شه‌به‌ک کوردی ره‌سه‌نن له باشووری کوردستان
شه‌به‌ک تیره‌یه‌کن له هۆزی گۆران و نه‌وه‌ی کورده میدییه‌کانی دانیشتووی پارێزگای موسڵ-ن، که هه‌ر ئه‌وان یه‌که‌مین مرۆڤ و یه‌که‌مین کورد بووینه که به‌ر له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر‌و نزیکه‌ی پێنج سه‌ده به‌ر له هاتنی ئاشورییه‌کان، له‌و شوێنه نیشته‌جێ بووینه‌و شاری موسڵ (نه‌ینه‌وا)ی کۆنیان دروستکردووه‌و، به (نه‌و ئه‌رده‌شێر/نیو ئه‌رده‌شێر) واته ئه‌رده‌شێری نوێ یان ئه‌رده‌شێری تازه ناودێریان کردووه، که ناودێرکردنی موسڵ به‌ناوی (نیو ئه‌رده‌شێر) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی سه‌رکرده‌ی کوردی میدی (ئه‌رده‌شێر) – سه‌رچاوه: (فارس ناسر حوسێن، الشبک الکورد بین التذویب العرقي والانتماء القومي، جریدة الاتحاد، ژماره (1097)، رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (28.8.2008)، ل8). بۆیه شه‌به‌ک یه‌کێکن له تیره و هۆزه بنچینه‌ییه‌کانی کورد له باشووری کوردستان، واته ئه‌وان کوردی ره‌سه‌نن ……