جفره‌یه‌ك بۆ سه‌رده‌شته‌كانی ترهه‌مووتان تیرۆریستن
خراپترین دۆخ بۆ تاوانبارێك له دادگا، ئه‌وه‌یه كه وه‌كیله‌كه‌ی، وه‌كیلێكی باش نه‌بێت، نه‌توانێ به به‌ڵَگه‌وه بێته مه‌یدان و به‌وردیه‌وه به مه‌سه‌له‌كاندا ڕۆنه‌چێت و نه‌زانێ گرێی كێشه‌كان چیه. به‌لام پێده‌چێ له‌م مه‌ڵبه‌نده‌دا خراپترین دادگاشمان هه‌بێ، ئه‌ویش ئه‌و دادگایه‌یه كه‌حزبێكی ئیمپراتۆر جێبه هه‌موو داد‌و دادوه‌رو یاسا‌و ڕیساو ده‌وله‌ت و په‌رله‌مانێك لێژ ده‌كات وسیناریۆو وه‌لامی پێشوه‌ختی بۆ هه‌موو ڕوادو كاره‌ساته‌كان ئاماده‌كردوه. له‌جیهانی سیاسه‌تدا، كارنامه‌ی هیچ حزب و ڕێكخروێك له‌سه‌ر بنچینه‌ی لێكدانه‌وه‌و پاكانه‌و پیاهه‌ڵدانی خۆیان په‌سه‌ند ناكرێت، به‌ڵكو پێوانه‌ی واقعی ئه‌وه‌یه كه ڕوانگه‌ی كۆمه‌ڵگا چیه‌و خاوه‌نی چ باگراوه‌ندو كارنامه‌و پراتیكێكی سیاسییه. لێره‌وه كه ڕوو ده‌كه‌ینه پارتی دیموكراتی كوردستان، ئیتر عه‌شامه‌تێك له خه‌ڵكی كوردستان ده‌بینین كه به ته‌نگه نه‌فه‌سی وهه‌ناسه سواریه‌وه به نێو خه‌مو پێچه‌كانی تونێلێكی تاریكدا تێپه‌ڕ ده‌بن تا سه‌رئه‌نجام( ئیستێك) ڕامان ده‌چڵه‌كێنێت و ڕاپۆرتێكی 400 ووشه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه چوار مانگ له‌مه‌به‌ر به‌بڕیاری به‌ڕێز مسعود به‌رزانی بۆ لێكوڵینه‌وه له تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان دروستكرا. هه‌ربۆیه له‌م حاله‌دا به”تیرۆریست” له‌قه‌له‌مدانی ڕۆژنامه‌نووسێكی بوێر‌و پێشكه‌وتوخواز له‌م ولاته‌دا به‌لامانه‌وه زۆر جێگه‌ی سه‌رسووڕمان وشۆك نابێت. ئه‌گه‌رچی ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه تیرۆریسته‌ی كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ سه‌رده‌شت عوسمانێكی سه‌ربه (( گروپی ئه‌نسارو لئیسلام)) كه به‌هۆی ئه‌و چه‌ند ووتاره‌وه تیرۆرده‌كرێ، كه كه‌مترین گۆمان له‌پاش خۆی جێده‌هلێت كه ئاخۆ نه‌یارانی ئه‌و كێ بوون. هه‌ربۆیه زۆربه‌ی زۆری ئاماژه‌كانی خه‌لكی كوردستان په‌نجه‌ی تاوان بۆ ئه‌و حزبه ڕاده‌كشێن كه‌ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت كاره‌ساتی 31ی ئاب له ئارشیفی شانازیه‌كانی خۆیاندا به‌ڕێزه‌و ته‌ماشاده‌كه‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی كه‌لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ین تیرۆركردنی سه‌رده‌شت نیه، به‌ڵكو زیندوكردنه‌وه مه‌حكوم كردنیه‌تی به تیرۆریست.
هه‌موومان ئاگادارین كه پاش تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان لیژنه‌یه‌كی لێكولینه‌وه بۆ به‌دواچوونی كه‌یسه‌كه‌ی دانرا. له‌وه‌ی گه‌ڕێن كه لایه‌نه به‌شداره‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه كێ بوون، كام و چه‌ند ڕێكخراوی و نیهادی بێ لایه‌ن به‌شداری تیداكرد، كامانه‌ن ئه‌و به‌لگه‌نامانه‌ی كه ئه‌م لیژنه‌یه زیاتر له چوار مانگ كاری له‌سه‌ر كردوه، یا هۆی چیه كه راپۆرتی دكتۆر له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌و باسی له كوله‌كه‌ی ته‌ڕدا نیه. به‌بروای من گه‌لێك له‌وجۆره پرسیارانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه ئایا چه‌نده داواكاری و نیگه‌رانیه‌كانی خێزان و ئه‌زیزانی سه‌رده‌شت له‌به‌رچاو گیراوه…ئه‌وانه‌و پرسیارگه‌لێكی تریش هه‌ر ئه‌وكاته وه‌لامی خۆی وه‌رگرته‌وه كه پارێزگاری شاری هه‌لێر بۆ دانانی په‌یله‌كه‌ری ئازای ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی بڕیاری و ئه‌نجامه‌كانی لێكوڵینه‌وه لیژنه‌كه‌بن…كه‌واته بوون ونه‌بوونی هه‌موو ئه‌مانه یه‌ك زه‌ڕه له پارسه‌نگی ئه‌و سیناریۆ پێشوه‌خت دارێژراوه كه‌م ناكاته‌وه كه‌چۆن “شاره‌زایانه” ئه‌م لیژنه‌یه فایلكی گه‌لێك تایبه‌تی سه‌رده‌شت عوسمان “كه‌شف ده‌كات” و “ده‌یسه‌لمێنیت” كه سه‌رده‌شتیش فایلدار بووه، به‌لام له‌لای دۆستانی دوێنێ و فریاد ڕه‌سانی 31 ئاب نا، به‌ڵكو له‌لای ئه‌و ئه‌نسار ئیسلامه‌ی كه مه‌گه‌ر هه‌ر له ئارشیفی پاراستن و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌م حزبانه‌دا مانایه‌كیان بۆ ڕۆژی نه‌بادا مابێته‌وه. بۆیه خۆ خه‌ریككردن به پێوانه‌و تیاڕامان له قورسای وجێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌نسارولئیسلام خۆ فریودانێكیتره كه زیاتر له هه‌قیقه‌تی ئه‌م ڕووداوه دوورمان ده‌خاته‌وه. به‌لام ئایا له‌پال هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌تیرۆریست له قه‌له‌مدانی سه‌رده‌شت ته‌نیا نیگه‌رانی وئه‌سفمانه؟ به‌بڕوای من هه‌قیقه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه په‌یامی سه‌ره‌كی ومه‌ترسیداری ئه‌م سیناریویه نه‌فسی دورستكردنی ئه‌م داستانه‌یه كه به‌ته‌واوی مانای پارتی دیموكراتی كوردستان ئاستی وشیارو شعوری خه‌ڵكی ناڕازی كوردستان تا ئه‌و ئه‌ندازه به‌نزم و سوك و هیچ و پۆچ له قه‌ڵه‌م ده‌دات، كه دروستكردنی داسانێكی له‌و چه‌شنه به شایسته‌ی ئه‌قلو وشیاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت. بۆیه له‌هه‌گبه‌ی ئه‌م په‌یامه‌دا، جفره‌یه‌كی نوێی سه‌رده‌می شاره كه به‌شێوه‌یه‌كی شارستانی ڕاسته‌وخۆی پارتی له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ده‌ینێرێت بۆ سندوق پۆست و ئیمه‌له‌كانی هه‌موو سه‌رده‌شته‌كانی تری ئه‌م هه‌رێمه‌و پیان دلێ هه‌مووتان تیرۆریستن. له‌م سونگه‌یه‌وه پێموابێت كه هیچ ناڕۆشنیه‌ك له‌و په‌یامه‌دا نیه‌و به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له‌و دۆستانه‌ی كه دوابه‌دوای بلاكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ئه‌نجامی به‌راییه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه، یه‌كێك له ئاماژه سه‌ره‌كیه‌كانیان گله‌ی وناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه له‌په‌یوه‌ند به ناڕۆشنی ڕاپۆرته‌كه بوو. نا دۆستان هه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هونه‌ری ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه له بازنه‌ی دبلۆماسیه‌ت و مجامه‌له‌دا نه‌بێت، ئه‌وا به‌داخه‌وه زیاتر به‌رئه‌نجامی جۆرێك له خۆشخه‌یاڵیه. ئاخه‌ر كاتێك كه به‌رئه‌نجامی لێكوڵینه‌وه‌ی تیرۆری قورانیه‌ك ده‌بێته هۆی دووباره زیندوكردنه‌وه‌و په‌لكێشانه‌وه‌ی بۆ به‌رده‌م دادگا‌و مه‌حكوم كردنی به‌وه‌ی كه پێشتر په‌یوه‌ندی به ئه‌نسارولئیسلامه‌وه هه‌بووه، كه ئه‌مه یانی تیرۆری فیزیكی سه‌رده‌شت، تیرۆری سیاسی، تیرۆری فكری، تیرۆری مۆراڵی, تیرۆری كه‌سایه‌تی كۆمه‌لایه‌تی سه‌رده‌شت. بۆیه ئیتر ناكرێ كۆده‌كانی پشت ئه‌م ئاماژه‌یه له هه‌ناوی تاوتۆێ كردنی مه‌له‌فه‌كه‌ی سه‌رده‌شتدا بخوێنرێته‌وه. ناكرێت بیرله‌وه بكه‌ینه‌وه كه ئایا چۆن بیسه‌لمێنین كه سه‌رده‌شت تیرۆریست نه‌بووه. ناكرێ گله‌ی له كه‌موكوڕی ڕاپۆرته‌كه‌و به‌دواچوونه‌كانی ئه‌م لێژنه‌یه‌دا بكرێت. داكوكیكردن له بوون ونه‌بوونی په‌یوه‌ندی سه‌ره‌ده‌شت به‌و لایه‌نه تیرۆرستانه‌وه، ئه‌و مه‌یدانه‌یه كه‌پارتی خه‌لكی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی به‌رابه‌رخوازانه‌كه‌ی ده‌هاوێته نێو ئه‌و داوه‌ی كه مه‌به‌ست لێی پاشه‌كشه پێكردن و به‌لاڕێدا بردنی ئامانج و ئاراسته‌كانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه. خه‌لكی كوردستان تا دوێنی خوازیاری ئاشكراكردنی تیرۆرستان و داگای كردنیان بوون ئێسته پاش چوار مانگ لێكوڵینه‌وه‌و سه‌رئه‌نجام “سه‌نه‌دی” تاوانباركردنی سه‌رده‌شت بلاوده‌كرێته‌وه. هه‌ربۆیه مه‌ترسیه‌كانی پشت ئه‌م ئاماژه‌یه ته‌نیا داگای كردنی تیرۆركراوێك ونوێ كردنه‌وه‌ی زام‌و پرسه‌ی خێزان وئه‌زیزانی سه‌رده‌شت نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له ژیان و ئاینده‌و چاره‌نووسی هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه ده‌كرێت كه له سونگه‌ی پارێزگاری كردن له‌ماف و ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستانه‌وه پێیان ناوه‌ته مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین دژ به‌و ده‌سه‌لاته‌ی كه به‌وجۆره ژیانمان لێ تاڵ ده‌كات و ده‌مانگه‌ڕێنیته‌وه بۆ تیارامان له مه‌ترسیه‌كانی ده‌سه‌لاتێكی تۆتالیزمی تر. بۆیه هه‌رجۆره بازدانێك به‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌داو قبوڵكردنی ئاكامه‌كانی ئه‌م ڕووداوه، هه‌نگاوێكه به‌ئاراسته‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌رده‌م هه‌مان ڕژیمی تۆتاڵی… بۆیه ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه هه‌رخۆمان بینه‌وه به فاكته‌رێكی خولقێنه‌رو گیان به‌به‌رداكردنه‌وه‌ی هه‌یولای دیكاتۆریكیتر. ئه‌وه‌ی كه سه‌دام حسین و ڕێژمه‌كه‌ی گه‌یاند لوتكه‌ی فاشیزم ودیكتاتۆریه‌ت، دست بردنی كتوپڕ بۆ ئه‌نفال وئه‌نجامدانی كاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌و كیمبارانی نه‌بوو. به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕژێمه ڕۆژانه چۆن ته‌قه‌له‌كانی لێكهه‌لپێچانی ئه‌و ده‌واره ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی فاشیستانه‌ی خۆی ده‌كرده كفنی له‌گۆڕنانی هاولاتیان. هه‌ربۆیه ئه‌و كاتانه‌ی كه شوڕشێگرو كه‌سێكی ناڕازی به‌تاوانی “خیانه‌ت” له ولات وشۆڕش گوله‌باران ده‌كرا، دایك وباوكیان ناچار به‌دانی پاره‌ی گوله‌كان ده‌كرد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌یان. جیاوازیه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م ده‌سه‌لاته”خۆمالیه” له‌باتی وه‌رگرتننه‌وه‌ی پاره‌ی ئه‌و چه‌ند فیشه‌كه جاریكیتر سه‌رده‌شتی به‌تاوانی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌نسارولئیسلامدا تیرۆر ده‌كه‌نه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه نه سه‌رده‌شت ده‌توانێت داكۆكی له‌خۆی بكات و نه خێزانه‌كه‌شیان له‌وباره‌وه داكۆكیكردن له سه‌رده‌شت به‌پێویست ده‌زانن. سه‌رده‌شتیك كه بۆ خه‌لكی كوردستان ده‌نگی نه‌وه‌ی نوێ و بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه بووبێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی كه‌یسه‌كه‌ی، سه‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی ئازادیخوازانه‌و داسه‌پاندنی نه‌خشه‌كانی ده‌سه‌لاتیش، پاشه‌كشه‌كردن به‌و بزوتنه‌وه به‌رابه‌رخوازه‌یه كه له هه‌ناویدا سه‌دان سه‌رده‌شتی تری په‌ناداوه. دواجار ئه‌وه‌ش بلێن چه‌ند ڕۆژێكه چاوم ده‌فرێ و چاوه‌ڕوانی مه‌رحه‌مه‌تی په‌رله‌مانه‌كه‌مان بووم تا به‌ڵكو لوتفێك بكات و له‌و باره‌وه “هه‌لوێستێك بگرێت” كه پێ ده‌چێت ئه‌مه‌شیان خۆشخه‌یالی منی ئومێده‌وار بووبێت به‌م په‌رله‌مانه، ده‌نا ئه‌ی كه‌واته ستراتیژی هاوبه‌شی پارتی ویه‌كیه‌تی یانی چی ؟ ئه‌گه‌ر بێت‌و شتێك به‌ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی لێكولینه‌وه‌ی لیژنه‌ی به‌رایه‌كاندا بڵێن. هه‌ربۆیه له‌م نێوه‌شدا شوكر وشیاره ئوپۆزیسۆنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، تێ ده‌كات كه‌مه‌سه‌له‌كان ئه‌وه ناهێنن كه هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر بگرن، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن سه‌گی سپی زه‌ره‌ری بۆ بارخانه‌ی لۆكه هه‌یه. قسه‌ی خۆمان بێت ڕه‌نگه ئه‌منیه‌تی قه‌ومی وا ئیجاب بكات كه ئه‌م به‌ڕێزانه بێ ده‌نگبن وبچنه‌وه قاوغه‌كه‌ی خۆیان، ده‌نا قه‌زاوبه‌لادور نان بڕاویان ده‌كه‌ن.
ڕیبوار عارف
Rebwar.arif@hotmail.com