وه‌سیه‌تكردنی شاعیرێك
نووسین یه‌كێكه له‌و ڕێگایانه‌ی زۆربه‌ی نووسه‌ران ده‌یگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مری به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام وه‌سیه‌تكردن له ڕێگای نووسین و شیعره‌وه ئه‌مه ڕێگایه‌كی تره له‌و ڕێگایانه‌ی كه شاعیران و نووسه‌ران ده‌یگرنه‌به‌ر كاتێك په‌یامێكیان هه‌بێت له ڕێگای ئه‌و په‌یامه‌وه بیركردنه‌وه و فیكره‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نن. هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ژیان و نه‌توانی ئازارێكی یه‌كجار سه‌خته، بۆیه ئه‌بێت ڕێگایه‌كی تر بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی، دوروبه‌ری كه‌سانی نزیكی هه‌مان ئه‌زموون ئه‌و دووباره نه‌كه‌نه‌و، له‌و قاڵبه‌ی ئه‌و تێیدایه و ناتوانێ لێی بێته ده‌ره‌وه ئه‌وان تێی نه‌كه‌ون و هه‌مان شت دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م چه‌ند دێره‌ی سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌یه تاكو بچینه ناو كه‌لێنه‌كانی شیعری (هێله‌كێك حورمه‌ت) ی (ته‌رزه جاف) كه له دیوانه تازه‌كه‌ی ( من هه‌بم یاخود نا..ئه‌مه‌یه مه‌هزه‌له‌كه). ئه‌م شیعره هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی شاعیر له‌ژیانیدا نه‌یتوانیووه خۆی لێ ده‌رباز بكات، مه‌به‌ستمان هه‌موو ئه‌و كلتوره دواكه‌وتووانه‌یه كه ئافره‌تی كوردی پێ ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، كه‌سه نزیكه‌كانی خۆی لێ ئاگادار بكاته‌وه، هه‌ر له كلتور و كۆت و به‌نده‌كانی ئایین و دابونه‌ریته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا. لای زۆربه‌ی نووسه‌ران نوسین هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره دوای ئه‌وه‌ی له‌ژیاندا نامێنێت به‌نه‌مری بمێنێته‌وه، چونكه تاكه شت له گه‌ردوندا مرۆڤ ده‌ره‌قه‌تی نه‌هاتبێ مردن بووه، بۆیه ده‌یه‌وێت له ڕێگایه‌كی تره‌وه قه‌ره‌بووی ئه‌مه بكاته‌وه نه‌مری به‌ده‌ست بهێنێت. ئێمه ده‌زانین له مێژووی مرۆڤایه‌تی و ئه‌فسانه‌كان گه‌لێك هه‌وڵ هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ نه‌مری به‌ده‌ست بهێنێت وه‌ك گه‌ڕانی (گلگامێش) به‌دوای گیای نه‌مریدا، هه‌روه‌ها گه‌ڕانی مرۆڤ به‌دوای ئاوی نه‌مری.
به‌ڵام ئه‌مه‌ی شاعیر جیاوازه و مه‌به‌ستێكی تره، مه‌به‌ستمان له‌وه‌سیه‌ته‌كه‌یه‌تی. مه‌به‌ستی شاعیر له‌م شیعره‌یدا وه‌سیه‌تكردنه له پێناو گۆڕینی ژیان.له‌پێناو گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌وه‌ی كه منداڵه‌كانی هه‌مان ڕێره‌وی ئه‌و نه‌گرنه‌به‌ر و یاخی بن. ئه‌و له‌م شیعره‌یدا ڕووی وه‌سیه‌تكردنی ئاراسته‌ی(تنۆك)ی كچی ده‌كات كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌كو ئه‌و نه‌بێت، جیاواز بێت، ڕێگایه‌كی جیاواز له‌و ڕێگه‌یه‌ی ئه‌و بگرێت، ڕێگایه‌ك پڕ بێت له یاخیبوون و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ناشرینییه‌كانی، له‌گه‌ڵ هه‌موو كلتورێكی كۆن كه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی ژیانمان سنووربه‌ند بێت، ژیانمان وا لێبكه‌ن مانایه‌كی نه‌بێت.
ده‌ڵێن به‌ختی دایك جیازی كچه
ته‌نكه گیان
به‌ختی من
بوخچه‌یه‌ك به كۆڵی تۆوه
تا ئیراده‌ت بڕ ده‌كات
هه‌ر ڕۆژه‌ی
كراسێ،فرمێسكێ،له‌چكێ،ترسێ
هه‌ر ساته‌ی
بیده‌نگبوونێكم له‌غه‌در
به كۆیله‌بوونێ
یه‌كه‌م نیوه‌دێڕی شیعره‌كه ئاماژه‌یه بۆ قسه‌یه‌كی ناو كورده‌واری كه به‌خت و ژیانی دایك چۆن بێت، ئه‌وا كچه‌كه‌شی وه‌كو ئه‌و ده‌بێت. هه‌روه‌ك له‌ناو كورد په‌ندێكی تر هه‌یه ده‌ڵێت: “دایك بووین، دوێته بخواز” واته گه‌ر چووی بۆ داخوازی كچێك سه‌یری دایكی بكه ئینجا كچه‌كه‌ی بخوازه ،واته گه‌ر دایكی باش بێت ئه‌وا كچه‌كه‌شی باش ده‌بێت، یان زیاتر بۆ ئیشی ماڵه‌وه ئه‌مه به‌كارده‌هات، گه‌ر دایكی ئیشكه‌ر بووایه بۆ ماڵداری ئه‌وا كچه‌كه‌شی هه‌روا ده‌بوو. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه داهاتووی كچ به‌دایكی به‌ستراوه‌ته‌وه، له‌دیكه‌وه چاره‌نووسی كچه‌كه دیاری ده‌كرێت. شاعیر وه‌سیه‌ته‌كه‌ی بۆ كچه‌كه‌ی ده‌كات، ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه ئه‌و خۆی به‌و نه‌به‌ستێته‌وه و له‌و لا بدات. ئه‌و به‌كچه‌كه‌ی ده‌ڵێت: كه ئه‌و هه‌رگیز جیازی ئه‌و نییه. هه‌رچی له‌و بۆی ماوه‌ته‌وه فڕێی بدات و ته‌نها خۆی بێت.دیاره لێره‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ڕوونده‌بێته‌وه كه شاعیر له‌هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و كلتور و یاسایه‌یه كه بۆمان ماوه‌ته‌وه كه جیازی كچ دایكی بێت. له ڕێگای وه‌سیه‌تكردنی بۆ كچه‌كه‌ی هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌وه ده‌دات.ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌و نه‌یتوانیووه لێیان لابدات له‌ژیانیدا ئێستا له ڕێگای كچه‌كه‌یه‌وه ده‌یه‌وێت لێیان لا بدات.
له‌لایه‌كی تر وه‌سیه‌تكردن مانای ئه‌وه‌مان پێده‌دات كه شاعیر هه‌ست به‌مردن ده‌كات، چونكه وه‌سیه‌تكردن مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و نزیكه ژیان به‌جێ بهێڵێت بۆیه ناچاره وه‌سیه‌ت بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی ئه‌و نه‌یتوانیووه له‌ژیانیدا ته‌واویان بكات و به‌نیوه‌چڵی به‌جێی هێشتووه منداڵه‌كانی بۆی ته‌واو بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌م وه‌سیه‌تكردنه جیاوازه، وه‌سیه‌تكردنێكه به‌ومانایه دێت كه ده‌یوێت اخی بێت له‌هه‌مو شته بێ ماناكانی ناو كۆمه‌ڵگا، ئه‌و شتانه‌ی ژیانی تاكی كوردیان ناشرین كردووه به‌تایبه‌تی كچ و ئافره‌تی كورد، ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه ژیانی داهاتووی كچه‌كه‌ی جوان بكات. نه‌ك كچه‌كه‌ی وه‌كو هه‌زاران كچی ناو كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ده‌ست دابونه‌ریت و كۆت و به‌نده دواكه‌تووه‌كان بتلێته‌وه، جیاز واته ئه‌و بوخچه‌یه‌ی كه كراس و كه‌لوپه‌لی بۆكانی تێدا هه‌ڵده‌گیرێت وه‌كو كراس و كه‌لوپه‌لی ئافره‌تان، به‌ڵام لێره‌دا جیاز به‌مانای ئه‌و كلتور و دابونه‌ریتانه دێت كه له‌دیكه‌وه بۆ كچ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌و سنووره قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ی كه دایك له‌ترسی عه‌یبه‌ی خه‌ڵكی فێری كچ و منداڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئه‌و ڕوو له‌كچه‌كه‌ی ده‌كات كه هه‌رچی شتێكی له‌و كۆت و به‌ندو كلتووره دواكه‌وتووانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا هه‌یه كه ئافره‌ت و كچه‌كانمان وێران ده‌كه‌ن، ئافره‌ت ده‌كه‌ن به كۆیله،ئازادییه‌كانیان سنوردار ده‌كات، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی شاعیر له‌ژیانیدا به‌سه‌ریدا زاڵكراوه و قه‌ده‌غه بووه لێیان لابدات، هه‌ر بێده‌نگبوونێكی به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی ئازادی و مافه‌كانی ده‌یه‌وێت ئه‌و ئه‌زموونه كچه‌كه‌ی دووباره‌ی نه‌كاته‌وه و زۆر بوێرانه هاوار بكات و ڕه‌تی بكاته‌وه، بۆیه په‌نا ده‌باته به‌ر وه‌سیه‌تكردن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و پێی ته‌واو نه‌كراوه و له‌ده‌ستی نه‌هاتووه بیكات، كچه‌كه‌ی بۆی ته‌واو بكات، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای ئه‌م وه‌سیه‌ته‌وه به‌كچه‌كه‌ی بڵێت نامه‌وێت تۆش وه‌كو م بێده‌نگ بیتله پێشێلكردنی ماف و ئازادییه‌كانت، هه‌موو شتێك هه‌ست ده‌كه‌یت كه له‌منه‌وه به میرات بۆت ماوه‌ته‌وه فڕێی بده، توڕی هه‌ڵده ، ئه‌وه‌ی خۆت ده‌توێت ئه‌وه بكه، ئه‌م وه‌سیه‌ته‌ی شاعیر دانپێدانانێكه كه‌وا شاعیر زۆر شت هه‌یه تاكو ئێستاش نه‌یتوانیووه خۆی لێ رزگار بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له جیازه دایكی بۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌م دانپێدانانه‌ی شاعیر هه‌وڵێكه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی چووه و نه‌یتوانیووه بیكات بۆیه دواجار ده‌ڵێت:
له بوخچه‌كه‌وه
گه‌رده‌ن ئازاد
تا ده‌ستت بڕ ده‌كات تووڕی هه‌ڵده
تا ئیتر وه‌ك با
بێ جیازی
ئازاد و جوان
چڵ چڵ گه‌ڵا
دانه دانه گۆرانی ده‌ركه‌یت
ئه‌و جیازه‌ی شاعیر وه‌كو دایكێك بۆ كچه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوو و چاره‌نووسی خۆی پێ دیاری بكات و بیكات به‌به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی، شاعیر وه‌سیه‌ت بۆ كچه‌كه‌ی ده‌كات كه ئه‌و جیازه فرێ بدات و هه‌رچی له‌ناویدایه هه‌م فڕێی بدات و كاری پێ نه‌كات، ئه‌وه‌ی پێده‌ڵێت كه خۆی جیازی خۆی هه‌بێت و دیاری بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك خۆی به‌دایكیه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه. ئه‌و ده‌یه‌وێت كچه‌كه‌ی خۆی تاك و ته‌نها بكات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ جیازێكی هه‌بێت. ئازاد ئازاد بژیه‌ت، خۆی ڕێگایخۆی بدۆزێته‌وه، پێی ده‌ڵێت نه‌چێته‌وه سه‌ر ڕێگای ئه‌و. ئه‌م په‌یام و وه‌سیه‌ته‌ی له‌ڕێگای كچه‌كه‌یه‌وه ئاراسته‌ی هه‌موو كچانی ده‌كات. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی گرنگی شاعیر ده‌سه‌لمێنێت كه له‌م بواره‌دا كه ده‌یه‌وێت هه‌موو كچانی كورد خۆیان ئازاد بكه‌ن، شاعیر نه‌ك هه‌ر له‌م شیعره‌یدا به‌ڵكو له زۆربه‌ی شیعره‌كانی ناو ئه‌م دیوانه‌ی داكۆكی له ئافره‌ت ده‌كات و خه‌م وئازاره‌كانیان ده‌خاته ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و واقیعه بدات كه ئافره‌تی كورد له‌ناوی ده‌ژی. ده‌كرێت به‌شیعر زۆر شت ده‌رببڕین، شیعر بكه‌ین به هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگایه‌وه یاخی بین و هه‌وڵی گۆڕینی شته‌كان بده‌ین.شیعر ئه‌و فه‌زا جوانه‌یه كه له‌وێوه ده‌كرێت زۆر شت باس بكه‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ڕێگه‌مان لێ بگرێت، ئاسمانێكه ده‌توانین به ئاره‌ززی خۆمان تێیدا بفڕین و هاوار بكه‌ین. ئه‌م ئازادی دانه به كچه‌كه‌ی له‌لایه‌ن شاعیره‌وه تاكه ڕێگای خۆی بدۆزێته‌وه و بگرێته‌به هه‌نگاوێكی گرنگه تاكو ئه‌و كچه‌كه كه نموونه‌یه‌كه بۆ هه‌موو كچانی كورد هه‌ر له‌منداڵیه‌وه هه‌ست بكات به‌ئازادی ده‌ژی و له‌ناو بچوكترین خانه‌ی كۆمه‌ڵ كه خێزانه ئازادكراوه، به‌مه‌ش فێری بوێری ده‌بێت تاكو له‌ناو كۆمه‌ڵگاش ڕووبه‌ڕووی هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان ببێته‌وه و گوێیان پێنه‌دات تێكیان بشكێنێ، چونكه ئه‌و(كچی شاعیر) گه‌ر ئه‌مه په‌یڕه‌و بكات ئه‌وا بێگومان ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ناشرینییه‌كان ده‌بێته‌وه و ده‌بێته نموونه‌یه‌ك بۆ هه‌موو كچانی تری كورد، چونكه ئه‌و له‌منداڵیه‌وه فێری ئازادی كراوه و به‌ئازادی ژیاوه بۆیه ئه‌و ده‌یه‌وێت ته‌نها خۆی بێت و به‌س، ئه‌و نایه‌وێت درێژه به‌ومیراته بدات كه له دایك و داپیره‌ی بۆی ماوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش ناو ده‌نێین یاخیبوون.