دیکتاتۆره‌کان چه‌ند له یه‌ک ده‌چن
دیکتاتۆره‌کان زۆر خاڵی هاوبه‌ش کۆیان ده‌کاته‌وه هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆغرافیایه‌ی که تێیدا ده‌ژین جیاواز بێت.( هایلهسلاسی) دیکتاتۆری (حه‌به‌شه )له وڵامی پرسیاری ( ئوریانا فالاچی )که ده‌پرسێت بۆ خه‌لکی وڵاته‌که‌ت هێنده هه‌ژاران وڵام ده‌داته‌وه ئه‌وان کار ناکه‌ن بۆیه وان [1] یان( سه‌ددام حسێن) دیکتاتۆری پێشوویی( عێراق) له سه‌ره‌تایی گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر وڵاته‌که‌ی ده‌یان بازه‌رگانی بێتاوانی عێراقی به هۆی گرانی بازاره‌وه له سێداره‌دا[2] ئێستا (ئێران) دوایی ئه‌وه‌یی که گه‌مارۆ ئابورییه‌که‌ی رۆژئاوا له سه‌ری خه‌ریکه کاریگه‌ری خۆی داده‌نێت باس له فیتنه‌یی ئابوری ده‌کات[3] هه‌موو که‌س ده‌زانێت بارۆدۆخه‌که چۆنه ، به‌های دراویی ئیران به خێرایی داده‌به‌زێت[4] ئه‌مه به واتایی هه‌ژاری زیاتر دێت ،واته خه‌ریکه کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر هه‌مووان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به وه‌لی فه‌قیه هه‌یه و هێشتا له تاوانه‌کانه‌وه نه‌گلاون داده‌نێت، له لاێکی که‌وه دوایی سه‌رکوت کرانی بزوتنهویی سه‌وز و گرتنی زۆر له که‌سایه‌تییه مه‌یدانییه گرینگه‌کانی بزوتنه‌وه‌که مه‌یدان داری دژایه‌تی (حکومه‌تی جێگیر) که‌وته سه‌ر بازاری( تاران )، واته ئه‌و بازاره‌ی که یه‌کێک بوو له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی روخانی رژێمی پاشایه‌تی[5]، بازار به ناچاری بۆ هێشتنه‌وه‌یی خۆیی به‌ره‌نگاری سه‌رۆک کۆماری رژێمی کودتا و سیاسه‌ته ئابورییه‌کانی ، بووه‌ته‌وه ، زه‌ربه دان له بازار و ده‌ست خستنه ناو که‌سابه‌تی خه‌لکه‌وه له لایه‌ن حکومه‌تێکه‌وه که سیاسه‌ته ئابورییه‌کانی لێواو لێوه[6] له هه‌ڵه‌و هه‌ڵخڵه‌تاندن نیشانه‌یی ئیستیسال و داماویی حکومه‌ته له دابینکردنی نانی رۆژانه‌ی خه‌لک ، (کۆماری ئیسلامی) وه‌ک( هایله سلاسی) و( سه‌ددام حسێن) له به‌رامبه‌ر زانست بوونی ئابوری خۆی گێل ده‌کات، له راستیدا له به‌رژه‌وه‌نی ئه‌واندا نییه که ئابوری زانست بێت ، چونکو ئه‌گه‌ر باوه‌ر بهێنن به‌وه‌یی که ئابوری زانسته و نابێت سه‌رۆک پۆلیسێک قسه‌ی زله‌ی وه‌ک( فتنهیی ئابوری) بکات، ئه‌وده‌م ده‌بێت زانستی هه‌نگاو بنێن که یه‌ک له‌وان که‌م کردنه‌وه‌یی ته‌نگه‌ژه‌یی سیاسییه چ له‌ناوه‌وه و چ له ده‌ره‌وه‌یی وڵات ، که ئه‌وان بۆ خۆیان له سه‌ر ئه‌و ته‌نگه‌ژانه ده‌ژین و ته‌نگه‌ژه خولقێنن . له راستیدا ئه‌وه‌یی که هه‌یه نه‌ک فیتنه‌یی ئابوری به‌ڵکوو رێک که‌وتنی ئابورییه ئه‌ویش نه‌ک له لایه‌ن خه‌لکی ئێران یان بازاری تارانه‌وه به‌لکوو له‌لایه‌ن زله هێزه ئابورییه‌کانی جیهانه‌وه نمونه‌یی تازه‌یی مژدهیی نزیکی بوونه ئه‌ندام بوونی روسیه له تیجاره‌تی جیهانی له‌لایه‌ن (ئوباما)وه‌یه[7] واته دور خستنهوهیی ئه‌و چله پوشهیی که ئێران زۆر دڵی پێی‌خۆش بوو و جار‌و بار له گێژاوه‌کاندا ده‌ستی پێوه ده‌گرت . به دڵنییاییه‌وه ئه‌وه‌یی به رێوه‌یه کاره‌ساته بۆ ئێران که به‌ر ئه‌نجامی بریتیه له بێ‌کاری ، هه‌ژاری و برسیه‌تی و نه‌خۆشی و دروست بوونی ده‌یان دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی تریش با حکومه‌تیش هه‌ر خۆیی به دروشم و شتی لابه‌لاوه خه‌ریک بکات ئه‌م قسانه چه‌نێک دیکتاتۆره‌کانی پێش‌ویی رزگار کرد هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش یارمه‌تی ده‌ره بۆ دیکتاتۆری ئێران.
سه‌رچاوه‌کان
[1]
http://www.amazon.com/Interview-History-Oriana-Fallaci/dp/0395252237/ref=sr_1_3?s=books&ie=UTF8&qid=1285973197&sr=1-3
[2]
http://www.mishooo.net/vb/t175619.html
[3] http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2010/10/101001_l38_iran_ahmadimoghadam_economy.shtml
[4] http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2010/09/100928_ka_dollar_iranexchang.shtml
[5]
http://rssnews.ir/News-421464.html
[6] http://www.bbc.co.uk/persian/iran/2010/09/100928_l38_iran_market_iron.shtml
[7]
http://www.donya-e-eqtesad.com/Default_view.asp?@=158117
[8]
http://www.bbc.co.uk/persian/world/2010/10/101001_u03_obama_russia_wto.shtml