
عوزری لیژنه‌ی لیكۆلینه‌وه‌و قه‌باعه‌تی دانپیانانی تاوانباریبكوژی سه‌رده‌شت!
كوردستان تیڤی كه‌ناڵی ئاسمانی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و زاگرۆس تیڤی پارتی، هه‌ردوكیان پێكه‌وه‌و یه‌ك له‌دوای یه‌ك ئه‌مشه‌و 21ی سیبتمبه‌ردا “تاوانبار”ێكیان هێنایه سه‌ر ته‌له‌فیزیۆنو وه‌ك كه‌سیكی تیرۆریستی سه‌ر به ئه‌نصارولئیسلام‌و ئاگادار له تیرۆركردنی سه‌رده‌شت قسه‌ی كرد.
سیناریۆی دانپیانانی ئه‌م براده‌ره سه‌یرو سه‌مه‌یه‌ره، نه‌ك یه‌ك پرسیار به‌ڵكو سه‌دان پرسیار دروست ده‌كات كه هیچیان به‌قازانجی لێژنه‌ی لیكۆلینه‌وه‌ی پارتی نییه. ئه‌گه‌ر لیژنه‌كه به ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی خۆی وازی بهینایه قازانجی بوو، به‌هه‌رحال خه‌لك بڕوای پێنه‌ده‌كرد، به‌لام ئیستا به‌م سیناریۆی دانپیانانه، پارتی لێكۆلینه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر خۆی قه‌به‌تركردوه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی دیكه لێكۆلینه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ی بێئعتبار ده‌كات. پرسیاریكی ساده ئه‌وه‌یه، كه سه‌رده‌شت ده‌فڕیندرێت بۆ له‌شه‌رقات ناكوژریت؟ یان پێش شه‌رگات بۆ ناكوژریت؟ چ پێویست به بانگهێشتنی كاكی “تاوانبار “ده‌كات له‌بێجیه‌وه بۆ شه‌رگات‌و له‌وێوه بۆ موصل، تۆ بلێ‌ی تاكه‌ده‌لیلی سه‌ر به‌م گروپه تیرۆریستیه له‌وناوچه‌یه‌دا هه‌ر “هشام” بێ ؟! پاشان ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه تێكدانی فه‌زای ئه‌منی هه‌ولیرَه به‌قه‌ولی ” تاوانبار” بۆچی له‌نیو هه‌ولیر و له‌به‌رده‌می زانكۆدا سه‌رده‌شت ناكوژریت؟ كه حه‌تمه‌ن ئه‌مه‌یان به‌هیز تره بۆ سوكردنی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولیرو تیكدانی باری ئه‌منیه‌تی شاره‌كه، پاشان تیرۆریست تیرۆریسته بۆچی له نیو هه‌ولیردا له‌به‌رده‌می سه‌رده‌شتدا خۆیان ناته‌قینه‌وه، هه‌م سه‌رده‌شت‌و هه‌م ته‌واوی باری ئه‌منی هه‌ولیرو زانكۆی تێك ده‌دات وده‌یان كه‌سی دیكه‌یان خه‌ڵتانی خۆین ده‌كرد!! وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه كه گرێ گویره‌ی ئه‌م دانبپیانانه‌یه، ده‌بێت به‌ڕیزانی لێژنه‌ی لیكۆلینه‌وه بفه‌رمون خه‌ڵكی كوردستان قه‌ناعه‌ت پێبكه‌ن. به‌لام هیشتا وه‌لام به سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یی ئه‌م سیناریۆیه ناداته‌وه..
پێش ئه‌مه پێویسته سه‌رنج بده‌ینه راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌نصنار‌ولئیسلام، ئه‌وان به‌رۆشنی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌كاری پارتی ده‌زانن!! به‌رۆشنی ده‌لین ئه‌گه‌ر ئیمه كه‌سیك تیرۆربكه‌ین ئه‌وا ڕایده‌گه‌یه‌نین!! ئه‌مه ته‌نها قسه‌ی ئیعلامی ئه‌وان نییه، به‌لكو گشت سیتسه‌می فكری‌و سیاسی ریكخراوو گروپه تیرۆریستییه‌كانه. ماهیه‌تی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌یه، خه‌باتی ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌یه، واته تیرۆركردن‌و خۆته‌قاندوه‌و ڕاگه‌یاندنی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، كاری سه‌ره‌كی ئه‌وانه. چونكه كاریكی دیكه‌ی سیاسیان نییه‌و فه‌لسه‌فه‌ی بون‌و مانه‌وه‌یان به‌ستراوه‌ته‌وه به چالاكییه تیرۆریستییه‌كانیانه‌وه، به‌قه‌ولی خۆیان واجبی ” ئیمانی” خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن. وه له‌وه‌دا راست ده‌كه‌ن ئه‌وان خه‌ریكی غه‌زای خۆیانن‌و به‌واجبی ئاینی‌و ئیمانی خۆیانی ده‌زانن‌و واجبی ئیمانیانه كه چالاكیه‌كانیان ڕابگه‌یه‌ننن ئه‌گه‌ر ڕیكخراو پێكهێنان و چالاكی كردنی تیرۆریستی، هیچ مانایه‌كی نابیت بۆ ئه‌وان.
ئه‌م دانپینانه‌ی ئه‌م براده‌ره، قه‌باعه‌تی كاری لیژنه‌ی پارتی زۆر گه‌وره‌تر كرد. پارتی ئیستا له‌به‌رده‌م یه‌ك مه‌سه‌له‌ی جدیدایه، لیژنه‌و ته‌حقیقاتی پارتی كه‌س گویگری نابێت، یه‌ك ڕیگای له‌به‌رده‌مدایه ئه‌ویش ئاشكرا كردنی تاوانبارانی ئه‌صلییه، سیناریۆ سازی له‌وانه‌یه چه‌ند مانگ وه سالێك یان زیاتر پارتی بتوانێت خه‌ڵك مه‌شغول بكات پێوه‌یو سه‌رقاڵیان بكات. به‌لام خه‌لك دیسان سوره له حه‌قیقه‌ت، سوره له‌سه‌ر ئاشكرا كردنی تاوانباران نزیكترین ڕیگا ئه‌وه‌یه پارتی خۆی تاوانباری سه‌ره‌كی ئاشكرا بكات یان مل بدات به‌لێژنه‌یه‌كی لیكۆلینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ. پارتی قازانجی خۆیه‌تی زۆر زوو ئه‌م لێژنه‌ی لێكۆلینه‌وه‌یه بشارێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا له ڕاگه‌یاندنی دوهه‌میدا كه رۆشن نییه كه‌ی ده‌بێت، ئه‌وا چاڵه‌كه‌ی پارتی قوڵتر ده‌كات. سه‌رده‌شت ناتوانرێت به‌پاره‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوی فه‌ساد له‌كه‌دار بكرێت، هه‌زاران هه‌زار ئینسان پاریزگاری لێده‌كات. 21. 9.2010