كورد سه‌رقاڵی خۆكوشتنه
له‌عێراقی دوای ده‌سه‌لاتی به‌عسیه‌كان كورد خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی به‌هێزو ئاماده‌ییه‌كی به‌رچاوی هه‌بو له‌نێو هاوكێشه سیاسی و ئابوریه نوێكه‌ی عێراقدا و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ده‌یتوانی هه‌رله‌سه‌رتای داڕوخانی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه , به‌پشتگیری كردنی جه‌ماوه‌ری له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌ینێت و ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 80 ساڵی ڕابردودا هه‌زاران قوربانی له‌پێناودابه‌خشراوه به‌ده‌ستی بهێنێت و بۆهه‌میشه پرسی نه‌ته‌واویه‌تی چاره‌سه‌ربكات و پێگه‌یه‌كی به‌هێز بۆخۆی دروستبكات له ناوه‌چه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست , به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه و له‌پێناوی چه‌ند پۆستێكی ته‌شریفاتیدا گه‌وره‌ترین هه‌لی زێرینی له‌ده‌ست دا‌و له‌یه‌كه‌م شكستی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسیه‌كانماندا , خه‌ونی له‌میژینه‌ی تاك به‌تاكی كوردی وه‌ك ده‌ڵێن بوبه خه‌ونێكی شاعیرانه ؟!
له هه‌ڵبژاردنی حه‌وت مانگی ڕابردوی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق لیستی كوردی چواره‌مین و لاوازترین لیستی نیو لیسته سه‌ركه‌وتوه‌كانه له‌سه‌رئاستی نه‌ته‌وه‌یش وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك له‌گۆمه‌ڵگای عێراقیدا هێشتا خاوه‌نی پێگه‌ی به‌هێزی خۆیه‌تی , به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد چۆن كارله‌سه‌ر ئه‌و پێگه‌یه‌ی خۆی ده‌كات و به‌چی تاكتیكێكی سیاسیانه‌وه كێبركێ له‌سه‌ر ڕازی كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌كات بۆ قبوڵكردنی مه‌رجه‌كانی بۆهاوپه‌یمانی به‌ستن له‌پشتگیری كردنی یه‌كیك له‌لایه‌نه سه‌ركه‌وتوه‌كان بۆدروستكردنی حكومه‌ت ؟ ئه‌گه‌ر ماددی 140 و بودجه و پێشمه‌رگه و موشته‌قاتی نه‌وت و غاز مه‌رجی سه‌ره‌كی دانوساندنه‌كانی كورد بیت له‌گه‌ل لایه‌نه عه‌ربیه‌كاندا , ئه‌ی ئه‌و مه‌رجانه كامانه‌ن كه لایه‌نه براوه‌كان ده‌یكه‌نه مه‌رجی سه‌ره‌كی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر قبوڵكردنی دخوازیه‌كانی كوردا ؟ له‌ئیستادا ته‌واوی لیسته براوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كۆكن كه ماددی 140 مادده‌یه‌كی ده‌ستوریه‌و ده‌بێت جێ به‌جێ بكرێت به‌بی ئه‌وه‌ی هیچكامیان سه‌قفیكی زه‌مه‌نی بۆدابنین و ده‌بێت كورد له‌م پرسه‌یاندا بویرانه پێداگری بكات و هیچ وه‌ك رابردو فه‌رامۆشی نه‌كات , مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و شوێنه دابراوه‌كانی تر په‌یوه‌ندیان به هه‌مان مادده‌وه هه‌یه و مه‌سه‌له‌ی سه‌رژمێری كردن پێگه‌ی كورد و ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كانی تر له‌و شوێنانه‌دا یه‌كلای ده‌كاته‌وه كه‌له‌ئێستا هه‌مو عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی عێراق له‌دژی ده‌وستنه‌وه‌و لیسته‌كه‌ی مالكی و حه‌كیم و عه‌لاویش به‌شێوه‌یه‌كی مه‌بده‌ئی له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا نین كه ئه‌و سه‌رژمێری كردنه به‌كۆتا بگات و عێراق له‌و قه‌یرانه ده‌ربازبكه‌ن كه تائیستا تێی كه‌وتوه ؟
لیسته‌كه‌ی مالكی مكوڕه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا حكومه‌ت پێكبهێنێت و لیسته‌كه‌ی عه‌لاویش به‌نیازی كۆده‌تایه و كوردیش له‌نێوان دوبه‌رداشدا سه‌رقالی خۆ كوشتنه , ئایا لیسته و قه‌واره كوردیه‌كان له‌گه‌ل مالكی هاوپه‌یمان ده‌بن و هاوكاری ده‌بن بۆپێكهێنانی حكومه‌ت یان لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی سه‌رده‌خه‌ن و پشتگری ده‌كه‌ن ؟ یان كورد وه‌ك ئۆپۆزیسێون ده‌مێنیته‌وه‌و ته‌واوی پرسه چاره‌نوس سازه‌كانیش وه‌ك خۆیان له‌نێو ئه‌وبازنه وشكه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی و ئابوری عێراقدا خول ده‌خۆن ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ساتێكبین كه سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كورد لیبڕاوانه بریاربدات و كه‌ركوك به‌گوشاری هێز بخاته‌وه سه‌رهه‌رێمی كوردستان و له پارێزگای موسڵێش حكومه‌تی ناوخۆی دروست بكات و هه‌میشه چاوه‌ڕوانی كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازی توركیا و هێزه ڕادیكاڵه ئیسلامیی و به‌عسیه‌كان بێت ؟!