له‌ودیو توندڕه‌وی و میانڕه‌ویه‌وه
له‌ودیو توندڕه‌وی و میانڕه‌ویه‌وه
وێنه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراوی عیلمانیه‌تی ئیسلام
له بیست ساڵی رابردوودا ئه‌وه‌ی له په‌یوه‌ندی نیوان بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان و عیلمانیه‌تدا له ناو رۆشنبیری كوردیدا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه , هه‌میشه ئه‌گه‌ری ناكۆكی و به‌ریه‌ككه‌وتن و یه‌كتر ره‌تكردنه‌وه بووه , وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ردوو پرۆژه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر بتوانن بژین و درێژه به‌خۆیان بده‌ن , هه‌ركاتێكیش له هه‌ر به‌ره‌یه‌كیاندا ده‌نگ و ئاراسته‌ی نه‌رم و میانڕه‌و دروست بوبێـت ( به‌تایبه‌تی لای ئیسلامیه‌كان ) ئیتر ئه‌م نهرمڕهویه كراوه‌ته به‌شێك له شوناسی هێزه‌كه و وه‌كو تایبه‌تمه‌ندیه‌كی زۆر دیار و ده‌ركه‌وتوو تر له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی تری له‌به‌رچاوگیراوه , یاخود میانڕه‌و بوون خه‌سڵه‌تێكی زۆر سه‌رنجراكێش و به‌بایه‌خ بووه له هه‌موو شوێن و كاته‌كاندا , چ لای ئه‌وانه‌ی به باشیان زانیوه و چ ئه‌وانه‌یش وه‌ك خوێنساردی و بێ هه‌ڵوێستی و لاوازی و …هتد , ناویانبردووه . له‌م نێوه‌دا چه‌مكی عیلمانیه‌ت به‌هه‌موو ئه‌و ناكۆكی و جیاوازی و تهمو مژ و لێكدانه‌وه گرفتئامێزانهی problematic هه‌ڵگری بووه , جێگای به‌شێكی زۆری ئه‌و بهریهككهتن و مشتومڕانه‌ی كردۆته‌وه كه له نێوان ئیسلامیه‌كان و داكۆكیكارانی پرۆژه‌ی عیلمانیه‌تدا هه‌بووه , كه‌م بیریار و نوسه‌ری جیهانی و ئیسلامی و لۆكاڵی هه‌یه له‌م بواره‌دا قسه‌یه‌كی كردبێـت و بیر‌و بۆچونه‌كانی به‌كار نه‌هێنرابێت , ئیتر بۆ لایه‌نگیری و پاساودانی بۆچونێكی دیاری كراوبێت , یاخود بۆدژایه‌تی كردنی , هه‌میشه به‌هۆی ئقتیباسكردن و تیۆریزهكردنهوه ئاشنای دید وتێگه‌یشتنی به‌شێكی ئه‌و كه‌سانه بووین كه له‌م بواره‌دا كارێكیان كردووه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر جێگای سه‌رنج و تێڕامانه دیدو بۆچونكهكانی بیریاری لبنانی (عه‌لی حه‌رب )ه ده‌رباره‌ی ئه‌و ناكۆكی و جیاوازیانه‌ی له سه‌ر چه‌مكی عیلمانیه‌ت هه‌یه . له سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌ته‌كاندا ئه‌م نوسه‌ره كتێبی ( نقدالحقیقه ) ی نوسی كه به‌شی دووه‌می پرۆژه‌یه‌كی فكری بوو به ناونیشانی ( نقدالنص ) ئه‌وه‌ی له‌ناو ئه‌م پرۆژه فكریه‌دا زۆر به ساده‌یی و هێمنیه‌وه نوسه‌ر كاری له‌سه‌ر كردووه , یاخود وردتر بڵێین , وه‌ك دۆزینه‌وه و په‌ی پێ بردن شتێكی نوێی پێ نیشانداوین , هه‌بوونی ره‌گ و ریشه‌یه‌كی عیلمانیانهیه له‌ناو هه‌موو ئه‌و سیته‌م و ئه‌زمونه دهسهڵاتداریانهی به ناوی ئاین و شه‌رعیه‌تێكی ئیلاهیه‌وه حوكمیان كردووه . چونكه ئه‌وه‌ی موسولمانان به‌گوێره‌ی پێداویستیه ژیانیه‌كانی خۆیان و له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا كردویانه له بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنانی ( فیقهو شه‌ریعه‌ت , دروستكردنی ریبازهكانی عیلمی كه‌لام , قبولكردنی سهرچاوهجیاوازهكانی شه‌ریعه‌ت , جیابونه‌وه‌ی خه‌لیفه‌كان و زاناكان له‌یه‌كتری , رێگه‌دان به‌چه‌ند رێبازێكی فقهی جیاواز ) بۆ خۆی هه‌ڵگری ره‌گ و بناغه‌یه‌كی به‌هێزی عیلمانیه‌ته .
ئه‌و پێوه‌ره‌ی له ناو ئه‌م پرۆژه فكریه‌دا بۆ جیاكردنه‌وه‌ی سیسته‌مێكی عیلمانی له سیته‌مه ئاینی و تایفیهكان به‌كارهێنراوه بریتی یه له بناغه‌ی ئه‌و شه‌رعیه‌ت و رهوایهتیهی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك یان ده‌سه‌ڵاتێك له وێناكردنی شوناسی خۆیدا پشتی پێ ئه‌به‌ستێت , دواتریش ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی له بونیادنانی سیسته‌م و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری رۆژانه‌یدا به‌كاری ئه‌هێنێت . بۆنمونه له كۆمه‌ڵگا ئاینی و ناعیلمانیهكاندا شه‌رعیه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا و له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی موفاریقی باڵای پیرۆزه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێـت , به‌ڵام له كۆمه‌ڵگا عیلمانیهكاندا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه له ناو كۆمه‌ڵگاكه خۆیه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت . به‌ڵام ئه‌م دوو سه‌رچاوه جیاواز و ناكۆكه‌ی شه‌رعیه‌ت كه له‌ئه‌نجامدا دوو ئه‌زمونی جیاوازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆحی دروست ئه‌كات به‌و ره‌هاییه جیاواز و ناكۆك نین كه به ڕوكه‌ش ده‌رئه‌كه‌وێت , گرنگی ئه‌م دیده‌ی عه‌لی حه‌ربیش له‌وه‌دایه هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌ر و بوارانه‌مان نیشان ئه‌دات كه وه‌ك بناغه‌ی عیلمانیه‌ت و له‌ناو ئاراسته دنیاخوازیهكانی خه‌لافه‌ت و شه‌ریعه‌ت و ئه‌زمونه ده‌وڵه‌مه‌ند وجۆراوجۆرهكانی ئیسلامدا هه‌یه , چونكه له‌م پرۆژه‌یه‌دا ئیسلام ته‌نها له واتا ئاینیه‌كه‌یدا كورت ناكرێتـهوه , به‌ڵكو فراوانتر له‌مه و وه‌ك جیهانێكی كولتوری و روبه‌رێكی ژیاری و كۆمه‌ڵێك ئه‌زمونی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئهبینرێـت كه بۆچه‌ندین سه‌ده زانسته عه‌قڵانیه‌كان به‌هاوتایی زانسته ئاینیه‌كان تیایدا گه‌شه‌ی كردووه . هه‌ر بۆیه ئه‌م ناوه (ئیسلام ) هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك واتا‌و ده‌لاله‌تی جیاوازه , بێگومان له‌هه‌ناوی خۆیشیدا شتێك له عیلمانیه‌تی هه‌ڵگرتووه , گهربێـتوو له روانگه‌یه‌كی وه‌ها فراوانه‌وه ته‌ماشا بكرێت و هه‌موو ئه‌و چالاكیه مرۆییه رۆشنگه‌رانه ببینرێت كه به درێژایی مێژوی ئه‌م شارستانیه‌ته كاری له‌سه‌ركراوه .
خاڵی سه‌رنجڕاكێشی ئه‌م دیده‌ی عه‌لی حه‌رب له‌وێوه دێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی لێكدانه‌وه و راڤه‌كردنه جیاوازه‌كانی ناو گروپ و رێباز و تایفه جیاوازه‌كانی ئیسلامدا بوار و ئه‌گه‌ری بهعیلمانیكردنی ئیسلامی دۆزیوه‌ته‌وه , وه‌ك جه‌مال به‌نا و محه‌مه‌د ئا‌رگۆن و … نه‌هاتووه له‌ناو ئیسلام و تێكسته پیرۆزه‌كانیدا هه‌ڵكۆڵین و پشكنینی قوڵ بكات و هه‌ر له وێوه بواری لێكدانه‌وه و راڤه‌كردنی تر بدۆزێتـه‌وه , به‌ڵكو به میتۆدێكی شیكاری و دیدێكی ره‌خنه گرانه‌وه مێژوو كه‌له‌پوری ئیسلامی ئه‌خوێنێته‌وه و له‌وێیشه‌وه ئه‌و ره‌گ وریشه عیلمانیانه ده‌ست نیشان ئه‌كات كه به‌هۆی پراكتیكه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و شه‌رعیه‌كانه‌وه دروست بوون . له ناو ئه‌و روبه‌ر و كرده ژیانیانه‌ی له مێژووی شارستانیه‌تی ئیسلامدا تۆمار كراون عیلمانیه‌ت ئهدۆزێـتهوه , نه‌ك له‌دووتوێی تێكسته پیرۆزه‌كان و به‌هۆی راڤه‌و لێكدانه‌وه جیاوازه‌كانییه‌وه .
ئێستا با پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین چۆن ئه‌م دیده‌ی علی حه‌ره‌ب بۆ ئیسلام تا ئێستا ده‌نگدانه‌وه‌ی خۆی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه له جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا , بۆچی ناكرێتـه ته‌وه‌ری هیچ گفتوگۆ و دیبه‌یتێكی رۆشنبیری و سیاسی , بۆ له‌لایه‌ن میدیا عه‌ره‌بی و جیهانیه‌كانی خه‌مخۆر بۆئه‌م پرسانه ئاوڕی لێ نه‌دراوه‌ته‌وه , بێگومان ئه‌م فه‌رامۆشكردنه ئه‌شێت مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنی هه‌ریه‌كه‌مان بێـت , چونكه ئه‌وه‌نده‌ی كه ناوه‌ڕۆكی فكری و فه‌لسه‌فی تێزه‌كه خۆی گرنگه , هێنده‌یش فه‌رامۆشكردنی و ئاوڕلێنهدانهوهی جێگه‌ی پرسیار و گومانه , چونكه ئه‌م تێزه پرسیاری بێ مانایی و ناماقوڵی له‌سه‌ر بڕێكی زۆری ئه‌و توندره‌ویه سیاسیه دروست ئه‌كات كه له نیوسهدهی رابردوودا له ژێر ناونیشانه‌كانی (ئیسلامی – عیلمانی ) دا شۆڕبۆتوه ناو هه‌موو پێچ و كه‌لێنێكی ژیانی كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كان . هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه له‌و فه‌رامۆشكردنه قوڵه تێبگه‌ین كه توشی بۆچون و دیدی له‌م جۆره ئه‌بێت و ده‌یخاته هه‌ڵوێستێكی وه‌هاوه كه نهخوێنرێـتهوه و له بهرچاونهگیرێت , وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سه‌ید قوتب و حه‌سه‌ن به‌نا ئهخوێنرێـتهوه , یان تارق ره‌مه‌زان و یوسف قه‌رزاوی ده‌بنه ته‌وه‌ری گفتوگۆ فكری و سیاسیه‌كان . بێگومان وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره تاراده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی به‌و داڕوخانه رۆشنبیری و سیاسی و رۆحیه‌وه هه‌یه كه جیهانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی گیرۆده كردووه , چونكه‌هه‌موو هزر و پرۆژه‌یه‌كی رۆشنگه‌رانه پێویستی به كۆمه‌ڵگایه‌كی كراوه و سهقامگیریهكی سیاسی باش و گه‌شه‌كردنێكی مرۆیی به‌رز هه‌یه تا وه‌ربگیرێت و بخوێنرێتـهوه , گۆمه‌ڵگا عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌كان به‌هۆی ئه‌و سهركوتكاریه سیاسیه‌ی به‌ده‌ست كۆلۆنیالیزم و دواتریش ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆره پاشكۆلۆنیالیزمهكانهوه بینیویانه , به هۆی ئه‌و ناسه‌قامگیریه سیاسیه‌ی له‌ئه‌نجامی ئه‌م سهركوتكاریه دورودرێژه‌وه دروست بووه , ئه‌و هه‌ژاری و نه‌خوێنده‌واری و برسێتیه‌ی كه په‌ره‌پێدانی مرۆیی تا دواڕاده كه‌م و بچوك و نابوت كردووه , هیچ بوارێكی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی ئه‌م دیده‌ی عه‌لی حه‌رب خوێنه‌ر و وه‌رگری خۆی ده‌ست كهوێـت . ( ئافیا شێربانۆ ) ** كه نوسه‌رێكی پاكستانیه و شاره‌زای بواری گروپه ئیسلامیه‌كانه , زۆر واقعیانه وه‌ڵامی ئه‌م گرفته‌مان ئه‌داته‌وه , ئه‌و پێی وایه نوسه‌ر و ئاكادیمیسته میانڕه‌وه‌كان له وڵاتانی خۆیاندا , یان له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرینه‌یان ئیسلامه زۆر به‌كه‌می گوێیان لێ ده‌گیرێت و ده‌خوێنرێنه‌وه , چونكه جه‌ماوه‌ری ئه‌م وڵاتانه بایه‌خ به گفتۆگۆ و نوسینه زانستیه‌كان ناده‌ن , ئه‌وه‌نده‌ی كه بایه‌خیان بۆ خواپه‌رستی و سروته ئاینیه‌كان هه‌یه .
ئه‌م وتاره‌ی عه‌لی حه‌رب به پله‌ی ئمتیاز بۆ چینی ناوه‌راست نوسراوه , بۆ ئه‌و موسڵمانه شارنیشینانهی كه بازاڕ و په‌یوه‌ندیه ئابوری وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ژیانی بۆرجوازیانه‌ی شار و به‌ده‌ستهێنانی په‌روه‌رده و فێربونی مۆدێرن به‌شێكی زۆری Mentality و هۆشیاریانی گۆڕیوه , تاڕاده‌یه‌كی باش ته‌كنۆلۆجیای راگه‌یاندن و لێشاوی زانیاریه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه هاتۆته‌ناو ماڵ و ژیانی تایبه‌تیانه‌وه , گه‌ر ته‌ماشای ئه‌ودۆخه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه په‌شێوه بكه‌ین كه كۆمه‌ڵگا ئیسلامیه‌كانی ئه‌مڕۆی پیاتێپه‌ڕ ئه‌بێـت , هه‌ر لهپاكستانهوهتا ئه‌گاته مه‌غربی عه‌ره‌بی , تێ ئه‌گه‌ین له‌و هه‌موو توندڕه‌وی ده‌مارگیری و هه‌ژاری ونههامهتیهی ڕێگره له دروستبونی میانڕه‌وی سیاسی و رۆشنگه‌ری فكری .
………………………………………………………………………………………………
* علی حرب , نقد الحقیقه , المركز الپقافی العربی, دارالبیچاو – مغرب ص 55
** The News : The moderate Muslim ,By Afiya Shehrbano , Monday, April 12, 2010 .