باوکێکی نوێ ……. دڵشاد تاقانه
شتاقیان جێ ی متمانه و بڕوا نه‌بوون ، له‌ڕووی ئاکارناسی یه‌وه به‌هه‌موو شت ده‌چوون ته‌نیا دایک و باوکی کورد نه‌بێ به‌تایبه‌تیش له‌هه‌نده‌ران ! مایه‌ی شه‌رمه‌زاری و نمونه‌ی چه‌وتڕه‌وی هه‌ڵگری کام ڕه‌فتاری شازی نابه‌جێ بوون بۆ منداڵه‌کان . کابرا ڕۆژخهوی شه‌و بزێۆ له‌دنیای که‌سه ئاساییه‌کاندا نه‌ده‌ژیا ، شه‌وانه لهمهیخانهیهک کاری ساقی ده‌کرد تا دهههنگڕا مه‌ی ده‌خوارده‌وه له‌باتی هه‌موو زانست و زانیاریه‌ک ته‌نیا مێبازی و ناو جۆری خواردنه‌وه‌ی بیره‌کانی باش ده‌زانی . ژنه‌ش خۆهه‌ڵکێشی هیچ له‌باردانه‌بووی توزحیز له‌هه‌موو پێڕێک خۆشداکهن و ده‌چووه پۆتێ ، سیخاری زۆرجار بهقونچکی جگه‌ره‌که‌ی یه‌کێکی تری داده‌گیرساند حهشاشێک هه‌رده‌م فووی ده‌کرد به‌بای ده‌دا ، بۆنی قیڕقهنهی لێده‌هات بێزی لێ ده‌کرایه‌وه . ساڵانێکی زۆربوو له‌سه‌رتای هه‌شتاکانه‌وه ههندهرهران هه‌ردوویانی گرتبووه‌خۆ ده‌یان ڕێ ی باش کراوه‌ی ڕوو له‌سه‌رکه‌وتنی بۆ کردبوونه‌وه به‌ڵام ئه‌وان بێ پلان و کورت بین هه‌ر به‌ژێردا ده‌چوون . مه‌ترسی گه‌وره ئه‌وان پێشه‌نگ و به‌خێوکه‌ری دوو منداڵی چاوگه‌شی کوردن هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ش ناکه‌ن ! له‌ناو که‌ڵچه‌ر و دابی ڕۆژئاواییدا تواونه‌ته‌وه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک هه‌موو جوانیه‌کی کلتوری کوردیان ڕه‌تکردووه له‌هه‌مبه‌ردا هه‌رچی دابی خراپی ڕۆژئاواییشه هه‌ڵیانگرتووه ! هێنده خۆبه‌که‌م ده‌بینن داهێزراوی هزر و ده‌روونین . سه‌رگوزشته‌ی ڕاگوزه‌ریان زۆره نازانری کامیان بگێڕدرێته‌وه وه‌ک به‌رنامه‌یان بێ هه‌موو شه‌ش مانگێک کوکهیهکی شوره‌ییان لێهه‌ڵده‌ستێ ! ئێواره‌یه‌کی هاوینه و چاوه‌ڕوان نه‌کراو باوکه به‌ره‌وماڵ بۆوه بینی کابرای لۆتی هاوسێ له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا دانیشتووه نۆشی بیره و فیکه‌ی جگه‌ره‌یان دێ . میوان نی یه ده‌توانی به‌ده‌نگی بڵند بڵێی نیمچه خاوه‌ن ماڵێکه ، یه‌کی ڕه‌قه‌ی ئه‌لکهولی ئێسکگران ، گه‌رده‌ن و باسک و لاملی کوتراو ، چه‌ندین مل و خه‌ناوکه‌ی له‌مله ، گوێکانی سمراوی چه‌ندین ئه‌ڵقه‌یه که قسه‌ش ده‌کا بۆنی ده‌می دێ وه‌کو سه‌گ ده‌ڕشێته‌وه له‌ده‌نگ و دوانی ناخۆش . پیاوه کورده گه‌رده غیره‌تێکی جوڵا خۆی له‌ژنه‌که‌ی توڕه‌کرد: ئه‌مه چی یه ؟ بۆ هاتۆته ماڵه‌که‌م ؟ ده‌ی ئێستا ده‌ری که ده‌ره‌وه . ژنه‌ش مێش میوانی نه‌بوو بهتێرزمانه بیانیه‌که‌ی کابرای لۆتی تێگه‌یاند ، کابراش به‌رزه‌پێ بوو تا پێیکرا تێر و پڕی له‌باوکه هه‌ڵدا ، هه‌رچۆنێک و به‌په‌له‌پڕوزێ له‌به‌رده‌ستی ڕزگاربوو هه‌ڵات چوو بۆ ماڵی ئامۆزاکه‌ی گازه‌ندی خۆی کرد ، چه‌ند شه‌وێ حهواندیانهوه بڕیاریدا به‌شه‌ره‌ف و ناموس له‌ژنه‌که‌ی جیاده‌بێته‌وه به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێکی نه‌خایان چۆووه ماڵه‌که‌ی خۆی وه‌ک ئه‌وه‌ی نه‌بای دی بێ و نه‌باران ! له‌ماوه‌ی ڕۆیشتنی باوکه‌دا کوڕه کورده‌ی هه‌نده‌رانی له‌دایکی پرسی کوا باوکم و ئه‌م کابرایه کێ یه ؟ ئه‌ویش وتی: ڕۆڵه ئه‌وه باوکێکی نوێ یه !