ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ته‌علیقه‌كه‌ی بارزانی
وتم وریابن ئه‌و برهِ ئازادییه‌ی هه‌یه ده‌ستی پێوه‌بگرن و له ئاشی مه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی به‌ده‌ست هاتووه به‌رهه‌م و شه‌ونخونی چه‌ندین ساڵه‌ی هه‌مووانه‌و، واقعێكه كه‌سمان ناتوانین نكۆڵی لێبكه‌ین0
زۆرن ئه‌وانه‌ی چاویان به‌و قیچه ئازادییه‌ش ههڵناێی، كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌گه‌ر وه‌كو پێویستیش نه‌بووبێت چه‌كه‌ره‌ی كردوه، وتمان با له‌وه وشیارتر بین، خۆمان نه‌بینه مه‌ترسی به‌سه‌ر ئازادییهكانمانهوه، بیانووی ئه‌وه نه‌ده‌ینه ده‌ست، به بیانوی خراپ به‌كارهێنانی ئازادییه‌كان، بمانگێڕنه‌وه ئه‌و سه‌ره‌تایه‌ی خێری كه‌سی تێدا نییه، مه‌گه‌ر هه‌ر خێری ئه‌وانه‌ی پێوه‌بێت، كه ده‌یانه‌وێ هه‌موو شتێك له تاریكی‌دا بگوزه‌رێ، له رابردوودا چۆنیان بۆچۆتهسهرێ له‌مه‌ودواش ههروابێ، ئاخر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و میدیای كوردی له ئێستادا بۆ هه‌مووان وه‌ك چاوو دڵێ لێهاتووه، چاو بۆ بینین و دڵیش بۆ ژیان0
ده‌زانن جیاوازییه‌كانی ئێستا له گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی چه‌نده، كه بیستوومهی خه‌ڵك هه‌بووه له ترسی هۆرنی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له مه‌رزی شیوه‌ڕه‌ش و حاجی ئۆمه‌رانه‌وه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیرانه‌وه هاتووچۆیان ده‌كرد چه‌ندین كیلۆمه‌تر به‌م شاخ و داخانه‌دا رایانكردوه0
جیاوازییه‌كان زۆر زۆرن0 له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه به سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلول ناسراوه‌و بارزانی ره‌حمه‌تی سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد، به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منی و ئاووهه‌واوه بارزانی به‌رده‌وام جێگۆڕكێی ده‌كرد، زۆربه‌ی جار له هاویناندا بارگهوبنهو رهشمالی له‌و شیوهڕهشه هه‌ڵده‌دا،كه بۆ سه‌رده‌مێك مه‌لا یوسفی باپیرم مه‌ڵای ئه‌وێ بوو، هه‌موو جارێكیش خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ به‌خێرهێنانی ده‌چوونه خزمه‌تی، ئه‌و رۆژه‌ی له رێگادا باپیرم و بارزانی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، گلله‌یی ئه‌وه له باپیرم ده‌كات كه بۆچی نه‌هاتۆته به‌خێرهێنانی، وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ بارزانی ئه‌وه بوو: تۆ سه‌ركرده‌ی شۆڕشیكی گه‌وره ده‌كه‌یت و ئیش و كارت زۆره، منیش نه‌مویستووه بێم مه‌شغولت بكه‌م، به‌ڵام ده‌زانی پیاو به مه‌رحه‌بای تۆ كه‌ر ده‌بێت، بارزانی ده‌یه‌وێ بزانێ مه‌به‌ستی مه‌ڵا یوسف له‌م قسه‌یه چییه0
پێی ده‌ڵێ: تۆ زه‌عیمی میلله‌تێكی پێویسته به‌رده‌وام ئاگات له‌و میلله‌ته بێت، ئامۆژگاری هه‌موو ئه‌و مه‌سئولانه بكه‌یت كه ده‌یان بینیت، پێیان بڵێی من بۆ ئه‌وه مه‌رحه‌بات ده‌كه‌م خزمه‌تی ئه‌و میلله‌ته بكه‌ن، نه‌ك له په‌نای مه‌رحه‌باو لوتفی تۆوه ببنه مایه‌ی مه‌ینه‌تی بۆ ئه‌م میلله‌ته0
بارزانی یه‌كسه‌ر قووتوی جغاره‌كه‌ی له باخه‌ڵی ده‌ردێنێ و ده‌ڵێ: باوه‌ڕ ده‌كه‌ی من ئه‌و قسانه‌م پێ نه‌وتبن، باوه‌ڕ ده‌كه‌ی پێم نه‌وتبن ئێوه‌م كردۆته مه‌سئول لۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵیی چی ئه‌ویان له ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی و ئه‌ویتریان له بادینان و ئه‌میان له ده‌شتی هه‌ولێر، خۆ ئه‌م قووتوی جغارهیه نین له كوێ ویستم ده‌ریان بینم.
بۆیه من لێره‌وه ده‌ڕوانمه كرنگی و بایه‌خی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و میدیای كوردی له‌مه‌ڕ ژیان و گوزه‌رانی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك، كه ده‌ركه‌وتووه ژیانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری له هه‌ر وڵاتێكدا به‌بێ دابین كردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد و له‌بار بۆ هه‌موو لایه‌ك و له هه‌موو بارێكدا، به‌تایبه‌تی له بواری رۆژنامه‌گه‌ریدا، كه هه‌موومان پێمان وایه چاوی سێیه‌م و ده‌سه‌ڵاتی چواره‌مه، ناكرێ شانازی به‌و سیسته‌مه حوكمڕانییه‌وه بكه‌ین، كهبهردهوام بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه خۆمانی پێوه باده‌ده‌ین، ده‌كرێ سه‌ركرده‌كان، ئه‌گه‌ر دیانه‌وێ حاكمێكی دڵسۆز‌و راستگۆبن له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا، پێویسته به‌و چاوه له ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و میدیای كوردی بڕوانن، كه چاوی سێیه‌مه بۆ ئه‌وان و وه‌ك رهقیبێك به‌سه‌ر خۆیان و مه‌سئوله‌كاندا تێیبڕوانن، چونكه رابردوو ئێستا ئه‌وه‌ی سه‌لماند كهحوكمڕانی ته‌نیا به سه‌ركرده‌كان خۆیان ناكرێ.