
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك یان كوشتنی پۆلیسێك
ئه‌مشه‌و كات
چاكه‌تێكی چه‌رمی ره‌شی له‌به‌ردایه
مانگ تێیدا دوایین نه‌فه‌سی خۆی ژیا
من لهرێو ره‌سمی به‌خاك سپاردنیدا ئاماده‌ییم هه‌یه
له‌شوێنێكی تر
به‌كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكهیهكو
ئه‌مشه‌و نیشانه‌یه‌ك هه‌یه
ئه‌ستێره‌كه‌م له‌هیچ لایه‌كه‌وه نییه
مانگیش له‌ده‌ریادا نابینرێ
بۆی هه‌یه سبه‌ی
لهماركێتێكدا به‌بارمته بگیرێم
تۆمهتباربكرێم، به‌بڕینی بانكێك، به‌كوشتنی پۆلیسێك
رۆژێك دێ دڵم له‌ته‌واوی شته‌كان بستێنمه‌وه
ئه‌و به‌شه‌ی كتێبی ژیانم وه‌ربگێڕمه سه‌ر زمانی كۆتایی
وه‌ك توڕه‌یی “با” له‌په‌نجه‌ره‌ی شوقهكهمهوه
خۆم فڕێبده‌مه خواره‌وه
له‌ئێستادا ته‌نها له‌بیری ئه‌وه‌دام بگه‌مه كوچه دابڕاوهكهی خۆم
بگه‌مه ئهوێو له‌ژێر دار گێلاسێكدا كۆتایی خۆم ره‌سم بكه‌م
وه‌ك مناڵ مشتێ ده‌باشیر بگرم به‌ده‌ستمه‌وه
یه‌ك یه‌ك به‌خواری له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌م شاره بنوسم “من”
من كه ئێستا له‌ژێر ئه‌م دوشهدا
بیر لهپاكێتی ئه‌كه‌مه‌وه
وه‌ك ئه‌وه‌یه نه‌زانم ئه‌م ئاوه له گرفت‌و فشاری زه‌وییه‌وه دێ
گه‌ر رۆژێك ئه‌م په‌پولانه‌ی سه‌رم فڕین‌و نه‌گه‌ڕانه‌وه
گه‌ر رۆژێك به‌شی ئه‌وه‌م مایه‌وه پێی بناسرێمه‌وه
لێده‌گه‌ڕێم……..
گورچیله‌كانم وه‌ك دڵم ده‌به‌خشم
جه‌سته‌م ده‌نێرمه تاقیگه‌كانی سه‌نته‌رێك
به‌خۆم ئه‌ڵێم من هی خۆم نیم
واده‌كه‌م
به‌هه‌موو ئه‌وانه پێده‌كه‌نم
كه‌ده‌یانه‌وێت بژین
وه‌ك گه‌شته‌كانی فرۆكه‌یه‌ك سه‌فه‌ره‌كانم راگرن
رێگه مه‌ده‌ن هێنده نزیك ببمه‌وه له‌مانگ
ئاسودهمكهن ده‌ست بخهنهخوێنمهوه
به‌رله‌وه‌ی ببمه خه‌مێكی گه‌وره بۆتان
ئه‌مرۆ هه‌تاوه
مرۆڤه‌كان هه‌موو لێره‌ن
بۆ راپۆرته‌كه‌ت گرنگییه‌ك نامێنێته‌وه
ژماره‌كه‌ت به‌جێبێڵه
به‌رله‌خۆكوشتن خۆم په‌یوه‌ندیت پێوه‌ده‌كه‌م
با زریانه‌كان بێن تۆفانه‌كان رووبكه‌نه من
با سروشت بهنهشتهره پیرهكهیهوه بكه‌وێته گیانم
با ئاسمانه‌كان دوایین ژه‌هری خۆیان بڕێژن به‌سه‌رمدا
من به‌م ئازاره سه‌ره‌تاییانه نامرم
من سینه‌یه‌كی ترم هه‌یه بۆ كوشتن
من خودا هه‌ڵیگرتووم بۆ رۆژانێك
كه كه‌س تێیدا مرۆڤ نییه