چاوپێکه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی ئیل مانیفستۆی ئیتاڵی له‌گه‌ڵ چۆمسکی
11 سپته‌مبه‌ر و عه‌وله‌مه.( گلۆبالیزم).
نووسینی ناحوم چۆمسکی
وه‌رگێڕانی بۆ عه‌ره‌بی د. عابد ئیسماعیل
بۆ کوردی مه‌حمود محه‌مه‌د عوسمان
ئه‌م کتێبه کۆمه‌ڵێ له‌و چاوپێکه‌وتنانه‌یه که ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌وروپێ و ئه‌مریکی له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر ناحوم چۆمسکی له یه‌که‌م مانگی دوای هێڕشه‌کانی 11 سپته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی له نیویۆرک و باڵەخانەی پینتاگۆن له واشنگتۆن ئه‌نجامیان داوه. منیش ئەم بەشەم هەڵبژارد و ڕەنگە ئەگەر کاتم هەبێت بەشەکانی تریش وەرگێڕم.
به‌شی یه‌که‌م
له ساڵی 1812 ئه‌مه ڕووینه‌داوه
چاوپێکه‌وتنێکه که ڕۆژنامه‌ی ئیل مانیفستۆی ئیتاڵی سازی کرد له 19 سپته‌مبه‌ری ساڵی 2001
پ – ڕوخانی دیواری به‌رلین هیج قوربانییه‌کی لێ نهکەوتەوە، به‌ڵام له ڕه‌گه‌وه تابلۆی جیوپۆلێتیکی گۆڕی. له‌و باوهرهدایت که هێڕشەکانی 11 سپته‌مبه‌ر هه‌مان کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت؟
چۆمسکی: ڕوخانی دیواری به‌رلین ڕووداوێکی گرنگ بوو، بە بڕوای من گومانی تێدا نییه تابلۆی جیوپۆلێتیکی گۆڕی، به‌ڵام به هه‌مان میتۆد نا وەک هه‌ندێ که‌س بە زۆری په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن. لە شوێنێکی تر، هه‌وڵمدا هۆکانی ڕوون بکه‌مه‌وه و ئێسته باسی ناکه‌م.
کاره‌ساته ترسناکه‌که‌ی 11 سپته‌مبه‌ر به دڵنیابوونەوە شتێکی نوێ بوو له مه‌سه‌له‌کانی جیهاندا، نه‌ک ته‌نها له ڕووی چۆنییه‌تی و پله‌ی، بەڵکو ئامانجه‌که‌ی.
په‌یوه‌ست به وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مه یه‌که‌م جارە له شه‌ڕی ساڵی ١٨١٢ خاکی نه‌ته‌وه بکه‌وێته به‌ر هێڕش، ته‌نانه‌ت هەڕەشەیش. زۆر له قسه‌که‌ره‌کان نموونه‌ی بیرل هاربریان هێنایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مە چه‌واشه‌کارییه. له 7 دێسه‌مبه‌ری 1941، دوو بنکه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکی به‌ر هێڕش که‌وتن له دوو کۆڵۆنی( مستعمرة) ئه‌مریکی، نه‌ک خاکی نه‌ته‌وه، که پێشتر به خۆیوه نه‌بینیوە تەنانەت هه‌ڕه‌شه‌یشی لێبکرێت. وڵاته یه‌کگرتووه‌کان پێی باشە بە ناوچه‌ی هاوای بڵێ زه‌وی، به‌ڵام به کرده‌وه داگیرکرابوو. له نێوان سه‌دان ساڵی رابووردوودا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی هەستا به له ناوبردنی ( ملیۆنه‌ها کەس) لە دانیشتووانه ڕەسەنەکانی و نیوه‌ی مه‌کسیکی داگیرکرد ( له ڕاستیدا، زه‌وی دانیشتووانه ڕەسەنەکانیەتی، به‌ڵام ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره)، و بە توند‌وتیژترین شێوه دەستی کرد بە ده‌ستتێوه‌ردانی وڵاته‌کانی ده‌وروبه‌ری، فلیبین و هاوای داگیر کرد( و سه‌دان هه‌زاری له فلیبینییهکان کوشت) و له ماوه‌ی نیوه‌ی سه‌ده‌ی پێشوو، به‌تایبه‌تی، هێزی به‌رفراوان دەکرد و به‌کاری دەهێنا له زۆربه‌ی جیهاندا. ژماره‌ی قوربانییان زۆره. بۆ یه‌که‌م جاره که ڕووی چه‌ک بگۆڕێ بۆ ڕوویه‌کی تر. ئه‌مه‌ش گۆڕینێکی دراماتییکیه.
هه‌مان شت دەگونجێت له‌سه‌ر ئه‌ورۆپا به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دراماتیکیتر. ئه‌وروپا به‌ده‌ستی کاولکردن و تاوانکاری دەیناڵان، به‌ڵام له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوخۆدا بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا، هێزه ئه‌وروپایه‌کان زۆربه‌ی جیهانیان به دڕندانه‌ترین شێوه داگیرکردبوو. له‌گه‌ڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌کی زۆر که‌م. ئه‌م هێزانه ڕووبه‌ڕووی هیج هێڕشێ نه بوونه‌وه له لایه‌ن قوربانییانی بێگانە. هێڕش نه‌کرایه سه‌ر ئینگلترا له لایه‌ن هینده‌وه و نه‌کرایه سه‌ر بهلجیکایش له لایه‌ن کۆنغۆوه، نه ئیتالیاش له لایه‌ن ئه‌سیوبیاوه و نه فه‌ڕه‌نسایش له لایه‌ن جه‌زائیره‌وه ( که به داگیرکراویش دا ده‌نرا له لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه). جێی سه‌رسوڕمان نییه، که‌وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌وروپا تووشی شۆکێکی گه‌وره هاتبێت به هۆێ تاوانه تیرۆریسته‌کانی 11 سپتهمبهرەوە، جارێکی تر به‌داخه‌وه به بۆنه‌ی قه‌واره‌ی هێڕشکه نییه.
ئه‌مانه چۆن تیمار ده‌کرێت به‌ته‌واوه‌تی؟ که‌سیش ناتوانێت پێشبینی بکات. به‌ڵام به ڕۆشنی و بەڕاستی دیاره شتێکی نوێیە.
پ_ هەستدەکەم که ئه‌م هێڕشانه دیمەنێکی سیاسی نوێی خه‌ڵق نه‌کرد. به‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌مه دڵنیابوون له بوونی کێشه‌یه‌ک ده‌کات لە ناوخۆی( ئیمراتۆرییهتهکه). کێشه‌که پێوه‌ندی به ئۆتۆریته‌ی( نفوذ) سیاسی و هێزه‌وه‌یه؟. بیروبۆچوونی تۆ چییه؟
چۆمسکی_ ئه‌وانه‌ی گوایه هێڕشه‌کانیان ئه‌نجامدا، بۆ خۆیان سیستەمێک پێکده‌هێنن، به‌ڵام خۆیان، به بێ مشت‌ومڕ، پشتیان به یەدەکێکی مه‌زن به‌ستووه له تاڵی و توڕه‌بوون دژ به سیاسه‌ته‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له ناوچه‌که، که لەسەرەوەی سه‌رکردە یەکەمەکانی ئەوروپاوەیە. له ڕاستییدا شتێک هه‌یه مه‌سه‌له‌ی ئۆتۆریتە و هێز. له کاتی هێڕشه‌کاندا رۆژنامه‌ی “وول ستریت جورناڵ” هه‌ستا به ئه‌نجامدانی ڕاپرسێک له نیوان مۆسڵمانه دهسترۆکاندا له ناوچه‌که: خاوه‌ن بانکه‌کان، خاوەن پیشەکان و سه‌رمایه‌داره‌کان که پێوه‌ندیان له گه‌ڵ وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌یه. زۆر توڕه وبێزار بوون له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که یارمه‌تی ڕژێمه فاشست و ده‌به‌نگه‌کان ده‌دات و دژ به‌و ڕێگرانهن که واشنگتۆن دای ده‌نان دژ به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌ربه‌خۆ و دیموکراسی سیاسی له ڕێگه‌ی سیاسه‌ته‌کانی که پشتگیری ڕژێمه سه‌رکوتکه‌ره‌کان ده‌کات. به‌ڵام دڵه‌ڕاوکێی سه‌رکییان. به‌هه‌ر حاڵ، جیاواز بوو: سیاسه‌تی واشنگتۆن به‌رامبه‌ر عێراق و به‌رامبه‌ر داگیرکردنی سه‌ربازی ئیسرائیلی. وله نێوان زۆرینه‌ی خه‌ڵکی بێده‌رامه‌ت و چه‌وساوه‌کان و بهدبهختهکاندا، و ئەو هەستەی کە زۆر تاڵ بوو لەیەکدەچوو، خۆشحاڵ نین به بینیینی ناردنی نه‌وته‌که‌یان بۆ ڕۆژئاوا، و بۆ کۆمه‌ڵێکی دیاریکراوی بچووک که لایه‌نگری ڕۆژئاوان، و بۆ کاربه‌ده‌ستانی بۆگەن و سه‌رکوتکه‌ر که له ڕۆژئاواوه پشتگیری ده‌کرێن. کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا به ئاشکراو و ڕاسته‌وخۆ ئه‌وه بوو که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م کێشانه‌دا ده‌کات له‌ڕێگه‌ی یارمه‌تی ئاڵۆزکردنی. ئه‌مه، له‌وانه‌یه ته‌واو نه‌بێت. کاره‌که پێوه‌ندی به ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م گرنگ پێدانەیە.
پ_ئایه ئه‌مریکا له گێژاویکدایە بۆ به‌رێوبه‌رایه‌تی پرۆسه‌ی عه‌وله‌مه- مه‌به‌ستم ته‌نها ئه‌و نییه که په‌یوه‌سته به ئاسایشی نه‌تەوه‌یی یان سیسته‌مە هەواڵگرەکان( استخبارات)؟
چۆمسکی: ئه‌مریکا حوکمڕانی پرۆژه‌ی عه‌وله‌مه‌ی یه‌کگرتوو ناکات، هه‌رچه‌نده ڕۆڵێکی سه‌رکی تێدا ده‌بینێت. ئه‌م به‌رنامه هه‌تا ئێسته دژایه‌تییه‌کی زۆری ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی له باشوور، خۆپیشانده فراوانه‌کان، یان سه‌رکوت ده‌کرێن یان پشتگوێ ده‌خرێن. هه‌روه‌ها له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، خۆپیشاندان گه‌شته ئه‌و وڵاتانه‌ی که له نه‌وتدا ده‌وڵه‌مه‌ندن، له دوایدا بووه سه‌رچاوه‌ی نائارامی گه‌وره بۆ هێزدارەکان، ئێستە ئه‌وانه‌ی هه‌ست ده‌که‌ن له شوێنی به‌رگریدان و به بێ هۆ نییه. هۆی ناوه‌ڕۆکی هه‌یه بۆ ئه‌م ئۆپۆزسێۆنه جیهانییه و بۆ ئه‌م جۆره تایبه‌تییه له عەولەمەی سه‌پێنراو، که پشتی بە مافی وەبەرهێنەر هه‌ڵقوڵاوه، به‌ڵام لێره شوینی ئه‌و نییه که باسی ئه‌م بابه‌ته بکه‌ین.
پ- بۆمبه زیرەکەکان( الذكية) له عێراقدا، به‌ڵام بۆ کاری مرۆڤایه‌تی به‌کارده‌هێنرێ بۆ کۆسۆفۆ. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی هه‌رگیز وشه‌ی شه‌ڕی به‌کار نه‌هێناوه بۆ وه‌سفی ئه‌وه. ئێسته ئه‌وان باس له شه‌ڕێک ده‌که‌ن دژ به دوژمنێک که ناوی نییه. بۆ؟
چومسکی: له‌سه‌ره‌تاوه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وشه‌ی ( شاڵاوی خاجی) به‌کارهێنا، به‌ڵام زوو هه‌ستی کرد ئه‌گه‌ر بییه‌وێ سوپایه‌ک ببێته هاوپه‌یمانی له جیهانی ئیسلامی، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده ده‌بێت، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی زانراو. له دواییدا خیتابه‌که‌ی گۆڕی بۆ به‌کارهێنانی وشه‌ی( شه‌ڕ). شه‌ڕی که‌نداو له ساڵی 1991 به شه‌ڕ ناونرا. بۆردمانکردنی سڕبیا به دەستتێوەردانی مرۆڤایەتی ناونرا، ئه‌مه‌یشه ناولێنانێکی نوێ نه‌بوو به هیچ شێوه‌یه‌ک. ئه‌وه وه‌سفێکی نموونه‌یی بوو بۆ سەرەڕۆیی داگیرکەرە ئەوروپاییه‌کان له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چه‌ند نموونه‌یه‌ک هه‌نووکه‌یی بهێنینه‌وه، ئێسته ده‌بینین لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌کادیمی بۆ بابه‌تی( ده‌ستتێوه‌ردان له‌به‌ر هۆی مرۆڤایه‌تی) سێ نموونه له خۆ ده‌گرێت ده‌رباره‌ی (ده‌ستتێوه‌ردانی مرۆڤایه‌تی)، له‌و ماوه‌یه‌ی که ڕاسته‌وخۆ دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م هات ئه‌مانەن: داگیرکردنی یابان بۆ مه‌نشوریا، و داگیرکردنی مۆسۆلۆنی بۆ ئه‌سیوبیا، و زاڵبوونی هتله‌ر به‌سه‌ر سودیتنلاند ( ناوچه‌ی باکووری چیکسلۆڤاکیا). نووسه‌ر، وایه، وا هه‌ست ناکرێت بەکارهێنانی زاراوه‌که نوێ بێت، به‌ڵکو تاوانه‌کان دەمامکی مرۆڤایه‌تییان له سه‌ر بوو.
ئه‌گه‌ر ده‌ستتێوه‌ردان له‌ڕاستیدا له کۆسۆفۆ بۆ مه‌سه‌له‌ی مرۆڤایه‌تی بێت یان نا، ئه‌مه له‌وانه‌یە یه‌که‌م نموونه بێت له مێژوودا، ئه‌م مه‌سه‌له پێویستی به لێکۆڵینه‌وه هه‌یه ؛ ته‌نها به‌یاننامه‌ی عاتفی به‌س نییه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌کارهێنانی هێز بیانوویەک بێت بۆ ئه‌م حاڵهتانە، به‌ته‌واوه‌تی جێگه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره ئه‌م به‌ڵگه لاوازانه ناوه‌ڕۆکی مرۆڤایەتی پێشان بدات له حاڵه‌تی کۆسۆفۆ، بەشێوەیەکی وردتر لەوانەیە ئه‌م بیانووانە هەر نه‌بێت. هۆکارە ڕەسمییەکانی دەسەڵات به‌ته‌واوه‌تی جیاوازه. به‌ڵام ئه‌مە مه‌سه‌له‌یه‌کی جودایە، له ڕوونکردنهوهیەکی تردا زۆرم لەسەر نووسی.
به‌ڵام، ته‌نانه‌ت بانگه‌شه بۆ ده‌ستتێوه‌ردان بۆ هۆی مرۆڤایه‌تی ناکرێت به‌کاری بهێنین به‌یه‌ک شێوه بۆ ئه‌م بارودۆخه هه‌نووکه، له دوایدا ئه‌وه‌ی بۆمان مایه‌وه وشه‌ی شه‌ڕه،.
(تاوان)، زاراوه‌یه‌کی گونجاوه- و له‌وانه‌یه تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی بێت، وه‌ک ڕۆبت فیسک سوورە لەسەری. چه‌ند یاسایه‌ک هه‌یه بۆ سزادانی تاوانه‌کان، تاوانباره‌کانی دیاری کردووه و سزایشیان ئاراسته کردوون، ئه‌م بۆچوونه‌یش زۆربەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ری ڕێکن، فاتیکانیش، خه‌ڵکی تریش. به‌ڵام ئه‌وه پێویستی به به‌ڵگه‌یه‌کی ڕاست هه‌یه، ده‌رگایش ده‌کاته‌وه بۆ پرسیاری ترسناک: با ئه‌و پڕسیارانهی که زۆرتر ڕۆشنه باسی بکه‌ین. کێن ئه‌وانه‌ی که تاوانی تیرۆری ده‌وڵه‌تانیان کرد که دادگای نێو ده‌وڵه‌تی دژی وەستا پێش 15 ساڵ؟ له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه باشتر وایه زاراوه‌یه‌کی ناڕۆشن به‌کاربهێنین وه‌ک شه‌ڕ. به‌هه‌رحاڵ، ناوی بنێ شه‌ڕ دژی تیرۆر، به‌ساده‌یی جۆرێکه له ریکلامه، به مه‌رجێک که ڕێك شه‌ڕ بێت دژ به تیرۆر. به‌ڵام ئه‌مە بۆچونێکی ڕۆشنی بۆ دانه‌نرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ڕۆژئاوا ناتوانن به هیچ شێوه‌یه‌ک پابه‌ندی پێناسه ڕهسمییهکانیان بن بۆ زاراوه‌که. وه‌ک له ده‌ستووری ئه‌مریکی ده‌رده‌که‌وێت( کاری تیرۆر مانای وایه هه‌ر چالاکییه‌ک پێکهاتبێت: یه‌که‌م: کارێکی توند یان فرمانێک ترسناک بێت له سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی، و دەبێتە لادان له یاسای تاوانکەر( جنائی) وڵاته یهکگرتووهکن یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی تر، یان به گوێره‌ی یاسا، دووه‌م: ئه‌گه‌ر هاتوو ترس و بێزاری درووستکرد له نێوان خەڵکی مه‌ده‌نی. سێهه‌م: کاردانەوەی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حکومه‌ت له ڕێگه‌ی ترساندن و ناخۆشی، چواره‌م: کاردانەوەی له‌سه‌ر حکومه‌ت له ڕیگای کوشتن و ڕفاندن.) یان وه‌ک ئه‌وه‌ی له نامیلکه‌کانی خودی سوپا هاتووە. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی کرد، ئه‌مه یه‌کسه‌ر ده‌ری ده‌خات که وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، وڵاتێکی سه‌رکرده‌یه له تیرۆر، وه‌ک کڕیاره‌کانی.
لێره ده‌مه‌وێ نموونه‌یه‌ک بهێنمه‌وه له قسه‌کانی زانای سیاسی مایکل ستۆل: ده‌بێت ئه‌وه بزانین که مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌رێتییه، و ده‌بێت ته‌ئکید بکه‌ینه‌وه که ته‌نها وه‌ک نه‌رێته- زلهێزه‌کان ده‌ست بۆ به‌کارهێنانی هێز ده‌به‌ن بۆ هه‌ڕه‌شه وه‌ک نه‌رێتێک، دیبلۆماسییه‌تێکی رقوکینهیه نه‌ک شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی تیرۆر، هه‌رچه‌نده هه‌ڕه‌شه له خۆ ده‌گرێت، به زۆری به‌کارهێنانی هێز بۆ ئامانجێک له‌وانه‌یه وه‌ک مەبەستی تیرۆریست وه‌سف بکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م هێزێکی مه‌زن نه‌بێت هه‌مان ته‌کتیک به‌کاردەهێنێت، وەک مانایەکی حەرفی( پیتی) بۆ زاراوەکە. لە سێبەری ئەم بارودۆخەدا( دەبی دانبەوەدابنێن کە لەسەروەی خەیاڵە) کە ڕۆشنبیری فیکری ڕۆژئاوا دەیەوێت بە هۆیەوە مانا حەرفییەکەی بەکار بهێنێت، بەتەواوەتی شەڕ دژی تیرۆر ئاراستەیەکی تەواوەتی جیاواز وەردەگرێت، بە فراوانی هێڵە گشتییەکانمان شیکردەوە لە ئەدەبییاتێک کە ناچێتە چوارچێوەی ڕۆشنبیری باوی نایاب……
ئه‌مه‌ی که له‌سه‌ره‌وه باسم کرد له کتێبێک‌دا هاتووه به ناو( تیرۆری وڵاته رۆژئاوایه‌کان). ئه‌یکس جۆرج، ده‌ری کردووه و ده‌زگایه‌کی گه‌وره پێش ده ساڵ بڵاوی کرده‌وه ، به‌ڵام که‌س له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باسی ناکات. بیرۆکه‌ی ستۆل، به فراوانی ڕۆشنکراوه‌ته‌وه له نێو کتێبه‌که‌دا. کتێبی تریش هه‌یه که پشتی به به‌ڵگه‌ی فراوان به‌ستووه و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێکراو- به‌ڵام دیسان له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان باس ناکرێن ، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه بێت به‌م شێوه‌یه نییه له‌و وڵاتانه‌ی که به زمانی ئینگلیزی قسه ده‌که‌ن.
پ_ تا ئێسته ناتۆ هێمن دیاره تا ئه‌و کاته‌ی بزانێت ئایه هێڕشه‌که کارێکی ده‌ره‌کییه یان ناوخۆ. چۆن ئه‌مه شیده‌که‌یته‌وه؟
چۆمسکی_ باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌وە هۆی دڵه‌ڕاوکێ ناتۆ بێت. هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه که هێڕشه‌که کارێکی ده‌ره‌کی بوو. باوه‌ڕم وایه ئه‌و هۆیانه که له پشتی دڵه‌ڕاوکێی ناتۆیه، ئه‌وه‌یه که سه‌رکرده‌کانی ئه‌ورۆپا به ئاشکرا باسی ده‌که‌ن.
ئه‌وان ده‌زانن، وه‌ک هه‌ر که‌سێک که زانیارییه‌کی هه‌بێت له‌سه ناوچه‌که، هێڕشێکی گه‌وره بۆ سه‌ر میله‌تێکی موسڵمان وه‌ک به پیرچوونهویه بۆ سهڵاواتێکی بن لادن و داروده‌سته‌ی، و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و هاوپه‌یمانانی ده‌خاته بۆسه‌یه‌کی شه‌یتانییه‌وه، وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕنسی وتی.
پ- ده‌توانیت شتێک بڵێت ده‌رباره‌ی داپۆشین و ڕۆڵی هەواڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریکی؟
چۆمسکی: به‌ته‌واوه‌تی پرسیاره‌که تێناگه‌م. بێگومان هێڕشه‌که شۆکێکی گه‌وره بوو، وکتوپڕ بوو له ئاستێکی قورس بۆ ده‌زگاکانی هەواڵگری له ڕۆژئاوا، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که له وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا هه‌ن. له ڕاستیدا موخابه‌راتی ناوه‌ندی ئه‌مریکی ڕۆڵی هه‌بوو بەڵکو ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو ، به‌ڵام له هه‌شتاکاندا، ئه‌و کاته‌ی ده‌ستی خسته ناو ده‌ستی موخابه‌راتی پاکستانی و ( سعودییه و به‌ریتانیا، تا دوای،) بۆ به‌سه‌ربازی کردن و مه‌شقکردن و پڕچه‌ککردنی زۆرتری توندڕه‌وه‌کان له‌وانه‌ی که توانی بیانکاته سه‌رباز بۆ ( شه‌ڕێکی موقه‌ده‌س) دژ به ڕووسیای داگیرکه‌ر له ئه‌فغانستان.
باشترین سه‌رچاوه بۆ ئه‌م بابه‌ته کتێبی( شه‌ڕه ناموقهدهسهکان)ه، په‌یامنێری بەردەوامی شه‌رق لئه‌وسه‌ت و دانەر جۆن کولییە، نووسی.
ئێسته هه‌وڵدانێک له ئارادایه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پانتایی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ لێخۆش‌بوونیان و وای پێشان بدات که ئه‌مریکا بێ لایه‌ن بوو له‌و شه‌ڕه، نه‌ختێک جێی سهسوڕهێنهره که هه‌ندێک له بڵاوکه‌ره‌وه نایابه‌کان( ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی دوایی پشتگوێ بخه‌ین) ده‌ستیان کرده وه‌رگرتنی قسه‌ی لێپرسراوانی موخابه‌راتی ناوه‌ندی ئه‌مریکی” بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئه‌و دەرئەنجامە پێویسته، کە پێشێلکردنێکی ناڕه‌وایە بۆ ساده‌ترین یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری سەرەتایی.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه کۆتایی پێهات، ئه‌فغانییه‌کان ( زۆریان، وه‌ک بن لادن، ئه‌فغانی نه‌بوون) به‌ره‌و شوێنێکی تر ڕۆشتن: وه‌ک نموونه شیشان و بۆسنه، لانی که‌م له‌وانه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی نادیار له لایه‌ن ئه‌مریکاوه پشتگیری کرابن. ئه‌م مهسهلهیشه جێی سه‌رسوڕهێنه‌ر نه‌بوو که رژێمەکان پشوازیان لێ بکه‌ن؛ له بۆسنه زۆرێک له خۆبه‌خشه موسڵمانه‌کان شوناسنامه‌یان پێدرا وه‌ک ستایشێ بۆ خزمه‌ته سه‌ربازییه‌کانیان.( سه‌یری کارلۆتا غۆل بکه، نیویورک تایمز 2 سپته‌مبه‌ر 2000 ).
ڕوویان کرده چینی ڕۆژئاوا، له‌وێ شه‌ڕیان ده‌کرد بۆ ڕزگار بوون له ده‌سه‌ڵاتی چینی؛ ئه‌مانه موسڵمانه‌کانی چینن، هه‌ندێکیان وادیاره له ساڵی 1979 چین ناردنی بۆ ئه‌فغانستان بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بن به یاخی بوونەکانهوه دژ به حکومه‌ت. پاشان ئه‌مانه په‌یوه‌ست بوون به‌و هێزه‌وه که موخابه‌راتی ئه‌مریکی ڕێکیخستوون دوای داگیرکردنی ڕووسیا بۆ ئه‌فغانستان ساڵی 1979 و ڕووسیا پشتگیری حکومه‌ته‌که‌ی ده‌کرد- به شێوه‌یه‌کی تر خۆی حکومه‌ته‌که‌ی دامه‌زران، وه‌ک چۆن وڵاته یه‌کگرتووه‌کان حکومه‌تیان دانا له ڤێتنامی باشوور و پاشان داگیری کرد بۆ به‌رگری له وڵاته‌که که هێڕشی بۆ ده‌کرد، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئێمه نموونه‌یه‌کی نزیک بێنینه‌وه له‌هه‌مان شێوه. له باشووری فلیبین و باکووری ئه‌فریقا و شوێنی تر که بۆ هه‌مان ئامانچ شه‌ڕیان ده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یبینن. هه‌روه‌ها چاویان بڕیوه دوژمنه سه‌ره‌کییه‌کانیان وه‌ک میسر و سعودییه ووڵاتانی عه‌ره‌بی تر. له ده‌یه‌یی نه‌وه‌ته‌کاندا، چاویان بڕییه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ( بن لادن، ئەمریکای بە داگیرکەری سعودییە دەزانێت وەک چۆن ڕووسیا ئه‌فغانستانی داگیرکردووه).
پ- کارکرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی سیاتیل چیی به‌سه‌ردێت ؟ ئایه وای بۆدهچیت کە لە کۆتاییدا کارکردەی هەبێت یان له‌وانه‌یه پشتگیری بکرێت؟
چۆمسکی: گومان له‌وه‌دا نییه شکستی ناڕه‌زاییه‌کان له هه‌موو جیهاندا دژ به عه‌وله‌مه‌ی یه‌کگرتوو، که ( جارێکی تر) له سیاتیلهوه ده‌ستی پێ ناکات. ئه‌و هێڕشە وه‌حشییانه وه‌ک دیارییه‌که بۆ توندڕه‌وترین و داپلۆسیترین ڕه‌گه‌زه‌کان له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان، به دڵنیایشەوە بەکاردەهێنرێت، ئه‌مه‌ش خه‌ریکه ده‌رده‌که‌وێت له ڕێگه‌ی خێرای کردنی ڕیکخستنی سوپا و سه‌ربازگه‌ری، و ئاوهژۆکردنی به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دیموکراسی، و گواستنه‌وه‌ی سامان بۆ کۆمه‌ڵه ته‌سکه‌کان و که‌مکردن له گرنگی دیموکراسی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بتوانرێ. به‌ڵام ئه‌وه ڕوو نادات به بێ به‌رگری و گومانم هه‌یه لەسەرکەوتنی، تەنها له ماوه‌یه‌کی نزیکدا سەردەکەوێت.
پ_ کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چی ده‌بێت؟ به‌تایبه‌تی کێشمه‌کێشی فه‌لستین و ئیسرائیل؟
چۆمسکی: کوشتاره‌کانی 11 سپته‌مبه‌ر گورزێکی کوشنده بوو له‌سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌کان. وه‌ک خۆیان یه‌کسه‌ر قسه‌یان کرد و وتیان: ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی په‌نجه‌ره‌یکی ده‌کرد بۆ هێڕش کردنه سه‌ر فه‌ڵه‌ستین و ئه‌وه‌ش ئێسته کرایه‌وه، دوای هێڕشی 11 سپتمبه‌ر به ماوه‌یکی که‌م تانک و زیرهپۆشی ئیسرائیلی چوونه ناو شاره فه‌ڵه‌ستینییه‌کانه‌وه( جه‌نین، ڕامه‌ڵا، ئه‌ریحا، بۆ یه‌که‌م جاره). و ده‌یان فه‌له‌ستینی کوشت، و به ده‌ستێکی پۆڵاین خه‌ڵکی داگیرکرد، سه‌رله‌نوێ ڕێك وه‌ک ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا. ئه‌مه‌یه ئه‌و هانده‌ره باوه‌ی له بازنه‌ی ئه‌و توندڕهوییە که له زیادبووندایە له جیهاندا: ئیرله‌ندای باکوور، فه‌ڵه‌ستین، ئیسرائیل، بۆلقان و شوێنی تر.
پ_ چۆن کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکییه‌کان هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ به‌ته‌واوه‌تی له‌ده‌ستیان دەرهێنرا، به‌ڵام وه‌ک ساسکیا ساسین له‌م دوایه‌دا له چاوپێکه‌وتنێکدا وتی: ئێسته ئێمه هه‌ست ده‌که‌ین که له حاڵه‌تی شه‌ڕداین؟
چۆمسکی: کارداناوه راسته‌وخۆکه شۆک بوو، تۆقاندن، توڕه‌یی، ترس،و ئاره‌زوو له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه. به‌ڵام ڕه‌ئی گشتی ڕیکنین، ڕه‌وته جیاوازه‌کان به خێڕایی سه‌ریهه‌ڵدا. بەڵکو لە ڕێگەی کۆمێنتەکان لە ڕووبەری ڕۆژنامه باوه‌کاندا دانیپێنرا. وه‌ک نموونه ڕۆژنامه‌کانی ئه‌مڕۆ.
پ- له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامای مه‌کسیکی( لا جۆرنادا) وتت: ئێمه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕێک له شێوه‌یه‌کی نوێ ده‌بینه‌وه.. به‌ته‌واوه‌تی مه‌به‌ستت چییه؟
چۆمسکی: شه‌ڕێکه له شێوازێکی نوێ له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌ی که باسم کرد له وه‌ڵامی پرسیاری یهکهمتدا: ئێسته چه‌که‌که ئاراسته‌که‌ی جیاوازه. ئه‌مه‌ش شتێکی نوێیه له مێژووی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانه‌کانی.
پ- ئایه عه‌ره‌ب دوژمنی نوێن بۆ ڕۆژئاوا؟ به پێناسه و به زه‌روره‌تیش توندڕه‌ون؟
چۆمسکی: به ته‌ئکید نا. یه‌که‌م، ئه‌گه‌ر که‌سێک زه‌ڕه‌یه‌ک عه‌قلی هه‌بێت ده‌زانێت که عه‌ره‌ب توندڕه‌و نین: دووه‌م، نه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و نه ڕۆژئاوا به شێوه‌یه‌کی گشتی هیچ ناڕه‌زاییه‌کیان نییه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر توندڕه‌وی ئاینی ، لە ڕاستیدا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، یه‌کێکه له هه‌ره ڕۆشنبیره توندڕه‌و موتهتهریفهکان له جیهاندا، نه‌ک ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی وڵات به‌ڵکو له ئاستی ڕۆشنبیریش.
گه‌وره‌ترین وڵاتی توندڕه‌وی و تهتهڕف له وڵاته ئیسلامییه‌کاندا سعودییه‌یه، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانی لێی دەربکهین، سعودیه‌ش له درووستبوونیه‌وه هاوپه‌یمانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه. له‌ڕاستیدا بزووتنه‌وه‌ی تاڵه‌بان لقێکه له نوسخه‌ی سعودیه له ئیسلامی‌دا.
ئیسلامه توندڕه‌وه ڕادیکاڵه‌کان به زۆری به ئوسوڵییه‌کان ناویان ده‌برێت، له هه‌شتاکاندا زۆر په‌سه‌ند بوون لای وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، چونکه ئه‌وان باشترین بکوژن که بتوانێت بیاندۆزێته‌وه. له‌و ساڵانه‌دا دوژمنی سه‌ره‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که‌نیسه‌ی کاسۆلیکی بوو، که گه‌وره‌ترین تاوانی کرد له ئه‌مریکای لاتینی به‌هۆی هه‌ڵگرتنی ده‌سته‌واژه‌ی ( هەڵبژاردەی پەسه‌ند لای هه‌ژاره‌کان)، و تاڵاوی دهجشت به‌هۆی ئه‌و تاوانهوە. رۆژئاوا بۆ هه‌ڵبژاردنی دوژمنه‌کانی زۆر جیهانییه، پێوهرەکانی، کرنۆش و خزمه‌ت کردنی هێزه، نه‌ک ئاین. نموونه‌ی تری زۆر هه‌یه.
١١-٩-٢٠١٠