
ئه‌وه‌ی عیرفانی قانعی فه‌رد نه‌یووت
مێژووی ئاڵوگووڕه سیاسیه‌کانی کوردستانی عێراق له 50 ساڵی رابووردوودا ، به‌هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه، پێویسته بنووسرێت. ئه‌وه بۆشاییه‌کی گه‌وره‌یه له ژیانی که‌لتووری گه‌لێکدا که هه‌میشه قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ڕۆشنبیره‌کانی گله‌یی ئه‌وه ئه‌که‌ن که دۆژمنان و داگیرکه‌ران و ناحه‌زانی کورد به‌مه‌به‌ستی خراپ مێژووی ئه‌م گه‌له‌یان نووسیوه یا چه‌واشه‌یان کردووه. دیاره مه‌به‌ست له نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه ته‌نها نووسینه‌وه نیه له خۆیدا بگره مه‌به‌ست لێی نووسینه‌وه‌یه‌تی به‌و جۆره‌ی که ڕوویان داوه نه‌ک به‌و جۆره‌ی ئه‌مانه‌وێت ڕوویان بدایه چونکه ئیتر ئه‌وه له مێژوونووسی ده‌رئه‌چێت . واته نووسینه‌وه‌یان به‌پێی میتۆدی زانستی مێژوویی و به‌شێوه‌یه‌کی زۆر بابه‌تیانه جا با دڵی ئه‌م هێز و حیزب یا ئه‌و سه‌رکرده و ڕابه‌ریش زویر و گران بکات. له‌دوای نووسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ش هه‌ر لایه‌ن و که‌سایه‌تیه ئازاده که چۆن ڕیوایه‌تی خۆی له‌و بارانه‌وه ئه‌دات یا پاکانه‌ی ڕۆڵێک ئه‌کات که خۆی له‌و مێژووه‌دا بووبێتی. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نابێ هیچ ڕێگر و بیانوو و پاساوێک ببن به له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م نووسینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی ئه‌و قۆناغه هه‌ستیار و پڕ بایه‌خه.
ڕه‌نگه کورد یه‌کێک له‌و ده‌گمه‌نترین گه‌لانی سه‌ر گۆی زه‌وی بێت که به‌شی زۆری مێژووه هاوچه‌رخه‌که‌ی به خامی مابێته‌وه و ته‌نها له سینه‌ی ئه‌و که‌سانه‌دا په‌نگی خواردبێته‌وه که ڕووداوه‌کانی ئه‌و قۆناغه‌یان بینیوه و تیا ژیاون .
هه‌ر بۆ نموونه تا ئێستا ، جگه له‌وانه‌ی به په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێردرێن و ئه‌وانیش یاریکه‌ری گه‌مه سیاسیه‌کانی ئه‌و قۆناغه بوون و بۆیه نابێ ڕیوایه‌تی ئه‌وان به‌بێ سه‌رنج وه‌ربگیرێت ، که‌س نازانێت نهێنیه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد له ساڵی 1974- 1975 چۆن بووه؟ جۆری په‌یوه‌ندی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و مه‌لا مسته‌فای بارزانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا چۆن بووه؟ هیچ ڕێکه‌وتنێکی نووسراو له نێوانیاندا بووه؟ جۆری ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ئه‌مریکا و سۆڤیاتی جاراندا چۆن بووه؟ باسه‌کانی نێوان حکوومه‌تی عێراق و سه‌رکردایه‌تی پارتی له نێوان 1970 – 1974 سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتنی 11 ئازار چۆن و چی بوون ؟ ئه‌وه گه‌رچاوبپۆشین له زۆر فایلی پڕ له‌بایه‌خی وه‌کوو جیابوونه‌وه‌که‌ی 1966 ی نێوان باڵی لایه‌نگر له بارزانی و تاڵه‌بانی و چوونی هێزه‌کانی لایه‌نگری جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئێران و پاشان بادانه‌وه‌یان به‌لای حکوومه‌تی عه‌بدولسه‌لام عارف و ئینجا به‌عسیه‌کاندا و ده‌یان بابه‌تی هه‌ستیاری تر که تا ئێستا گرێکوێره‌کانیان نه‌کراونه‌ته‌وه و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بگره هه‌ر ده‌سبردنێکیش بۆیان له‌لایه‌ن هه‌ر که‌س و ده‌زگایه‌که‌وه بێت به ((کولاندنه‌وه‌ی برینه‌کان)) و(( فیتی دۆژمن)) و ئه‌و جۆره تانه و ته‌شه‌رانه ناوده‌برێت .
سه‌رجه‌م ئه‌و بیانوو و تانه وته‌شه‌رانه قسه‌ی سیاسین و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و حیزبی دیاریکراو له‌پشتیانه‌وه وه‌ستاوه که بۆ که‌س شاراوه نین.
شێوازی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی زانستی یا گه‌ڕی سیاسی ؟
ئه‌و پێشه‌کیه گشتیه‌م وه‌کوو به‌رکوڵێک هینایه‌وه تا به‌چه‌ند بیروڕایه‌کی کورت له‌و قسه و باسانه‌دا به‌شداری بکه‌م که ماوه‌ی زیاتر له مانگێکه سه‌باره‌ت به گفتوگۆیه‌کی عیرفان قانعی فه‌رد له ژماره‌کانی 134 و 135ی گۆڤاری لڤیندا به‌شێکی فراوانی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری وسیاسی کوردی له‌هه‌ردوو دیوی عیراق و ئێران‌دا سه‌رقاڵ کردووه.
سه‌ره‌تا با باسه‌که داببڕین له‌وه‌ی کێ کردوویه‌تی و ئه‌و پرسیارانه له‌لایه‌ن کێوه کراون، ناوی که‌سه‌که عیرفانی قانعی فه‌رده یا X .
ئایا پرسیار کردن و ووروژاندنی بابه‌تێکی وه‌کوو ئه‌وه ، له‌ڕووی بابه‌تیه‌وه بایه‌خی خۆی هه‌یه یان نا ؟ ئایا هه‌ر ئه‌کادیمیک و لێکۆڵه‌ره‌وه و مێژوونووسێک ئاڵوگۆڕه سیاسیه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسی کوردستان له 40 – 50 ساڵی ڕابووردوودا بکات به بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی هه‌مان ئه‌و پرسیارانه و ئه‌و گرێیانه‌ی نایه نه پێش ؟ ئایا له بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستیدا هێڵی سوور و لۆجیکی بڤه و زۆنی داخراو هه‌یه؟ ئایا له‌وه‌ش گرنگتر کردنه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری گرێکوێره سیاسیه‌کانی کوردستانی په‌نجا ساڵی ڕابووردوو خزمه‌تێکی گه‌وره ناکه‌ن به ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ئاسۆ و داهاتووی به‌شێکی زۆری ئه‌و کێشه و گرفت و ته‌حه‌دیاتانه‌ی که هه‌ر ئێستا ڕووبه‌ڕووی گه‌لی کورد بوونه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌بێ بۆچی هه‌موو بابه‌ت و باسێک شایانی ئه‌وه بێت بخرێته سه‌ر خوانی لێکۆڵینه‌وه به‌ڵام نهێنیه‌کانی یه‌کێک له گرنگترین قۆناغه‌کانی مێژووی کورد به ناوچه‌ی حه‌رام بناسرێت و که‌س زاتی ئه‌وه نه‌کات به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕیوایه‌ته‌وه قسه بکات که تا ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان له‌و بواره‌دا ئه‌یگێڕێته‌وه؟ ئایا به‌پێی لۆجیکی زانستی ، ئێستا له مناڵدانی ڕابووردووه‌وه له‌دایک نه‌بووه؟ پێم وایه وه‌ڵامی به‌شی زۆری ئه‌و پرسیارانه به‌ڵێ بێت .
ساده‌ترین بنه‌مای لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی له‌بواری زانسته مرۆییه‌کان و مێژوودا ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێت که نابێ ڕابه‌ران و و که‌سایه‌تی و سه‌رۆکه‌کان له‌سه‌روووی ڕه‌خنه و شیکردنه‌وه دابنرێن نه‌ک هه‌ر ئه‌وه بگره پێویسته ئه‌وان زیاتریش بخرێنه ژێر زه‌ڕه‌بینی ووردی ڕه‌خنه و تۆژینه‌وه‌وه چونکه هه‌ر بڕیار وکردارێکی ئه‌وان ، به‌پێچه‌وانه‌ی که‌سی نۆرماڵه‌وه ، ئه‌توانێ کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر میلله‌تێک هه‌بێت .
مه‌گه‌ر له‌که‌ڵچه‌ری دیوه‌خانه‌کانی 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری سه‌رده‌می خان و ئاغاکاندا ڕه‌خنه‌گرتن و توێژینه‌وه له ڕۆڵی که‌سایه‌تیه سیاسیه‌کان به‌مانای بێڕێزی و دوژمنایه‌تی لێکدرابێته‌وه ئه‌گینا به‌شی زۆری مێژووی نووسراوی گه‌لان له‌و خانه‌یه‌دا پێناسه ئه‌کرێت . گه‌ر له تانه و ته‌شه‌ره‌کانی پارتی له که‌سایه‌تی عیرفانی قانێعی فه‌رد بگه‌ڕێین ، ئه‌و جنێو و سوکایه‌تیه‌ی که له بری وه‌ڵامدانه‌وه و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی ناوبراو به‌به‌ڵگه‌وه له‌لایه‌ن پارتی و ده‌زگا ئیعلامیه پان و پۆڕه‌که‌یه‌وه به‌و هۆیه‌وه به که‌سی ناوبراویان کرد ، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاکێشا له‌و مشتومڕه ئیعلامیه‌دا مه‌سه‌له‌یه‌کی تر بوو. به‌شێکی زۆری نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وانی کوردستانی له گۆشه‌نیگای خه‌مخۆری بۆ ڕاستی و میتۆدی زانستی و پێشێلکردنی ئه‌و بنه‌مایانه له‌لایه‌ن قانعی فه‌رده‌وه هاتنه مه‌یدانی قسه‌کردن له‌م باسه‌دا. به‌ڵام له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌بوو که ئه‌مانیش ڕێک هاوشێوه‌ی ده‌زگا ئیعلامیه ڕه‌سمیه‌کانی جگه له ته‌شهیر و ناوزڕاندن و مه‌نتیقی ته‌خوین و هه‌وڵ بۆ بزواندنی ته‌لی سۆزی خه‌ڵک هیچیان نه‌خسته سه‌ر خه‌رمانی زانست و میتۆدی لێکۆڵینه‌وه بگره بوون به ده‌هۆڵژه‌نی سیاسی . هه‌ر ته‌نها وه‌کوو نموونه‌یه‌ک فه‌رموون سه‌یری شێوه و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م ئه‌رگۆمێنتانه‌ی دوکتۆرهاشمی ئه‌حمه‌د زاده زاده بکه‌ن که به‌ڕیزیان سه‌رۆکی نێوه‌ندیی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردیه له زانکۆی ئێگزێته‌ر له‌به‌ریتانیا. (( لەبەر ئەوەی کە لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا ناوی ئەم “مێژوونووس”ە زیاتر لە ڕادەی پێویست کەوتووەتە سەر زمانان، هەستم کرد وا باشتر بێت تەنیا وەک “مێژوونووس” ئاماژەی پێ بکەم و ئەمەش ئاماژەیە بە قسەی خۆی کە دەڵێت “من مێژژوونووسم”. هەڵبەت من لە هەموو شوێنێکدا کە ئاماژە بەو دەکەم وشەی مێژوونووس دەخەمە ناو نیشانەی گواستنەوە (“”).)).
هه‌روه‌کوو ده‌بیینن دوکتۆر هاشم به ئه‌ندازه‌یه‌ک جڵه‌وی سۆز بۆخۆی به‌رئه‌دات تا ئه‌و جێیه‌ی که ئاماده نیه ناوی عیرفانی قانیعی فه‌رد به‌سه‌رزمانیدا بێت و ته‌نها به‌ناوی (( مێژوونووس )) ئه‌ویش به‌ته‌وسه‌وه باسی ئه‌کات. هه‌ر که‌سێک ته‌نیا یه‌ک کۆرسی زانکۆیی خوێنبێت به‌ئاسانی ناکۆکی ئه‌و شێوازه باسکردنه‌ی له‌گه‌ڵ میتۆدی زانست‌دا بۆ ده‌رئه‌که‌وێت که دوکتۆری ناوبراو په‌نای بۆ ئه‌بات.
ساواک و پارتی: بوختان یا ڕاستی ؟
له‌وه‌ش خراپتر هاتنه مه‌یدان به‌چه‌کی ژه‌نگاوی دژایه‌تی کورد ئیتر سواوه و پێموانیه قه‌ناعه‌تی که‌سێک به‌وجۆره ختووکه‌دانه عاتیفیه بجووڵێت به‌تایبه‌تی ئه‌و هێزانه‌ی له‌م بواره‌دا و له‌وه‌ڵامی قانیعی فه‌ردا تۆمه‌تی به‌کرێگیراوی بۆ ئه‌م و ئه‌و یا په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ڵ بۆنموونه ئێران‌دا به‌ڕوودائه‌ده‌نه‌وه، خۆیان نیوه‌ی ته‌مه‌نی سیاسی و حیزبایه‌تیان بریتیه له هاوکاری له‌گه‌ڵ ئێرانی شاهه‌نشاهی و ئیسلامی‌دا .
گه‌ر گریمان قانعی فه‌رد په‌یوه‌ندی گومانلێکراوی به ئێران و ده‌زگاکانیه‌وه هه‌بوو، خۆ په‌یوه‌ندی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕژێمی شاهه‌نشاهی و ئیسلامی‌دا ، که هه‌ردووکیان سیاسه‌تی خنکاندنی گه‌لی کورد و هه‌موو گه‌لانی ئێران به فراوانترین شێوه پیاده ئه‌که‌ن، زۆر له‌و بواره تێپه‌ڕئه‌کات وله‌خانه‌ی گومان تێپه‌ڕیوه. مێژووی ته‌سلیمکردنه‌وه‌ی موعینیه‌کان و شه‌ریفزاده‌کان و سه‌دان تێکۆشه‌ری تری کوردستانی ئێران له‌زه‌مانی شا به زیندوویی یا به‌مردوویی، لای عام و خاس ئاشکرایه و زۆربه‌ی چالاکوانانی سیاسی قه‌دیمی هه‌ردوو دیوه‌که‌ی کوردستان ئێستاش له‌بیریان نه‌چۆته‌وه وئه‌و لاپه‌ڕانه به چه‌واشه‌کاریی مشتێک نووسه‌ر و سیاسی کوردی ئێرانی که به‌رگری له‌پارتی ئه‌که‌ن، ناشارێنه‌وه. له‌وه‌ش تازه‌تر که‌س ئه‌و ڕۆژگارانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێرانی ساڵی 1979 ی له‌بیرنه‌چۆته‌وه که چۆن هێزه‌کانی پارتی که ئه‌وکات ناوی ڕه‌سمیان ( قیاده موقت ) بوو ، بۆ سه‌رکوتی جه‌ماوه‌ی ڕاپه‌ڕیوی شاره‌کانی کوردستانی ئێران پێش پاسدارانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ئه‌که‌وتن. هه‌ر له‌و نێوه‌دا یه‌کێک له داخوازیه‌کان که له زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران‌دا دووباره ئه‌کرایه‌وه ده‌رکردنی هێزه‌کانی پارتی بوو له ئێران به‌هۆی پاشکۆیه‌تیانه‌وه بۆ ده‌زگا سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ئێران . بۆیه و له‌وسۆنگه‌یه‌وه پێموانیه که‌س نه‌زانێت که سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق چه‌کی کوردایه‌تی لێره‌دا به مانایه‌کی تر به‌کاردێنن و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه که نه قانعی فه‌رد و نه‌که‌سێکی تر بۆی نیه لاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و ڕاستیه مێژوویانه هه‌ڵبداته‌وه چونکه ، جگه له‌باره مێژوویه‌که‌ی ، هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستیه مێژوویانه نیشانه‌ی پرسیارێکی گه‌وره ئه‌خاته سه‌ر بوونی ئێستای ئه‌و حیزبه و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی. بۆ ته‌ڵخی به‌ختی پارتیش ئه‌م مشتومڕه سیاسیه هاوزه‌مان بوو له‌گه‌ڵ یادی 14 ساڵه‌ی 31 ی ئابدا که پێموانیه که‌س لاری له‌وه هه‌بێت که سه‌رتۆپی تازه‌ترین شاکاری کوردایه‌تی ئه‌و حیزبه‌یه.
قانعی فه‌رد ئاوای نووسیوه: (( ئه‌و شۆڕشه‌ی که به شۆڕشی ئه‌یلوولتان ناساندووه که ئێمه فڵان ده‌که‌ین و فیسار ده‌که‌ین ، له‌بنه‌ڕه‌تدا درۆیه‌کی تیا هه‌یه که بۆچی به‌سه‌راحه‌ت ناڵێن ساواک یارمه‌تی دروستبوونی ئێمه‌یدا ؟ )). گۆڤاری لڤین. ژماره 135، 10 / 8 / 20010 : به‌شی دووه‌می چاوپێکه‌وتنی عیرفانی قانعی فه‌رد، ل 11.
لێره‌دا چه‌ند پرسیارێک ڕووبه‌ڕووی سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و هه‌موو ئه‌و نووسه‌رانه ده‌بێته‌وه که له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی قانعی فه‌رد هاتنه وه‌ڵام .
یه‌که‌م : ئایا قانعی فه‌رد یه‌که‌مین که‌سه که ئاماژه‌ی به ڕۆڵی گه‌وره‌ی ساواک و حکوومه‌تی ئێرانی زه‌مانی شا کردبێت سه‌باره‌ت به (( شۆڕشی )) ئه‌یلوول ؟
دووه‌م: ئایا پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی 1975 له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌وکاته‌یاندا دانیان نه‌نا به په‌یوه‌ندی نزیکی پارتی و بارزانی به ڕژیمی شای ئێران و ساواکه‌وه وه‌کوو یه‌کێک له‌گرنگترین هۆیه‌کانی شکستی ئه‌وکاته؟
سێیه‌م : ئایا ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی سه‌رده‌می 1975-1980 ی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان پڕ نه‌بوون له به‌ڵگه و نموونه سه‌باره‌ت به (( خۆفرۆشی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی)) بۆ ساواک نه‌ک (( هاوکاری )) که شیوازێکی سووکتر و ده‌ربڕینێکی به‌ئه‌ده‌بتره؟
چواره‌م : ئایا ئه‌ده‌بیات و نووسراوه‌کانی زۆربه‌ی هێزه کوردستانیه‌کانی ئێرانی ئه‌وکات، به‌تایبه‌تی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه ، پڕ نه‌بوون له‌به‌ڵگه و هه‌واڵ و په‌رده‌هه‌ڵماڵین ، سه‌باره‌ت به هاوکاری و پێشله‌شکری هێزه‌کانی پارتی بۆ هه‌ردوو ڕژیمی شاهه‌نشاهی و ئیسلامی ئێران ؟
پێنجه‌م : ئایا مه‌لا مسته‌فا بارزانی خۆی له ڕۆژنامه‌ی که‌یهانی ئێرانی زه‌مانی شادا به‌ئاشکرا نه‌یووت (( کار من تمام شد – ئه‌رکی من ئیتر ته‌واو بوو )) به‌مه‌رجێک نه ئه‌وکات و نه تائێستاش هیچ لایه‌نێک له‌ناو پارتی و خانه‌واده‌ی بارزانیدا ئه‌و گفتوگۆیه‌یان به‌درۆ نه‌خستۆته‌وه و ئێستاش له‌ئه‌رشیفدا ماوه؟
به‌پیی ئه‌وانه و ده‌یان به‌ڵگه‌ی هاشاهه‌ڵنه‌گری تر پارتی و بارزانی ڕۆڵی به‌رچاویان گێڕاوه له‌خزمه‌تکردن به هه‌ردوو ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری شاهه‌نشاهی و ئیسلامی ئێران و دژایه‌تی کردنی خواسته‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران‌دا. ئه‌و ڕاستیه عیرفانی قانیعی فه‌رد یا هه‌ر که‌سی تر بیکات ، که‌سه‌که خاوه‌نی هه‌ر ڕابووردوو و پاشخانێک بێت ، ئه‌بێ نه‌ک هه‌ر بوترێت به‌ڵکوو ئه‌بێ به‌هۆی بایه‌خی سیاسی و مێژوویی خۆیه‌وه زۆر به‌ووردی و به به‌ڵگه و ڕۆژ و فاکته‌وه بنووسرێن.
خه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستانی ئێران ، له‌سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979دا ، هه‌رکه‌ته یه‌که‌مین فرسه‌تی ئازادیاب بۆ ڕه‌خسا زۆر ڕاشکاوانه به‌هه‌موو توێژه‌کانیانه‌وه که‌وتنه هه‌ڵوێستوه‌رگرتنی ئاشکرا و به‌کرده‌وه سه‌باره‌ت به هاوکاری پارتی و بارزانی له‌گه‌ڵ ڕژیمی دیکتاتۆری شادا. له‌ه‌و سه‌رده‌مه‌دا خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستانی ئێران به ڕیزی سه‌دان هه‌زار که‌سی شیعاریان ئه‌دا : دار‌و ده‌سته‌ی قیاده – ڕه‌نجی کوردیان به‌بادا . چالاکوانانی سیاسی ئه‌وکاته‌ی کوردستانی ئێران له‌بیریانه که چۆن هێزه‌کانی پارتی جاده‌ی پیرانشه‌هر – سه‌رده‌شتیان له ساڵی 1982 دا به قۆنته‌رات له پاسدارانی ئیسلامی ئه‌گرت و بۆ ڕاونانی پێشمه‌رگه‌کانی دیموکرات و کۆمه‌ڵه کۆنترۆڵیان ئه‌کرد. هه‌موان له‌بیریانه که چۆن ده‌رکردنی سه‌رکردایه‌تی ( قیاده موقت ) ببوو به داخوازیه‌کی جه‌ماوه‌ری به‌رینی خه‌ڵک دوای ئه‌وه‌ی که له‌پاڵ سوپای پاسدارنی زه‌مانی به‌نی سه‌دردا ده‌ورێکی گه‌وره‌یان بینی له‌شه‌ری شاره‌کانی ساڵانی 80 – 81 و 82 دا و هه‌ر بۆیه‌ش پێشتر له گه‌ڵاله‌ی 26 مادده‌یی هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران‌دا داخوازی ده‌رکردنی پارتی له ئێران ، به هۆی ئه‌و ڕۆڵه سه‌رکو‌تگه‌ریه‌یانه‌وه ، له‌پاڵ داخوازیه‌کانی تردا بوون به ماده‌ی گفتوگۆ له‌به‌رانبه‌ر ڕژیمی خومه‌ینیدا. ڕۆڵی هێزه‌کانی پارتی ، به‌هۆی کوردبوونیان و شاره‌زاییان له‌ناوچه‌که و سروشتی خه‌ڵکه‌که‌ی ، زۆر به‌رچاوبوو به‌تایبه‌تی له‌بواری هێرش بۆسه‌ر ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ی و دیموکراتیکه‌کان که دیارده‌یه‌کی زه‌قی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شاره‌کانی کوردستانی ئێران بوو.
له‌وه سه‌یرتر ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قانیعی فه‌رددا نوسرن باس له‌وه ئه‌که‌ن که له سه‌روبه‌ندی ڕووخانی کۆماری مه‌هاباددا گوایه قازی محه‌مه‌د ئالای کوردستانی سپاردووه به مه‌لا مسته‌فا و په‌یامی سیاسی خۆی و خه‌ڵکی کوردستانی به‌وسپاردووه. ئه‌وانه گوایه وه‌ڵامێکن بۆ قسه‌یه‌کی عیرفانی قانیعی فه‌رد که له‌هه‌مان سه‌رچاوه‌دا وتوویه‌تی: (( من نموونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ سه‌رله‌شکری ساواک عه‌لی ئه‌کبه‌ر فه‌رزاریان له کالیفۆرنیا گفتوگۆم کردووه ، ده‌ڵێت : له‌ئه‌سنادی ساواکدا ئه‌و کاته‌ی بارزانی هاتووه بۆ لامان ، بارزانی قسه‌ی باشی له‌سه‌ر قازی محه‌مه‌د نه‌کردووه، منیش ته‌نها نه‌قڵی قسه‌ی ئه‌و پیاوه‌م کردووه، من وتوومه ئه‌م کابرایه وا ده‌ڵێت ، ڕاستی یا درۆی په‌یوه‌ندی به منه‌وه نیه ، به‌ڵام ئه‌وه‌یه کاتێک قسه‌یه‌ک ده‌بیستین ده‌بێت سه‌رنجی بده‌ین ئه‌گه‌ر وایه بزانین بۆ وایه ، ئه‌گه‌ر درۆیه بڵێین درۆیه و ڕاست نییه ، من ئه‌م قسه‌یه‌ی ئه‌م کابرایه‌م نووسیوه ، له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی قسه‌ی ئه‌م کابرایه منیان کردووه به دژی قازی محه‌مه‌د ، له‌کاتێکدا له‌هه‌ندێک له به‌ڵگه‌نامه‌دا هه‌تا ده‌نگی مه‌لا مسته‌فا ئێستاش له ئه‌رشیفی ئینگلیز له‌نده‌ن هه‌یه کاتێک له‌گه‌ڵ ئوڵسن ووتووێژی کردووه وتوویه‌تی : ” قازی محه‌مه‌د پیاوێکی ترسنۆک بووه ” به‌داوای لێبووردنه‌وه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم که مه‌لا مسته‌فا ته‌نانه‌ت ووتوویه‌تی : ” قازی محه‌مه‌د پیاوێکی خوێڕی بووه ” . گۆڤاری لڤین . ژماره 134 . به‌شی یه‌که‌می چاوپێکه‌وتنی عیرفانی قانیعی فه‌رد.
لێره‌دا بێ ئه‌وه‌ی بتوانم ڕایه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و قسه و به‌ڵگه‌نامانه بده‌م به‌ڵام به لێکدانه‌وه‌یه‌کی ساده‌ی سیاسی ئه‌توانم بڵێم : ئایا هاوکاری کردنی پارتی له‌گه‌ڵ ساواک و ڕژیمی شای ئێران‌دا که له‌ئاستێکدا بووه به پێی به‌ڵگه‌ی زیندوو ده‌یان ئه‌ندام و کادر و سه‌رکرده‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی یا ته‌سلیم به ساواک کردبێت یا خۆی له‌رسه‌ر داوای ساواک تیرۆری کردبن ، ئه‌وه خۆی گه‌وره‌ترین خیانه‌ت به په‌یامی قازی محه‌مه‌د نیه گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕاست بێت که قازی ئه‌و ئه‌رکه‌ی به بارزانی سپاردبێت ؟ ئایا ئه‌وه گه‌ره‌ترین گورز نه‌بووه که مه‌لا مسته‌فا و پارتی له بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گه‌لی کوردیان وه‌شاندووه؟ ئایا پارتی ئه‌وسا و ئێستا ئه‌توانێ هاشا له‌و ڕاستیانه بکات و ئه‌وکات بڵێین که قانیعی فه‌رد و به‌ریتانیا و ئه‌مریکا و گشت به‌ڵگه‌نامه و ئه‌رشیفه‌کانی دونیا درۆ ئه‌که‌ن و پارتی و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته هاوکاره‌کانی ڕاست ئه‌که‌ن؟ وه‌ڵامی سروشتی هه‌موو ئه‌و پرسیارانه وه‌ک ڕۆژ ڕووناکن و پێموانیه به پارتی و که‌س په‌نهان بکرێن .
قانیعی فه‌رد یا …. ؟
ئه‌وه‌ی پارتی هه‌وڵی بۆ ئه‌دا ته‌نها ڕه‌تکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی قانیعی فه‌رد نیه چونکه ئه‌وانه بوونه به‌به‌شێک له به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژوویی وله‌زۆر بواری تر و له‌لایه‌ن زۆر هێز و دام و ده‌زگاوه وورووژێنراون. گه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌وه‌نده ته‌واو بوایه پارتی ئه‌یتوانی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی نزیک له‌دام و ده‌زگاکانی خۆی بخستایه‌ته گه‌ڕ و هیچی تر.
پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، جگه له شێواندنی ئه‌و قۆناغه مێژووییه ، له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌دووی چه‌ند ئامانجی تره‌وه یه که پێیان له‌ناو قۆناغی ئێستادایه و که‌متر په‌یوه‌ندیان به مێژووه‌وه هه‌یه:
یه‌که‌م : زاڵکردنی مۆدێل و ڤێرژنی سیاسی و ئایدیۆلۆجیی حیزبی ناوبراو له هه‌موو پارچه‌کانی تری کوردستان و له‌ناو هێزه سیاسیه‌کان و خه‌ڵکدا . ئه‌م هه‌وڵه نوێ نیه به‌ڵام به په‌یوه‌ند به هاوکێشه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که و تورکیا و ئێران و ناوخۆی ئه‌و 2 ووڵاته ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارتی گوژمێکی نوێی به‌خۆوه گرتووه. هه‌وڵه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی پارتی و سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی بۆ تورکیا و فشاره هه‌میشه‌ییه‌کانی له‌سه‌ر په‌که‌که و ڕێکخراوه کوردستانیه‌کانی ناوخۆی تورکیا به‌شێکن له‌و هه‌وڵه. له‌ناو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران ئه‌م هه‌وڵه‌ی پارتی له‌سایه‌ی هه‌ردوو باڵه‌که‌ی حیزبی دیموکرات و ده‌ها قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و چالاکوانی سیاسی ، به‌رهه‌می خۆی بووه به‌ڵام له ناو کورده‌کانی تورکیا هێشتا ، به زۆر هۆ ، ڕێگری زۆری له‌به‌رده‌مه.
دووه‌م: ئه‌و هات و هاواره له‌به‌رانبه‌ر قانیعی فه‌رددا به‌شێکه له هه‌وڵێکی سه‌رتاسه‌ری تر و سیستماتیکی پارتی و دام و ده‌زگاکانی بۆ پاشه‌کشه به میدیای ئازاد و ڕامکردنی ئه‌و دام ده‌زگایانه‌ی تا ئێستا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان پاراستووه.
له‌کوردستانی عێراقدا توێژی ڕۆشنبیران ومیدیای ئازاد له‌ڕوانگه‌ی پارتیه‌وه بوونه به به‌ربه‌ستێک بۆ هه‌یمه‌نه‌ی حیزبی ناوبراو له ناوخۆی کوردستاندا. ئه‌و داموده‌زگایانه بوون به ئامرازێکی هوشیاربوونه‌وه‌ی سیاسی خه‌ڵک. ئه‌و ڕاستیه به‌تایبه‌تی پارتی به‌وه نیگه‌ران کردووه که له‌لایه‌که‌وه ئاوان به ئیغرائات و هه‌ڕه‌شه‌ی پارتی ده‌ست له په‌یامه‌که‌ی خۆیان هه‌ڵناگرن بۆیه‌ش هه‌ر ڕۆژه‌ی پارتی یه‌کێکیان ڕاپێچی دادگا ئه‌کا و له‌لایه‌کی تریشه‌وه ڕۆڵی میدیای ئازاد وای کردووه که میدیاکانی پارتی و ئه‌وانی سه‌ر به‌ون به هیچ جۆر جێی متمانه‌ی خه‌ڵک نه‌بن و به‌وه‌ش خه‌ڵک به قسه‌ی ئه‌وان ته‌فره‌ی پارتی نه‌خوات.
سێیه‌م : سه‌رباری هاوپه‌یمانی ستراتیجی و دۆستایه‌تی ڕواڵه‌تی نێوانی پارتی و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، ململانێ و پاشقولگرتن دیوێکی تری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌یه. به هاتنه مه‌یدان و سه‌رکه‌وتنه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ململانێی سیاسی نێوان یه‌کێتی و پارتی تووندتر بۆته‌وه.
پارتی زۆر به‌ئاشکرا ، و به‌تایبه‌تی له‌سایه‌ی ڕۆڵی سازشکارانه‌ی ئاشکرای جه‌ڵال تاڵه‌بانی له‌و بواره‌دا، ئه‌یه‌وێ سوود له‌هه‌ر فرسه‌ت و باس و مه‌سه‌له و کێشه‌یه‌ک وه‌رگرێت به‌ئاراسته‌ی لاوازکردنی یه‌کێتی. پارتی له درێژماوه‌دا هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دات که یه‌کێتی بکات به‌هێزێکی پاشکۆی خۆی نه‌ک شه‌ریک و هاوپه‌یمانی هاوسه‌نگ و گه‌ر ئه‌وه‌شی بۆ نه‌کرا بیکات به حه‌ریفێکی لاواز و که‌م ده‌سه‌ڵات. هه‌ر له‌م بواره‌شدا پارتی وه‌کوو ته‌نیا قسه‌که‌ری مێژوو وئێستای (( کوردایه‌تی )) دێته زمان و ئه‌یه‌وێت هه‌موو ڕووداو و کێشمه‌کێشه‌کان به‌ئاراسته‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆڵه‌دا ببات. ئه‌م ڕاستیه لای یه‌کێتی نه‌ک په‌نهان نیه به‌ڵکوو گه‌یشتۆته قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانی جیاوازی بیر‌و ڕا و هه‌لوێست له‌ناو ئه‌واندا سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی پارتی.
به‌ڵام له‌هه‌موو گرنگترئه‌وه‌یه کا پارتی زۆر ئاشکرا و هۆشیارانه گه‌ره‌کێتی ڕه‌تکردنه‌وه‌ی قسه‌کانی قانیعی فه‌رد بکات به ئامرازێک بۆ پاشه‌کشه‌کردن به ئازادی بیروڕا و ده‌مکوتکردنی میدیای ئازاد و هه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ک که خه‌ڵکی کوردستانی عێراقی به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌وان ده‌ری ببڕن. لێره‌وه مه‌ترسی هه‌موو ئه‌و بابه‌ت و نوسراوانه زه‌قتر ئه‌بێته‌وه که له ماوی ڕابووردوودا له‌م بواره‌دا نووسران و که‌سانێکی زۆر به مه‌به‌ست یا به‌هۆی که‌می شاره‌زایی و نه‌ناسینی هه‌موو لایه‌نه‌کانی ئه‌و سیاسه‌ته‌وه، که‌وتنه ئه‌و داوه‌وه که پارتی بۆی چنیبوون.
عدنان کریم – سدنی
سه‌بته‌مبه‌ری 2010