ئایا ئەنارکیستەکان دژایەتی خەباتی ڕزگاری نەتەوەیی دەکەن؟
وه‌كو له (به‌شی D5)ی شیكردنه‌وه‌ی ئهناركیزمدا سه‌باره‌ت به ئیمپریالیزم، ڕونكرایهوه، كه ئه‌ناركیسته‌كان دژن به ئیمپریالیزم و جه‌نگه‌كانی كه به‌بێ گەڕانەوە به‌رپا ده‌بن. له‌وه‌ش زیاتر هه‌ر وه‌كو له‌و به‌شه‌دا تێبینی كرا، ئێمه دژی هه‌موو شێوەیەكی (ناسیونالیزم)ین. ئه‌ناركیسته‌كان هه‌ر به‌و ئه‌ندازه‌ی كه دژ به (ئیمپریالیزم)ن، دژ به (ناسیونالیزم)یشن– چونكه هیچ كامێكیان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست ده‌سته‌به‌ر ناکه‌ن. له كاتێكدا كه ئێمه دژ به ئیمپریالیزم و دەستەبەسەرداگرتنی (Domination)ی دەرەکی و پشتیوانی ناناوه‌ندییه‌تی (decentralisation) دەکەین، ئه‌مه‌ش بەو واتایە نییە، كه ئه‌ناركیسته‌كان كوێرانه پشتیوانی بزوتنه‌وه ڕزگاریخوازە نه‌ته‌وه‌ییەکان ده‌كه‌ن. له‌م به‌شه‌دا هه‌ڵوێستی ئه‌ناركیسته‌كان له به‌رامبه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وانه‌دا ڕاڤه‌ده‌كه‌ین.
ده‌بێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، كه ئه‌ناركیسته‌كان، دژایه‌تی جیهانگیری یاخود په‌یوه‌ندی جیهانی یا پابه‌ندبوونێكی له‌م جۆره، نین. ئێمه هه‌میشه نێونەتەیی بووین و لایه‌نگری جیهانگیری “جیهانگیری له خواره‌وه‌ڕا، له بنكهوە”ین، ئه‌وه‌ی كه ڕێز له جیاوازی و ههمهڕهنگهیی ده‌گرێت و هانیدەدات له كاتێكدا كه هاوبه‌شێتی جیهان بكه‌ین. به‌هه‌ر حاڵ ئێمه خوازیاری ئه‌وه نین، له جیهانێكدا بژین، كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا گه‌وره‌كانه‌وه یا ئیمپریالیزمی ئابوورییە ڕازابێتەوە. له‌به‌ر ئه‌مانه ئێمه دژی ڕێڕه‌وی سه‌رمایه‌داری (کاپیتالیستی)ن، هه‌روه‌كو چۆن په‌یوه‌ندییە كۆمه‌ڵایه‌تییەکانی به كاڵا كردوه، ئاواش كولتووریشی کردووه‌ته کاڵایه‌ك. ده‌مانه‌وێت جیهان بكه‌ین به شوێنێكی خۆش و دڵگیر بۆ ژیان، ئه‌مه‌ش بە واتای دژبوون به هه‌ردوو کەتوارەکەی ( واتە جه‌سته‌یی، رامیاریی و ئابووریی) هەروەها ئیمپریالیزمیش وەك فۆرمی كولتووریی و کۆمەڵایەتییەکەی.
لە هیچ بارێک‌دا ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه ئه‌ناركیسته‌كان بایاخ به چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ناده‌ن، كه به‌رده‌وامه و له ئیمپریالیزمه‌وه ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه وانییه و له ڕاستییه‌وه دووره. له كاتێكدا دژ به هه‌موو فۆرمێكی قوچکه‌یی (هرمی-hierarchy)ین، ئه‌ناركیسته‌كان لایه‌نگری سیسته‌مێك نین كه تێیدا وڵاتێك ئه‌وی تر ژێرچه‌پۆك بكات. ئه‌ناركیسته‌كانی كوبا له ده‌می هه‌مووانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وان ” دژی هه‌موو فۆرمەكانی ئیمپریالیزم و كۆڵۆنیالیزم؛ دژی ژێرچهپۆککردنی ئابووریانەی خه‌ڵكن … دژی فشاری میلیتریانهن، كه به‌ته‌مایه سیسته‌مێكی ڕامیاریی و ئابووریی دەرەکی به‌سه‌ر كوڵتووی نەتەوەیی و نەریت وسیسته‌می کۆمەڵایەتییاندا بسه‌پێنێت….. ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه، كه له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی جیهاندا، بچووكەکانیش، وه‌كو گه‌وره‌کان، گرنگ و بایاخدارن. هاوکات ئێمە وەك دوژمنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی دەمێنینەوە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ملكه‌چ كردووه، هه‌ر ئاواش ئێمه دژی سوپه‌ر ده‌وڵه‌تین، كه به كرده‌وه هەژموونە رامیاریی، ئابووریی و سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌ڕه‌نگێزانه له چه‌سپاندنی سیسته‌می چه‌وساندنه‌وه و به‌كارهێنانی له وڵاته لاوازه‌كاندا به‌كاری ده‌هێنێت. وه‌كو نەیاری هه‌موو فۆرمێكی سه‌رمایه‌داری، بانگەواز بۆ نێونەتەوەیی شۆڕشگێڕانە دەکەین؛ بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین كۆنفیدراسیۆن له خه‌ڵكانی ئازاد لەپێناو به‌رژه‌وندییه هاوبەشەکانیان؛ بۆ هاوپشتی و هاریکاری بەرامبەرانە” [لە (Sam Dolgoff)ەوە وەرگیراوە، The Cuban Revolution: A Critical Perspective, p. 138]
ئه‌سته‌مه ئازاد بیت، له كاتێكدا كه پاشكۆی هێزی یه‌كێكی تری. ئەگەر ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی كه به‌كاری ده‌هێنیت، خاوه‌نه‌كه‌ی وڵاتێكی تر بێت، ئه‌و كاته له ڕێوشوێنێكدا نابیت، كه به‌رهه‌ڵستی داواكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌یت. گه‌ر پشت به كۆمپانیا بێگانه‌كان و پاره و یارمه‌تی جیهانی بۆ به‌گه‌ڕخستنیان له نه‌ته‌وه‌كه‌دا ببەستیت، ئه‌و كاته ده‌بێت ئه‌وه بكه‌یت، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ( هه‌روه‌ها چینی ده‌سه‌ڵاتداریش سه‌ركوتی رامیاریی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌كات، تاكو ئه‌وانه دڵخۆش بكات كه پشتیوانیان كردوه، هاوکات بۆ هێڵانه‌وه‌ی خۆشیان له ده‌سه‌ڵاتدا). بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا خۆ- فه‌رمانڕه‌وا بیت، ده‌بێت كۆمهڵگهکه یا نه‌ته‌وه‌كه له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ بێت. چه‌قبه‌ستن یا ناوه‌ندێتی سه‌رمایه كه له‌لایه‌ن ئیمپریالیزمه‌وه بووه، واته مانه‌وه‌ی پاوه‌ر له ژێر چنگی هه‌ندێكی تردا، نه‌ك له چنگی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه ڕاسته‌وخۆ ئەو بڕیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن پاوه‌ره‌وه دراون، كاریان تێده‌كات. ئه‌م پاوه‌ره‌ش ڕێگه‌یان پێده‌دات كه یاساکان دیاری بکەن و بیانسەپینن و مەرجەکانی بازاڕی جیهانی بسه‌پێنن، خه‌ڵكێكی زۆریش ناچار بكه‌ن، ئه‌و یاسایانه‌ی كه خه‌ڵكێكی زۆر كه‌م دایانناون، به‌جێی بهێنن. دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش به‌په‌له، سه‌رمایه‌داری ئابووری ناسێنتراڵی ده‌كات ( واته له ناوه‌نددا نایهێڵێته‌وه) كه‌واته هه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد ئه‌سته‌مه. ئا له‌م واتهشدا ئه‌ناركیسته‌كان پێ له‌سه‌ر ناناوهندییكردنی پیشه‌سازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی له‌ته‌ك كشتوكاڵدا داده‌گرن (به‌شی I.3.8 ببینه) ئه‌مه‌ش له‌شانی به سۆشیالیستیكردنی سامان و خاوهندارێتییهكان له به‌ڕێوه‌بردنی به‌رهه‌مهێنان له‌لایه‌ن خودی كرێكاران خۆیانه‌وه. ته‌نیا ئه‌مه‌شه كه ئه‌وه مسۆگه‌ر ده‌كات، كه بهرههمهێنراوهكان له بری دروستكردنی قازانج بۆ كهمایهتییهكی كه‌م، به سوودی هه‌موان بن و به‌ڕه‌وای هه‌مووان ببینرێن.
له‌مه‌ش زیاتر، ئه‌ناركیسته‌كان ئه‌وه‌ش ده‌زانن، ئابووری ئیمپریالیزم باوك و دایكی كولتوور و ژیانی ئیمپریالیزمه. هه‌روه‌كو Takis Fotopoulos لێدوانی ده‌كات ” به بازاڕیكردنی كولتوور و رامیاریی تازه‌ی لیبراڵانه و بهڕهڵاكرنی بازاڕه‌كان و ( واته به‌ڕه‌ڵاكردنی بازاڕ له یاسا و ڕێسا) ئه‌مانه هه‌مووی به‌شدارییه‌كی گه‌وره‌یان له كولتووری سه‌رجه‌می هاوڕه‌گه‌زیدا ( Homogenization) كردووه له‌ته‌ك کۆمونێتییه ته‌قلیدیه‌كاندا كه كوڵتورهكهیان له له‌ناوچوندایه، له هه‌موو شوێنێكی جیهاندا ئەمە وایكردوه، كه خه‌ڵكی ببێته کڕیار و به‌کاربه‌ر بۆ كوڵتوورێكی گه‌وره، كه له وڵاته سه‌رمایه‌دارییه پێشكه‌وتووه‌كاندا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا ” Towards an Inclusive Democracy , page 40 . هه‌ر به‌و شێوه‌ش ده‌توانین په‌نا بۆ چۆمۆسكی به‌رین، كه ڕایسیسیزم “له‌ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزمدا (واته ڕه‌گه‌كه‌ی) هه‌یه ” ئه‌وه‌ش ” له ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی قۆرخکردندا هه‌یه” ئه‌و ئیمپریالیزمه له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده، یاخود دروست بووه.[Imperial Ambitions, page 48 ]
ڕاڤه‌كردنی هه‌ڵوێستی ئه‌ناركیسته‌كان سه‌باره‌ت به خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی، ئا له‌م واته دایه و به‌و واتایه‌یه، له كاتێكدا كه ئێمه جیهانین، ئێمه دژی هه‌موو فۆرمه‌كانی قۆرخکردنكردن و سهركوتكردنین….. له‌وانه‌ش پرسی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مه‌ش واته ئێمه به جیا له خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی نایبینین ( واته ڕوتكردنه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی). به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه، له ده‌می (باكۆنین)ه‌وه ” وڵات و نه‌ته‌وایه‌تی، وه‌كو تاكگه‌رایی، هه‌ر یه‌كه‌یان سروشت و ڕاستی ژیان، ڤیسۆلۆجی و مێژووییا(نه)ن، له‌هه‌مان كاتدا هیچ كامێكیان بنه‌ڕه‌تی نین. ته‌نیا ده‌توانرێت ئه‌وه به بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤایه‌تی ناونووس بكرێت، كه سه‌رانسه‌رییه و بۆ هه‌موو که‌سێك ده‌ست ده‌دات، نه‌ته‌وایه‌تی که‌سه‌کان له یه‌كدی جیا ده‌كاته‌وه …. ئه‌وه‌ی كه بنه‌ڕه‌تییه هه‌بوونی ڕێزه له راستییه سروشتییه‌كان. نه‌ته‌وایه‌تی وه‌كو تاكگه‌رایی یه‌كێكه له‌و ڕاستییانه …… که پێشێلکردنی تاوانكردنه…. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كه من خۆم هه‌میشه وا هه‌ست ده‌كه‌م هاونیشتمانم له‌ته‌ك هاووڵاتیانی وڵاتێك یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌كی سهركوتكراودا.” [ The Political Philosophy of Bakunin, page 324]
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وایه‌تی ” مێژوییه، راستییه ناوکۆییەكان، وه‌كو هه‌موو ڕاستییه‌كان و هه‌موو ڕاستییه بێزیانهكان، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه، كه به گشتی دانیان پێدا بنرێت.” ئه‌مه‌ش واته ” هه‌موو خه‌ڵكێك وه‌كو هه‌موو كه‌سێك، كه به‌زۆر و به‌خواستی خۆی نییه ( كۆنترۆڵ ده‌كرێت)، مافی خۆیه‌تی، مافی خۆی هه‌بێت كه وه‌كو خودی خۆی بێت. له شوێنێكدا له دۆكۆمێنتێكدا شتێك هه‌یه، كه پێی ده‌ڵێن مافی نه‌ته‌وه. ” نه‌ته‌وایه‌تی، باکۆنین پێی له‌سه‌ر داده‌گرێت ” شتێكی سەرەتاییانه نییه، ڕاستییه‌كی ڕه‌وایه هه‌ر وه‌كو تاكه‌كان چۆنن. هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گه‌وره بێت یا بچوك، مشتومڕی له‌سه‌ر ناوێت، كه ده‌بێت خۆی بێت، تاكو به‌پێی سروشته‌كانی خۆی بژێت. ئه‌م مافه‌ش به‌گشتی لۆجكێكی له سەرەتاکانی ئازادی تێدایه” [ Op.Cit. Page 235 ]
به‌م تازهكییه Murray Bookchin بیر و بۆچونێكی له‌یه‌كچووی له‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ربڕی “هیچ چه‌پێكی ئازادیخواز نییه” له سه‌ری ده‌ڕوات و ده‌ڵێت ” كه له دروستكردنی سه‌ربه‌خۆیی ئۆتۆنۆمیدا، دژایه‌تی مافی خه‌ڵكانی ژێر ده‌سته بكه‌ن …… ئیدی ئه‌وه له‌ناو کۆنفیدراسیۆنێكی ئازادیخوازدا بێت… یا له ناو ده‌وڵه‌تێكی نهتههوهییدا، كه له‌سه‌ر بناخه‌ی قوچکه‌یی نادادپه‌روه‌ری چینایه‌تی وه‌ستا بێت” كه‌واته ئه‌ناركیسته‌كان ئیبرازی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یی ناكه‌ن وه‌كو ” له‌یه‌كێك له‌و نوسراوانه‌ی كه سه‌باره‌ت به باوه‌ڕ، بێهۆشی و بێبیری پێوه دیاره” به قه‌ده‌ر كاریگه‌ری (لێنین)یزم كه بهجێیهێڵاوه و كردوویه‌تی. ئێمه بانگه‌شه‌ی لایه‌نگری نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ركوتكراو ناكه‌ین، پێش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌وه نه‌كه‌ین كه چ جۆره كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، یا له‌لایه‌ن “بزووتنەوەی ڕزگاری گه‌له‌وه” كه ڕه‌نگه به‌رهه‌می بهێنێت. بۆ هه‌ستان به‌مه‌ش وه‌كو باكۆنین په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه، ده‌بێت “لایه‌نگری خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو ئامرازێك به‌كاربهێنرێت بۆ مه‌به‌ستی “لاوازكردنی” ئیپریالیزم، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌رجی مایه‌پوچبوونی مۆڕاڵی ” چونكه ئایدیای سۆشیالیستی تێهه‌ڵكێش ده‌بێت له‌ته‌ك ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا و ڕاستییه‌ك بۆ ئامانجی “دژی ئیمپریالیزم” و دیكتاتۆری له ناو گه‌لانی ” ئازادبوودا”. به‌ڵام دژایه‌تیكردنی سه‌ركوتگه‌ران واته بانگه‌وازكردن نییه بۆ لایه‌نگریكردنی هه‌موو شتێك كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كۆڵۆنی ده‌یكات. [ Nationalism and the National Questions” PP. 8-36, Society and Nature, No 5,P.31, P25, P.29 and P.31]
ئه‌مه واته ئه‌وه‌ی كه ئهنهركیستهكان دژی سهركوتكردنن له‌لایه‌ن بێگانه‌وه، به سروشتیش به‌سۆزن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه له هه‌وڵی كۆتاییهێنانی ئه‌وه‌دان.. له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، كه ئێمه به پێویست لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی وه‌كو (خوازیاری ئافراندنی ده‌وڵه‌تێكی نوێن)، به‌ڵام ناشتوانین دانیشین و ته‌ماشا بكه‌ین، كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر سه‌ركوت ده‌كات، كه‌واته ده‌بێت جۆرێك له چالاكی یا كاركردن بكه‌ین بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و سه‌ركوتكردنه ( بۆ نمونه ناڕه‌زایه‌تی ‘پرۆتێست’كردن دژی سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وه‌كه و هه‌وڵدان له گۆڕانی رامیاری و كشانه‌وه له پرسی نه‌ته‌وه‌ی سهركوتكراودا) ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه نییه، كه بێده‌نگ و بێڕه‌خنه بین له تایبه‌تێتی ده‌ربڕینی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و كولتووره جهماوهریهكهیدا، هه‌روه‌كو چۆن ئێمه دژی ڕایسیزم و دژی جیاوازیكردنی ڕه‌گه‌ز (جێنده‌ر) و له ئاره‌زووی سێکسی تاكه‌كان و له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین، كه هه‌ڵوێستیان بگۆڕین، هه‌رواش ئێمه دژی ئه‌و كاراكته‌ره جیاوازیانهین، كه له ناوه‌ندی خه‌ڵك و كوڵتووردا هه‌ن و داوا له‌وانه ده‌كه‌ین، كه زۆریان بۆ هێنراوه له‌سه‌ر بناخه‌ی هه‌بوونی ئه‌م جیاوازیانه‌وه و خراونه‌ته ژێر فشاره‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێستانه بگۆڕن له ڕێگه‌ی هه‌وڵی خۆیانه‌وه له ڕێگه‌ی هاوپشتیكردنێكی کردەییانه و مۆڕاڵانهوه ( هه‌ر هه‌وڵدانێك كه ده‌وڵه‌ت كۆتایی به‌م مامه‌ڵه جیاوازانه بێنێت، گه‌رچی به ده‌گمه‌ن كار ده‌كات زۆرجاریش دژه كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت، چونكه گۆڕانی ئه‌و ڕایانه زۆر گرانه) . پێویست به وتن ناکات، بیانووهێنانه‌وه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی دەرەکی یا كۆتاییهێنان بە داگیركردن به داواكردنی گەڕانەوە بۆ كوڵتوره دواكهوتوهکان، ناتەبایی بانێکەو دوو هەوایی ئاسایی تونده و زیاتریش بۆ داپؤشینی به‌رژه‌وندیه بنەڕەییهكانه. نمونه‌ی ئاشكراش مافی كریستیانییه‌كان و كۆمارییه‌كان هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی شوێن و پایه‌ی ژنان له ئه‌فگانستاندا بۆ میكیاجكردنی سه‌پۆرتی داگیركردنی ئه‌وێندەرێ له ساڵی 2001 دا. پەیبردن بە گرنگی فێمینیزم لە وڵاتانی تردا لە ڕوانگه‌ی ئەمەریکاوە بۆ تاڵیبان، بێگومان، ڕاستی بوو، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئامانجە هەنووکەیی و بنچینەیی خودی بەڵگەکانی دەوڵەت، دوور لە چاوەڕوانی نەبوو.
هۆی هه‌بونی ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕه‌خنه‌گرانه له تێكۆشانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌یه كه به‌ئاسانی هاوسەنگی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م ” نه‌ته‌وه” له‌ته‌ك (بێگانه‌ی) سهركوتكهردا نەبێت و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت چین و ژیانی قوچکەیی ( وه‌كو : سه‌ركوتكردنی ناوخۆ) په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه نه‌بێت، یا په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نه‌بێت. هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه ناسیونالیسته‌كان زۆر جار گشت چینه‌كانیان تێوه ده‌گلێنن، كه به کردەوە هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ئۆتۆنۆمی بۆ به‌شێك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه زیاد بكه‌ن ( له‌وانه : ده‌سته‌بژێرە “Elite” لۆكهڵهكان)، له كاتێكدا به‌شه‌كانی تر له كۆمه‌ڵگه‌دا فه‌رامۆشده‌كرێن ( له‌وانه چینی كرێكاران كه چاوه‌ڕوانیان لێده‌كرێت، بكه‌ونه ژێرفشاری داپڵوسینی چین و ده‌وڵه‌ته‌وه). لای ئه‌نارکیسته‌كان ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی تازه هیچ گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بەسەر ژیانی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵكی ناهێنێت، كه هێشتا له هه‌ردوو ڕووه‌وه: ئابووریش و له ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، بێده‌سه‌ڵاتن. گه‌ر چاوێك به جیهاندا بخشێین زۆر ده‌وڵه‌تی گه‌لان له ئارادان، ده‌بینین هه‌مان كۆمه‌ڵه خه‌ڵكی خراپ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، نفوس و كاریگه‌ری و سامان و مافی بڕیاڕدان بۆ خه‌ڵكانی كرێكار ته‌سك ده‌كاته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌مان له ڕووی”نه‌ته‌وه‌یی”شه‌وه ڕزگار بن. له‌مه‌دا دووڕوویی له سه‌ركرده نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ده‌بینین، كه باسی ڕزگاركردنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌ن له چنگی ئیمپریالیزم، له كاتێكدا لایه‌نگر و هانده‌ری خولقاندنی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رمایه‌دارین، كه ئه‌مه‌ش سه‌ركوتگه‌ری دانیشتوانه‌كه‌ی خۆیانە). هه‌روه‌ها ڕه‌نگه دواتر خۆشیان ببێته ئیمپریالیستێك، له كاتێكدا تا ڕاده‌یه‌ک گه‌شه ده‌سه‌نێت، به‌گه‌ڕان به‌دووی شوێنی بێگانه‌دایه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و سه‌رمایه‌كه‌ی)، چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشتر كۆڵۆنی بوون سه‌پۆرتی ئه‌م سهرجهمگیرییه ده‌كه‌ن.
وه‌كو باكۆنین پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتووه، نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئه‌وه تێناگه‌ن ” كه هێزێكی زیندووی خۆبه‌خۆیی یا خۆڕسكی و یه‌كگرتنێكی ئازادانه له ناو نەتەوەکەدا شتێكی هاوبه‌شیان له‌ته‌ك هێزێكی ڕامیاریی میكانیكی چڕەوەبووی ده‌ستكرد له ده‌وڵه‌تێكی ناوەندی ڕامیارییدا نیه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (ئه‌وان) له دیاریكردنی ئه‌م دوو شته دژ بهیهكهدا چه‌واشه‌ن، ( ئه‌وان) نه‌ك هه‌ر هانده‌ری سه‌ربه‌خۆیی ( وڵاته‌كه‌یان) نین، بەڵکو ( ئه‌وان) له هه‌مان كاتدا هانده‌ری گه‌شه‌كردنی ئێستای به‌ندایه‌تیش ده‌ده‌ن. [ quoted by Jean Caroline Cahm, “ Bakunin” PP.22-49, Eric Cahm and Vladimer Claude Fisera (eds), Socialism and Nationalisim, vo1. 1, p. 36]
له وه‌ڵامی تێكۆشانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا، ئه‌ناركیسته‌كان پێ له‌سه‌ر خودی ئازادی چینی كرێكاران داده‌گرن. كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌وڵی خودی ئه‌ندامه‌كانیدا به‌دی ده‌هێنرێت، له ڕێگه‌ی خولقاندن و به‌كارهێنانی ڕێكخراوه‌كانی خۆیاندا. ئا له‌م پرۆسه‌یه‌دا ناتوانرێت ئامانجه ڕامیارییه‌كان و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری، جیابكرێته‌وه. خه‌بات دژی ئیمپریالیزم ناتوانرێت له خه‌بات دژی سه‌رمایه‌داری جیابكرێته‌وه. ئه‌مه به‌رخوردی گه‌ر هه‌موو ئه‌ناركیسته‌كان نه‌بێت، ئەوا به‌رخوردی زۆربه‌یانه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یان له زاڵبوونی بێگانه‌دا— ئاوێته‌بوونی خه‌باتكردن دژی زاڵبوونی هێزی بێگانه، به خه‌باتی چینایه‌تی دژی سه‌ركوتكه‌رانی نەتەوەکەیە. له زۆربه‌ی وڵاته جیاجیاكاندا ( له‌وانه بولگاریا، مه‌كسیكۆ، كوبا هه‌روه‌ها كۆریا) ئه‌ناركیسته‌كان ” له ڕێگه‌ی پڕوپاگه‌نده‌وه، له‌سه‌رووی ئه‌وه‌شه‌وه كار، هه‌وڵیان داوه( تاكو) هانی ڕه‌شه خه‌ڵكه‌كه بده‌ن، كه تێكۆشانیان بۆ ڕزگاری ڕامیاریی بگۆڕن بو تێكۆشان بۆ شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی “. [ Sam Dolgoff, Op. Cit. , p41] “ بهواتایاكی تر خه‌ڵكی ته‌نیا له ڕیگەی ڕاپه‌ڕینی گشتییه‌وه، كه له لایه‌ن ڕه‌شه خهڵكهكهوهیه ئازاد ده‌بێت”[Bakunin, quoted by Cahm, op. Cit. , P.36 ]
مێژوو گرنگی و به‌كاری ئه‌م مشتومڕەی نیشان داوه، هه‌روه‌ها مه‌ترسی ئه‌ناركیستێكی مه‌كسیكی به‌ناوی Ricardo Flores Magon ده‌ری ده‌بڕێت ” ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو هه‌ژاران كاركردن و تێكۆشانه بۆ شكاندنی ئه‌و زنجیرانهیە، كه ئێمه‌یان به‌ندكردووه. به‌جێهێڵانی چارەسەری گیروگرفته‌كانمان بۆ ڕؤشنبیران و چینە ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان، بەو واتایە دێت، کە ئێمه خۆبەخشانە خۆمان خستووەته به‌رده‌م شاخی بزماراویان ” بۆ ” گۆڕانێكی سادەی ده‌سه‌ڵاتداران، كه خاڵێك یا شتێك نییه له ئازادی” هه‌روه‌ها ” هه‌ر پلانێكی شۆڕشگێڕانه كه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دهستبهسهرداگتنی زه‌وی و زار و شوێنه‌كانی كاركردن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه نه‌گرێته خۆی، ئه‌وه پڕۆگرامێكی چینی ده‌سه‌ڵاتداره، كه قه‌ت دژی به‌رژه‌وه‌نده‌كانی خۆی تێناكۆشێت.”[ Dreams of Freedon, p.142 and p.293 ] هه‌ر وه‌كو كرۆپۆتكین په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه ” تێشكانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی…. له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ….. کە پرسی ئابووری …. لاوه‌كی ده‌مێنێته‌وه …. له وشه‌یه‌كدا، من وای ده‌بینم له هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییدا ئێمه ئەرکێكی گه‌وره‌مان هه‌یه : له دانانی پرسیارێكی پەیگیرانە له سەر [ ناسیونالیزم] سه‌باره‌ت به سه‌ره‌تا ئابوورییەكانی و به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دژی به‌ندایه‌تی [ هه‌روه‌ها دژی فۆرمه‌كانی تری چه‌وسانده‌وه] له شانی خهباتكردنهوه دژی [ سهكوتكردن] له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ییه بێگانه‌كانه‌وه.” [Quoted by Martin A. Miller, Kropotkin, pa. 230]
له‌مه‌ش زیاتر ده‌بێت په‌نجه بۆ ئه‌وه ڕاكێشین، كه ئه‌ناركیسته‌كان له وڵاته ئیمپریالیسستیهكاندا دژی سه‌ركوتكردنی نه‌ته‌وه‌ن چ به‌قسه و چ بهكردەوە. بۆ نمونه Kotoku Shusi ، ئه‌ناركیستی بەناوبانگی یابانی، كه ئه‌مه‌ی نه‌خشه كێشا‌و دواتر له ساڵی 1910 له سه‌ر كهمپهینكردن دژی فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاتی یابانییه‌كان، خنكاندیان. له ئیتالیا بزووتنه‌وه‌ی ئه‌ناركیسته‌كان دژی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیتالییه‌كان بوون له ئه‌ریتریا و ئه‌سوپیا له ساڵانی 1880 و 1890 دهكاندا، هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دژی جه‌نگیان دژی داگیركردنی لیبیا له 1911 ڕێكخست. له ساڵی 1909 شدا ئه‌ناركیسته ئیسپانییه‌كان مانگرتنێكی گه‌وره‌یان دژی ده‌ستتێوه‌ردانی ئیسپانیا له مه‌راکیش بەڕپاکرد. لەم دواییانەشدا، ئه‌ناركیسته‌كان له فه‌ره‌نسا دژی دوو جه‌نگی كۆڵۆنی؛ له هیندو چین و له جه‌زائیر خه‌باتیان كرد. له كۆتایی ساڵانی 50 و سه‌ره‌تای 60 كانی سەدەی ڕابوردوودا ئه‌ناركیسته‌كان له سه‌ر ئاستی جیهانی دژایه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی ئه‌مه‌ریكایان له ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ڤێتنام، كرد، هەڵبەتە بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ، دوور لە هاوپشتی ڕژێمە ستالینییەکانی کوبا و ڤێتنام. هەروەها به‌رهه‌ڵستی جه‌نگی كه‌نداو كرا [ له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌ی ئه‌ناركیسته‌كان هاواریان ده‌كرد ” نا بۆ جەنگ، بێجگه له جه‌نگی چینایه‌تی ” ] كه له‌و كاته‌شدا دژی ئیمپریالێتی سۆڤێتیش بوون.
له پراكتیكدا بزووتنه‌وه ڕزگارییە نه‌ته‌وییه‌كان پڕن له ناكۆكی له نێوان ئه‌و پێشه‌وه‌چوونه‌ی (پرۆگرێسه)ی كه كردویه‌تی و خه‌ڵكه ئاساییه‌كه‌ی خواره‌وه ده‌یبینێت ( واته هیواكانیان و خه‌ونه‌كانیان ) له‌ته‌ك خۆزگ هو ئاره‌زووه‌كانی ئه‌ندامانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌ركرده‌كان. سه‌ركرده هه‌میشه ئه‌م بهیهكداپژانه له قازانجی ئایینده‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدار، یەکلایی ده‌كاته‌وه، یاخود له باشترین باردا ئاوڕێك له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌داته‌وه و هه‌میشه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێت و وا قسە ده‌كات، كه ده‌بێت ئه‌و ئەرکانه بۆ دوای ده‌رپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاتی بێگانه له وڵات هه‌ڵبگیرێت. ئه‌مه‌ش واده‌كات، كه تاكی ناو ئه‌و خه‌باتكردنه سروشت بەرتهسكانهی ناسیوناڵیزم و دووركه‌وتنه‌وه له‌م ڕامیارییه تێبگات و به‌ره‌و ئهناركسیزم بچێت. له كاتی ئه‌م تێكۆشانه سه‌ره‌كییه و بهیهكادانهدا، ئا له‌م واتادا ئه‌م ناكۆكیانه، زۆر به چاكی ده‌ر ده‌كه‌ون، گه‌ر له میانه‌ی تیئۆریشدا نه‌بێت، به‌ڵام به کردەوە ده‌شێت ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره لەو تاکانە، به‌پاڵنان به‌و كهفوكووڵ و وره‌وه به‌ره‌و تێكۆشانی كۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕانكارییه‌كان له ناسیونالیزم داببڕێن. ئا له‌م واتادا تیئۆری ڕه‌نگه له‌ته‌ك کردەوەدا یه‌كبگرێته‌وه و ئایدۆلۆجی ناسیوناڵیزم له به‌رژه‌وه‌ندی بیروباوه‌ڕ و ناوه‌رۆكی ئازادی وەلا بنرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئهڵتێرناتیڤهكه ئه‌م پرسە ئامادانه بگرێته خۆی، به لەبهرچاوگرتتنی ئه‌وه‌ی، كه ئه‌ناركیسته‌كان سازش له‌سه‌ر ئایدیاكانیان ناكه‌ن، وه‌كو بزووتنه‌وه‌كانی دژی زاڵێتی بێگانه ده‌بێته هه‌لێكی زۆرباش له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕامیارییان و نموونه‌یی ئایدیاكانیاندا— له نیشاندانی بەرتهنگی و ترسناكی خودی ناسیونالیزم، هه‌روه‌ها به خستنربەرچاوی ئهڵتێرنهتیڤێكی سه‌ركه‌وتوو.
بۆ ئه‌ناركیسته‌كان پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، ئایا ئازادی وه‌كو “نه‌ته‌وه” چەمکێکی ڕوت و بێواتایە یاخود كاری ئەو تاكانەیە كه نه‌ته‌وایه‌تی دروستده‌كه‌ن ژیانی بهبهردادهكهن. سه‌ركوتكردن ده‌بیت له هه‌موو به‌ره‌كانه‌وه دژایه‌تی بكرێت، له‌ناو خودی نه‌ته‌وه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش، تاكو چینی كرێكاران بەری ئازادی بچننه‌وه. هه‌ر تێكۆشانێكی ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی كه له‌سه‌ر بناخه‌ی ناسیوناڵیزم ڕۆنرابێت، چاره‌نووسه‌كه‌ی وه‌كو بزووتنه‌وه‌ی فراوانكردنی ماف مرۆڤ، سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی تێشكانه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ناركیسته‌كان “بهشدریكردن له به‌ره‌كانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا، ڕهتدهکەنهوه، ئه‌وان له‌به‌ره‌ی چینایەتیدا بەشداری دەکەن، ئەوەی كه بۆی هەیە و بۆیشی نییه دەرگیری خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی ببێت. دەبێت خه‌باتكردن بەرەو پێکهێنانی پێکهاتە ئابووریی، ڕامیاریی و كۆمه‌ڵایه‌تییەکان له ناوچە ئازادكراوهکاندا، له‌سه‌ر بنەمای فیدراڵیستی و ڕێكخستنە ئازادیخوازەکان، هەنگاوبنێت.” [ Alfredo M. Bonanno, Anarchism and the National Liberation Struggle, p. 12]
بزووتنەوەی ماخنۆڤیستی له ئۆكرانیا له كاتی جه‌نگه‌كه‌یدا بۆ ئازادی له سه‌رده‌می شۆڕشی ڕوسیا و جه‌نگی ناوخۆییدا، ئه‌م پلانه یا ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌ی خستە به‌رچاو. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئۆكرانیا وڵاتێكی ئاڵۆز بوو بە بوونی زۆر نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و گروپە كهمایهتییهكان كه له‌وێ ده‌ژیان، ئەمە پرسهکەی بە کردەوە ئاڵۆز كردبوو:
” ئاشكرایه، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، گروپێك مافی سروشتی و بێچه‌ندوچوونی خۆیه‌تی، كه به زمانی خۆی بدوێت، ژیانی خۆی به‌پێی نه‌رێت و كولتووری خۆی به‌ڕێ بكات، بیروباوه‌ڕی خۆی و ئاهه‌نگی خۆی، ئایینی یان شتی تر به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و بپارێزێت… به‌كورتی پارێزگاری له كولتووری نه‌ته‌وه‌یی خۆی و شوێنی خۆی بكات و بپارێزێت. ئه‌مه ئاشكرایه ئه‌م هه‌ڵوێسته ڕوون و دیاریكراوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی له‌ته‌ك بیرته‌سكی ناسیوناڵیستیدا نییه، ‘جوداخوازه‌كان’ ئه‌مانه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك دژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ڕاست ده‌كه‌نه‌وه و به جیابوونه‌وه‌یه‌كی ده‌ستكردی پڕ ئێش و ئازار، جێگەی خه‌باتێك دەگرنەوە، كه لەپێناو بەدیهێنانی بهكگرتنێكی سروشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی زەحمەتکێشان له یەکەیەکی هاوبەشی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دێتەبوون”
له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه سروشی نه‌ته‌وه‌یی کە له سروشتییەوە، ئه‌مه هه‌موو كارهكتهرهكانێتی (زمان، نه‌رێت و كولتوور .. هتد) ده‌توانرێت به ڕه‌زامه‌ندییه‌كی تێروته‌سه‌له‌وه. ته‌نیا له یه‌كگرتنی نه‌ته‌وه‌كاندا به‌ده‌ست بهێنرێت ، نه‌وه‌ك له كاری دووژمنكارانهیانەوه….
“به‌خێرایی چێكردنی ژیانێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای سۆشیالیستییەکی [ئازادیخوانانە] بێ ئەملاوئەولا به‌ره‌و گه‌شه‌كردنی تایبەتمەندی كولتووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك ملدەنێت. له هه‌ر شوێنێكدا ئێمه‌ی یاخیبووه ماخنۆڤیستهكان سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی ئۆكرانیا قسه ده‌كه‌ین، ئێمه له سه‌ر پرسی لێدوانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌سەر زەمینەی کەتوار زەحمەتکیسان قسه ده‌كه‌ین. ئێمه له‌ته‌ك داوای مافی خه‌ڵكی ئۆكرانیا و( هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر) داین له پرسی مافی چاره‌نوسیاندا، به‌ڵام نه‌ك له ڕوانگه‌یه‌كی ته‌سكی نه‌ته‌وه‌یییانه‌وه…. .به‌ڵكو لەسەر زەمینەی مافی چاره‌نووسی زەحمەتکێشان. ئێمه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه خه‌لكی شاره‌كانی ئۆكرانیا و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی له ڕێگه‌ی شه‌ڕه کۆڵنەدەرانەکەیانەوه نیشانیان دا، كه له‌وه زیاتر نایانه‌وێت نه‌هامه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی بكێشن، كه سوودێکی بۆ ئەوان و هەروەها ئهوانەی هوشیارانه هیوایان به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد هه‌یه، نییە. ئێمه به‌و شێوه‌یه بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ڕامیارییه‌كان …… ده‌بێت وەك دوژمن و دژه شۆڕش لەبەرچاو بگیردرێن. تا دواتنۆكی خوێنیان پەیگیرانە دژایه‌تی ده‌كه‌ن، له پارێزگاریکردن له مافی خۆ-ڕێکخەرییان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان. ” [ quoted by Alexandre Skireda, Nestor Makhno Anarchy’s Cossack, pp. 377-8]
له كاتێكدا كه ئه‌ناركیسته‌كان پەردە لە ڕووی ڕاستی ناسیوناڵیزم هه‌ڵده‌ماڵن كه چیه، گرنگی خه‌باتی بنچینەیی بۆ به‌دیهێنانی شوناس و خۆبەرێوەبەرایەتی بێبایەخ ناكه‌ین، ئه‌وه‌ی کە ناسیوناڵیزم به‌لایه‌كی تردا ده‌یبات. ئێمه هانی خەباتی ڕاسته‌وخۆ و گیانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه دژی هه‌موو جۆره‌كانی ستەم— كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ڕامیاری، نه‌ژادی، ڕه‌گه‌زی (جێنده‌ری)، ئایینی و نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌ده‌ین. به‌م شێوه‌یه، ئێمه له هه‌وڵی ئه‌وه‌داین، كه تێكۆشانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی بگۆڕین بۆ تێكۆشانی ئازادی مرۆڤه‌كان. له كاتێكدا شه‌ڕ دژی ستەم ده‌كه‌ین، هاوکاتیش خه‌بات بۆ (ئه‌ناركی)ش ده‌كه‌ین، كه كۆنفیدراسیۆنێكی ئازادی کۆموونەکانە له‌سه‌ر بنه‌مای شوێنه‌كانی كاركردن و بنكه یه‌كگرتووه‌كانی (Assemblies ) ناو کۆمونێتیهکان پێكدێت. کۆنفیدراسیۆنێك كه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌خاته زبڵدانی ئه‌و مێژووه‌ی كه لێوه‌ی هاتوون. ئه‌م خه‌باتكردنه له پێناو مافی چاره‌نووسی گه‌لیی، هەر وەك به‌شێك له بزووتنەوەیه‌كی فراوانتری نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ” شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، کە ناتوانێت خۆی له ته‌نیا وڵاتێكی دابڕاودا سنووردار بکات، به سروشته نێونه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی خۆی” له ده‌رکه‌وتندایه و وه‌ها بزاڤگه‌لێکی گه‌لیی پێویسته “ ئامانج و هێزەکانی له‌ته‌ك ئامانج و هێزی هه‌موو وڵاتانی تر گرێبداتەوە” بەو جۆرە “ته‌نیا ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئازادی له هاوخه‌باتی گه‌لانی چه‌وساوه‌دایه له هاوپه‌یمانییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا” . [ Bakunin, quoted by Cahm, op. Cit, P.40 and p.36 ]
بەو ڕادەی کە شوناسی “نەتەوەیی” لە کۆمەڵگەی ئەنارکیدا هەستی پێدەکرێت، هەڵویشتمان ڕٶشن و ساکارە. هه‌ر وه‌كو باكۆنین لەمەڕ خه‌باتی پۆڵۆنییهكان بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ده‌ی ڕابوردوودا (نۆزدەدا)، ئه‌ناركیستەکان وه‌كو ” دوژمنانی هه‌موو ده‌وڵه‌تێك …….. مافه‌كان و سنووره‌كان بەناو مێژووییەکانیان ڕەتکردەوە. بۆ ئێمه پۆڵه‌نیا ته‌نیا سه‌ره‌تایه، ته‌نیا و به‌ڕاستی له وێدا بوونی هه‌یه، كه خه‌ڵكه كارگهرهكه ده‌یانه‌وێت پۆڵۆنی بن، لێره‌دا كۆتایی دێت ڕه‌دی هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كی تایبه‌تیانه له‌ته‌ك پۆڵه‌ندا ده‌كات، ڕه‌شه خه‌ڵكه‌كه خوازیاری بەستنیی په‌یوه‌ندییه لەتەك نه‌ته‌وه‌کانی تر.” [Quoted by Jean Caroline Cahm, op,Cit.,p. 43]
سەرچاوە: http://www.infoshop.org/page/AnarchistFAQSectionD7