لیژنه‌ی ته‌حقیقی بارزانی ده‌بێت لابدرێت ودادگایی بكرێن!
پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ناونیشانی نوێنه‌رێكی واقعی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی ته‌واوی سیما‌و خه‌سڵه‌تی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌ك نیشان ده‌دات له هه‌لسوكه‌وت‌و كاروباری عه‌مه‌لی سیاسی‌و ئیداری‌و ئابوری‌و ڕۆژانه‌ی حوكمرانیدا، به‌ڵكو نوێنه‌ری سه‌رسه‌خت‌و بێ مونافسی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تییه. پارتی دیموكراتی كوردستان دوێنی ڕیكه‌وتی 15 سێبتمبه‌ر 2010، له‌په‌یوه‌ند به‌كه‌یسی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه، ڕاگه‌یاندنێك وه‌ك ئه‌نجامی به‌رایی لیكۆلینه‌وه‌ی لێژنه‌ی ته‌حقیق بلاوده‌كاته‌وه، كه به‌راستی شایانی ئه‌م حزبه‌یه‌و دروست به‌بالای ئه‌م حزبه ده‌خوات.
پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك نوێنه‌ری چینی بورژوزای له‌كوردستان،وده‌سه‌لاته‌كه‌ی له‌ناوچه‌كانی هه‌ولێرو دهۆك وه‌ك ده‌سه‌لاتی گه‌وره سه‌رمایه‌دارنی كوردستان، به‌دروستی له مه‌وقعیه‌ت‌و جیگاو ڕیگای خۆی گه‌یشتوه. به‌دروستی ده‌توانێت نوێنه‌رێكی سه‌رسه‌ختی سه‌رمایه‌ی مۆنۆپۆل بێت‌و ئه‌مه‌ریكاو ته‌واوی وولاتانی زلهیزی سه‌رمایه له ئێستادا میدالیای ئه‌م ڕۆل بینیه‌ی پێ‌ده‌به‌خشن. پیرۆزی بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان، زۆر باش له كاروكرده‌وه‌یدا نه‌ك ته‌نها وه‌ك دیكتاتۆریكی حزبی به‌لكو وه‌ك ئیمپراتۆریك كاره‌كانی جیبه‌جیده‌كات. رۆشنه ئیمپراتۆر بڕیاره‌كانی ڕه‌تناكرێته‌وه مه‌گه‌ر لابخرێت. پارتی دیموكراتی كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حزبه كه‌له‌سه‌ر فه‌سادو پاره‌ی كه‌له‌كه بووی خه‌لكی كوردستان‌و فه‌رهوكردنی بونه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی دنیا، بیل گه‌یتس ده‌بیت شه‌فاعه‌تیان لا بكات، بۆ به‌رێخستنی پاره‌و پول و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مایكرۆسۆفت، وهه‌روه‌ها له ڕیگای سیسته‌می شه‌ریكردنی گه‌وره لیپرسروان‌و جه‌نه‌راڵه خانه‌نیشینه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ده‌یه‌وێت به‌هه‌شتێك بۆ گه‌وره‌به‌رپرسانی حزبه‌كه‌ی و گه‌وره سه‌رمایه‌دارنی كوردستان بخولقێنێت‌و خه‌ڵكی هه‌ولیرو دهۆك‌و ئامیدیو ئاكرێ‌و شێخانیش له جه‌هه‌نه‌می سه‌ركوت‌و بێده‌نگكردن‌و هه‌ژاریدا بژین.
ئه‌مه په‌یامو ناوه‌رۆكی واقعی ڕاگه‌یاندنی لێژنه‌كه‌یه. دیاره ڕاگه‌یاندنه‌كه بۆ سه‌رده‌شت نییه، ئه‌و له ژیاندا نه‌ماوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و جاریكی دیكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی بارزانیه‌وه تیرۆر ده‌كریت، به‌ڵكو ئامانجی پارتی دیموكرات هیرشكردنێكی ملهوڕانه‌یه نه‌ك ته‌نها بۆ سه‌ركرێكاران‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌لكی هه‌ژارو ته‌نگ ده‌ست، به‌ڵكو بۆ نه‌یارانی سیاسی خۆی‌و هاوپه‌یمانانیشی له ته‌حالوفی كوردستانیدا.
لێژنه‌ی ته‌حقیقی ، ڵیژنه‌ی ئیعدامكردنی مردوه‌كان‌و شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانه
ڕاگه‌یاندنی ئه‌م لێژنه‌یه چه‌ند ته‌وه‌ره‌یه‌ك ده‌گریته خۆ به‌لام گرنگترینیان، به‌خه‌ڵكی كوردستان وه به‌تایبه‌ت به خه‌ڵكی هه‌ولێرو ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی ده‌لێت ناڕه‌زایه‌تی نه‌ك قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵكو تاوانه‌و تاوانبار ده‌كرێیت به تیرۆریست و جه‌ماعه‌تی ئه‌نصارولئیسلام. پێ‌یانده‌لێت وه به‌تایبه‌ت له به‌رانبه‌ر تیرۆكردنی سه‌رده‌شتدا هه‌ركه‌س ده‌نگ هه‌ڵبڕیت ئه‌وه ئه‌نصار الاسلامییه‌و تیرۆریسته یان له‌وانه‌یه لایه‌نگریان بێت. ئه‌مه مانای سه‌ركوتی ڕا ده‌ربڕینه‌و ده‌مداخستنی كۆمه‌ڵگایه‌كه… به‌لام بڕواتان بێت ئه‌گه‌ر بۆماوه‌یه‌ك بخوات هیچ هێزیك نییه له دنیادا بتوانیت هه‌تاسه‌ر بمنێت به‌هه‌مان سیاسه‌ته‌وه، كۆمه‌لگای كوردستان تینوی ئازادییه، تاسه‌ر ئه‌مه قبوڵ ناكات.
به‌لام ته‌وه‌ره‌یه‌كی دیكه له ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م گالته‌جاریی‌و سیناریۆ سازیه‌دا ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م لیژنه‌یه، تۆمه‌ت ئاراسته‌ی ئینسانێك ده‌كات كه توانای پارێزگاری كردنی له‌خۆی نییه. ئه‌مه ئیعدامكردنی كه‌سایه‌تی سه‌رده‌شته به مردویی‌و له‌راستیدا فه‌رهه‌نگی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ر ئه‌وه‌یه. هه‌ڵدانه‌وه‌ی قه‌برو، فڕاندنی حه‌سته‌ی مردو، كوشتنی زیندانی‌و ئه‌سیر، ته‌سلیمكردنی ئۆپۆزیسیۆن. من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه زه‌ڕه‌یه‌ك راستی تیدا بوایه هیچ پێویست نه‌بوو پارتی دیموكرات‌و لێژنه‌كه ئاشكرای بكات، وه‌كۆمه‌لگاش زۆر ساده له ڕانه‌گه‌یاندنی ده‌گه‌یشتن‌و بۆیان ده‌رده‌كه‌وت كه مه‌سه‌له چییه.
پارتی ده‌یه‌وێت به‌م ڕیگایه مه‌سه‌له‌كان تیكه‌لاو بكات. ده‌یه‌وێت نیشانی بدات كه سه‌رده‌شت پێشتر ئه‌نصار بوه‌و په‌یوه‌ندی هه‌بوه، به‌لام وادیاره خۆی دابڕاندوه لێ‌یان‌و كاره‌كه‌ی بۆ نه‌كردون.. له‌م رێكاوه نه‌ك ته‌نها ده‌یه‌وێت گشت كه‌یسی سه‌رده‌شت له چوارچیوه‌ی به‌رپرسیاتی خۆی ده‌ربكێشت، به‌ڵكو تاوانباری ده‌كات‌و فڕیی ده‌داته سه‌ر ئه‌نصارولئیسلام له ڕیگای دروستكردنی سیناریۆیه‌كی گالته‌جارانه‌وه كه زیاتر له پیشه‌سازی فلیم سازی هۆلیۆد ده‌چێت… به‌لام لیره‌دا پارتی سه‌ڕه‌رای هه‌ر هیرشو ملهوڕیه‌ك كه ده‌یكاته سه‌ر خه‌لكی كوردستان، له‌هه‌مانكاتدا، ناشیبونی خۆی نیشان داوه، چونكه پیش خه‌لكی كوردستان، خه‌لكی دینا وه ڕیكخراوه جیهانیه‌كان ده‌زانن كه سه‌رده‌شت عوسمان‌و ته‌واوی خێزانه‌كه‌یان نه‌ك هه‌ردورن له‌و گروپه تیرۆریستیانه‌وه به‌ڵكو هه‌میشه له ریزی دژایه‌تی ئه‌واندا بوون، پارتی ئه‌مه له‌هه‌موو لایه‌ن‌و كه‌سیك باشتر ده‌زانێت. به‌لام پارتی وادیاره چاڵه‌كه‌ی قوڵه‌و بۆی پڕناكرێته‌وه‌و ناچار بوه په‌نا به‌رێ بۆ ئه‌نصارو تیرۆریسته‌كان بۆئه‌وه‌ی له چاڵ‌كه‌ی ده‌ریبهێنن…
پارتی نا‌توانیت ئه‌م كلاوه بخاته سه‌ری خه‌ڵك وه پێویسته به‌شیوه‌یه‌كی رۆشن تاوانباری ڕاسته‌قینه ئاشكرا بكات. ئه‌ویش له رێگای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی لیژنه‌ی شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كانو رازی بونی به لیژنه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆو هه‌روه‌ها دادگایكردنی ئه‌و لێژنه‌یه چونكه راستیه‌كانی شاردۆته‌وه‌و ڕیگای له خه‌لكی كوردستان ونكردوه‌و هه‌روه‌ها تۆمه‌تی دروستكردوه بۆ سه‌رده‌شت عوسمان. كریكارانی كوردستان وه خه‌لكی ئازادیخواز‌و دژ به ئیمپراتۆریه‌ت له‌هه‌ركوێیه‌كی دنیا بن پیویسته له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه ریسوایه‌ی پارتیدا بیده‌نگ نه‌بن‌و به‌رهه‌رشیوه‌یه‌ك خه‌لكی شاره‌كانی كوردستان وه خه‌لكی كوردستان له‌ده‌ره‌وه وه ئازادیخوازانی دنیا‌و ڕیكخراوه‌كانی بۆیان ده‌كرێت برژینه سه‌ر جاده به خۆپیشاندان یان مانگرتن یان ناردنی فاكسی ناڕه‌زایه‌تی بۆ پارتی و بۆ حكومه‌تی به‌غدا دریغی نه‌كه‌ن.
16-ئه‌یلول- 2010