بۆچی كـفری نـابێ به شــار؟
چـوارده چـونكـه به چـیـچـكانه‌وه
سه‌د و چلوچوار كه‌س به‌رله من بیریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئاخۆ ئه‌و شته چییه، كه ده‌ستی له بینه‌قاقای ئه‌م شاره ناوه‌و ناهێڵی هه‌ناسه بدا؟
ئه‌و سه‌دو چلوچوار كه‌سه‌ی به‌رله من، هه‌ریه‌كه‌یان بۆخـۆی و به‌ته‌نیا، له ماڵه‌وه، به‌ده‌م ڕێـوه، به‌رله‌خه‌وتن، یان له‌خـه‌وندا، له‌ناو جێبه‌ڕووبعه له‌كاتی داكێشان به‌ره‌و ماڵێ، له ده‌بلیوسی و ته‌نانه‌ت له‌كاتی نوێژكردن، له‌به‌رده‌م خوای خۆیاندا و له سه‌دو قسور شوێنی تـری جیـاجیـادا، سه‌د و قسورجـار بیـریان له‌وه كردووه‌ته‌وه، ئاخـۆ ئه‌و نه‌گبه‌تییه چییه، وا به‌رۆكی بێبه‌ری ئه‌م شاره‌ی ئه‌وانی گرتووه‌و وه‌ك حیـبـری كاتی ئینتیخابات به (فاسی صحه‌ت)یش، لێنابێته‌وه؟
من ئه‌زانم ئه‌و سه‌دو چلوچوار كه‌سه‌ی به‌رله من، كه هه‌ریه‌كه‌یان بۆ خۆی و له سه‌دو قسور شوێنی جیاجیای تردا، سه‌دو قسورجـار بیـریان له‌وه كردووه‌ته‌وه‌و سه‌دو ئه‌وه‌نده هۆكاری جیاجیایان به دڵ و مێشكدا هاتووه، له‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌م شاره‌ی ئه‌وان، چییه‌تی وا نابێ به شار؟ ئاخۆ ئه‌وه چییه، كه وای له شاره‌كه‌یـان كردووه (دوور له ڕووتان)، عه‌ینه‌ن میزی حوشتـر هه‌ر به‌ره‌و دواوه بڕوا و توانـای وه‌شانی وشكه‌سوكێكیش چییه، وه‌به‌رییه‌وه نه‌مابێ؟
ئه‌و سه‌دو چلوچوار كه‌سه‌ش ڕێك وه‌ك من، جـارێك له جاره‌كـان، بیـریان له‌وه كـردووه‌ته‌وه: ئاخـۆ بۆچی هه‌موومـان، هه‌ر هه‌موومان، لـه یه‌كی دوانزه (1/12)ی هه‌موو ساڵێكدا به ده‌نگی به‌رز.. به‌رز تـــا كه‌شكه‌ڵانی فه‌له‌ك، له‌ناو نــاوی دڵـمـانه‌وه، زۆر به‌كپی، ئه‌زریكێنین: ده‌ك خۆزگه‌مان به پــار؟
ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه، هه‌نێكن له‌و هۆكارانه‌ی كه منیش بیـرم لێكردوونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش ئه‌بمه سه‌د و چلوپێنجه‌مین كه‌سی ئه‌و ده‌سته هاوڕێیه‌م، كه بێئه‌وه‌ی یه‌كمـان ناسیبێ و ئاگامان له‌یه‌ك بووبێ: ته‌باین وه‌ك په‌نجه‌كانی ده‌ست، به‌ڵام جیاوازین له دیاریكردنی سه‌رچاوه‌ی خودی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه.. هه‌روه‌ك جیاوازی قه‌د و قه‌ڵافه‌تی په‌نجه‌كان.. ئه‌و جیاوازییه‌ش وایكردووه، ئێمه خۆمان له‌به‌رامبه‌ر چه‌ندین هێزی جیاجیای كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری و ڕۆشنبیری لارولوێرو ناته‌واودا ببینینه‌وه، كه دواجـار هیچمان ده‌ست ناكه‌وێ به‌ده‌ر له په‌رتبوونی هێزی خۆمان.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یه‌ك شت هه‌یه، كه وابزانم تا ئێستا بیـرمان لێنه‌كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك له ئێمه، نه‌هاتووین مێشكی خۆمان عه‌ینه‌ن لیمۆیه‌كی مزر هه‌ڵگڵۆفین و به‌دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و هۆكـارانه‌دا بگه‌ڕێین، كه هاوڕاین له‌سه‌ریان به‌جیاوازیمانه‌وه له دیاریكردنی سه‌ری ماره‌كه!! ئه‌مه‌ش سه‌دو چلوچوار هۆكاری دیكه‌ی له‌پشته‌وه‌ڕا ئاماده‌یه، كه یه‌كه‌میان ئه‌مه‌تـا: چونكه سه‌رچاوه‌ی كێشه و گرفته‌كان، خـودی خۆمانین به تاك و كۆوه: (من، تۆ، ئه‌و، ئێمه، ئێوه، ئه‌وان..) واتا هه‌ریه‌ك له ئێمه گرفتێكمان بۆ خۆمان و بۆ شاره‌كه‌مان دروست كردووه، هه‌ریه‌ك له ئێمه نه‌گبه‌تییه‌كمان بۆ خوڵقاندووه، ده‌ردێكمان به‌سه‌ریدا داوه، ئاشوبێكمان بۆ ناوه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وامیش بسكه‌مان دێ بۆ فه‌رته‌نه‌ی تازه‌و تازه‌تر، ئیدی بێئه‌وه‌ی كه‌س هه‌ست به‌و به‌دكـارییه‌ی خـۆی بكات، كه خه‌ریكێتی..
ئه‌مه‌ی كه هه‌نووكه من دانی پێدا ئه‌نێم، زۆربه‌ی خه‌ڵكی كه‌یفی پێنایه، چونكه پێش هه‌ر شتێك، ڕاستییه‌كه په‌رده له‌سه‌ر به‌دكرداری كفرینشینان هه‌ڵده‌ماڵێ، ئه‌نجـاش هـه‌ر به ته‌بیعه‌تیحـاڵ مرۆڤ كه‌متـر هه‌ست به خه‌وش و كه‌موكوڕییه‌كانی خۆی ئه‌كـا، كه‌متـر گه‌رده گه‌وره‌و گچكه‌كانی ناو دڵ و ده‌روونی خـۆی ئه‌بینێت، كه‌متـریش حه‌ز ئه‌كـا ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌باره‌ت به خـۆی بۆ ڕوون بكرێته‌وه، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه‌و زیاتریش زه‌وقی به‌وه دێ، كه‌تن و عه‌واراتی ئه‌وانێل بزانێ.. به‌كوردییه‌كه‌ی لای خـۆمــان، یه‌عنی زیاتر هه‌ست به عه‌یبوعـاری برا، كوڕه‌پوور و خاڵ یان پسمامه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت قوتابیش هی مامۆستاكه‌ی و ئیتـر ئـاوا..
بۆ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی تۆزێ باشتـری ئه‌م مـه‌سه‌له‌یـه، ئه‌تۆ بڕوانه چۆنچۆنی هه‌ر هه‌موومان زووتر ده‌رك به بگره‌و به‌رده‌ی ده‌رهاوسێكانمـان ده‌كه‌ین..
له‌وه‌ش باشتـر، ئه‌و نمونه‌یه‌یه، كه دڵنیام هه‌موومان ئه‌گه‌ر بۆ جـارێكیش بووبێ، تاقیمان كردووه‌ته‌وه (هیچ نه‌بێ بۆ خاتری ئه‌وه‌ی بڵێین: ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش دژی گه‌نده‌ڵێ و مه‌نده‌ڵێن)، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه: كه هه‌موومان زۆرزۆر و زۆر زیاتریش عه‌یبوعـار و جرتوفرتی ژێراوژێری مه‌سئوله‌كان ئه‌بینین و هه‌ستیان پێ ئه‌كه‌ین، بێئه‌وه‌ی بیـرمان له‌وه كردبێته‌وه، كه ئه‌و مه‌سئوله حه‌یاته، خزمی خه‌زووری ئه‌و ده‌رهاوسێیه‌مانه، كه نه‌ختێك به‌رله‌ئێستا شه‌ڕیان ئه‌كرد و ئێمه‌ش له‌مدیوی دیواری ماڵه‌كه‌ی خۆمانه‌وه گوێمان لێئه‌گرتن..
ئه‌م هه‌ستكردنه‌ی مرۆڤ به عه‌یبوعـاری ئه‌وانیدی، كه له بنه‌ڕه‌تدا پتـر وه‌ك غه‌ریزه‌یه‌ك ده‌ره‌كه‌وێ، له‌ناو ئێمه‌دا (كورد به‌گشتی) به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی ئه‌وتۆ به‌هێز و قه‌ڵه‌وه، كه له‌وه تێپه‌ڕی كردووه تـا پیاو له‌ڕووی بێ ناوی (بینین و هه‌ستپێكردن..)ی لێبنێ، چونكه هی وامان هه‌یه، ته‌نـانه‌ت حه‌ز ئه‌كـا بزانێ فڵانه مه‌سئول، چ جۆره حه‌بێكی مه‌نع بۆ ژنه‌كه‌ی ئه‌باته‌وه ماڵێ؟ ئێ.. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وه‌نده ورد بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده به قووڵی ڕه‌گاژۆی ناو ده‌ماره‌كانی ده‌مـاغـمـان بووه‌ته‌وه، ئیتـر لێمان گۆڕاوه‌و پێمانوایه ئه‌وه‌ی كه ئێمه ئه‌یكه‌ین، ئیشه سـاغـڵـه‌م و ڕاسته‌كه‌یه.. بۆیه وه‌ك گوتم، ئه‌مه‌ی ئێستا من ئه‌یڵێم: كه‌مـمـان نه‌بێ كه‌سمان هه‌ستی پێناكه‌ین و بووه‌ته به‌شێك له ژیانـی ڕۆژانه‌مـان، هه‌ربۆیه به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له هیچ ناته‌واوییه‌كی خۆمان بكه‌ین، هه‌میشه حـازر به‌ده‌ست و ئـاماده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بچوكتـرین هه‌ڵه‌ی كه‌سی به‌رامبه‌رمان بكه‌ینه كێوی (تووڕ).. ئه‌و كێوه‌ی كه باری ته‌عالا به‌و عه‌زه‌مه‌ت و جاهی جه‌لاله‌ته‌ی خۆیه‌وه، له حه‌وته‌به‌قه‌ی ئاسمانێڕا سوێندی پێده‌خوا..!
ئێستا هـاوڕێیانـم، ئه‌ی ئه‌و سه‌دو چلوچوار كه‌سه‌ی به‌رله من بیـرتان له‌و هۆكارانه كردووه‌ته‌وه، كه ئاخـۆ بۆچی كفری نابێ به شــار؟ بۆچی نابێ به هیچ، ته‌نانه‌ت نابێ به تڕێك و له گووی سه‌گانیش ڕۆناچێ؟ وا ئه‌وه‌تا منیش وه‌ك ئێوه، بێئه‌وه‌ی بمه‌وێ هه‌ست به‌هیچ بكه‌م له خـۆمـا، عه‌ینه‌ن ئێوه خۆم به بێگوناح تێده‌گه‌م و بێئه‌وه‌ی كه‌متـرین ئۆباڵ وه ئه‌ستۆی خـۆم بخه‌م هاتووم، به‌چـیچـكانـه‌وه، پـێـتـان ئه‌ڵێم: بۆیه كـــفــری نــابێ به شــار:
1. چونكه هه‌ر به قودره‌تی قـادر، كه‌شوهه‌وای شاره‌كه‌ی ئێمه، عه‌ینه‌ن له‌وه‌ی مۆزه‌مبیق ئه‌چێ..
2. چونكه ده‌زگـای وای تیـایه، له‌بری ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ مانگانه كۆڕێك بۆ ئه‌و حه‌مكه شاعیـره گه‌نجه ساز بكا، كه‌چی ده‌چێ له‌نـاو حه‌وشـه‌ی باره‌گاكه‌ی خۆیـا، بیبه‌ر و ترپ و ته‌ڕه‌پیاز ئه‌چێنێ و عه‌له‌شیش به‌خێو ئه‌كا.. (ئه‌دی كوو برا، مه‌گه‌ر گه‌رمكردنی گه‌عده‌ش ئه‌ركێكی سه‌قافی و ئیجتیماعی نییه!).
3. چونكه له بیـرم دێ، جـارێكیان كه ده‌رزی مه‌كینه‌كه‌ی باوكـمـم شكان، به‌ره جه‌ژنان بوو، (دڵشاد)ی برامی نارد بۆ (كه‌لار)، تا ده‌رزی مه‌كینه‌ی ئۆڤه‌ری بۆ بێنێ.. (ئه‌رێ ئه‌وه بۆچی لای مام جومعه و حاجی كه‌ماڵ ده‌ست نه‌كه‌وت؟).
4. چونكه كاتێك حكومه‌ت دێت، گوایه بیـر له گه‌شه‌پێدانی شار ده‌كاته‌وه، ئه‌چـێ بینای (سـجـن) له كفرییا دروست ئه‌كا و دواتریش ئه‌بێته فه‌رمانده‌یی و شتی وا.. ئـاخـر هه‌ی هاوار (سـجـن) سـجـنـی بۆ چییه؟ ئێمه (پارك)مـان نییه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: كاك دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح..!
5. چونكه پانزه نووسه‌ر و شه‌ست و هه‌شت شاعیـر و سێ هه‌زار و چوارسه‌د ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ندامی كارای سه‌ندیكای تیایه، كه سێ هه‌زار و سێ سه‌د و نه‌وه‌دو نۆیان ناتوانن چـوار ڕاپۆرتی سـاقـوسه‌لیم ئاماده بكه‌ن، كه‌چی هه‌موو ئه‌مانه (نووسه‌ر و شاعیـر و ڕۆژنامه‌نووسه‌كان)، كه‌سیان خۆشییان به‌چاره‌ی ئه‌ویتـردا نایه.. هه‌ریه‌ك له‌چاوی خۆیه‌وه، خۆی لێبووه‌ته حه‌كیمێكی وا، كه پانزه‌ی وه‌ك (ئه‌بیقۆڕ)یش ده‌ره‌قه‌تی نایه.
6. چونكه ئه‌و ڕۆژه براده‌رێكم له (صمود)ه‌وه، ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و گوتی: ئه‌وه ڕاسته له كفری ته‌ققه‌یه؟ گوتم: بۆ؟ گوتی: ئه‌ی مه‌گه‌ر فه‌رهـاد ئاغـا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه! (فه‌رهاد ئاغـای مێردی بێریڤـان ئاغای كه‌ناڵ چواری ئه‌ڤین ژن و ژیان، بژی كورد و كوردستان..).
7. چونكه ئه‌گه‌ر به‌یانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی منه‌وه (كه هه‌ڵبه‌ت گاڵته‌ی وا نافه‌رموێ)، هات و وتی: ئاده‌ی پاركێك بۆ كفری به جوانترین ڕه‌زم و به‌زمه‌وه، چێ بكه‌ن.. بۆ سبه‌ینێ هه‌موومان وه‌ك هه‌موو جه‌ژن و نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵ و موناسه‌باته‌كانی تر، ده‌ستی یاری جاران و دایكی مناڵه‌كانی ئێستا ده‌گرین و هه‌ڵته‌ك هه‌ڵته‌ك، ئه‌چین بۆ پاركه‌كه‌ی كه‌لار.. ئه‌مـه‌تانێ: (قـوم لا یفـقـهـون)..
8. چونكه كاتێ حكومه‌ت دێت به‌نداوێكی هه‌شت مه‌تریی له‌وبه‌ریی دروست ئه‌كا و خه‌ڵكی شاریش له‌خۆشییا خه‌نی ئه‌بن و خه‌یاڵیان به‌وه جۆش ئه‌ده‌ن، هـاكـا به‌و زووانه ده‌وروبه‌ری كونه‌كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی جاران، ئه‌بێته گه‌لی عه‌لی به‌گ یـان بێـخـاڵ و سـه‌كـران (كه من هـیچـیانـم نه‌دیوه!)، كه‌چی جـوانـجـوان، كۆمه‌ڵێك گه‌نجـی عه‌نتیكه، دێن و ده‌ڵێن: كاكه ئیشه‌كه ڕاگرن، ئه‌وه زه‌وی باوباپیـرانمانه.. (له‌كاتێكا حكومه‌ت نیوه‌ی سه‌دا حه‌ڤده‌كه‌ی وه‌ك ته‌عویز داونه‌تێ).
9. چونكه موده‌ڕڕیسه‌كان پێیانوایه، موعـه‌للیمه‌كان عه‌قڵـیـان نه‌وعێكـه.. هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه مێشكیان به هۆی جـۆره غازاتێكه‌وه ته‌سه‌مومی كردووه، به‌وپێیه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئه‌وان زیاتر له‌گه‌ڵ مناڵه وردكه و شتی له‌و جۆره‌یه.. (هیچ له ئینگلیزی نازانم، ده‌نا ئه‌م تیۆرییه گه‌وره‌یه‌م ئیزافه ئه‌كرده سه‌ر تێڕوانینی جه‌شتاڵتییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر مناڵ.. ئاخـر گوناح نییه زانستی ده‌روونزانی له‌م تیۆرییه گه‌وره‌یه‌ی مامۆستایانی شاره‌كه‌م، بێبه‌ری بێت؟).
10. چونكه عه‌بدلبه‌شه‌ر نازانێ ئاخـۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای گشتی (كفری – كه‌لار)، كه‌ی به یه‌كجاری كاره‌كانی ته‌واو ده‌بێ؟ قه‌ینا ماوه‌یه‌كی زۆر نییه ده‌ستی پێكراوه، به‌ڵام به‌هۆی نـاله‌باری ڕێگاكه‌وه هه‌ر له‌ئێستاوه سه‌رنشین و شۆفێرانی ئه‌و خه‌ته ئیمانیان ڕوو له كزییه.. (ئه‌گه‌ر له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا، ده‌ستوبرد نه‌كرێ و ئه‌مساڵیش خوا بكا زستانه‌كه‌ی پار دووباره بێته‌وه، ئه‌وا نه‌ك هه‌ر مامۆستای گونده‌كان، به‌ڵكو ئه‌و خوێندكارانه‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكانیش، كه ڕۆژانه هـاتـوچـۆ ئه‌كه‌ن، نـاچــار ئه‌بن ڕۆژانی قــوڕوقـوڕاو، به ئه‌مری بــاران، بكه‌ن به ئــــــۆف، بۆخـۆیـــان).
11. چونكه به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی مێژوو (كه نازانم تا چه‌ند ڕاستگۆن)، قه‌دیمه‌لقه‌دیم كفری باخێك بووه له داری كفر.. پڕ بووه له دار پرته‌قاڵ و مسكی و لیمۆ و ته‌ڕه‌ماش و نارج و تورونج، كه‌چی ئێستا یه‌ك دوكانی شه‌تڵفرۆشی.. یه‌ك دوكانی گوڵفرۆشی چییه، تیا نییه.. كه‌چی ئێستا له مانگی شوباتدا دارخورمای تیا ئه‌چێنن و یه‌ك دانه‌شی چییه سه‌وز نابێ.. بۆیه من ئه‌مه‌وێ واز له‌هه‌موو شتێك بهێنم و دوكانێك بكه‌مه‌وه بۆ فرۆشتنی ماسی ڕازێنه (ماسی زینه)، به‌ڵام چما شارێك كه زه‌وقی له گـوڵ ڕه‌نجاوه، ئه‌توانرێ زیبـرا و گۆڵف و پیرنــا و كێویله‌ی خۆمانه‌یی تیا به‌خێو بكرێ؟ (ئای گوڵ و ماسی.. كه هه‌رگیز نه‌متوانی ببمه هاوڕێی هه‌میشه‌ییتان).
12. چونكه ئه‌وجاره، كه وه‌ك هه‌موو جاره‌كانی تر، دایكم زه‌ختی فڕی بۆ بیست و چوار، هه‌رچۆنێ بێ گه‌یاندمانه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له قاوشی ژنان ته‌نها یه‌ك كورسی نه‌قالی لێ‌بوو، ئه‌ویش كورسییه‌كی پلاستیكی سپی شكاوی له‌سه‌ر به‌سترابوو… (ئه‌ڵێن له سه‌ردانه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م- دا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه، وتویه‌تی: هیچ موشكیله‌یه‌كمان نییه). نــا وه‌ڵا موشكیله‌ی چی قوربــان، وڵات ئه‌وه‌نه شیـرینه، شــام له شه‌كریی خۆیـا، وه‌خته شـه‌ق بـه‌رێ!
13. چونكه هه‌ر به ئیـراده‌ی خوا، ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان حه‌زیان له‌وه‌یه پاسه‌وانی پول و پاره‌كانیان بن، تا ئه‌وه‌ی بێن له شاره به‌دبه‌خته‌كه‌ی خۆیانا بیخه‌نه پرۆژه‌یه‌كی بچوكه‌وه، كه‌چی ده‌چن له سلێمانی یان له هه‌ولێر ڕه‌نگه له شوێنی تریش، كه ئێمه نایزانین، هه‌نێكیشان له كه‌لار، ئه‌یخه‌نه پرۆژه‌ی گه‌وره گه‌وره‌وه‌و قازانجه‌كه‌ی ئه‌هێننه‌وه له (كفری)یا، ئێشكی ئه‌گرن.. (به‌وهیوایه‌ی هه‌میشه بیگرن).
14. چونكه له ملله‌كه‌ی نـاصـاڵـحـه‌وه بیگره هه‌تـا له لۆفه موزعیجه‌كه‌ی كارێزه‌وه ده‌ره‌چی، چل هه‌زار باره‌گای سه‌ربازی و موعه‌سكه‌ر و تڕوتفاقی له‌وجۆره، شـه‌شپـاڵـوویی و حـه‌ڵـقاوه‌حـه‌ڵـق چوارده‌وری شاریـان ته‌نیوه. كاتێ غه‌ریبه‌یه‌ك دێته وارێ مـه، هه‌ست به‌وه ده‌كا وا له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی (فه‌تحی خه‌یبه‌ر)دایه. به‌ڕاستی ئه‌م بارودۆخه كه‌شـوهه‌وایه‌كی ڕۆمانسی بۆ خوڵـقـاندووین، به‌ڵام: به تامی بارووته‌وه! (پیتزا، به تامی بیبه‌ری سووره‌وه).
15. چونكه كاتێك شاره‌وانی به هه‌زار نـقه‌نـق و جـقه‌جـق ده‌یه‌وێت (بۆنمونه) بازاڕێك بۆ سه‌وزه‌فرۆشه‌كان بكاته‌وه، تا ئیتر له‌بری (كه‌ربازاڕی)یه‌كه‌ی جاران (بازاڕی تایبه‌تی سه‌وزه‌فرۆشان)مان هه‌بێ، یان كاتێك ده‌یه‌وێ پاركه كۆنه‌كه‌ی سه‌رده‌می به‌عس بداته ده‌وڵه‌مه‌نێك بۆ ئه‌وه‌ی جۆڵانێ و جه‌نجه‌ڕ و خولسكخولسكی تێبخا، ته‌ماشا ئه‌كه‌ی، چوارسه‌د كۆنه‌ئـاغـای ته‌عـمیـركراو، به خۆیان و تاپۆی ڕه‌شی عوسمانلییانه‌وه قووت ئه‌بنه‌وه‌و به‌ناز و غه‌مزه‌ی چاوێكه‌وه، شتێك ئه‌دركێنن به‌م مه‌عنایه: یان ئـۆیـله‌ره‌م، یا زیـفلـه‌ره‌م..! ئیتـر ڕیسه‌كه‌ی شاره‌وانیش ئه‌بێته‌وه به خوریه‌كه‌ی هه‌وه‌ڵجـار و جــا كه‌ره‌مكه سه‌رله‌نوێ بیـڕێسه‌وه.. وای له كیتابونا كیتابوكم.. وای له ڕۆتیـن و بیرۆكراتییه‌تی ده‌زگاكانی حكومه‌ت.. (ئاخ.. نازانم كه‌ی سه‌ده‌كه ته‌واو ئه‌بێ، تا بچم جه‌وێ بگـۆڕم!)
16. چونكه هه‌تا پێش (25/7/2009)یش، ده پانزه گه‌نجێك هه‌بوون، هه‌ركاتێ بیـریان له مه‌غدووری خۆیان و شاره‌كه‌یان بكردایه‌ته‌وه، ئیدی حه‌وسه‌ڵه‌یان ئه‌په‌نما، جیقڵدانیان كیفی ئه‌كردو سه‌ریان ده‌بده‌به‌ی ده‌هاتێ، عه‌ینه‌ن ده‌به‌یه‌كی پڕ له ژان، بۆیه هه‌رچۆنێك بووایه، ڕێك ئه‌كه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێ موزاهه‌ره‌یه‌ك بكه‌ن، خــۆ تــا به‌رده‌م دیوانی قائیمقامییه‌تیش تولانێ بكێشێ خراپ نییه، به‌ڵام ئێستا ئه‌ویش نه‌مـا.. ئـاخـر به‌پێی موعاده‌له تازه‌كه‌ی ئه‌نیشتاینی كوردی، كه هه‌موو شتێك ئیجباری ته‌غیـره (لانقاش فیه)، یان ئه‌بێ ده‌عبایه‌ك بی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و هاوڕێكانت وه‌ك جـاسوس و شتی وا لێتبڕوانن، یانیش موعاره‌زه‌یه‌كی خوێنتاڵ، كه ده‌سه‌ڵات به جاشت تێ‌بگا و خه‌ڵكیش سڵت لێبكه‌نه‌وه، نه‌كا هه‌ر بۆ كـه‌یـف و ســه‌فا، شتێكیان له‌سه‌ر بنووسی، له شـوێنێكـا. (ئای ئه‌زیزان.. چۆن سیاسه‌ت هه‌میشه ئاماده‌ی له‌تكردنی یه‌كپارچه‌یی هـاوڕێیانه، چۆن دێت و سوود له قه‌د و قه‌ڵافه‌تی په‌نجه‌كان ئه‌بینێ، تا ته‌باییان بشێوێنێ؟).
17. چونكه مامۆستا سامان كه‌ریم و ئه‌وان… به ته‌واوی دڵنیانین له‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی پار حكومه‌ت ئه‌و بڕه پاره‌یان بۆ سه‌رف ئه‌كا، هه‌تا بتوانن له یادی كۆچی دوایی حه‌مه داماودا، مه‌راسیمی (خه‌ڵاتی داماو) ئاماده بكه‌ن و به‌ڕێوه‌ی به‌رن؟ (كوڕه تۆپبارانه‌كه‌ی ئێران و توركیا موشكیله نییه، به‌س وادیــاره خه‌رجكردنی ئه‌و ملیۆنه دیناره، خه‌ته‌ر بۆ سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی هه‌رێم، دروست ئه‌كا).
18. چونكه كاتێ تۆ دوكانێكی (مریشك به خه‌ڵوز برژاندن) ئه‌كه‌یه‌وه، بۆ سبه‌ینێ ده‌بینی، خه‌ڵوز له بازاڕ ده‌س ناكه‌وێ، هه‌ی هاوار چ قه‌وماوه؟ تومه‌ز پانزه هه‌زار دوكانی تری مریشك به خه‌ڵوز برژاندن، له كۆڵانه‌كه‌ی پشته‌وه‌تڕا، ده‌رگایان جوانجوان (فی خدمه الچیوف الكرام) له‌سه‌ر پشتـه.. ئینجـا كه تۆ پێتوایه ئه‌وان ڕزقی تۆ ئه‌خۆن، ته‌حه‌ممول ناكه‌ی، دێیت په‌شیمان ده‌بییه‌وه‌و دوكانی مریشك به خه‌ڵوز برژاندنه‌كه‌ت دائه‌خه‌ی و هه‌ویری فه‌لافل ئه‌فرۆشی، كه‌چی سه‌رله‌ئێواره ده‌بینی نۆكی وشـك له بازاڕ قاتییه.. ئه‌ی خـودای مـن: ئه‌وه له كه‌نگێوه مونـافیسه‌كانـم ده‌ستیان داوه‌ته فرۆشتنی هه‌ویری فه‌لافل؟ ناچـار تۆیش له ماڵی خۆت دائه‌نیشی و سوێند به سه‌ری كائه‌حمه‌دی شێخ ئه‌خۆی، كه هه‌تا تۆ له‌م شاره‌یـا ماوی، به‌ردێك نه‌خه‌یه سه‌ر به‌ردێك.. كه‌چی ئه‌وانیش (مونافیسه‌كانت)، وه‌ك تۆ سوێند ئه‌خـۆن، كه هه‌تا ئه‌وانیش له‌م شاره‌یا ماون، به‌ردێك چییه نه‌یخه‌نه سه‌ر به‌ردێك و ئیتـر ئه‌وهـاله و به‌مشێوه‌یه، ئێمه شارێكی سـاردوسڕ، كوژاوه و خامۆشمان بۆ خۆمان چێ كردووه.. (ئه‌ترسم منیش كاتێ دوكانی ماسیفرۆشتنه‌كه بكه‌مه‌وه‌و وام به‌سه‌ر بێ!).
* تێبینی/
1. قه‌ینا هه‌ژده (چونكه)یه نه‌ك چوارده، به‌ڵام من وه‌زن و قافییه‌ی (شیعر)ی خۆم، بۆ كه‌س تێك ناده‌م.. ئه‌شزانم ئه‌وه‌ی كه نووسیومه شیعر نییه، به‌ڵام نه‌مگوت وه‌زن و قافییه‌ی شیعری خۆم بۆ كه‌س تێك ناده‌م..!
2. هه‌نێ كه‌س و لایه‌ن و ده‌زگا و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌ر و مه‌سئول و حه‌ماڵ و شتی وا له‌م شاره‌یا هه‌ن، تا بتوانن قسووریان نه‌كردووه له خزمه‌تكردن، به‌ڵام داخه‌كه‌م (ماكسیم گۆرگی) گوته‌نی: ئه‌وه‌ی له‌نێو زه‌لكاودا بێ بۆگه‌ن ئه‌كا.
3. هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، هه‌وڵه‌ده‌م له بابه‌تی داهاتوومدا، ئه‌گه‌ر تاقه‌تم هه‌بوو، باسی ئه‌و به‌ڕێزانه بكه‌م، كه من هیچ مننه‌تێكم پێیان نییه، به‌ڵام ئه‌وان جه‌سوورانه هه‌وڵه‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ كفری له زه‌لكاوه‌كه‌ی گۆرگییه‌وه، بكه‌ن به شار، له نمونه‌ی:
– قاوه‌خانه بێنازه‌كه‌ی زه‌نگ، كه وابزانم له‌مه‌ودوا به‌هۆی بێ پاره‌یی و شپرزه‌یی ناوخۆی ستافه‌كه‌یه‌وه دائه‌خرێ.. (ئاخر كاك عه‌بدولقادر بۆچی ته‌عین بووی و جێتهێشتین؟)
– كاك نه‌وزاد (سه‌رۆكی شاره‌وانی)، كه هه‌ربه‌خۆی كۆڵانه و كۆڵان ده‌گه‌ڕێ و درۆم نه‌كردبێ جارجار سه‌یاره‌ی زباله‌كه لێئه‌خوڕێ.. شه‌وانه‌ش به‌وه‌ی گسكده‌ره‌كه، هه‌تا بتوانێ سیمای تۆزاوی شار خاوێن ئه‌كاته‌وه.
– مه‌لا نه‌جمه‌ددینی هاوڕێم و ستافه ئه‌زیزه‌كه‌ی له فه‌رمانگه‌ی ڕۆشنبیری، كه بۆ یه‌كه‌مینجـار ڤێستیڤاڵی مه‌قامبێژیان هێنایه كفری و ناوی شه‌ڵتاغ و مه‌ڵتاغی ڕه‌حمه‌تییان بیـر خستینه‌وه.. (دوور نییه تا ئێستاش هه‌ر قه‌رزار بن).
– جه‌نابی قائیمقام، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ سازكردین و ئیتـر نازانم بۆ ده‌نگی نه‌ما؟ (وادیاره لێمان بێزار بووه!).
20/9/2010
ئـــاری عـوسمان خه‌یــات
arikhayat@yahoo.com