
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرنامە ئەتۆمیەكانی
Closed
تەكنۆلۆجیای ئەتۆمی گەلێك بەسوودە و پیشەسازی دەگەیەنێتە ئاستێكی بەرز بەڵام كێ گارانتی ئەوە دەكات كە بۆ مەبەستی چەكداری بەكارنەهێنرێت، لەجیهاندا بەتایبەتی ئەوروپا و ئەمریكا ژمارەیەكی زۆر كارلێككەری ئەتۆمی (مفاعل نووی) هەیە وە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بە پلەی یەكەم ئیسرائیل خاوەنی ئەم تەكنۆلۆجیایەیە و ئیرانیش لە هەوڵ و كۆششدایە بۆ بەدەست هێنانی.
شایانی باسە ئیسرائیل خاوەنی بۆمبی ئەتۆمیشە دیارە بە بۆچوونی خۆیان بۆ بەرگری و مانەوە پێویستە و ئەگەر بۆمب و تەكنۆلۆجیای ئەتۆمیان نەبوایە، لەوانەیە هاوكێشەكان بە جۆرێكی تر سووڕیان بخواردایە. ……