شه‌پۆلی بیر ….. ئاسۆس محه‌مه‌د مه‌لا قادر
Closed
بیرۆکه‌ی من هه‌ڵقوڵاوی،
گۆماوێکه،
ئه‌و گۆماوهی له پڕی‌دا،
به شنه‌ی با،
شه‌پۆل ده‌دا،
ده‌شڵه‌قێت و سره‌وت نادا،
پێشانده‌دا،
له ناوخۆیدا،
به‌ژن و باڵای له‌شی بزێو،
ئۆخه‌ی له‌شم،
خۆ ده‌تبینم،
وچان ناده‌ی،
تۆ له‌شێکی،
داچه‌کاو نی،
له‌و لاشه‌وه ڕادمێنم،
تا تێده‌گه‌م،
پرسیار له ناخی خۆم ده‌که‌م،
وه‌ڵامی ناخی من ڕوونه،
ڕووم تێده‌کا،
هاوار ده‌کا،
“ئه‌و له‌شه‌ی تۆ نه‌جووڵاوه،
وێنه‌یه‌که،
بزوێنه‌ری ئه‌و وێنه‌یه‌ش،
پێلی ئاوه.