
خه‌ڵكی پاکستان له‌نێوان تراژیدیای ئینسانی و شه‌ڕی تیرۆریستان‌دا!
ماوه‌ی یه‌ک مانگه‌و تائێستاش كاریگه‌ریه‌كانی تراژیدیایه‌كی گه‌وره، كه‌به‌هۆی بارانبارینێكی زۆرولافاوهوه ڕووبه‌رووی خه‌ڵكی هه‌ژارو برسی پاكستان بۆته‌وه درێژه‌ی هه‌یه. به‌پێی هه‌واڵه‌کانی میدیا، تائێستا نزیکه‌ی 20 ملیۆن ئینسان که‌وتونه‌ته به‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌و ئاواره بوون و ماڵ و حاڵیان له‌ده‌ست داوه. قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان گه‌یشتۆته تیاچوونی نزیکه‌ی 1600 که‌س و وێران بوون وژێر ئاوكه‌وتنی ملیۆنه‌ها خانووپرد و داڕمانی ڕێگاوبان و هۆیه‌كانی گواستنه‌وه. دیمه‌نه‌كانی ئه‌م تراژیدیایه كاتێك شه‌پۆلی خه‌ڵكی ئاواره‌و برسی بهكۆڵه پشتهكانیانهوه له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه نیشان ئه‌درێ، كاتێك كهقیژهی منداڵه ونبووه‌كان و فرمێسكی چاویان بهدیارلاشهی دایك وباوكیانهوه دێته‌خوارێ، كاتێك هاوراو سیمای بێده‌ره‌تانی دیكان وباوكانی وێڵی منالانی ونبوویان تابلۆیه‌كی تراژیدی ده‌نه‌خشێنی.. هیچ مرۆڤێك نیه قورگی پرلهگریان نه‌بێ و به‌سۆزی مرۆڤانه‌وه بۆخه‌ڵكی ئاواره‌ی ولاتی پاكستان هه‌ناسه‌ی هاوده‌ردی ههڵنهكێشێ. به‌لام ئه‌مه هه‌موو دیمه‌نه‌كانی ئه‌م تراژیدیایه نییه، به‌تایبه‌تی كاتێك ڕیزی ئه‌و ئینسانانه، كهههرچیان هه‌بووه له‌ده‌ستیانداوه، دێته نێوچاوی كامیراوه ولهئهرزێکی ووشکهههڵاتوو و به‌بێ نان وخۆاك ده‌گرین وچاوه‌ڕێی به‌هانا هاتنهوهوهن، به‌لام هیچ ئاسۆیه‌ك به‌دی ناكه‌ن، ئه‌مه هینده‌ی تر كاره‌ساته‌كه كوشنده تر وكاریگه‌رتر ده‌ناسێنێ .
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌وڵ وچاوه‌ڕوانی ملیۆنی خه‌ڵكی لێقه‌وماو بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی و گه‌ڕان بۆ سه‌رپه‌نایه‌كی ئارام وڕهوكردنیان به‌ره‌و سنوره‌کانی ئێران و ئه‌فغانستان و ووڵاتانی تر، تا ده‌رگایه‌كی ڕه‌حمه‌ت ببیننه‌وه ولهمهرگی ئه‌كید ده‌ربازبن، جارێكی تر مه‌ودای فراوانی نه‌گبه‌تی ونه‌هامه‌تی ڕووبه‌ڕووی خه‌لكی پاكستان كردۆته‌وه. به‌لام هێشتا باوبۆران وشهپۆلی كوشنده‌ی لافاو هه‌ردرێژه‌ی هه‌یه و ڕۆژانه ناوچه‌ی جیاوازی باکوری ڕۆژئاوای پاکستان ده‌گرێته‌وه، كه‌چی نهدهوڵهتی پاكستان به‌رامبه‌ر به‌هاولاتیانی لێقه‌وماوی خۆی هه‌نگاوێكی به‌رپرسیارانه ده‌نێ و نه ئهمریكاو دنیای دیموكراسی ومافی مرۆڤی ڕۆژئاوا و وه‌نه ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌رگای فریاگوزاری پێویست و خێرا به‌ڕووی ئه‌م تراژیدیایه‌دا ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی له مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌وه داكه‌وتووه فریاكه‌وتنی خێرای بنكه‌كانی چه‌كی ئه‌تۆمی ئهمریكاو پاكستانه، ته‌نانه‌ت به‌خاتری ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كانه نهكهونهبهر لێشاوی باران ولافاوه‌وه مه‌جرای ئاوی كهنداوهكانیان گۆڕی وهێنده‌ی تر ماڵی خه‌ڵكیان وێران كرد. ئه‌مه‌ش به‌ڕۆشنی نیشان ده‌دات كه‌له‌پشت هه‌ركاره‌ساتێكی سروشتیه‌وه حوكمی سه‌رمایه‌و ده‌سه‌لاته‌كه‌ی ڕاوه‌ستاوه.
به‌لام ڕوویه‌كی تری ئه‌م تراژیدیایه هاتنه پێشه‌وه‌ی شه‌ڕو كێشه‌ی نێوان دوو جه‌مسه‌ری تیرۆریستیه و دانه‌جیره‌و موسابه‌قه‌ی ئهمریكاو هاوپه‌یمانانی له‌لایه‌ك بۆ به‌رگرتن به‌هاتنه پێشه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان له‌م كاره‌ساته‌دا وله‌لایه‌كی تریشه‌وه چالاك بوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی ئیسلامی له‌ئه‌فغانستان بۆ كه‌نارخستنی ڕۆڵی ئهمریكاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا، به‌یه‌كجاری ئاكامه‌كانی تراژیدیای لافاوه‌كه‌ی خه‌ستترو فراوانتر كردۆته‌وه، ئه‌وه‌شی له‌نێوان ئه‌م دووجهمسهرهدا ڕاوهستاهوه وخه‌ریكی دزین و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و كۆمه‌كه نێردراوه‌كانه له‌لایه‌ن ولاتانی جیهانه‌وه، ده‌سه‌لاتدارانی پاكستان وحكومهتهكهیهتی كهبهوپهری بیویژدانانهوه خه‌ریكه كاره‌ساته‌كه ده‌كاته مه‌یدانیك بۆدزی وبازرگانی.
پاكستان له‌م 9 ساڵه‌ی ڕابردوودا مه‌یدانیكی خویناوی بووه بۆشه‌ری نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ری تیرۆریستی وبه‌ده‌یان و سه‌دان كه‌س بۆته قوربانی ته‌قینه‌وه وكرده‌وه تیرۆریستیه‌كان، كه‌له‌لایه‌ن ره‌وته ئیسلامیه‌كانی تالبان وهاوپهیمانانیهوه به‌ڕێوه براوه. ئه‌مڕۆش له‌پاڵ ئه‌م کوشتارو كۆنه‌په‌رستی و هه‌ژاریه‌دا كه كاره‌ساتی لافاو وباوبۆران قوربانی خۆی له‌خه‌ڵكی هه‌ژاروبرسی سه‌ندووه.. ئه‌مه‌یه ئه‌و جیهانه‌ی كه‌چینی بۆرژوازی و ده‌سه‌لات و ڕه‌وه‌ته جۆراوجۆره‌كانیان بۆبهشهریهتی ئه‌م سه‌رده‌مه پێكهَیناوه.
نوری به‌شیر