چۆن ئافره‌ت ئازاد ده‌كه‌ین
گلبهر گرانگیۆم
گفتوگۆ له باره‌ی (كتێبی هه‌ژموونگه‌رایی نێرایه‌تی- پیێر بۆردیۆ) ده‌كات
و: عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
چۆن ئافره‌ت ئازاد ده‌كه‌ین
هه‌ژموونگه‌رایی نێرایه‌تی جه‌خت له‌چی ده‌كاته‌وه؟ ئایا پێدراوێكی سرووشتییه یان بونیادێكی مێژوویی هه‌یه؟ ئه‌وه ئه‌و پرسیاره‌یه كه بۆردیۆ له رێگه‌ی ئه‌و كتێبه‌وه ده‌یخاته روو، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و پرسیاره پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تییه و ده‌شێ پرسیاری دیكه‌ی لێ زیاد بكه‌ین: ئایا رێگه به‌وه ده‌درێ ده‌سه‌ڵاتی بیركردنه‌وه له پێگه‌ی مێیایه‌تی نزیك بكه‌ینه‌وه؟
بۆ چوونه نێو ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه، پێویسته خوێنه‌ر ته‌جاوزی هه‌موو ئه‌و ئاڵۆزییانه بكات، كه بۆردیۆ له رێگه‌ی شێواز و سهرچاوهگهرییهوه له‌سه‌ری راهاتووه…كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وڕوژاو له رێگه‌ی ئیتنۆلۆژیاوه، به “سوسیولۆژیای شیكاری حه‌قیقه‌ت” هه‌ڵبسێ، ده‌بێ واز له‌و تێكه‌ولێكه ئاوێته ئامێزه بهێنێ. چونكه بۆردیۆ له‌و هه‌وڵه‌ی كه بۆ لادانی په‌رده‌ی نه‌ستی مێژوو ده‌یدا، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی هۆز (كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ستی زانستی) ده‌بێته‌وه، به مانایه‌ك له ماناكان له رێگه‌ی لێوردبوونه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ڵبژێردراوانه‌ی كه‌ناری ئه‌تڵه‌سییه‌وه وه‌ك گه‌شتیارێك خۆی ده‌خوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشانهكهٍی له كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخی خۆرئاوایی بدۆزێته‌وه، ره‌نگه كورتكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێك به‌و هه‌موو وه‌زنه، كه له به‌رانبه‌ردا خۆی له مشتومڕێكی گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه، مشت‌ومڕێك كه ده‌كه‌وێته هێلی راستی كاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كۆلیژی (دو فرانس)ه‌وه هێنده ئاسان نه‌بێ.
هه‌ژموونگه‌رایی سرووشت
هه‌ژموونی نێرایه‌تی كه پرۆسیسه‌كردنی له‌سه‌ر ئاستی گه‌ردوونی شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوی له‌خۆ گرتووه، خۆی وه‌ك دیارده‌یه‌كی سرووشتی پێشكه‌ش ده‌كات و ریشهكهشی بۆ جیاوازی ره‌گه‌زی نێر و ره‌گه‌زی مێ ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و هه‌ژموونه له راستیدا ده‌رئه‌نجامی بونیادی مێژووێیكه كه پێگه‌كه‌ی له (رهگهزگهلێكی هاوشێوه)ه‌وه هه‌ڵقوڵاوه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بیر له هه‌ژموونگه‌رایی گوته‌زاكانی فیكر ده‌كه‌ینه‌وه، كه خۆی به ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌ژموونه ده‌زانێ. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر رێسای جیاوازی فیسۆلۆژی سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین سیسته‌مێك له پۆلینكردنی گه‌ردوونی له نێوان هه‌موو بواره‌كاندا جیاوازی له نێوان سه‌روو/خواروو، سارد/گه‌رم، چالاك/خاو، به‌هێز/بێهێز… ده‌كات، بۆ بونیادنانی ئه‌و (ئهركۆلۆژیا بابهتگهرایهی نه‌ستمان) بۆردیۆ ته‌قلیدی هۆزگه‌رایی به‌كار ده‌هێنێ، ئه‌و تهقلیدهش له (بۆچوونێكی فالۆنهرگسی) (كۆزمۆلۆژی ئه‌ندرۆی سێنتهرگهرا)ی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ده‌چێ. ئینجا به وردی ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی سه‌رمایه‌ی ره‌مزی (شه‌ره‌ف) له به‌رانبه‌ر نێر-مێ كارپێدهكات، له رێگه‌ی راڤه‌كردنی پێدراوه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌مزی چۆن ده‌كه‌وێ. ده‌سه‌ڵاتی پیاو و شه‌ره‌ف به پێویستی ده‌زانن كه ژن له ماڵه‌وه كار بكات. به‌ڵگه‌شیان ئه‌وه‌یه كه ژنان لاوازن و توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنیان نییه: به دڵنیاییه‌وه سرووشت درووستكه‌ری شته‌كانه.. لێره‌دا ئه‌ساڵه‌تی بۆردیۆ له خستنه‌رووی “سه‌ره‌وژێركردنی په‌یوه‌ندی نێوان هۆ و ئامانج” كه ئه‌و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی سرووشتی پێشكه‌ش ده‌كات، ده‌رده‌كه‌وێ… هه‌روه‌ها جیاوازی بینراو له‌نێوان جه‌سته‌ی نێر و جه‌سته‌ی مێ ده‌بێته دابینكه‌ری ئه‌و به‌ها ده‌ستكردانه‌ی كه خۆیان ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه‌ی ده‌مه‌ته‌قێوه. هه‌تا نه‌توانین ئه‌و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه به مۆڕككراوهی كه په‌یوه‌ندی هه‌ژموونگه‌رایی وه‌ك تۆمارێكی سرووشتی بایۆلۆژی ته‌ماشا ده‌كات، “راڤه بكه‌ین” له وێناكردنه ترسێنه‌ره‌كه رزگارمان نابێت.
هه‌ژموونگه‌رایی هاوبه‌ش
له‌ڕاستیدا ئه‌و “كاره‌ی كه جه‌خت له‌باره‌ی رهمزییهتهوه” ده‌كات، ژن و پیاو وه‌ك یه‌ك ته‌ماشا ده‌كات و به‌كارهێنانی تووندوتیژی ره‌مزی له تووندتیژی سرووشتیدا ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه هه‌مان ئه‌مجۆره‌ی قسه‌كردنه كه ژن له‌باره‌ی خۆیانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن و به‌و مانایه‌ش پشت به پێوانه‌ی ئایدیۆلۆژی نێرانه‌ی هه‌ژمووندار ده‌به‌ستن و خۆیان له مهسهلهكانٍ به‌دوور ده‌گرن. پییر بۆردیۆ به‌پشت به‌ستن به سهرژمێرهكان، بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه زۆربه‌ی ژنان تا چ راده‌یه‌ك لهپێوانهكردنی رهفتارهكانیاندا خۆیان له‌سه‌ر دیدی پیاوان هه‌ڵده‌نێن و به‌گشتی چۆن نه‌ستیان به‌كار ده‌هێنن. به‌مجۆره زۆر به راشكاوی سێ یه‌كی ژنانی فه‌ره‌نسی نكۆڵی له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه ده‌كه‌ن كه به ته‌مه‌ن له‌وان بچووكترن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و تێڕوانینه به نیشانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سێكسییه‌وه په‌یوه‌سته.
ژن وه‌ك بابه‌تی ئاڵ‌وگۆڕكردن
له كۆندا، كه تیۆری لیڤی ستراوس ده‌یگوت “پیاوان ژنانیان ده‌گۆڕنه‌وه” هاواری ژنانی دهوڕٍوژان… كه‌چی ئه‌و ئهنسرۆپۆلۆژیسته به ناوبانگه مه‌به‌ستێكی خراپی له‌وه‌دا نه‌بوو، ئه‌و ده‌یدیت كه پیاوان ژنانیان ده‌گۆڕییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و گۆڕینه‌وه‌یه له رێگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی نیشانه‌كانه‌وه بوو، ئه‌و نیشانانه‌ش پێداویستییه‌كانی خۆیان له دامه‌زراوه ناوه‌ندگه‌راكانی مرۆییه‌وه وه‌رده‌گرت بۆ ئه‌وه‌ی له‌نێو ئافره‌تانی ماڵ (مه‌حره‌مه‌كان) داوێنپیسی رێگه‌ی پێ نه‌درێت. هه‌ندێ له نووسه‌رانی دیكه ئه‌و ئاڵوگۆڕییه له گۆشه‌یه‌كی زۆر مادییانه‌وه ته‌ماشا ده‌كه‌ن، تا ئه‌و پله‌یه‌ی كه له‌راستیدا پارادیمی گشتی (نێر-مێ) ده‌بووه كۆپی بۆ خودی بابه‌ت، واته ده‌بووه بكه‌ر-ئامراز. له‌نێوان ئه‌و دوو دیده بۆ ئاڵوگۆڕی ژنان وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ژنان نیشانه یان كاڵا بن، پییر بۆردیۆ به “ته‌مومژی بنه‌ڕه‌تی كه ئابوری خاوه‌ندارێتی ره‌مزی به مۆڕك داده‌نێ” دێته ناوه‌وه: ئه‌و ئابورییه “ئامرازی جۆراوجۆری خاو، له پێش هه‌مووشیان ژنان… بۆ پێبه‌خشراو (نه‌ك به‌رهه‌مهێنراو) واته بۆ نیشانه‌ی به‌یه‌كگه‌یشتن ده‌گۆڕێ، ئه‌و نیشانه‌یه‌ی كه ناشێ له ئامرازی هه‌ژموونگه‌رایی جیای بكه‌ینه‌وه”. له گه‌مه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕییه‌ی زۆرانبازییه به گشتكراوهدا، ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵده‌دا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ستراتیژه نێرانه‌یه بۆ شه‌ره‌ف و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست بهێنی، ئه‌وانه‌ن كه ژنان وه‌ك كاڵایه‌ك بۆ ئاڵوگۆڕی ده‌بینن، هه‌ر له‌وێشه‌وه پیاوان به تایبه‌تی داوا له ژنان ده‌كه‌ن كه خۆیان وه‌ك بكه‌ر نه‌خه‌نه روو (بۆ ئه‌وه‌ی كه به روونی ده‌ربكه‌وێ كه توانایان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه…)
به دڵنیاییه‌وه نموونه‌ی ئه‌و تێنوویهتییه بۆ هه‌ژموونگه‌رایی ئاسوده‌یی ته‌واومان پێنابه‌خشێ… ئه‌گه‌ر تووندوتیژییه‌ك له‌به‌رانبه‌ر ژنان پرۆسیسه بكرێ، ئه‌وه له نێو پیاوانیشدا تووندوتیژی هه‌یه “جیاكاری نێرانه كه ئه‌ویش بۆخۆی تهڵهیهكهو له به‌رانبه‌ریدا گرژی و ململانێی به‌رده‌وام و هه‌ندێجار تا پووچگه‌رایی پاڵ به پیاوانه‌وه ده‌نێ” خۆی به‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكدا ده‌سه‌پێنێ. هه‌روه‌ها “ئه‌ركه پیاو پیاوه‌تی خۆی له هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا بسه‌پێنێ”. پیاوه‌تی پێگه‌یه‌كه به ترس ده‌وردراوه: له ده‌سته راست ده‌بێ رووبه‌رووی پیاو بیته‌وه، له باكور ده‌بێ گومان له ژنان بكات “به‌هێزه‌كان به هه‌موو چه‌كه بێهێزهكانیانهوه”: به ئهفسوونن. ئه‌وه‌ش هیچ گومانی تێدا نییه. به‌ڵام به تایبه‌تی به‌و ترسه‌ی كه نادیار ده‌یوروژێنێ، نه‌ك كتێب.
به‌شی دووه‌م، ناونیشانی “پێشینه‌ی چه‌سپاوه نادیاره‌كان”ی له‌خۆدا هه‌ڵگرتووه، دانه‌ر له‌وێدا ده‌ستی بۆ هه‌موو ئه‌و كرداره جۆراوجۆرانه بردووه كه ده‌شێ له رێگه‌ی دیدی نێرایهتیهوه نه‌ستی تاك و نه‌ستی كۆ له رێگه‌ی ده‌سته‌مۆكردنی جه‌سته‌كانه‌وه ببڕێ، بۆنموونه: چه‌سپاندنی نێرایه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی كه خانه‌دانییه (جوامێریییه)، چه‌سپاندنی بوونه‌وه‌ری مێیینه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه ده‌رك ده‌كرێ. بۆ دووباره ده‌ستبردن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش له رێگه‌ی رۆماننووس “فرجینیا وولف به‌و ناونیشانه “دیدی مێیانه بۆ دیدی نێر” هاتۆته ناوه‌وه.
به‌ڵام له به‌شی سێیه‌م، بۆردیۆ دراسه‌ی فاكته‌ره‌كانی بهردهوامێیهتی و فاكته‌ره‌كانی گۆڕان ده‌كات. دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌های نێرایه‌تی خۆی له كۆمه‌ڵێك بارودۆخی مێژوویی‌دا درێژه پێده‌دات و پشت به دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان ده‌به‌ستێ: به دڵنیاییه‌وه یه‌كێك له‌وانه‌ش خێزانه، ده‌وڵه‌ته، كه‌نیسه‌یه، پاشان دامه‌زراوه‌كانی دیكه: كه له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تێكۆشانی ئافره‌تان بواری به‌رفره‌وان و كراوه‌ن.
جیاوازی هه‌ردوو ره‌گه‌ز: هه‌میشه ئیشكالی سرووشتین
ناشێ ئه‌و كتێبه‌ی به‌ر ده‌ستمان بخه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی سه‌ختی ئه‌و بونیاده عه‌قڵانییه‌ی كه ته‌جاوزی ئهبستراكیانهی (The race theory) ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه بۆردیۆ له ئه‌ویدیكه به‌ده‌ستی ده‌هێنێ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناشێ به‌شدارییه‌كانی له سۆسیۆلۆژیای شیكاری به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هێلكارییهكانی زۆر رێژگهرایین و به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش زۆر سه‌ركوتكه‌رن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پرسیارێك له‌نێوانماندا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و پرسیاره ده‌مانخاته نێو قه‌ناعه‌تی ئه‌و بونیادنانهو له هه‌مان كاتتدا به گشتی رێگه‌مان لێده‌گرێ بچینه ناوییه‌وه:ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و كتێبه به قووڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه‌ی كردووه، واته: ئایا ئه‌و تێزه‌ی بۆردیۆ رێگه‌ی ئه‌وه بۆ ژن خۆش ده‌كات، كه بتوانێ پێگه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه؟ ئایا ئه‌و نه‌سته چییه كه پییر بۆردیۆ له ژێر په‌رده‌وه بۆ ئێمه كه‌شفی ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌و هێله له شیكاركردندا بچین كه نووسه‌ر هه‌ڵیبژاردووه، ئه‌وه كامه تێڕوانین رێگه‌ی خۆی بۆ ئافره‌تان ده‌كاته‌وه؟ ئایا ده‌شێ به پێی یه‌كسانی له‌و پێشبڕكێیه‌دا به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵاتێك بكه‌ین، كه چاره‌نووسی مرۆكانی له‌سه‌ر بونیاد ده‌نرێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌ك كورتكردنه‌وه نمایان بكه‌ین، ئایا ئافره‌ت ده‌بێ به پیاو؟ خوێنه‌ر له‌و ئاسته‌دا له‌پڕ به ته‌واوی تێده‌گات كه سیاقی هه‌ژموونگه‌رایی و ده‌سه‌ڵات به جیاوازی هه‌ردوو ره‌گه‌ز بۆخۆی بینینێكی نێرانه‌یه: ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه (پیاو خانهدانتره) به‌ڵام ئه‌ویدیكه “مێ” چییه؟ ئایا مێیایه‌تی نه‌بوونی نێرایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێ؟ به دڵنیاییه‌وه پییر بۆردیۆ كاتێ ئه‌و نێرایهتییه پێناسه ده‌كات- له رێگه‌ی ته‌به‌نیكردنی تێزه‌كانی فرۆید و ژماره‌یه‌كی زۆر له شیكاركارانی ده‌روونی ئه‌مڕۆی نێر- ئه‌وه‌ی كه له چووك (كیر-phallus) بێ به‌ش كراون، خۆی پشت راست ده‌كاته‌وه. به‌مجۆره ئیتر له‌وێوه به شێوه‌یه‌كی سرووشتی رێگه له مێ ده‌گرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رووداوێك بێ، كوده‌تایه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ری شته‌كان بێ، ته‌ڵه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی بێ. له‌و حاڵه‌ته‌دا گومانێك ده‌ورمان ده‌گرێ، گومانی ئه‌وه‌ی كه بشێ ئافره‌ت له سۆسیۆلۆژیای پیاو دوور بخه‌یته‌وه.
وه‌ڵامی پرسیارێك له پرسیارانی پێشوو، یه‌كێك له شیكاكهرانی ده‌روونی پێشكه‌شمان ده‌كات ئه‌ویش (فرانسۆ دولتۆ)ه كه دووباره به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی شیكه‌ره‌وه‌ی ده‌روونی (مۆریل دجیریبی) هه‌ڵساوه. له په‌رچه‌كرداری دژ به فرۆید، فرانسۆ دولتۆ ئه‌و نێوانه‌ی پیاو كه خاوه‌ن (چووكه) و ئافره‌ت كه (خاوه‌ن چووك نییه) وه‌ك یه‌ك لێده‌كات. بۆ ئه‌و كاره‌ش پشت به پێوانه‌ی تیۆری نابه‌ستێ، به‌ڵكو گوێ له ئافره‌ته نه‌خۆشه‌كانی ده‌گرێ. بۆ ئه‌و شڵهقاندنهش له(représentation) سێكس لای منداڵی نێر و مندالێ مێ ده‌كاته بنه‌ما. به‌و مانایه‌ش له به‌رانبه‌ر چووكی مناڵی نێر، ئه‌وه منداڵی مێ شتێكی هه‌یه ئه‌ویش (كونیله و گۆپكهیه): به‌مجۆره ئێمه له ئه‌لته‌رناتیڤی (خاوه‌نداری/بێخاوهنداری) رزگار ده‌بین. له‌وه‌ش زێتر، ئه‌و جیاكاری له نێوان چووكی ده‌ركه‌وتوو (چووكی منداڵی نێر و چووكی منداڵی مێ “چووكی ده‌رنه‌كه‌وتوو” ئه‌وه‌ی كه ده‌شێ منداڵی مێ بێته خاوه‌نی) ده‌كات. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی فرۆید بڕوای پێیه‌تی… چووكی ده‌ركه‌وتوو دواتر به خێرایی تێپه‌ڕاندنی به كۆتا ده‌گات… هه‌روه‌ها له حاڵه‌ته‌كانی ته‌ندرووستی ویژدانی، ئه‌وه‌ی ئاشكرایه ئه‌وه‌یه كه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر هه‌ستی شانازی پێوه‌كردن ناكرێ، به‌وه‌ی كه كچان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی زێ (ئه‌ندامی زاوزێی ژن)نن كه شێوه‌ی له “كوون-گۆپكه” ده‌كات، ئیتر نیگه‌رانییه‌ك ده‌وری داون.
لێره‌دا لای هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو ره‌گه‌زه میكانیزمێك بۆ ته‌واوكردن هه‌یه، به‌ڵام واقیعییه:لای هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌و پهیوهستبوونهو به‌و پشت به نه‌ست به‌ستنه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین ده‌بینین له زمانی فه‌ره‌نسیدا، كرده‌ی (كێشكردن-attractive) مانای جۆراوجۆر به‌پێی ره‌گه‌زه‌كان له‌خۆ ده‌گرێ. به نسبه‌ت منداڵی نێر واته (راكێشان_draft)… لێره‌دا میكانیزمییهتی كێشكردن لای كچ هه‌یه به وشه‌ی راكێشانه‌وه به‌نده، هه‌روه‌ها دینامیكیه‌تی پشت به‌ستو لای منداڵی كوڕ هه‌یه، كه به هه‌مان وشه‌وه به‌نده. شیكه‌ره‌وانی ده‌رووونی نكۆڵی له‌و جیاوازییه‌ی نێوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه ناكه‌ن و له قۆناغی ئاماده‌یی ئه‌و شتانه ده‌خوێنرێت. كه‌واته هۆشیاربوون به جیاوازی پاشان به‌و راده‌یه رێگه ده‌دا، كه له وه‌همی ئه‌و هێزه-ره‌هایه و شێتیه‌تی ده‌سه‌ڵات دوور بكه‌وینه‌وه. به‌و مانایه‌ش ئه‌و ناوه‌ڕۆكه پۆزهتیفهی نه‌ست ناتوانێ كرانه‌وه بسازێنێ ته‌نها به ته‌واوبوون نه‌بێ- واته نه به كورتكردنه‌وه و نه به یه‌كسانی نێوان ژن و پیاو مه‌یسه‌ر ده‌بێ. لێره‌دا به دڵنیاییه‌وه جۆرێك له حهزكردنی نێرانه بۆ (قسهلێكردنی ریشه‌یی) ته‌جاوزكردنی ژنانه‌ش هه‌یه. حه‌زكردن بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی ژنان منداڵ بنێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پییر بۆردیۆ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئافره‌ت له كرده‌ی منداڵبوون، دڵنیاییه‌كی وا به ده‌ست ده‌هێنێ كه پیاوان لێی بێ به‌شن: ئافره‌ت هه‌میشه له دایكایه‌تی خۆی رازییه، بۆیه به پێویستیشی نازانێ كه منداڵ بخاته سه‌ر ناوی خۆی، ئه‌وه‌ش به پێچه‌وانه‌ی پیاو كه باوكایه‌تی ته‌نها له زاری ژنه‌كه‌یه‌وه نه‌بێ ناس ناكات. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش لای منداڵی كوڕ به هه‌مان شێوه ده‌كه‌وێته‌وه: ئه‌ویش نازانێ كێ دایكیه‌تی، به‌ڵام له‌سه‌ر زاری دایكی ده‌زانێ كێ باوكییه‌تی. بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ت ژن بێ، پێویست به‌وه ناكات ئه‌وانیدیكه به‌رده‌وام پێیبڵێن تۆ ژنی. ئه‌وه ته‌نها شتێك ده‌رده‌خات كه ئه‌ویش به‌ره‌وپێشچوونی بارانۆیای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چه‌سپاوه‌یه كه له دیدی نێردا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. به‌مجۆره ئازادكردنی ئافره‌ت به جیدی ته‌نها له رێگه داننپێانی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه نه‌بێ، جێبه‌جێ نابێت.
په‌راوێزه‌كان:
[1] Pierre Bourdieu, La domination masculmine, Paris, Seuil, Coll. Liber, 1998 (150p. 85 F.F)
[2] عنوان مۆلف شه‌یر لبییر بوردیو، خصصه للمجتمع القبائلی، ونشره تحت عنوان:
Le sens pratique, Minuit, Coll. Le Sens commun, 1980 (480 p)
[3] op. cit. La domination masculmine,
[4] Françoise Dolto, Sexualtité féminine. La libido génitale et son destin féminin, Gallimard, 1996
[5] Ibid., p. 91
[6] Ibid., p. 168
[7] Nicole Loraux, Les enfants dathéna, Maspréro, 1981, p. 1
[8] Monette Vacquin, Frankenstein ou les délires de la raison, Ed. François Bourin, 1989.
[9] Françoise Dolto, 1996, p. 175
ترجمه الی اللغه العربیه الناقد المغربی محمد اسلیم ونشرت فی جریده اڵاحداپ المغربیه، یوم الخمیس 19 نونبر 1998