![د.نايف حواتمه له ووتووێژێکی کراوه‌دا له‌سه‌ر ئاسۆی چه‌پی فه‌له‌ستینی. د.نايف حواتمه له ووتووێژێکی کراوه‌دا له‌سه‌ر ئاسۆی چه‌پی فه‌له‌ستینی.](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/naifHawatma_707980574.jpg)
د.نايف حواتمه له ووتووێژێکی کراوه‌دا له‌سه‌ر ئاسۆی چه‌پی فه‌له‌ستینی.
پێشه‌کی:
دکتۆر نایف حه‌واتمه ئه‌مینی گشتی به‌ره‌ی دیموکراتی فه‌له‌ستین، یه‌كێکه له پێشه‌نگه باڵا یه‌که‌مه‌کانی پشتیوانی شۆڕشی فه‌له‌ستینی سه‌رده‌م و ڕێکخراوی ڕزگاریی فه‌له‌ستین، له دایکبووی ساڵی 1938، خوێندنی ئاماده‌یی له کۆلێژی ئه‌لحسین(عمان، ئه‌رده‌ن) ته‌واوکردوه، خوێندنی کۆلێژی پزیشکی له زانکۆی قاهره ده‌ستپێکردوه و له نیوه‌یدا به هۆکاری سیاسی و کاری نیشتیمانی وازیلێهێناوه، تاماوه‌ی ده‌ساڵ له خوێندن دابڕاوه، دواجار ده‌ستی به خوێندنی فه‌لسه‌فه و زانستی ده‌روونی کردووه‌ته‌وه له زانکۆی بێروت ، له پاشدا بڕوانامه‌ی دکتۆراکه‌ی له مۆسکۆ وه‌رگرتوه، تێزی دکتۆراکه‌ی به ناوی: ” گۆڕانکاری له ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ناسێونالستی، له بزووتنه‌وه‌یه‌کی نیشتیمانی گشتیه‌وه بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌پڕه‌وی” ، ئه‌م خوێندنه‌ی دکتۆر نایف به شێوازێکی هاوه‌ڵایه‌تی (الانتساب) بووه نه‌ک به شێوازی خوێندکارێکی به‌رده‌وامی ڕۆژانه. په‌یوه‌ندی کردبوو به بزووتنه‌وه‌ی ناسێونالستی عاره‌ب