په‌ڕه‌سێلکه‌ی سوێد «فێرگەی باڵاگەلی ئاسۆ» ی دامه‌زراند
لهگه‌ڵ داڕشتنی ئه‌م دێڕانه‌دا، گرووپێکی شه‌ش که‌سی له مامۆستای کوردستان، پاش خولێکی یه‌ک مانگی، پشته‌و سوێد دهگه‌ڕێنه‌وه کوردستان. گه‌شتی ئه‌م مامۆستایانه له زۆر لاوه مێژووکرده. ئه‌مانه به‌شێکن له پرۆژه‌یه‌ک، شائامانجی بریتییه له پته‌و کردنی په‌یوه‌ندیی نێوان سوێد و کوردستان و هه‌روه‌ها فره‌واندنی ده‌رکمان بۆ یه‌کدی. ئه‌م گرووپه‌ی شه‌ش مامۆستا، به گه‌ڕانه‌وه‌یان کار له یه‌که‌م «فێرگەی باڵاگەلی» Folkhögskolan دا ده‌که‌ن، یه‌که‌م « فێرگەی باڵاگەلی »ی گشت ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و «کۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕه‌سێلکه Föreningen Tornseglarna» ده‌بیته خاوه‌نی. نه‌مگوت مێژووکرده!
« فێرگەی باڵاگەلی » له سوێد مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه- یه‌که‌م « فێرگەی باڵاگەلی » ساڵی 1868 دامه‌زرا – و به‌شێکی یه‌کجار گرینگ بوه له پرۆسه‌ی دێمۆکراتاندنی سوێد. سه‌رده‌مانێک بوو خه‌ڵک نه‌یده‌زانی چۆن چالاکانه، له جڤاتی خۆیاندا، به‌شدار بن له پرۆسه‌ی گرینگی گۆڕانکاریدا. له‌و ڕۆژگاره‌دا فێرگه‌ی باڵاگەلی هات و ده‌ستاوێژی گۆڕانکاری دایه ده‌ست میلله‌ت و بوه هانده‌ری بونیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. ئه‌و 150 « فێرگەی باڵاگەلی » یه‌ی ئه‌مڕۆ له سوێد هه‌ن، ڕۆڵێکی گرینگ‌یان هه‌یه له چه‌رخاندنی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی چه‌مکی وه‌ڵاتیبوونی چالاک و ده‌رباره‌ی دێمۆکراتی.
« فێرگەی باڵاگەلی » شوازێکی گه‌لێری خوێندنه بۆ گه‌وره‌ساڵان، ده‌رفه‌تێکی دوه‌مه بۆ خوێندنی «فێرگه‌ی ناوه‌ندی» گه‌ر ده‌رفه‌تی یه‌که‌م به‌سه‌ر چووبێت. لێره‌دا چه‌ندین جۆر «خوێندنی پیشه‌ناسی» جێیان کراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا « فێرگەی باڵاگەلی » ته‌نها له وه‌ڵاتانی باکووری ئه‌ورووپادا هه‌بوون، به‌ڵام ماوه‌یه‌که له چه‌ندین وه‌ڵاتی ئامریکای لاتینی و ئافریقا بڵاوبۆته‌وه.
گرینگ‌ترین بنه‌مای « فێرگەی باڵاگەلی » بریتییه له‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێ، دوور بێ له ده‌سه‌ڵاتی حکوومه‌ت و کاریگه‌ریی سیاسی (حیزبی). به‌رپرسانی « فێرگەی باڵاگەلی » بریتییه له سازمانی دڵخواز (واته‌کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوی خۆبه‌خش) ی دوور له ده‌ستی حکوومه‌ت.
له سوێد، ئه‌و 150 « فێرگەی باڵاگەلی » یه ساڵانه ده‌رماڵه‌یان له لایه‌ن حکوومه‌تی سوێده‌وه بۆ بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام حکوومه‌ت خاوه‌ن نییه و مافی نییه ده‌ست له کاروباری « فێرگەی باڵاگەلی » وه بدات، نه ناوه‌ڕۆکی فێرکاری و نه شێوازی کار. « فێرگەی باڵاگەلی » ئازادییه‌کی به‌رفره‌وانی هه‌یه بۆ داڕشتنی خول و ڕشته‌ی خوێندنی هه‌موار لهگه‌ڵ پێداویستی و هه‌لومه‌رجی ناوچه‌ییدا. له‌م کاروباره‌دا، مرۆڤ و نۆره‌ی مرۆڤ، ده‌رفه‌ت و فراژووتن جێی سه‌رنجن.
لهگه‌ڵ دامه‌زرانی « فێرگەی باڵاگەلی » له کوردستان، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی کوردستان، به‌ڕێز سه‌فین دزه‌یی، وێرای هه‌نگاو هه‌ڵ بنێت و ئه‌و پێشمه‌رجانه بۆ « فێرگەی باڵاگەلی » ی کوردستان بسه‌لمێنێت که « فێرگەی باڵاگەلی » له سوێد هه‌یه‌تی. ئه‌مه جێی شانازییه. ده‌شبێته مایه‌ی پته‌و کردنی ڕێی په‌یوه‌ندیی نێوان « فێرگەی باڵاگەلی » ی سوێد و کوردستان. له‌وانه‌یه بۆچوون هه‌بێ بڵێ، له به‌ستێنێکی گشتیی گه‌وره‌دا، ئه‌مه ته‌نها هه‌نگاوێکی بچووکی که‌مبههایه. به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه ناوه‌ڕۆکێکی پڕبایه‌خی سیمبۆلیکی هه‌یه. ئه‌م هه‌نگاوه به ئێمه‌ی سوێدی ده‌ڵێ «کوردستان سه‌رنج له بابه‌تێک ده‌گرێ و په‌رۆشیه‌تی که له سوێد زۆر به‌رزتره له‌وه‌ی ته‌نها شێوازێکی فێرکاری بێت». « فێرگەی باڵاگەلی » جگه له شێوازێکی فێرکاری، فه‌رهه‌نگساز و فه‌رهه‌نگبه‌ره، په‌روه‌رده‌کارێکی دێمۆکراسییه، دیوه‌خانه‌ی دیداره بۆ که‌سانی خاوه‌ن بیروڕای هه‌مه‌جۆر.
« فێرگەی باڵاگەلی » له دڵێ خه‌ڵکانێکی زۆری سوێد جێی تایبه‌تی هه‌یه و بۆیه مایه‌ی شانازیمانه ئێسته له کوردستانیش ئه‌م بیرۆکه‌یه جێی خۆی له دڵان‌دا کردۆته‌وه. پرۆژه‌یه‌که له هه‌ناوی خۆیدا توانایه‌کی په‌نامه‌کی هه‌یه بۆ بڵاوبوونه‌وهو دروست کردنی «بازنه‌ی نێو ئاو»، دامه‌زراندنی فێرگه‌ی دیکه‌ی له‌م بابه‌ته، هاندانی ده‌ستپێشخه‌ری، به‌ستێنی په‌یوه‌ندی و چه‌رخاندنی پرۆژه‌ی نوێ، ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بواری فێرکاریدا.
ئه‌م گرووپه شه‌ش مامۆستایه‌ی کوردستان، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئاشنایه‌تییه‌کیان په‌یدا کرد لهگه‌ڵ شێوازی کاری ئێمه له « فێرگەی باڵاگەلی » دا. جگه له‌وه، ئه‌م شه‌ش مامۆستایه، له‌م ماوه‌یه‌دا شه‌ش باڵوێزی هه‌ره‌به‌رزی کوردستان بوون، سه‌رنجی مامۆستا و به‌ڕێوه‌به‌رانی سوێدییان ڕاکێشا به‌ره‌و کوردستان و کونچکاوییان ورووژاند.
له به‌شێکی زۆری ئه‌و « فێرگەی باڵاگەلی » یانه‌ی مامۆستایانی کوردستان سه‌ره‌دانیان کردن، باسی گه‌شتی کوردستان گه‌رم بوه. ئه‌وا « فێرگەی باڵاگەلی سووره‌خاچ» بڕیاری داوه ئه‌م به‌هاره چه‌ند مامۆستا و فێرخوازی خۆی ڕه‌وانه‌ی « فێرگەی باڵاگەلی ئاسۆ» بکات له سوله‌یمانی. هاریکاریی وه‌ها یه‌کێک بوو له ئامانجه به‌راییه‌کانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌مان، ئه‌وا پاش پێنج ساڵ کاری دڵخوازانه‌ی سه‌خت له لایه‌ن «کۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕه‌سێلکه Föreningen Tornseglarna» ـه‌وه، ئه‌م ئامانجه هاته دی. ئه‌مه‌ش جێی شادمانییه.
جگه له شادمانی، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌شه، به‌ڵام بۆ «کۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕه‌سێلکه» نا، بۆ هه‌موو مرۆڤێکی کوردستان که له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، له سیسته‌می فێرکاریدا په‌راوێز که‌وت – جه‌نگ، ناکۆکی، بارودۆخی خێزان یان گیروگرفت جێ گرتن له خوێندنی گشتیدا.
بنه‌مای هه‌ره گرینگ له دیدی فێرکاریی سوێددا بریتییه له ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ هه‌موو که‌سێک – به‌ده‌ر له پاشخان، دین، زایه‌ند (نێرومێ)، ڕیشاڵی نه‌ته‌وه‌یی و بارودۆخی ئابووری. ئێمه یه‌کجار شانازین به‌وه‌ی توانیمان «ده‌رفه‌تێکی دوه‌م» بڕه‌خسێنن بۆ ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێی هه‌یه. ده‌با ئه‌و مافه بۆ هه‌موو که‌سێک دابین بێت. ده‌رفه‌تێکی دوه‌م بێ ئه‌وه‌ی داوای به‌رانبه‌ر بکات. بۆ خۆشم پێم وایه خوێندن و فێرکارییه‌کی دادپه‌روه‌رانه و ئاواڵه بۆ هه‌موو وه‌ڵاتیان، ده‌بێته سه‌رچاوه بۆ «ده‌رفه‌تی دوه‌م» ی کوردستان، که ده‌کاته‌وه پێگه و ستاتووی نێونه‌ته‌وه‌یی.
ئێسته ئه‌م شه‌ش مامۆستایه نێونووس کراون له خولێکی زانکۆی لینشۆپینگ Linköpings Universitet. خولێکی دوو ساڵه‌ی دووره‌خوێندنه ده‌رباره‌ی «ڕێبه‌رایه‌تیی فێرکارانه‌ی گه‌وره‌ساڵان له خوێندنی گه‌لێردا» به سه‌رۆکایه‌تیی پرۆفیسۆر Jan-Erik Perneman که به‌م جۆرههاریکارییه‌کی زۆر گه‌وره‌ی هه‌م پرۆژه‌که و هه‌م «کۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕه‌سێلکه» ده‌که‌ن.
«ئینستیتیوی سوێدی» Svenska Institutet هاریکارمان بوون بۆ پۆشینی خه‌رجیی گه‌شتی ئه‌و شه‌ش مامۆستایه له سوێد. زۆر سوپاسیان ده‌که‌ین که ئه‌مانیش وه‌ک وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی کوردستان بڕوایان به‌م بیرۆکه‌یه هه‌یه و وێرایان پشتیوانی لێ بکه‌ن.
«کۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕه‌سێلکه Föreningen Tornseglarna» له داهاتووشدا پێویستی به هاریکاری ده‌بێت بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ئه‌رکه گرینگه‌ی دامه‌زراندنی « فێرگەی باڵاگەلی » له کوردستان.
کاتی ته‌نگانه و له ئاست گیروگرفت‌دا، پێویستمان به هاندان ده‌بێ. هیوادارین به‌چاوی «مه‌لی نامۆ» سه‌یرمان نه‌که‌ن، ئێمه ده‌مانه‌وێت به گفتوگۆ و هاریکاریی فێرگه و سازمانی دیکه خزمه‌ت بکه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ئامانجی هه‌موان هه‌ر یه‌که- کوردستانێک له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییدا کراوه بێت و به ئه‌رکی وه‌ڵاتیانی سه‌رفرازی خۆی بونیات بنرێ.
Katarina Korp
Katarina.korp@gmail.com
کاتارینا کۆرپ
سه‌رۆکی «کۆمه‌ڵه‌ی په‌ڕه‌سێلکه»
ستۆکهۆڵم 15/9/2010