تۆ جیاواز نیت
(تۆ جیاواز نیت)
خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیه‌کان له سه‌ر بنه‌ماکانی ڕه‌وشت
نوری حه‌مه‌ئه‌مین
ماوه‌یه‌که بیرۆکه‌ی ئه‌م نوسینه جاروبار به مێشکمدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌و پرسیاره به به‌ر زه‌ینمدا ده‌هێنێت جیاوازی چیه؟ پیرۆز کردن به مانای چی؟ جێبه‌جێ کردنی دوو ئه‌رک ئه‌گه‌ر چی هه‌ردوکیان قورسن و ووزه‌ی تێ چویان ده‌وێت، بۆ له دوو فه‌زای جیاوازدا ده‌رده‌که‌ون و جێبه‌جێ که‌ری ئه‌رکێکیان فه‌زڵی به سه‌ر ئه‌وی تره‌وه هه‌بیت، له کاتێکدا هه‌ریه‌که‌یان ته‌واوکه‌ری ئه‌وی تریانه؟ بۆ ده‌شێ سه‌رۆک و سه‌ربازه‌که‌ی، پاشا‌و ڕه‌عیه‌ته‌که‌ی، مامۆستا‌و پۆله‌که‌ی له دوو مینبه‌ری جیاوازه‌وه بێنه پیشاندان؟ ئایا ده‌کریت سه‌رباز یه‌که‌ی ده‌زگایه‌ک بێت که سه‌رۆک پێی وابێت مادام ئه‌و خالقی ئه‌و ده‌زگایه‌یه ئیتر مافی خۆیه‌تی وه‌ک ڕۆبۆت و ماتریاڵ سه‌یری پێکهاته‌کانی بکات؟ ئایا جیاوازیه‌کان ده‌کرێت له جیاوازی عه‌قڵ و فیزیۆلۆژیادا به‌رجه‌سته بن؟ ئه‌گه‌ر گریمان سیاسه‌ت زانست هونه‌ر وهتدا.. خۆیان به زاده‌ی عه‌قڵ پێناسه کرد ئه‌ی چنینه‌وه‌ی ئه‌م عه‌قڵه هیزێکی فیزیکی ناوێت؟ لێره‌دا گه‌ر ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ریمان به پرۆژه‌یه‌کی عه‌قڵی سیاسی ئه‌ژمار کرد، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی وه‌ک کردار تییدا به‌شداری کردوه‌و ئه‌وه‌ی پرۆژه‌که‌ی به دڵ بووه‌و به‌رهه‌ڵستی نه‌کردوه‌و ئه‌وه‌ی بێشکه‌ی منداڵه‌که‌ی جوێناوهو ئه‌وه‌شی به هۆکاری پیری یان ئیفلیجی له ماڵه‌وه گوێی بۆ هه‌واڵه‌کان شل کردووه ده‌رئه‌نجامێکی عه‌قڵی فیزیکی نیه؟ ئایا کۆ کردنه‌وه‌ی کۆڵه دارێک، پان کردنه‌وه‌ی نانێک پاریزگاری کردن له ژیانی خێزانێک پرۆژه‌یه‌کی عه‌قڵی فیزیکی نیه؟ ئه‌ی ئایا بۆ ده‌بێت واز له‌م پێودانگه هه‌ڵه‌یه نه‌هێنین و فه‌زڵی عه‌قڵی سیاسی بده‌ینه سه‌ر عه‌قڵی فیزیکیدا، ئه‌مه له کاتێکدا عه‌قڵی سیاسی له مێژودا زۆر جار که‌وتوه‌ته هه‌ڵه‌وه‌و بوه‌ته هۆی خستنه‌وه‌ی تاعون؟ پێویسته لێره‌وه ساتێک ڕامێنین و بپرسین، ئه‌و جۆره سیاسه‌تانه چین و له کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرن که که‌سی فازل به‌رهه‌م ده‌هێنن؟ بۆ فازل هه‌میشه ده‌خوازێت مافی ده‌رکه‌وتنی ئه‌دگاری هه‌موان به ئاشکرا داده‌پۆشێ وهه‌رچی ئه‌و به‌ره‌نجامه پۆزهتڤانهی هه‌ن بۆ خۆی پاوه‌ن بکات و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ش لاپه‌ڕه‌ی کۆششی که‌سی تر نه‌یه‌ته خوێندن، له کاتێکدا پیره ژنێک ئه‌گه‌ر مامرێکیشی ناببێتهوه، شوانێک گاوانێک ئه‌گه‌ر به‌روبومی شیره‌مه‌نی و گۆشتیان به‌رهه‌م هێنا بێت و چاویان له دابین کردنی بژێوی خێزانه‌کانیان بووه ناشی هیچ که‌متر سه‌یر بکرێن له که‌سی (قۆسه‌ر) واته ئه‌و که‌سه‌ی به ناڕه‌وا له ڕێگه‌ی قۆستنهوهوه فه‌زڵ ده‌کاو ده‌یه‌وێت له ناو پانتای میژوودا به شێوه‌یه‌کی جیاواز و فازیل مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵ بکرێت. له لایه‌کی تر جیاوازی چه‌مکێکی فره ڕه‌هه‌ند و فره مانایه که ئه‌رکی من لێره‌دا وه‌ستانه ته‌نها له سه‌ر یه‌ک ڕه‌هه‌ندی.
لێره‌دا پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر باس و درێژه‌ی لێکدانه‌وه‌کانم ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌راورده‌ی که ده‌که‌وێته نێوان که‌سی (قۆسه‌ر) و (قۆسراو)ه‌وه، به واتایه‌کی تر فازیل و فه‌زل به سه‌ر کراوه‌وه، پێم باشه شتێک له سه‌ر چه‌مکی مێژوو بوه‌ستم له‌و گۆشه‌نیگایه‌وه که ڕوانین ده‌به‌خشێته که‌سی قۆسه‌ر! ئێمه ده‌زانین مێژوو هه‌ڵگری به‌شێک له‌و یادگاریانهیه که مرۆڤ له کاته‌کانی رابووردودا پیایدا تێپه‌ڕی کردووه، واته مێژوو چه‌مکێکه په‌یوه‌ندیه‌کی هارمۆنی له گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌یه و هه‌روه‌ک چۆن (نیتشه)ش ئاماژه‌ی به‌مه کردووه‌و جیاوازی مرۆڤ و ئاژه‌ڵی له‌وه‌دا ده‌ستنیشان کردوه که مرۆڤ خاوه‌نی مێژووه به پێچه‌وانه‌ی ئاژه‌ڵ که‌وا له ده‌ره‌وه‌ی مێژودا ده‌ژی. ئه‌دی مێژوو چیه گه‌ر هه‌ڵگرتنی کۆمه‌ڵه مانایه‌ک نه‌بێت له کۆنه‌ستدا که‌وا ئاگایی مرۆڤ تێستیان ده‌کات، ڕوونه پرۆسه‌ی تێستیش پرۆسه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی ڕه‌ها نیه! چونکه ده‌کرێت ڕۆژێک له چاخانه‌یه‌کدا چایه‌کت له گه‌ڵ که‌سێکدا خواردبێته‌وه و دوباره بینینه‌وه‌ی ئه‌و چاخانه‌یه بتگێڕێته‌وه بۆ مێژوی ئه‌و چرکه‌ساته، به‌ڵام خۆ ئێمه به‌رده‌وام له‌و یادگاریهدا ناژین، پێده‌چێت گه‌ر ڕێمان له‌و شوێنه نه‌که‌وێت، هه‌رگیز ئاگایمان نه‌یپه‌رژێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌وا له گه‌ڵ ئازیزێکماندا چایه‌کمان لهوچاخانهیه خواردوه‌ته‌وه. ئه‌مه شێوه‌یه‌کی ساده‌یه له‌و جۆره یادگاریانه‌ی که‌وا مێژویه‌کی ئارشیف کراوی لامان هه‌یه، ئێمه ده‌زانین زۆربه‌ی یادگاریه‌کان هێنده‌ی ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌ژین، چونکه ئارشیفی یادگاری نهستهو نه‌ستیش له گه‌ڵ ژیانی مرۆڤدا ڕووبه‌ڕووی له ناوچوون ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها جۆرێکی تر له مێژوو هه‌یه که‌وا له مرۆڤ ده‌کات له ته‌مه‌نی زیاتری خۆی بژی و به‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی که‌وا له گه‌ڵ خۆیدا په‌لکێشی کردووه‌ته ناو مێژووه‌وه بمینێته‌وه‌و چه‌ندان وه‌چه له دوای خۆی ئاگاداری ڕه‌فتار و گوفتاره‌کانی بن. باوه‌ڕ ناکه‌م که‌س له ئێمه ئاگاداری باوکی باپیره‌مان بێت که‌سێکی چۆن ڕه‌فتار و گوفتار بووه، به‌ڵام لانی که‌م زۆربه‌مان باوکمان دێته به‌ر چاومان، ئه‌وه‌شمان باوکی باپیره‌ی خۆی دێته به‌رچاو هه‌ڵبه‌ت مێژوو بۆی هه‌ڵگرتووه، دیاره مێژوش به گشتی نه‌ستی نوسراوی شایه‌تحاڵێکه که به شێوه‌یه‌کی وورد له ئه‌نجامی سه‌رنجێکی قوڵدا تیبینی کردووه. گرنگه ئه‌وه‌ش بزانین که هه‌رگیز مێژوش ئاوێنه‌ی ئاسمانێکی بڵند نه‌بووه ده‌ستی مرۆڤ پێی نه‌گه‌یشتبێ و چی به چاوی خۆی دی بێت ئه‌وه‌ی بۆ خستبینه ڕوو. مێژووش وه‌ک هه‌ر ماده‌یه‌کی تر ده‌ستکاری کراوه‌و کلک و گوێی بڕاوه، یان بۆی زیاد کراوه، باوه‌ڕ ناکه‌م هیچ شتێک هێنده‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌ست تێوه‌ردانی له ناو مێژوودا کردبێت، دیاره مێژوو کاتێک وه‌ک چه‌مک تێگه‌یشتن هه‌ڵده‌گرێت، ده‌ره‌نجامی ئه‌و شوناسه‌یه که له ناو خۆیدا هه‌مه‌ڕه‌نگه فایلی هه‌ڵگرتووه، ڕه‌نگه له ناکاو گرته کردن له سه‌ر فایلێک ڕوو به ڕووی سه‌رسامیمان بکاته‌وه له کاتێکدا فایلێکی تری سه‌باره‌ت به‌مه جیاواز بێت، به‌ڵام گرنگ ترین فایل که داتای حه‌قیقه‌تی له لای خۆی پاراستووه زۆر به ئاسته‌م ڕوو به ڕووی سڕینه‌وه ده‌بێته‌وه، واته له هه‌ر کاتێکدا بخوازرێت ده‌توانرێت به گرته‌یه‌ک بگه‌ینه سه‌رچاوه‌ی حه‌قیقه‌ته‌کانی. له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م گوتاره شی کردنه‌وه‌ی چه‌مکی مێژوو نیه له‌مه زیاتر قول نابمه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ناوه‌ڕۆکی باسه‌که‌مان.
گه‌ر بیرمان بێت له سه‌ره‌وه باسمان له دوو جۆر که‌س کرد که یه‌کیکیان کار له سه‌ر داگیر کردنی حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌کات له ناو میکانیزمی قڕۆڵ کردن و تێ ئاخنین و فه‌زل کردندا، به‌مه‌ش قڕۆڵ کردن پڕۆسه‌یه‌که دوای ده‌ستگیر کردنی حه‌قیقه‌ت دێت، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت ده‌ستگیر کردن به مانای ڕام کردن نیه که سیفه‌تێکی تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌های هه‌یه، ده‌ستگیر کردن ئه‌گه‌ری هه‌ر هه‌لێکی هه‌یه که زه‌مه‌ن بیهێنێته پێشه‌وه‌و ڕووه ڕاسته‌کانی دووباره ده‌ربکه‌ونه‌وه. که‌واته هه‌ر کرده‌یه‌کی قڕۆڵ کردن ناکرێت ته‌فسیر کرێت به کردارێکی کوشنده‌و له‌ناوبه‌ری یه‌کجاری. ده‌گونجێ به شێوه‌یه‌کی کاتی له ماوه‌و ڕووبه‌رێکی دیاری کراودا حه‌قیقه‌ت قڕۆڵ بکرێت، وه به مانایه‌کی جیاواز له خۆی بارگاوی بکرێت و بئاخنرێت، به‌ڵام هه‌رگیز ناگونجێ به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌ی. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر (قۆسه‌ر) به هۆی هه‌لومه‌رجێکی له باره‌وه له کاتێکی دیاری کراودا دروست بێت که ده‌توانین ناوی بنه‌ین کاتی گه‌رمه‌ی پیاده کردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وا حاڵه‌تێکی سروشتیه‌و دواجار کاتی سارد بوونه‌وه‌ی چه‌ند هه‌نگاوێک له پێشه‌وه ماسکه‌کانی داده‌ماڵێت. به‌مه‌ش قۆسه‌ر سیاسیه‌ک، هونه‌رمه‌ندێک، نوسه‌رێک، یان هه‌ر بابایه‌ک بێت، بونیادنان و پیشاندانی خۆی له سه‌ر بنه‌مای حسابی هه‌ر که‌س و چین و توێژێک بێت سه‌ره‌نجام وه‌ک ئه‌و دره‌خته‌ی په‌ل و گه‌ڵاکانیان هه‌ڵپاچیوه و به گه‌ڵای تر پۆشرا، له وه‌رزی خۆیدا خۆی ده‌ته‌کێنێت و گه‌ڵای ڕاسته‌قینه ده‌ر ده‌کات. هه‌رچی سه‌باره‌ت به ( قۆسێنرا)وه که‌وا جه‌بری فه‌زڵی که‌وتوه‌ته سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و جۆره خواستانه تیده‌په‌ڕێ و هیچ شتێکی وای له به‌رده‌ستدا نیه به‌رگری بێت بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر ژیان له پاش مردنی، بۆیه مێژوی ئه‌م جۆره که‌سانه ڕێک ده‌بنه مێژوی که‌سێکی فه‌زڵ هه‌ڵگر، مێژوی فه‌زڵ هه‌ڵگره‌کانیش هه‌ر هێنده‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سه ده‌وام ده‌کات، ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی که‌سی فازڵه‌وه، ته‌نانه‌ت له پاش خۆی کلیلی گه‌نجینه تاریکه‌کانی فه‌زڵی خۆی ده‌داته ده‌ست وه‌چه‌کانی داهاتوی، ئیتر هه‌تا کوێ وه‌چه‌کانیش به‌رده‌وام بن له هه‌ڵگرتنی ئه‌و کلیله به ئاسته‌م په‌ی به نهینییه‌کانی گه‌نجینه ده‌برێت و هه‌ندێ جار ئه‌مه‌ش ناوده‌برێت به ده‌ستاو ده‌ست کردنی کلیلی ده‌سه‌ڵات. هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ش ئه‌رکی هه‌ڵگرتنی چمکێکی ژیانی کۆمه‌ڵگایان هه‌ڵگرتووه، ئه‌مانه‌ش وه‌ک پۆلیس و سه‌ربازو شۆفێر‌و پیشه‌وه‌رو جوتیارو شوان و گاوان و مامۆستا‌و دوکتۆر‌و ڕۆژنامه‌نوس و هتدا.. ئه‌گه‌ر کاره‌کانیان به دڵسۆزی و پاکی ئه‌نجام دابێت، ئه‌وا به شێوه‌یه‌کی گشتی و بێ جیاوازی شایسته‌ی ڕێز لێنانن له‌و ته‌مه‌نه سه‌رکه‌وتوه‌ی که له ماوه‌ی ژیانیاندا به سه‌ریان بردووه‌و که‌ڵکیان به‌خشیوه به یه‌کترو هه‌روه‌ها به ئه‌و که‌سانه‌ش که له پاشیان به جێماون و هه‌ڵگری به‌شێک له کهلتورهکهین. لێره‌دا ئێمه‌ی به جێماو له هه‌نوکه‌دا گه‌ر بڕێک له‌و که‌لتورو هه‌ڵسوکه‌وته گشتگیر و ڕۆتینانه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌ماندا پێیه‌وه قاڵین له ڕابوردوه‌وه نه‌مابێته‌وه له کوێوه هاتووه؟ ئایا کێ ئه‌مه‌ی بۆ جێ هێشتین؟
هه‌ر بۆ نمونه ده‌کرێت له راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری به‌ر فراواندا که‌وا هه‌موو چین و توێژه‌کان تیایدا به‌شدار بوو بێتن بۆ گۆڕینی ڕژێمێکی سته‌مکار، به‌س به ته‌نها به پرۆژه‌و کار و سه‌رکه‌وتنی چه‌ند که‌سانێک بێته ئه‌ژماردن، ئه‌مه له کاتێکدا زۆرجار وا هه‌ڵکه‌وتوه ئه‌و که‌سانه به کردار ڕۆڵی مێرد منداڵێکیان تیا نه‌دیوه که تێڵایه‌کی به ده‌سته‌وه بووه، به‌ڵام هاوکات کۆنه‌ستی هه‌موومان ولاپهرهکانی مێژوو ئاخنراوه له سه‌روه‌ری و جه‌وامێری و سوارچاکی ئه‌وان و هه‌ر ئه‌وان به ته‌نها له پێشی پێشه‌وه ده‌بینرێن و که‌سی تر نا، که خۆی له ڕاستیدا مادام ئێمه قسه‌مان له سه‌ر سوارچاکی و جه‌وامێری و سه‌روه‌ری و ده‌ستکه‌وته له دوای شۆرش و ڕاپه‌ڕین، هه‌روه‌ها شۆڕش و ڕاپه‌ڕینیش ڕوداوێکی تاک لایه‌نه‌و تاک باڵی نیه، ده‌بێت هه‌موان ڕوناکبیرانه سه‌روه‌ری و جه‌وامێری و سوارچاکی و ده‌ستکه‌وت بکه‌نه به‌رهه‌می پرۆژه‌یه‌کی گشتگیر، نه‌ک سه‌پاندنی فه‌زڵ و موقه‌ده‌سات.
ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌که له ئێمه ئاوڕێک له چوار ده‌وری خۆی بداته‌وه هه‌رگیز خاڵی نیه له که‌سانی پاک و دڵسۆز، ئه‌گه‌ر به ویژدانه‌وه که‌سه‌کانی نێو خانه‌واده‌کانمان هه‌ڵسه‌نگێنین له ماڵی هه‌ریه‌که‌ماندا چه‌ندان که‌سی ماندو هه‌یه که ڕۆڵیان له به‌ره‌و پێش بردنی ژیاندا هه‌بووه، چه‌ندان سه‌رکرده‌ی نێر و مێ ده‌بینین، گه‌ر زیاتر نه‌بووبێتن له جه‌وامێر و سوارچاکه‌کانی نێو مێژوو هیچیان که‌متر نه‌بووه. من لێره‌دا خانهوادهکمان ده‌که‌مه نمونه‌یه‌ک له‌و هه‌موو نمونانه‌ی که‌وا له خانه‌واده‌ی هه‌ر یه‌کێکماندا ئاماده‌باشی هه‌یه‌و ڕۆڵی به‌رچاویان دیوه‌و له ئێستاشدا ئێمه هه‌ڵگری به‌شێک له ئه‌و میراتیه به جێماوه‌ی ئه‌وانین،هاوکات کلیلی هیچ گه‌نجینه‌یه‌کی نهێنیشیان ڕاده‌ستمان نه‌کردووه، بمانکه‌ن به پاسه‌وانی ڕه‌وشتی خۆیان، هه‌ڵبه‌ته پرۆسه‌ی پاسه‌وان کردنی گه‌نجینه‌ش له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕه‌وشتانه ئه‌نجام ده‌درێت که کلیل به ده‌سته‌کانی ڕابوردو پیاده‌یان کردووه.
کورته‌یه‌ک له مێژوی خێزانێک
له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیست دا دایکم و باوکم ڕێز‌و سڵاویان لێ بێت ده‌چنه ژیانی هاوسه‌رگیریانه‌وه وه‌ک هه‌ر خێزانێکی جوتیار له یه‌کێک له گونده‌کانی قه‌راغ سیروانی گه‌رمیان ده‌ست به ژیانی ساده‌و قورسی خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌وان وێڕای ده‌ستکورتیان هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌کردبوه‌وه که‌وا بۆ جارێکیش به‌ر له منداڵ بوونی بگرن، هه‌ر ئه‌م حهزهشه وا ده‌کات که‌وا له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکدا ببنه خێزانێکی دوازده که‌سی، دوازده که‌س له سه‌رده‌مێکدا که ژیان به ته‌نها پشتی له سه‌ر کشتوکاڵ به‌ستبێ له سه‌ر چه‌ند پارچه زه‌وییه‌کی ده‌یمی گه‌رمیانی، زه‌وییه‌ک به ته‌نیشت ڕق ئه‌ستوری و داگیر کردنه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی عه‌ره‌به‌کان و هه‌روه‌ها باجی ده‌ره‌به‌گ و شه‌ڕی مه‌لای و شوعیهکانهوه، چۆن بتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت و هاوسه‌نگی ژیانی دوازده که‌س بۆ ماوه‌ی ساڵێک ڕاگیرێت. ئه‌وه‌ی له یاده‌وه‌ری خێزانه‌که‌مانه‌وه وه‌رگیراوه‌و ماوه‌ته‌وه به درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م خانه‌واده‌یه هه‌تا ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991 پێنج جار ڕوو به ڕووی سوتان و تاڵان و وێران بووه‌ته‌وه، له یه‌کێک له کاره‌ساته‌کاندا له ئانجامی په‌لاماری کوت‌و پڕی هێزه سه‌ربازیه‌کانی عێراق دا له ساڵی 1974 یه‌کێک له ئه‌ندامی خێزانه‌که‌مان له بێشکه‌دا جێ ده‌مێنێت و دواجار به ئاسته‌م به دزییه‌وه به شه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕزگار کردنی، خۆشبه‌ختانه وێڕای سوتانی ماڵ به زیندوی ڕزگار ده‌کرێت. ئه‌م کاره‌ساته هه‌روا به ئاسانی تێنه‌په‌ڕیوه ئه‌م خانه‌واده‌یه وه‌ک و هه‌ر خانه‌واده‌یه‌کی ئه‌و گوندانه‌ی که‌وتبوونه به‌رده‌م په‌لاماره‌کانه‌وه، دوای ماوه‌یه‌کی زۆر ئاواره‌ی به‌و که‌ژانه‌وه و هه‌روه‌ها هێور بوونه‌وه‌ی په‌لاماره‌کان ئه‌وان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ناو ئاواییه‌کانیان، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای سوتان و هه‌ڕۆژانی ماڵه‌کان ئه‌و ئومێده‌ی که هه‌یان بوو خه‌له‌و دانه‌کانیان بوو بۆ به گژا چونه‌وه‌ی برسێتی وه‌لێ ئه‌وانه‌ش ڕزگاریان نه‌بووبوو له ده‌ست سوتا. باوکم ده‌یگێڕایه‌وه له‌و ده‌مه‌دا نیشتمان ڕوو به ڕووی ئه‌و په‌لامارانه بوویه‌وه به‌س منداڵه‌کانم و پارچه‌یه‌کی که‌م (جۆ) مابوویه‌وه نه‌سوتێت، دواجار دروێنه‌مان کرد و توانیمان ساڵی پێ ڕهتکهین. ئه‌م خانه‌واده سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ناههمهتیانه ئێستا دوکتۆر و مامۆستا‌و دیبلۆمهی تیا هه‌ڵکه‌وتوه که خزمه‌ت ده‌که‌ن و ڕێز و بونیاد ده‌ده‌نه ده‌ستی وه‌چه‌کانی داهاتوو. ئه‌دی ئه‌م خانه‌واده‌یه‌و خانه‌واده‌کانی ئێوه‌ی به‌ڕێز و خۆڕاگر ده‌یان توانی ببنه خۆفرۆش و زیانبه‌خش، ده‌یانتوانی به ئه‌رکێکی که‌متره‌وه منداڵێک په‌روه‌رده بکه‌ن که‌وا ببنه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ماڵ و گیان و ژیانی خه‌ڵکی. ئه‌ی ئایا خه‌ڵکێک خێزانێکی به ڕه‌وشت و بێ زیان و خزمه‌تگوزاری وای په‌روه‌رده کردبێ بۆ ده‌شێ فه‌زڵی که‌سانێکیان له سه‌ر بێت که ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وان بووبێتنه هۆی ئه‌و نه‌هه‌مه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ریانه؟ بۆ ده‌شێ له ناو خێزانی هه‌ریه‌که‌ماندا چه‌ند پایه‌یه‌ک بوونی نه‌بێ؟ بۆ ده‌بێت بڵێین فڵانی به‌ڕێز له کاتێکدا پاشه‌ڵی تۆپه‌ڵێک خیانه‌تی پیسی پێوه‌یه! لێره‌دا یان ده‌شێ مێژوو مێژووی وه‌به‌ر هێنانی ڕه‌وشت بێت، یان ده‌شێ جوتیارێک و سه‌رکرده‌یه‌کی دڵسۆز جیاواز نه‌بێت، لێره‌دا یان جیاواز نیه، یان گه‌ر هه‌بێت په‌روه‌رده‌کردنی خێزانێکی باش ده‌بێت که‌متر سه‌یر نه‌کرێت له سیاسه‌تی به‌ڕێوه بردنی ووڵات له سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌یه‌کی باش.
10/09/2010