بەعەرەبكردنی ئێزیدیەكان، خەونێكە بەڵام هەرگیز نایەتەدی
لەمێژە هەوڵی ئەوە ده‌درێ، كەبەشێك لەپێكهاتەی نەتەوەیی كورد لەبنەرەتی خۆیانداببرن، لەوانە ئيزيدی وشه‌به‌ك. ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌وڵانه تازه‌نین وله‌سه‌رده‌می حكومه‌ته شۆڤێنییه كانی پێشووتری عێراقەوە لەكاردابوون، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می به‌عس‌وجەبەرووتی عەلی حەسەن مەجیددا.. هه‌وڵێكی زۆریان بۆهێنانه‌دیی ئه‌م ئامانجە دزێوە داوە.. فشاریی جۆراوجۆریان خستووته سه‌رئيزيدیەكان بۆئه‌وه‌ی خۆیان بەعەرەب ناونوس بكەن‌وهەربەتۆبزی‌و زۆری زۆرداری بەلۆژیكی (بشفرێ هەربزنە)( ) به عه‌ره‌ببیان لەقەلەم بدەن. به‌ڵام خۆشبەختانە ئەم هەوڵانە، له‌به‌رده‌م ئیرادەوخۆڕاگری ئيزيدیەكاندا شكستیان هێناوە..
ئەولۆژیكە چەندە دزێوە كەئەمڕۆلەگەڵ پاكتاوی رەگەزیدا هاوجووت دێتەوە..؟! نةك لةطةلَ ديموكراسيةتدا ئەوەلۆژیكی چ سیاسەتمەدارێكی تۆتالیتاروتاریكە كەدەیەوێت نیازەكانی عەلی جەسەن مەجید بێنێتەدی‌و بەزۆری زۆردرای شوناسی نەتەوەیت پێبگۆرن..! كه‌س ناتوانێت نكوڵی له‌و راستیه بكات كه‌ئيزيدی وشه‌به‌ك كوردن‌وهەربەكوردیش دەمێننەوە، ئةوان لەبەردەم پاكتاوی رەگەزیدا خۆراگرییەكی زۆریان نواندووە، لەپەلامارەكانی ئەنفالدا پشكی شێریان لەكۆمەڵكوژی‌ومەینەتی بەركەوتووە، به‌ده‌یان شه‌هیدیان له‌ڕیزی بەرگری لەئازادی‌ولەناو شۆڕشه‌كانی گه‌لی كوردداوە، كەسایەتی ناوداروسیاسەتمەداری بەرچاوی ریزەكانی جوڵانەوەی رزگاری نیشتمانیان تێدا هەڵكەوتووە، هه‌مووبه‌ڵگه مێژوییەكان( جوگرافی وزمان وكولتوورو جلوبه‌رگ ودابونه‌ریتە كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینییه‌كانیان گه‌واهی ڕه‌سه‌نایه‌تی كوردێتیان ده‌سه‌لمێنن..) ئەورق‌وتورەییەی عەلی حەسەن مەجید لەبەرانبەر ئيزيدیەكان نواندوویەتی دەقاودەق بەهۆی ئەوملنەدانەی ئيزيدیەكان بووە بۆ سیاسەتی بەعەرەبكردنیان، ئەوبەراشكاوی لەیەكێك لە كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ ئەفسەرە پلەبلندەكان‌و بەرپرسەكانی ئەمن دەلێت ( ئيزيدی بۆچی باشن بێگومان بۆهیچ) كەواتە لێرەوە شەرعیەتدان بە لەتكردنیان وەكو خەیارو كوشتن‌یان لەدیدی بەعسیەكانەوە رون‌و ئئاشكرایە..ئەوەی ئەمرۆوەزیری پلاندانان پلانی بۆدادەنێ هەمان ئەوپرۆژە شۆڤینیەیە كە (عەلی حەسەن مەجید)شكستی تێدا خواردوخۆشبەختانە هەلودەرفەت بۆئەم عەرەبە شۆڤینیەش لەبارنیە بۆئەوەی مەرامەكەی بهێنێتەدی بەلای كەمەوە ئیستبدادی هاوشێوەی صدام‌و ئامۆزاكەی لەگۆرێ نیە. باپێكەوە لەسەرقسەكانی عەلی حەسەن مەجید بوەستین‌وبەراوردێك لەنیوان نیازەكانی دوێنێ‌ی ئەلمەجیدو علی غالب بابانی وەزیری پلاندانانی ئەمرۆ لەعێراقی بەناودیموكراتیدا بكەین .. (كۆبوونه‌وه‌ی عەلی جەسەن مەجید له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ران ، 1ی ئابی 1988 )
” بۆپارێزگاری موسڵ ئه‌وانه به‌كورد ناونووس ده‌كات؟ داوامان لێكردوون هه‌مووئه‌وكوردانه‌ی له‌وێن ده‌ریان بكه‌ن وبیاننێرن بۆشاخه‌كان بۆئه‌وه‌ی وه‌كو بزن بژین، بیان گێن!( ) بۆچی خۆتان به‌مانه‌وه شپرزه كردووه؟ ئێمه له موسڵ بێ هیچ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك راماننه‌گواستن، ماڵه‌كانیانم ته‌خت كرد، پێم وتن به‌رده‌وام بن، بڕۆن، بڕۆن! به‌ڵام ئه‌وانه‌یان كه پێشتر جه‌نگاوه‌ر بوون، له سه‌ره‌تاوه پێیان ده‌ڵێین ده‌بێت بڕۆن له ئۆردوگاكاندا نیشته‌جێ ببن، دوای ئه‌وه پێیان ده‌ڵێین بچن بۆ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی، هیچ بێنه‌وبه‌ره‌یان له‌گه‌ڵدا ناكه‌ین، من به‌ڵێننامه‌كه‌یان بۆ ده‌خوێنمه‌وه پێویسته ئیمزای بكه‌ن، دوای ئه‌وه له هه‌ر شوێنێكیان بیانبینین (ده‌نگه‌كه روون نییه) سه‌ریان پان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م سه‌گانه، مێشكیان ده‌هاڕین، به‌ڵێننامه‌كه‌یان بۆده‌خوێنینه‌وه: به پێی ئه‌م دانپیانانه‌ی كه ئیمزام كردووه پێویسته له ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی نیشته‌جێ ببم، به‌پێچه‌وانه‌وه من ئاماده‌م هه‌مووجۆره سزایه‌ك قبوڵبكه‌م له‌وانه سزای مردن، پاش ئه‌وه من به‌ڵێننامه‌كه ده‌خه‌مه گیرفانمه‌وه وبه‌مودیری ئه‌من ده‌ڵێم رێگایان پێبدات بۆكوێ ده‌یانه‌وێت بڕۆن، دوای ماوه‌یه‌ك، پرسیار ده‌كه‌م له‌كوێن؟ ئه‌وان پێم ده‌ڵێن، ئه‌مه‌یه، ره‌فیق حزبییه‌كان پێویسته راپۆرتم بۆ بنووسن وبڵێین فڵان و فڵان كه‌س له‌و شوێنه‌دا ده‌ژین، ده‌ستبه‌جێ ده‌ڵێم ده‌ریان په‌ڕێنن و وه‌كو خه‌یار له‌تیان بكه‌ن.
لە بەشێكی تری قسەكانی عەلی حەسەن مەجید بەروونی بەرگری‌و خۆبەدەستەوە نەدانی ئێزیدیەكان دەردەكەوێت ئەوانەی كەمل بەسیاسەتی خۆبەعەربەكردن بدەن بیانێرن بۆ ئۆردوگاكان لەناوچەی حوكمی زاتی‌و دواتریش لەرێگەی ئەمنەوە دەیاندۆزێتەوەو وەكو خەیار لەتیان دەكات .. فەرموون با لەقسەكانی وردبینەوە(
( ده‌تانه‌وێت دانیشتوانی عه‌ره‌ب به‌وكه‌سه خوێنرێژانه زیاد بكه‌ن؟ ده‌بێت ناوچه‌كه‌تان ته‌عریب بكه‌ین (موسڵ).. ته‌نیا عه‌ره‌به راسته‌قینه‌كان، نه‌ك ئێزدی كه رۆژێك له رۆژان وتوویانه كوردین و رۆژێكی تر وتوویانه عه‌ره‌بین، چاومان له ئێزیدییه‌كان پۆشی كه ببن به‌جاش، بۆئه‌وه‌ی نه‌یه‌ڵێین ژماره‌ی تێكده‌ران زیاد ببێت، به‌ده‌ر له‌وه، ئێزیدی بۆچی باشن؟ بۆ هیچ.)
گرینگ‌ترین خاڵ سەبارەت بە ئەنفالكردنی ئيزيدیەكان ئەوەیە كەبەدیقەتەوە لێی وردببینەوە، ئایا بۆچی لەلێبوردنەگشتیەكەی ئەیلولی ساڵی 1988 زۆرترین ئیزیدی‌ومەسیحی لةكاتى طةرانةوةياندا بێسەروشوێنكران، عەلی حەسەن مەجید بەراشكاوی گوتبووی لێبوردن بۆكوردەو بۆعەرەب نیە.. ئەمەش بیانویەكی ئاشكرای حەزوئارەزووەكانی مەجیدبوو لەپاكتاوكردنیان.. دیسانەوە قسەكانی عەلی حەسەن مەجیدە زۆرراستي تر دەسەلمێنن كەدەلێت ( ئێمە “ناوچەكەتان” تەعریب دەكەین) ..كەواتە ئەوە دانپێدانانێكی ئاشكرای عەلی حەسەن مەجیدە كەدەزانێت هەم موصل شارێكی كوردیەوهەم ئيزيدیەكانیش كوردن ئیترنازانم غالب بابان چ پلانێكى تر دادەنێت….؟ بەڵام دەبێت ئەوراستیەشمان لەبەرچاوان بێت كەوا چ ئێستاش‌و چ ئەوساش چه‌ند كه‌سانێكی هەرزان‌و خۆفرۆشیان به پاره له‌خشته بردوەو دەیان هێنن بانگه‌شه بۆ ئه‌م مه‌رام و پیلانه نه‌خشه‌كێشراوه‌یان ده‌كه‌ن بەڵام دەبێت هەمیشە ئەو قسانەی عەلی حەسەن مەجیدیان لەبیربێت كە دەلێت ( ئێزیدی بۆچی باشن بۆهیچ ) ئەو نەی ووتووە ئەو كوردانەی مل بەسیاسەتەكانی ئیمەنادەن بۆهیچ باش نین بەلكو دەلێت ئێزیدی بۆچی باشن ..بە باش‌وجاشیانەوە لە دنیابینی عەرەبی شۆڤینیەوە بۆهیچ باشن ینن كەوایە ئەو كەسە هەرزانانە دوارۆژیان نیە‌و سەرئەنجام تەنها نامەردیان بۆ دەمێنێتەوە.. دەبێت هەموو ئەو راستیە بزانن كە ململانێی سیاسی بەوجۆرە جگە لەمیەنەتی‌و شەرمەزاری هیچی تری لێ شین نابێت، هەرگیز نە ئێزیدیەكان دەبنە عەرەب‌و نە عەرەبەكانیش سود لەو هەوڵانە دەبینن، بە پێچەوانەوە كات‌و خوێنی خۆیان بەفیرۆدەدەن، چونكە كێشەی كورد، بەتەنها هی كورد نیە، بەڵ:و كێشەی عێراقیشە، هەرجۆرە شەرودوبەرەكیێ‌و خوێن رشتنێك ئەوان لێی بەرپرسیارن لەپێشەوە خوێنی ئەو عەرەبانەی بەهۆی لەشكركێشیەوە دەهێنرێنە كوردستان‌و لەخۆرایی بەكوشتن دەچن.. چما خۆ ئەوانیش ئاو لەجەستەیاندا نیە بەڵكو خوێنیان لەجەستەدایەومافی ژیان‌و سەلامەتیان بەسەر دەولەتەوە هەیە.. بێگومان ئەو عەقلییەتەی پێی وایە كورد بەتەعریب كردن كێشەكەی كۆتایی پێدێت جگەلە خۆخەلەتاندن شتێكی دی ناچنێتەوە.
جارێ نالۆژیكی ئەوقسەیە لەوێوەسەرچاوە دەگرێت كە نیازەكە شۆڤینینانەیەو رەگێكی قوڵی لەئایندایە، كە كۆمەڵیك سیاسەتمەداری توندرەفتارو خاوەن ئایدۆلۆژی رێبەرایەتی دەكەن، ئيزيدیەكان ئەگەر بشبنەعەرەب خێربۆ ئەو ئایدۆلۆژیایە نادەنەوە چونكە ئەوان خاوەنی دینی تایبەتی خۆیانن‌و ئەگەربوون بەعەرەب دەبێت ئەگەر پێشوەختیش نەبێ، دواتر لەسەرخۆ ببنە موسوڵمان بەڵام ئایە ئەمە لەخەونێكی هەبزركاو زیاتر هیچی ترهەیە ..؟ بێگومان نەخێر..لەبەرئەوەی ئەگەر سیاسەتێك رێز لەكوردبوونی ئیزیدیەكان نەگرێ چ زەمانەتێك هەیە سبەی رێز لەدینی جیاوازیان دەگرێ ..؟ بێگومان خاوەنی وەها دنیبینیەكی تەنگ‌و تاریك هەرگیز ناتوانێ رێز لەجیاوازی ئەوی تربگرێت .. رۆژگارەكانی سەردەمی ئیستبداد ئەوەیان سەلماندووە كەوێرای ئەنفال‌وكۆمەڵكوژیشیان هەرگیزئيزيدی خۆی به‌عه‌ره‌ب نه‌زانیوه وبه‌عه‌ره‌بیش نابن. ئەوان كوردبوونی خۆیان بەجیاوازی ئاینی خۆیانەوە سەلماندووە‌و لەو پێناوەشدا باجێكی زۆری ئه‌م پێداگرتن‌و ملكەچ نەكردنەیان داوه وزوڵمی زۆریشیان لێكراوه.. ئێستاش كه هه‌و‌ڵی به‌عه‌ره‌بكردنی خۆیان‌وده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ده‌ده‌ن، جگە لەمایە پوچی چیدی ناچننەوە چونكه ئیزیدی‌و شەبەك لەزێدی باب و باپیرانیاندا دەژین‌و لەچەندین بۆنەشدا هەولی ئەوەیانداوە به‌زووترین كات مادده‌ی سه‌د وچل جێبه‌جێ بكرێت‌و رۆژێك زووترده‌ڤه‌ره‌كانیان بگه‌رێته‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستانوله‌سته‌مكاری توندرەفتاری شۆڤێنیزم ڕزگاریان بێت. بۆیە باشتروایە ئەوهەوڵانە لەكورترین ماوەداكۆتاییان بێت‌و ئاسانترین رێگەش تەنها داننانە بەهەقیقەتدا، چونكەئەوە زامنی سەركەوتنی عیراقیەكانە جاكوردبن یان عەرەب .. حەقیقەتیش ئەوەیە كوردبەكوردێتی خۆیەوەوعەرەبیش بەعەرەبێتی خۆیەوە تەندروستتروساخلەمترە‌وهەرواش دەتوانێ مومارەسەی مافەكانی خۆی بكات وجوانتردەژی .