بە گۆشتو ئیسكەوە ھەست بە كەم بوونەوەی دەكەین و بە ئاشكرا ئەو كوتەكە دەبینین بە دەست بارزانی یەوە بە ناوی دادوەرو داواكاری گشتی یەوە دەیوەشینی .
 بویە بە ھەر پلەیەك بمانەویت بگەین بە ئازادی واقعی و بە رەسمی ناسراوو و پیناسەكراو لە دەستورو یاساكاندا و جیگیر بیت ئەوە پیویستە لە دەوری خواست و دروشمی ئازادی بی قەیدو شەرتی سیاسی كۆ ببینەوەو خۆمان ریكخراو كەین و نارەزایەتییەكانمان بەرینە پیشەوە.

موزەفەر عبداللە
mozafar_as@yahoo.com
15-9-2010
 

 

Previous
Next